+ چیتکرد کاتێک کامبریدج ڕەتی کردیتەوە؟
لۆڕانس: باشە، لە کاتێک لە کاتەکان پارەیەکی کەمم هەبوو. لە لەندەن دەژیام. لە باڕەکاندا پیانۆم دەژەنی – لە هەموو شوێنێک دەمژەنی، باڕی بلۆپیتەر لە ڕاڕەوی سان مارتن- پێش ئەوەی پۆلیس هەڵبکوتێتە سەرمان. وەکو بریکاری خانووبەرە لە لیتۆنستۆن کارم دەکرد، کارەکەم ئەوە بوو کرێ کۆبکەمەوە، بەخراپی لەلایەن سەگاکانەوە قەپم لێ دەگیرا. هەموو شتێکم ئەزموون کرد، تەنانەت پۆلیسی جامایکیشیم ئەزموون کرد. بەهۆی ئەم هۆکارە ساویلکانە ملم دا بە نووسین، چەند شتێکم نووسی بەڵام نەمتوانی بڵاویان بکەمەوە – ئەمە زۆر خراپ بوو وای بۆ دەچم کتێبەکانی ئێستا بەخێرایی فێردەبن. مەبەستم ئەوەیە لە تەمەنی ئەواندا بەقەدەر کۆچەکەم نەمتوانی بنووسم.
+تاوەکو ئەوکاتەی لەندەنت بەجێ هێشت، بۆ ماوەی چەندێک لێی مابوویتەوە؟
لۆڕانس: بەبڕوای باوکم، کاری نووسینگە یان سەربازی ڕێزدارانە بوو؛ خەونیان ئەوە بوو وەکو فەرمانبەرێک لە خزمەتی مەدەنی هندی بمبینن. سوپاس کە هەڵهاتم لێی، بەڵام زۆر کێشکم دا. وای بۆ دەچم لەماوەی سێ ساڵدا، زیاتر لەوانەی کە هەمان کێش، بەرزی، قەبارە و ئاینیان هەبوو، لە تاقیکردنەوەکاندا کەوتم. دایک و باوکم پارەیەکی زۆریان بۆ دەناردم، بەڵام نەیاندەزانی هەموو پارەکانم لە باڕەکانی شەوانە و گالیسکەی خێرا و ئەمانەدا خەرج دەکەم. وای بۆ دەچم یەکەم ئاماژە کە لە ئەوروپاوە بۆم هات، ئەوکاتە بوو کە بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی پەیوەندیدار بە شتێکەوە، بۆ خوێندنەوە شتم کۆدەکردەوە- پێم وابێت دووبارە پەیوەندی بە کامبریدجەوە کە هەشت جار هەوڵم بۆ دا هەبوو- وابزانم بیرکاری بوو- سێ، دوو، یەک و سفر. هەمیش ئەم شتە نەفرەتیانەیە. ڕۆشتم بۆ سویسرا، لەم ڕێگەیەمدا نیشانەیەکی پێ دام. لەبری خوێندنەوە، سەیری لۆزان، فیفی و دەریاکانی ئەوێم دەکرد. لەڕێگای گەڕانەوەدا توانیم سەردانی پاریس بکەم، ئەمە ڕاستی منی بۆ ئەوروپا برد.
+هەر ئەوکاتیش چاوت بە هێنری میللەر کەوت؟
لۆڕانس: نا، ئەوە کاتێکی دیکە بوو. بۆ ماوەیەکی کورت ڕۆشتم بۆ پاریس، دواتر گەڕامەوە و خێزانەکەم کە بەهۆی نەخۆشیی سنگەوە دەمردن، قایلم کردن کە پێویستە لە ئینگلتەرا بڕۆینە دەرەوە و هەوایەکی پاک هەڵمژین و شوێن و دیمەنی نوێ ببینین. لەبەرئەوەی براکەم لە نامەیەکدا باسی یۆنانی کردبوو، قایلم کردن بەوەی یۆنان بیرۆکەیەکی باشە. من ڕۆشتم، ساڵی دواتریش خێزانەکەم بەدوامدا هاتن. ئەم ماوە خۆشە لە کۆڤۆ دەستی پێکرد و تاوەکو … کەی؟ وای بۆ دەچم شەش یان حەوت ساڵ؟ بەدیاریکراوی تاوەکو جەنگ. ئەوکاتیش هاوسەرگیریم کرد، وەکو دەزانی هەموو شتێکم ئەزموون کرد.
+بەڕای تۆ باشترین دۆخ بۆ نووسین، چ کاتێکە؟
لۆڕانس: من هەرکیز دۆخێی ئاسوودەم نەبووە. ئەم جارەی کۆتایی کە هاتم بۆ فەڕەنسا تەنها چوار سەد جونیەم پێ بوو، لەگەڵ چەندین قەرزی تایبەت بە کرێ خوێندن و سەرپێچی. ١٥ ساڵ چاوەڕێی چوارینی ڕۆمانەکان بووم تاوەکو بینووسم و ئامادەبم بۆی، تائەوی ئاماژەیەکم بۆ هات و وتی ئەم شتە نەفرەتییە بوونی هەیە و تەنها ئەوەم لەسەرە بینووسم. ئەمە خراپترین ساتی ژیانم بوو، بێ کار بووم، پارەم کەم بوو. بەواتای وشە هیچ دەرەتانێکم نەبوو- پێم وابوو فەڕەنسا بەجێ دەهێڵم و بۆماوەی دوو مانگ لەسەر ئەم و ئەو دەژیم، بەڵام سوپاس بۆ خودا ئەمەریکا و ئەڵمانیا ڕزگاریان کردم.
+ چۆن دەنووسی؟
لۆڕانس: لەسەر تایپ.
+ ئایا تۆ وەک دارڵی باڵتزای، کە وای دەبینی نووسین دژوراە؟ جارێک وتی “دەمەوێت بە ئازارێکی تێبینیکراو بنووسم… وەک هەر کتێبێکی دیکە کە بە ڕۆح گەمارۆ دراوە… وەکو کەشتی ناو شوشەکە کە بۆ هیچ کوێیەک گەشت دەکات”. هەر بەڕاستی تۆش وا هەست دەکەیت؟
لۆڕانس: ئۆو نا، با بۆت باسبکەم. لە سێ ساڵی دوایدا و لە ناوەڕاستی کێشەی دارایدا، لە شەش هەفتەدا کتێبی ” لیمۆی تاڵ”م نووسی. بەیەک دەستنووسیش ناردم، هەروەک خۆشی بڵاوکرایەوە. ” گۆستین” کاری لێکرد، بەڵام چوار مانگ – لەڕاستیدا ساڵێکی ویست. چوون ئەو ماوەیە بەهۆی کارکردن لە قوبرس جێم هێشت. بەدیاریکراوی لەقوبرس پێش تەواوبوونی کارەکەم تەواوم کرد. لەماوەی شەش هەفتەدا ” باڵتزار”م لە سویسرا نووسی. ” کڵیا”شم هەمووی لەماوەی حەوت هەفتەدا نووسی. جوانی ئەمانە دەبینی؟
کاتێک مرۆ بەهۆی پارەوە نیگەرانە، وای دەبینێت دەبێت لەپێناو قووتی ژیان بنووسێت، بۆچی تۆش دانانیشیت و هەمان شت بکەیت؟
ئێستا جگە لە ” ماونت ئۆڵیڤ” هیچ دەستنووسێک گۆڕانکاری تێدا نەکراوە.
+ بۆچی panic springت لەژێر ناوێکی خوازراودا بڵاوکردەوە؟
لۆڕانس: خراپی و ناشرینی کتێبی یەکەمم هۆکار بوو. بەشێوەیەک ناشرین بوو کە تەنانەت کاتێک لە وەشانخانەی کاسیڵ ەوە بۆ ڤیبەر ڕۆشتم، ڤیبەر ویستی ڕابردووم پاکبکاتەوە و بە ناوێکی نوێوە لەگەڵم دەست پێ بکات. کاتێک ” کتێبی ڕەش” یان بینی، وتیان ئەوەندەی بەس بێت نووسەرێکی باشم تا ناوی خۆم بەکاربهێنم، ئیتر ڕێگەیان پێ دام ناوەکەم بەکاربهێنمەوە.
+ گرنگی بە قسەی ڕەخنەگرەکان دەدەیت؟
لۆڕانس: نا، چوون وام لێدەکات لە نووسین بوەستم. لەوانەیە بەلای تۆوە نالۆژیک بێت، بەڵام لەم دوایەدا خەسڵەتەکانی بەرگری فرۆیدیم بۆ هەر جۆرە دانپێدانانێک دۆزییەوە. زۆر بەباشی لە ڕێگەی سەرە سووڕە و دڵ تێکچوون لە هەموو دۆخەکانی نووسین کە مرۆ پیایدا تێپەڕدەبێت ڕۆڵ دەبینێت. زۆر بە ساددەیی هەموویان شێوەیەکی خود ئەڤینیان هەیە، خود ئەڤینیش لەڕێگەی وتارێکی ڕەخنەیی باشەوە یان خراپەوە لەسەر کار، گەورە دەبێت. ئەوکاتەی دەبێت لە کارەوە پارە بەدەست بهێنیت ناتوانیت بەرگەی بگریت. بۆیە مەگەر ئەوەی وتاری ڕەخنەیم بۆ بنێرن بیانخوێنمەوە ئەگینا نایانخوێنمەوە. زۆربەی جار بۆ بریکارەکەم دەنێردرێت چوون یارمەتیدەرە لە فرۆشتنی مافە بیانییەکان. فراوان دیارە، بەڵام پێم وایە کاریگەری خراپی لەسەر مرۆ هەیە، تەنانەت ڕەخنەیەکی باشیش وادەکات شەرم بکەی. لەڕاستیدا پێم وایە باشترین سیستەم ئەوەیە، بەیانیان هەستیت و لەبەردەم ئاوێنەی تراشیندا کەمێک جنێو بەخۆت بدەیت و خۆت وەکو دار بڕێک پیشان بدەیت. هەموو شتە نەفرەتییەکان ئەم مانایەیان هەیە – ئەگەر بزانن مەبەستم چییە-. لەڕێگەکەدا خوودێک پێت دەڵێت زۆر بلیمەتی و زۆر لە نووسین دەترسی، ئەمە شتێکی چاکە. بەڵام لە ساتی دیکەشدا، چەکی خەرجی غاز و کارەبای مانگی داهاتوو لەکوێوە دێت؟ تۆ ناتوانی بەرگەی ئەمە بگری.
+ چ تێڕوانینێکی پڕاماگتییە بۆ نووسین.
لۆڕانس: ناچارم، وەک دەبینی لەپێناو قوتی ژیاندا دەنووسم.
+ شێوازی نووسین بە ئاگایی یان بەشێوەیەیک خۆیی پەرەدەسێنێت؟
لۆڕانس: وەک دەزانی، وای بۆ ناچم کەس بتوانێ شێوازی بەئاگایانە پەرە پێ دات. بۆ نموونە سۆمرستی گەورە هەموو ڕۆژێک بە فەربوودییەوە پەڕەیەکی سوێفتی دەنووسی تاوەکو کارەکەی پەرە پێ بدات و شێوازێک بۆ خۆی دروست بکات. ئەمە وەک شتێک کە ناتوانم من بیکەم سەرسامی کردم. نا، کاتێک دەڵێیت “بە ئاگایی” پێم وابێت تۆ هەڵەی، بە واتایەک وەک ئەوە وایە بڵێیت ” خەون بە ئاگاییەوە دەبینی؟”. مرۆ هەرگیز هیچ شتێک لەبارەی ئەم پڕۆسانەوە نازانێت. وای بۆ دەچم خوودی نووسین پەرەت پێ دەدتە و تۆش نووسین پەرە پێ دەدەی. لەکۆتایدا واتلێدەکات هەموو شتێک بە هی خۆت بزانیت و بیدزیت دواتریش توانای وەڵامدانەوەی قەرزەکەت بە سوودێکی کەم هەیە، ئەمە تاکە شتێکی بە حورمەتانەیە کە نووسەر بیکات- بەلایەنی کەمەوە نووسەرێکی وەک من.
سهرچاوه؛
https://www.google.com/url?sa=t&source=web&rct=j&opi=89978449&url=https://boringbooks.net/2012/04/durrell-lawrence-paris-review-interview.html&ved=2ahUKEwi_oPPF2bOHAxUjQ_EDHQ6PA7gQFnoECA8QAQ&usg=AOvVaw36SuUlOusPyJRpSX2R9By-
وەرگێڕانی : مەدینە ئەحمەد