سەرۆک و سەرکردایەتی کردن بارتەقای مێژووی شارستانیەتی مرۆڤ کۆنە، سەرۆک و سەرکردایەتی کردن بەجۆرێک بە کۆمەڵگەکانەوە وابەستە بووە کە هیچ دەوڵەت و کۆمەڵگە و دامەزراوەی کارگێری و پارتی سیاسی و تەنانەت خودی خێزانیش بێ بوونی سەرۆکێک و کەسێکی سەرکردە بەڕێوە ناچیت.
گەر جاران تەنها لە بواری سیاسی و سەربازی سەرۆک و سەرکردە ڕۆڵی هەبوبێت و لە کۆمەڵگە پێی ناسرابێت ئەمڕۆ بابەتی سەرۆک و سەرکردایەتی کردن بۆتە زانستێکی فراوان و تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگەی گرتۆتەوە، ئەم دوو چەمکە گەرچی لێکەوە نزیکن بەڵام لە بنەرەتدا تەواو لێک جیاوازن لەم وتارەدا هەوڵەدەین هەردوو چەمکەکە شی بکەینەوە و بڕیار بۆ تۆی خویێەر بەجێ بهێڵین ئاخۆ لە ژیانکردنتدا دەتەویت وەک سەرۆک بژیت یان سەرکردە.
سەرۆک Head ship:
سەرۆک بریتییە لە کەسێکی پلە بەرزی دەوڵەتیک یاخود پارتێکی سیاسی یان دامەزراوەیەکی حکومی یان رێکخراویکی (نا حکومی) یان خێزان،کە یان بە شیوەیەکی سەپێندراو یا بۆماوەیی یاخود هەلبژێردراو بەرپرسیاریەتی وەردەگریت.
سەرکردە Leader ship:
سەرکردە بریتییە لەو کەسەی کە بە شێوەیەکی خۆرسک یاخود بە تواناو لێهاتووی خۆیی و کاریگەری بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگاوە بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە ئەستۆ.
جیاوازی نێوان سەرۆک و سەرکردە
١- کەسی سەرۆک پێگەیەکی فەرمییە و چەسپاوە بەسەر ئەو کەسانەی کە لە خوارەوەی ئەون، بەڵام سەرکردە دڵخواز و هەڵبژێردراوی تاکەکانە.
٢- مەرج نیە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک دڵخوازی هەموان بێت، بەڵام سەرکردە هەڵبژیردراو پەسەندی دەوروبەرەکەیەتی.
٣- کەسی سەرۆک دەڵێت من بەڵام سەرکردە دەڵیت ئێمە.
٤- کەسی سەرۆک هەمیشە وابەستەی پۆست و پلە و پایەی کارگێڕییە، بەڵام کەسی سەرکردە هەمیشە پلە و پایەی خستۆتە خزمەت تاکەکانی کۆمەڵگا و ئەو کەسانەی لەگەڵی کاردەکەن.
٥- سەرۆک توانای سەرکردایەتی کردن و بریاردان داهێنان و قەناعەت پێ هێنان و هاوسەنگی راگرتنی نیە، بەڵام سەرکردە توانای سەرکردایەتی کردن و بریاردان و توانای قەناعەت پێ هێنان و دروستکردنی کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە هەیە.
٦- کەسی سەرۆک خاوەنی بیرۆکە و روئیا خۆی نیە، کەچی سەرکردە خاوەنی بیرۆکە و جیهان بینی تایبەت بە خۆیەتی.
٧- سەرۆک ئامانج و ئارەزوی کەسی هەیە، بەڵام سەرکردە ئامانجی هاوبەشی هەیە هەموان پێکەوە بە دەستە جەمعی هەوڵی بەدیهینانی دەدەن.
٨- کەسی سەرۆک پۆستەکەی دەخاتە خزمەت بەرژەوەندیە کەسیەکانی خۆی، بەڵام سەرکردە هەمیشە بەرژەوەندی نیشتمان و هاوپیشە و هاوکارانی و ئەو دامودەزگایەی تیایدا سەرکردایەتی دەکات خستۆتە پێش بەرژەوەندیەکانی خۆی.