لەم زنجیرە نووسینەدا، هاوڕێمان داهام باس لە مێژووی ژیری دەستکرد دەکات. ئەو قۆناغەکانی پەرەسەندنی ئەم بوارە دەخاتە ڕوو و هەوڵ دەدات تێگەشتنێکی نوێی ئامێر و مەشین پیشان بدات. ئەم مێژووە جیاواز دەبێت لەو بیرۆکەیەی ئێمە لەسەر مەشینەکان هەمانە. پرسیارە سەرەکییەکان ئەمانەن: ژیری دەستکرد دەگاتە چ ئاستێک؟ لە کوێوە دەستی پێکرد؟ لە چ ئاستێکدا دەوەستێت؟ لە درێژەی نووسینەکانیدا، ئەم باسە بە وردی تاوتوێ دەکرێت.
مێژووی ژیریی دەستکرد. بەشی یەکەم کامبریج، ١٩٣٥. هەموو چیرۆکێک دەبێت لە شوێنێکەوە دەست پێ بکات، بۆ چیڕۆکی ژیریی دەستکردیش چەندین دەستپێکمان هەیە. دانایێکی سەراپایی و حیکمەتێکی گشتگیر کە مرۆڤ لە هەموو هەڵەیەک بپارێزێت خەونێکی زۆر دێرینە. – دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی ١٦٠٠ـەکانی شاری پراگ. بەپێی ئەفسانەیەک، سەرۆکی ڕابیەکان golemێک، کە بوونەوەرێکی جادووییە لە قوڕ دروستکراو، بۆ مەبەستی پاراستنی دانیشتووانی جووی شارەک لە هێرشە دژە سامیەکان پەرەپێدەدات.
– بەڵام سەرەتای راستەقیینە ئەم چیڕۆکە نە لە گەلگامێس و نە لە ئەفسانەکانی تر دەستپێناکات، بەلکو لە ئالان ماسیسۆن تورینگ (Alan Mathison Turing) (٢٣ی حوزەیرانی ١٩١٢ – ٧ی حوزەیرانی ١٩٥٤) دەستپێدکات.
– تورینگ لە زۆر بوار کەسێکی داهێنەری بێوێنە بوو. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین لایەنەکانی ژیانی ئەوە بوو کاتێک تورینگ خوێندکارێکی گەنجی بیرکاری بوو لە زانکۆی کەیمبریج لە ناوەڕاستی ١٩٣٠ەکان، بە ڕێکەوت کۆمپیوتەری داهێنا. ئەم داهێنانەش بەرهەمی بیرکردنەوەی تورینگ بوو لە پرسێکیی ئەو سایی بیرکاریی، کە گرفتی بڕیاردان(Entscheidungsproblem) بوو. پێش تیورینگ چی ڕوویدا؟
– سەرهەڵدانی ئەندازەی نا ئیۆکلیدیی(Non-Euclidean geometry). ئەم جۆرە ئەندازیە نوێییە لە سەدەی نۆزدەیەمدا گەشەی سەند، بە تایبەت لە ساڵانی ١٨٢٠ و ١٨٣٠، لەلایەن کەسانی وەک Lobachevsky، Bolyai و Gauss. دەستکاریێکی قووڵی بنەماکانی ئەندازەی ئیۆکلیدی بوو، ئەم تێروانیینە نوێیە تێگەیشتنی ئێمەی لە فەزا و ڕووەکان بەرفراوانتر کرد. دواتر، لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، David Hilbert وەک یەکێک لە گرنگترین بیرکاریزانەکان دەرکەوت. – هێلبێرت و قوتانخانەی گۆتینگن. لە نێو قوتابیەکانی هیلبێرت، کەسانی وەک هێرمان ڤایل (Hermann Weyl)، یەکێک لە گەورەترین پاڵەوانەکانی شەترەنج، ئیمانوێل لاسکەر (Emanuel Lasker)، ئێرنست زێرمێلۆ (Ernst Zermelo) و کارل گوستاڤ هێمپڵ (Carl Gustav Hempel) هەبوون. جۆن ڤۆن نۆیمان (John von Neumann)دواتر باسی کاریگەری نۆیمان دەکەین یاریدەدەری هێلبێرت بوو.
لە نێو ئەم قوتابخانەیەدا هەندێک لە گرنگترین بیرکاریزانانی سەدەی بیست وەک ئێمی نۆثەر (Emmy Noether) و ئەلۆنزۆ چێرچ (Alonzo Church) وانەیان دەگوتەوە. لە نێو ٦٩ قوتابی دکتۆرا لە گۆتینگن، زۆربەیان دواتر بوون بە بیرکاریزانی بەناوبانگ، لەوانە (لەگەڵ ساڵی تێزەکەیان): ئۆتۆ بلومێنتاڵ (Otto Blumenthal) (١٨٩٨)، فێلیکس بێرنشتاین (Felix Bernstein) (١٩٠١)، هێرمان ڤایل (Hermann Weyl) (١٩٠٨)، ڕیچارد کۆرانت (Richard Courant) (١٩١٠)، ئێریک هێکە (Erich Hecke) (١٩١٠)، هوگۆ شتاینهاوس (Hugo Steinhaus) (١٩١١) و ڤیلهێلم ئەکەرمان (Wilhelm Ackermann) (١٩٢٥).
لە نێوان ساڵانی ١٩٠٢ و ١٩٣٩دا هیلبێرت سەرنووسەری گۆڤاری “ماتەماتیشە ئەنالێن” (Mathematische Annalen) بوو، کە ئەو کات پێشەنگترین گۆڤاری بیرکاری بوو. لە ساڵی ١٩٠٧دا وەک ئەندامێکی نێودەوڵەتی لە ئەکادیمیای نیشتمانی زانستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (United States National Academy of Sciences) هەڵبژێردرا. لە ساڵی ١٩٠٠دا، هێلبێرت لیستێک کە پێکهاتبوو لە ٢٣ کێشەی کراوەی بیرکاری خستە ڕوو.
دە لەم کێشانەی (ژمارە 1، 2، 6، 7، 8، 13، 16، 19، 21 و 22) لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بیرکاریزانان لە پاریس لە زانکۆی سۆربۆن خستەڕوو. هەندێک لەم کێشەکانە تا ئێستاش هەر بە کراوەی ماونەتەوە کێ دەتوانێ چارەسەریان بکات خەلاتی گەورە وەردەگرێت و دەولەمەند دەبێت، دەی بتان بینم. بەشداریێکی گرنگی هێلبێرت فۆرماڵیزەکردنی بیرکاری بوو. هەروەها، ئەو کێشەی Entscheidungsproblem (کێشەی بڕیاردان)ی هێنایە ئاراوە، کە پرسیاری ئایا ئەلگۆریتمێکی گشتی بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە بیرکارییەکان بوونی هەیە؟ کارەکانی کاریگەرییەکی قولیان لەسەر گەشەسەندنی لۆژیک و بنەماکانی بیرکاری هەبوو، ئەم داهێنانە نوێیان بوونە هاندەر بۆ زۆر لە توێژینەوە گرنگەکانی سەدەی بیستەم، لەوانە تیورینگ کە بڕیار دەدات چارەسەرێک بۆ کێشەی بڕیاردان بدۆزێتەوە.
هێلبێرت لە ساڵی ١٩٤٣دا کۆچی دوایی کرد. ئەو کاتە زۆربەی مامۆستایانی زانکۆ لەلایەن نازیەکانەوە گۆڕدرابوون، چونکە زۆرێکیان یان جوو بوون یان خێزانیان جوو بوو. بەم هۆیەوە، پرسەی هێلبێرت زۆر کەم کەس ئامادەبوون، تەنها نزیکەی دوانزە کەس، دوویان هاوکاری ئەکادیمی بوون. یەکێک لەو دوو کەسە ئارنۆڵد سۆمەرفێڵد بوو، فیزیکزانێکی تیۆری کە ئەویش خەڵکی کۆنیگسبێرگ بوو. لەسەر کێلی گۆڕی دەیڤید هێلبێرت، ڕستەیەکی پڕ واتا هەڵکەنراوە: “Wir müssen wissen. Wir werden wissen.” “ئێمە دەبێت بزانین. کە ئێمە دەزانین.”
ئەم ڕستەیە، وەڵامێکە بۆ گوتەیەکی بەناوبانگی ئەدەبیاتی لاتینیە کە دەلێت “Ignoramus et ignorabimus” (“ئێمە نازانین و نابێت بزانین”). ئەم دوو ڕستەیە، بەرجەستەکردنی فەلسەفەی ژیانی هێلبێرتە. پیشاندەری بڕوای قووڵی ئەوە بە توانای مرۆڤ بۆ تێگەیشتن لە جیهان و دژایەتی کردنی ئەو بیرۆکەیەیە کە هەندێک شت هەرگیز نازانرێن. هەروەها، ئەمە نیشانەی گەشبینی و متمانەی هێلبێرتە بە پێشکەوتنی زانست کە دواتر گۆدێل لە داهاتوو باسی دەکەین ئەم گەشبینییە دەستکاریی دەکات. هێلبێرت هێمایەکە بۆ ڕۆحی لێکۆڵینەوەی زانستی، میراتی فیکریی هێلبێرت وەک بیرکاریزانێکی پێشڕەو و هاندەرێکە بۆ بەردەوامبوون لە گەڕان بەدوای زانیاریدا. بەشی داهاتوو، تورینگ چۆن ئەم کێشانەی چارەسەر کرد، بەشداریەکانی تیۆرینگ چی بوون؟ تێبینی: ژیانی تیورینگ زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ زیاتر ئاشانبوون بە تیورینگ و کارەکانی دەکرێت خوێنەر بگەڕێتەوە بۆ ئەم سەرچاوانی باسی بایۆگرافی تیورینگ دەکەن.
سەرچاوە:
A Brief History of Artificial Intelligence Michael Wooldridge. Michael Wooldridge کەسایەتیەکی دیاریی بواری ژیریی دەستکرد (AI)ە. ئەو پرۆفیسۆری ژیریی دەستکردە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد. Wooldridge لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠ سەرۆکایەتی بەشی زانستی کۆمپیوتەری لە زانکۆی ئۆکسفۆرد کاری کردووە. چەندین کتێبی گرنگ و توێژیینەوەی لەم بوارە نووسیووە، لەوانە کورتەیەک لە مێژووی ژێریی دەستکرد.