گەلی کورد بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی چەوسێنراونەتەوە بۆیە ئەرکی هەموو کەسێکی ئازادە کە لەگەڵ مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیدا بوەستێت.
نەتەوەی کورد مێژوویەکی شکۆدارو و ئاینێکی ڕاست و بەخشندەیی ڕاستەقینەی ئەو تێکۆشان وخەباتی نەپساوەی هەموو ئەو شۆڕشە یەک لەدوای یەک و ئەو ئاکارو ڕەفتارە جوانانەی لەگەلی کورد هەیە کەچی زیاتر لەسەدەیەکە ستەمی لێدەکرێت بە بەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەموویان لێ بێ دەنگن لەکاتێکدا بۆ ووڵاتێکی سەربەخۆ هەموو مەرجێکی لەخۆ گرتووە.
هەروەها سنوری دیاریکراوی هەیە کە هەرێمی کوردستانە توانای پەیوەندی بەستنی هەیە لەگەڵ ووڵاتانی دیکە جگە لەمانەش کورد خاک و ئاین و کەلتورو مێژووی تایبەت بەخۆی هەیە هەروەها لەشەڕی تیرۆرستانی داعش سەلماندی کە هێزێکی کاریگەری هەیە ئەویش پێشمەرگەیە تا توانی قوربانی داوە تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام کورد نابێت زۆر پشت بە زلهێزانی رۆژئاوا ببەستێت، چونکە ئەو ووڵاتانە هەموویان بۆمەبەستی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان لە کورد نزیک دەبنەوە ئەوەش وای کردووە زیاتر متمانە دروست بکات، بەڵام لە ڕاستی ئەوان بەرژەوەند خوازن بۆیە باشترین شت ئەوەیە کە کورد و سیاسییەکانمان بیکەن سیاسەت کردنێکی تەندروستە لەگەڵ هەلومەرجی سیاسەتی جیهانی خۆی بگونجێنێت.
گەلی کورد ئەبێت ئەم راستیە باش بزانێت بۆ گەیشتن بە سەربەخۆی نابێت چاو لە ووڵاتێک بکات بەزەیی پێمان بێتەوە ئەبێت باوەڕی تەواوی بە هێزی گەلەکەی هەبێت نابێت نێوماڵی کورد پەرتەوازەبێت وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین، بەڵام بە بۆچوونی من ئەوەی ئێستا لەسیاسەتدا ڕوونە کورد هەتا تابووری پێنجەم و ئەو مێشک پووچانەی کە هەڵگری فکرەی ئیرهابی لە ناویان پەنگ دەخواتەوە دەیان حەسن خەیریان پەروەردە کردووە هیچ هەستی نەتەوایتیان لە میشکیان چەکەرەی نەکردووە بۆیە کۆمەڵگای نیودەوڵەتیش نیشانەی کۆمەڵێک پرسیاریان لا گەڵاڵە بووە بۆیە پێناچێت وازوو دەوڵەتی سەربەخۆ ببینن بەو نەزمەی ئەمڕۆ کورد سیاسەتی پێ دەکات.