“پاشخانی مێژوویی”
پەیوەندی مێژوویی نێوان تورکیا و سوریا فرەلایەن بووە، کە هەم هاوکاری و هەم گرژیی تێدایە. لێرەدا چەند ڕووداوێکی سەرەکی دەخەینە ڕوو کە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانیان هەبووە:-
1. لکاندنی هاتای (١٩٣٩).
لە ساڵی ١٩٣٨ سەنجاکی ئەسکەندەریتا (هاتای ئێستا) سەربەخۆ بوو لە سوریا کە لە ژێر فەرماندەیی فەرەنسا بوو، دواتر وەک پارێزگای هاتای خۆی بە تورکیاوە لکاند. سوریا هەرگیز دانی بەم خۆلکاندنە نەناوە، بەهۆی پەیوەست بوونی هاتای لە ڕووی مێژووییەوە بە خاکی سوریا. ناکۆکی لەسەر هاتای وەک خاڵێکی جێگای مشتومڕ ماوەتەوە.
2. پرۆژەی ناکۆکییەکانی ئاو و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ.
سەرچاوە ئاوییەکان سەرچاوەی گرژی بوون. پرۆژەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵی تورکیا (پڕۆژەی گاپ) کاریگەری لەسەر سەرچاوەکانی ئاو بۆ ناو سوریا هەبووە. سوریا نیگەرانی خۆی لەبارەی کەمی ئاوەوە دەربڕی بەهۆی بەنداو و پڕۆژەی گاپ.
3. پشتیوانی بۆ گرووپە کوردییەکان.
پشتیوانی سوریا لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پەیوەندییەکانی گۆڕی. دەرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە لە سوریا لە ساڵی ١٩٩٨ بووە خاڵێکی تر گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی نێوانیان.
4. جەنگی ناوخۆی سوریا (٢٠١١-تاوەکو ئێستا).
ناکۆکییەکان، پەیوەندییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو گرژتر کرد. پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە ساڵی ٢٠١٢ پچڕا. تێوەگلانی تورکیا لە سوریا بە مەبەستی پڕچەککردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و لاوازکردنی ڕژێمی ئەسەد بوو، بەڵام ئەو تێوەگلانانەی تورکیا دەرئەنجامی زۆری بەدوای خۆیاندا هێنا.
ناکۆکی مێژوویی، پرسی ئاو، پشتیوانیکردن لە گرووپە کوردییەکان، پەیوەندی نێوان تورکیا و سوریا دادەڕێژن. شەڕی ناوخۆی بەردەوام کاریگەری بەردەوامی هەیە لەسەر کارلێکەکانیان.
“شەڕی ناوخۆی سوریا و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکان”
شەڕی ناوخۆی سوریا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا هەبووە.
1. نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکان (١٩٩٨).
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ دوای دەرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە پەیوەندییەکانی نێوانیان خاڵێکی گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی، بەڵام تەمەنی ئەو گۆڕانکارییە کورت بوو، چونکە کێشەکان زۆر لەوە زیاتر و قووڵتر بوون.
2. پەیوەندییە ئاڵۆزەکان (جەنگی ناوخۆی سوریا).
شەڕی ناوخۆی سوریا کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی گرژتر کردەوە. پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٢ بەهۆی ململانێکانەوە پچڕا. ڕووداوێکی گەورە ڕوویدا کاتێک سوریا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢دا فڕۆکەیەکی مەشقی سەربازیی تورکیای خستەخوارەوە، ئەمەش وایکرد تورکیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ناتۆ بکات.
3. داخستنی سنوورەکان و کاریگەری بازرگانی.
لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی ئاسایشی تورکیا سنوورەکانی لەگەڵ سوریا بەڕووی هاتوچۆی بازرگانیدا داخست. هەروەها بەغدا جار جار ڕێگری لە بازرگانی لەگەڵ تورکیا دەکرد لە کاردانەوە بە نزیکبوونەوەی ئەنقەرە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا لە بواری وزە و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و سەرچاوەکانی تر وزە.
4. قەیرانی پەنابەران و گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەدا.
قەیرانی پەنابەرانی سوریا بووە پێشینە بۆ تورکیا، کە کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی تورکیا هەبوو. ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا ئامانجی بەکارهێنانی پەنابەران بوو لە سیاسەتەکانیدا، بەڵام ئەو سیاسەتانە دەرئەنجامی فراوانتری هەبوو. شەڕی ناوخۆی سوریا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕی و کاریگەری لەسەر بازرگانی هەبوو، تورکیای ناچارکرد ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی پەیوەست پرسی پەنابەرە سورییەکان ببێتەوە، دۆخەکە بەم شێوەیە زیاتر ئاڵۆز و داینامیکی مایەوە.
“ئەگەری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان و لێکەوتەکانی”
ئەگەر ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی “بەشار ئەسەد” لە سوریا، کاریگەرییەکی بەرچاوی بە لایەنە جیاوازەکانەوە هەیە. “بەشار ئەسەد”، سەرۆک کۆماری سوریا و “ڕەجەب تەیب” ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کراوەیی خۆیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندی نێوان وڵاتەکانیان دەربڕی. لە دوای دەستدرێژی پێشووی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ئەگەری ئەندام بوونی لە یەکێتی ئەوروپا لاواز کرد. ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە کوردەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، نزیکەی یەک لەسەر سێی سوریای کۆنترۆڵکردووە.
“کاریگەری لە یەکتر نزیکبوونەوەی تورکیا و ڕژێمی بەشار ئەسەد”
– هەسەدە و ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا:- مەبەست لەیەکتر نزیکبوونەوەی تورکیا و ڕژێمی بەشار ئەسەد لاوازکردنی پێگەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، کە هەردوولا خەون بە لەناوبردنی ئەو ئیدارەیە دەبین، کە لەو ناوچەیەدا هەسەدە بە سەرۆکایەتی کورد ڕۆڵێکی گەورە و گرنگی لە کۆتاییپێهێنان بە داعش بینی و، ئەو ناوچەیە بووبووە جێگایەکی ئارام بۆ پەنابەرە ناوخۆییەکانی سوریا کە لە ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوا بۆ خۆبەدوورگرتن لە دەرەنجامەکانی جەنگی ناوخۆی سوریا و، شەڕی داعش ڕوویان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردبوو. هەرچەشنە ئاشتەوایییەک لە نێوان تورکیا و سوریادا، پێگەی هەسەدە بخاتە مەترسییەوە. ئەوان پشت بە پشتیوانی ئەمریکا دەبەستن لە شەڕی دژ بە داعش.
– نیگەرانی هاوڵاتیانی سڤیل:- هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوچەکە بێزاری و نیگەرانی خۆیان لەو دۆخە دەردەبڕن. تورکیا لە دوای ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام لە ڕێگەی درۆن و فڕۆکەی سەربازییەوە هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە هەمیشە قوربانی سڤیلی لێکەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر هاووڵاتیانی سڤیل کەوتووە، کە هەمیشە ماڵ و موڵکەکانیان بەئامانج گیراون. تورکیا ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە دەبینێت.
– داینامیکی ناوچەیی:- هەڕەشەی هێرشی بەرفراوانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵا پاڵنەرە بۆ لەیەکتر نزیکبوونەوەی هەردوولا، کە لەم بارەدا نزیکی پەیوەندییەکانی ئەسەد لەگەڵ حیزبوڵا و ئێران ڕۆڵ دەگێڕێت.
– ڕۆڵی ڕووسیا:- ڕووسیا پشتگیری لە نزیکبوونەوەی نێوان سوریا و تورکیا دەکات، کە لەمەشدا ئامانجی ئەوەیە تورکیا لە نەیارە ڕۆژئاواییەکانی دووربخاتەوە.
– ڕێگایەکی ئاڵۆز:- هەرچەندە لە کاتێکدا پرۆسەکەی ئێستا جێگای بایەخە، بەڵام ڕێککەوتنێکی گشتگیر بەدیناهێنێت و نابێتە هۆکاری گۆڕانکاری سیاسی گەورە لە سوریادا.
ئایندەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام کاریگەری لەسەر ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاووڵاتیانی مەدەنی و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت. پەرەسەندنی پەیوەندییە داینامیکییەکانی نێوان تورکیا و سوریا دەرئەنجامی دوور مەودای هەیە، بە تایبەت بۆ خەڵکی سڤیل و هێزەکانی هەسەدە بە سەرکردایەتی کورد لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە قۆناغەکانی تردا پێویستی بە دیپلۆماسییەکی نەرم و ڕەچاوکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هەیە.
“کاریگەری ڕووسیا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان”
تێوەگلانی ڕووسیا لە ململانێی سوریا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا هەبووە. لێرەدا خاڵە سەرەکییەکان دەخەینەڕوو:-
– هەوڵەکانی لەیەکترنزیکبوونەوە:- لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا و ڕووسیا لە مۆسکۆ گفتوگۆیان ئەنجامدا، دە یەکەم کۆبوونەوە بوو لەسەر ئاستی وەزیرەکانی نێوان تورکیا و سوریا لە ساڵی ٢٠١١١ەوە. ڕوسیا پاڵپشتی گەڕانەوە بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات.
– گرژی و نائارامی:– بەڵام نائارامی لە هەردوو وڵات سێبەر دەخاتە سەر ئاشتەوایی پلان بۆ داڕێژراو. ناڕەزایەتیەکانی دژ بە تورکیا لە سوریا و ڕووداوەکانی دژ بە سورییەکان لە تورکیا ئاڵنگاری زۆر درووست دەکەن بۆ ئەو لەیەکترنزیکبوونەوە.
– ڕێکخستنەوەی ستراتیژی:– تورکیا و ڕووسیا بەشێوەیەکی ستراتیژی لە سوریا ڕێککەوتوون. ئامانجەکانیان بریتین لە مانەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕێبەری سوریا (لە بەرژەوەندی ڕووسیا) و لاوازکردنی کوردەکانی سوریا (لە بەرژەوەندی تورکیا).
– کاریگەری بەسەر یەکێتی ئەوروپا:– تێوەگلانی تورکیا لە سوریا، کاریگەری لەسەر یەکێتی ئەوروپا جێهێشتووە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی پرسی پەنابەران. چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران لە قۆناغە سەرەتاییەکانی شەڕی ناوخۆی سوریاوە بۆ تورکیا لە پێشینەی کارەکانی تورکیا بووە. ڕۆڵی ڕووسیا لە سوریا کاریگەریی ئاڵۆزی لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا هەیە، کاریگەری لەسەر دیپلۆماسی، ئاسایش و داینامیکی ناوچەیی هەیە.
“کاریگەری ڕووسیا لەسەر پێگەی ڕۆژئاوای کوردستان”
تێوەگلانی ڕووسیا لە ململانێی سوریا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی کوردەکان هەیە.
– ئاڵنگارییەکانی بەردەم یارمەتی مرۆیی:– گرووپە فریاگوزارییەکانی دەرەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە دوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سنووربەزێنەکانی نێوان ئێراق و سوریا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠، ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان. کردەوەکانی ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەری لەسەر بەردەستبوونی هاوکارییە مرۆییەکان هەبووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەکە دروستکردووە.
– ڕێکخستنەوەی ستراتیژی:– ڕۆڵی ڕووسیا وەک دەڵاڵی دەسەڵات لە سوریادا داینامیکییەکانی ناوچەکەی گۆڕیوە. لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا، ڕووسیا بوو بە ئەکتەری سەرەکی. ڕژێمی ئەسەد ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی سوریایە، کە ئەگەری هەیە ببێتە تەحەدای بەردەم ئۆتۆنۆمی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵات. کارەکانی ڕووسیا کاریگەرییان لەسەر یارمەتییە مرۆییەکان و سەقامگیری ناوچەکە هەبووە، کە هەموو ئەمانەش کاریگەری لەسەر توانای ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی کورد هەبوو بۆ حوکمڕانییەکی کاریگەر لەو ناوچەیە.
“ڕوانگەی ڕووسیا بۆ ئیدارەی کورد لە ڕۆژئاوا”
ڕوانگەی ڕووسیا سەبارەت بە ئیدارەی کورد لە سوریا فرەلایەنە، پەیوەندی مێژوویی و ڕەچاوکردنی جیۆپۆلەتیکی و داینامیکی ناوچەیی لە قاڵب دراوە. لێرەدا خاڵە سەرەکییەکان دەخەینەڕوو:-
– کۆنتێکستی مێژوویی:- ڕووسیا مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە پەیوەندی لەگەڵ کورد، دان بە گرنگی ستراتیژیی کورد لە ناوچەکەدا دەنێت. لە سەردەمی تزاری و سۆڤیەتدا، ڕووسیا پشتیوانی لە بزووتنەوە نەتەوەییەکانی کورد دەکرد و تەنانەت ئاسانکاری بۆ دروستکردنی قەوارەکانی وەک کوردستانی سوور و کۆماری مەهاباد کرد. بە پێچەوانەی هەندێک وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕووسیا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان نەکردووە.
– مەودای سەرەتایی:– لە سەرەتای قەیرانی سوریادا، ڕووسیا ڕێبازێکی وریای بەرامبەر فاکتەری کورد پاراست. لە کاتێکدا بە ئاشکرا پشتگیری ویستی بەدەوڵەتبوونی کورد نەدەکرد، ڕووسیا پاڵشتی بەشداریکردنی کوردی لە دانوستانەکانی ئاشتی جنێڤدا کرد.
– گۆڕینی داینامیکی:– لە دوای بەئامانج گرتنی فڕۆکە جەنگییەکەر ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن تورکیا، ڕووسیا سیاسەتی خۆی ڕێکخست بە داننان بە ڕۆڵی جەوهەری خۆی لە پرسی کورددا. ڕووسیا ڕێگەی بە ڕۆژاڤا (ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا) دا کە لە ژێر دەستی کوردەکاندایە، حکومەتی خۆبەڕێوبەری خۆیان دابمەزرێنن، کە ئەمەش ئاماژە بوو بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوە لە سوریا.
– ڕەشنووسی دەستوور و ئازادییە کارگێڕییەکان:- ڕووسیا ڕەشنووسی دەستورێکی بۆ سوریای داهاتوو پێشنیار کرد کە ئازادیی ئیداری زیاتر بە کوردەکان بدات لە چوارچێوەی حکومەتێکی لامەرکەزی عەلمانیدا. بوونی زمانی کوردی بە زمانی فەرمی شانبەشانی زمانی عەرەبی لەو ناوچانەی کە زۆرینەیان کوردن، بەشێک بوو لەم پێشنیارە.
– ڕۆڵی دەڵاڵی هێز:- کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، ڕووسیای وەک دەڵاڵی سەرەکی هێز بەجێهێشت. ڕووسیا و حکومەتی ئەسەد لەوە تێگەیشتن کە چاوەڕوانی هەلومەرجی لەبار دەبێتە هۆی ئەوەی ئیدارەی کورد بە سەرۆکایەتی کورد بە کەمتر ڕازی بێت بەبێ پشتیوانی ئەمریکا. تێڕوانینی ڕووسیا بۆ ئیدارەی سەرکردایەتی کورد هاوسەنگی لە نێوان پەیوەندییە مێژووییەکان و پراگماتیزم و داینامیکی ناوچەییدا دەکات و وەک یاریزانێکی سەرەکی لە دیمەنە ئاڵۆزەکەی سوریادا مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
“ئاڵنگارییەکانی بەردەم ئیدارەی ڕۆژئاوا و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەکتەرە جیاوازە دەرەکییەکان”
کورد لە سوریا بە هۆی هاوئاهەنگی لەگەڵ زلهێزە دەرەکییە جیاوازەکان ڕووبەڕووی تۆڕێکی ئاڵۆزی تەحەددا دەبێەوە. لێرەدا لە بەشێک لەو ئاڵنگارییانە دەکۆڵینەوە:-
– بەشداریکردنی ڕووسیا:– ڕوسیا پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ نەتەوەی کورد هەیە، بەڵام پشتیوانییەکەی بەردەوەم نەبووە. لە کاتێکدا ڕووسیا ناوبەناو پشتگیری لە هێزە کوردییەکان کردووە، بەڵام ڕێگەی بە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیاش داوە لە دژی ئەوان. کوردەکانی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو سوودیان لە پشتیوانی ڕوسیا نەبینیوە و ئۆتۆنۆمییان هێشتا ناجێگیرە.
– گرژی و هەراسانکردنی ئەمریکا:– لەناو پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا، ئێران و ئەمریکا، کوردەکانی سوریا خۆیان لە پەراوێزدا دەبیننەوە. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی چاودێری ئەمریکا هەراسان دەکەن و ئەندامانی تیمی ئەمریکی دەخەنە مەترسییەوە. ڕژێمی ئەسەد ئامانجی وەرگرتنەوەی تەواوی سوریایە، کە ئەمەش بەشێکە لە پیلانی کۆتاییهێنان بە ئۆتۆنۆمی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
– کاریگەری ئێران:– ڕۆڵی ئێران لە سوریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. هێزە کوردییەکان بۆ پاراستن لە هێرشەکانی تورکیا داوای هاوکاریی ڕووسیا دەکەن. ڕێڕەوی سیاسەتی ئێستای ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوەید لە سوریا کورد لە نیگەرانیدا دەهێڵێتەوە، بەو پێیەی هەست دەکات ناتوانێت پشت بە هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی ببەستێت.
– کردەوەکانی تورکیا:- تورکیا پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە) وەک بەشێک لە یاخیبوونی کوردی تورکی پەکەکە دەڕوانێت. هێرشە ناوبەناوەکانی تورکیا پەیوەندییەکانی کورد و تورکیای زیاتر ئاڵۆز کردووە، کە تورکیا دامەزراندنی هەر ئیدارەیەکی خۆسەری کورد بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەزانێت و بە هەموو شێوەیەک دژایەتی دەکات، کە هەمیشە بۆ ئەو دژایەتییە ئامادەبووە، لەگەڵ نەیارەکانیدا ڕێکبکەوێت بۆ لەناوبردنی هەر کیانێکی کوردی، تورکیا هەمیشە ئامانجی لەناوبردنی هەر هەوڵێک بووە بۆ بەدیهێنانی مافە سەرەتایی و بنچینەییەکانی کورد وەکو نەتەوە لە خوێندن و قسەکردن بە زمانی کوردی، پاراستنی شووناس کولتووری کوردی تاوەکو دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەری کوردی. کورد هاوسەنگییەکی نەرم بەڕێوەدەبات لە نێوان زلهێزە دەرەکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە سەربازییەکان و گۆڕانی هاوپەیمانییەکان و ئایندەیەکی نادیار.
“لێرەدا چەند نموونەیەک لە چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی هێزە کوردییەکان لە سووریا دەخەینەڕوو”
1. ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ (٢٠٢٢):- تورکیا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ باکووری ئێراق، ‘ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ’ی دەستپێکرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەکدارە کوردەکانی پەکەکە لە هەردوو ناوچەی باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان کرایە ئامانج. “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان”، سەرۆککۆماری تورکیا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە نزیکە لە تەواوبوون، جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزە کوردییەکان ئێستا “بێ توانان لە چالاکی سەربازی لە ناوخۆی سنوورەکانمان”.
2. هێرشی ٢٠١٩ بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا:– لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد. مەبەست لە هێرشەکە دوورخستنەوەی هێزە سەرکردایەتییەکانی کورد بوو لە ناوچە سنوورییەکان و درووستکردنی ناوچەیەک وەکو خۆیان دەڵێن “ناوچەیەکی ئارام” بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا. لە کۆتاییدا کوردەکان ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سوریا کرد بۆ بڵاوەپێکردنی سەربازانی سوریا لەسەر سنوورەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی تورکیا. ئەم نموونانە تیشک دەخەنە سەر گرژی و ململانێیە بەردەوامەکانی نێوان هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و تورکیا.