ئه‌رشيف له وشه‌ى يۆنانى كۆنى (Arche-ئه‌رخ ياخود Archeion ئه‌رخيو)وه هاتووه، كه به‌واتاى دروستكردنى نووسينگه‌ى سه‌رۆك دادوه‌ران ياخود ئه‌نجوومه‌نى پيران له شاره بچووكه‌كاندا هاتووه، كه هه‌ندێكجار به ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى يان ئه‌نجوومه‌نى شاردێت، هه‌ر به‌م پێيه‌ش وشه‌ى ئه‌رخيون به واتاى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و نووسراوه گشتييانه ده‌گوترا كه له ئه‌نجوومه‌نى پيران و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وه ده‌پارێزران، به‌ڵام له ڕووى چه‌مكه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌يوه‌ست به مێژووى خێزان و كه‌سه‌كان به‌كاده‌هات، دواتر ئه‌م زاراوه‌يه گه‌شه‌يكرد و ماناى ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ى ده‌گه‌ياند، كه له شوێنێك يان گه‌نجينه‌يه‌كدا له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌پارێزران، له سه‌رده‌مى نوێ‌دا ئه‌رشيف واتاكه‌ى ڕوونتر بووه‌وه و پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ده‌گه‌ياند.
به‌شێوه‌يه‌كى گشتى چه‌ند جۆرێك ئه‌رشيف هه‌ن، له‌وانه: ئه‌رشيفى گشتى و ئه‌رشيفى تايبه‌تى.ئه‌رشيفى گشتى: بريتييه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه پارته‌كان يان ده‌وڵه‌ت يان كۆمه‌ڵێك ده‌يپارێزن و خاوه‌ندارێتى ده‌كه‌ن. ئه‌رشيفى تايبه‌تى: به‌واتاى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه دێت كه له‌لايه‌ن كه‌سێك يان خێزانێكه‌وه يان دامه‌زراوه‌يه‌كى تايبه‌ت يان ڕێكخراوێكى نا حكومييه‌وه پارێزراون.
چه‌ند جۆرێكى ئه‌رشيف هه‌يه كه به گوێره‌ى شوێن و گرنگى و بايه‌خيان دابه‌شكراون:
1.ئه‌رشيفى مێژوويى
2.ئه‌رشيفى دادگاكان
3.ئه‌رشيفى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
4.ئه‌رشيفى سياسى
5.ئه‌رشيفى كارگێڕى
6.ئه‌رشيفى سه‌ربازى
7.ئه‌رشيفى نهێنى
8.ئه‌رشيفى نه‌خشه و ئه‌تڵه‌سه‌كان
ئه‌رشيفه مێژووييه‌كان تۆمارى ڕووداوێكى مێژووين، كه چه‌ند جۆرێكن له‌وانه: ده‌ستنووس ونامه و بيره‌وه‌رييه كه‌سييه‌كان و وێنه‌ى شێوه‌كار يان فۆتۆگراف..تد، سه‌رجه‌مى ئه‌و جۆرانه ده‌بنه به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگ و بايه‌خدارى مێژوويى، به‌ڵام لێكۆڵه‌ر يان ئه‌و كه‌سانه‌ى كار له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه ده‌كه‌ن پێويسته ڕه‌چاوى چه‌ند تايبه‌تمه‌ندييه‌كى به‌ڵگه‌نامه‌كان بكه‌ن له‌وانه:
1.ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ڕه‌سه‌نن، ياخود ساخته، چونكه زۆرجار كه‌سه‌كان و پارت و ڕێكخراوه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ى به‌هۆكارى جياجيا هه‌ڵده‌ستن به ساخته‌كردنى به‌ڵگه‌نامه مێژووييه‌كان، بۆيه ده‌بێت توێژه‌ر زۆر وريا بێت، له ده‌ستنيشانكردنى به‌ڵگه‌نامه‌كان و چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵياندا.
2.ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه بڵاوكراوه‌يه ياخود بڵاونه‌كراوه، چونكه بايه‌خى مێژووييى به‌ڵگه‌نامه‌كان له نووسينى لێكۆڵينه‌وه‌ى مێژووييدا بڵاونه‌كراوه‌بن زياتر ده‌بنه جێگه بايه‌خ و گرنگى پێدان له‌لايه‌ن توێژه‌ران، چونكه هه‌ندێك ڕووداوى مێژوويى سياسيى به خستنه‌ڕووى به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى بڵاونه‌كراوه سه‌رله‌به‌رى ده‌گۆڕێت و ڕاستييه مێژووييه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك تيرۆره سياسييه‌كان، شه‌ڕه ناوخۆييه‌كان، ساڵى له‌دايكبوونى كه‌سه به‌ناوبانگ و سه‌ركرده‌كان،….هتد.
3.ئاگاداربوون له چۆنێنى به‌كارهێنانى به‌ڵگه‌نامه‌كه بۆ توێژه‌ر زۆر گرنگه، چونكه ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌كان له شوێنى خۆيان وبه‌گوێره‌ى كاتى به‌ڵگه‌نامه‌كه بڵاوبكرێنه‌وه، دڵنيايى هه‌بێت كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه نابێته هۆى كێشه و ناهاوسه‌نگ كردنى زانيارييه‌كانى ناو باسه‌كه، هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له‌ناوى كه‌س و شوێنه‌كان له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌كاندا نه‌بێته مايه‌ى ناوزڕاندن و لێكه‌وته‌ى خراپى كۆمه‌ڵايه‌تيى و سياسيى نه‌بێت.
له‌باشوورى كوردستان به‌هۆى بارودۆخى سياسى و نه‌بوونى ده‌وڵه‌تى كوردى و دروستنه‌كردنى ئه‌رشيفێكى گشتيى نيشتمانيى و گرنگى و بايه‌خنه‌دان به ئه‌رشيف و به‌ڵگه‌نامه، به‌شێكى زۆرى ئه‌رشيف و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ناوچوون ياخود نه‌پارێزراون، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مى ميرنيشنه‌كانه‌وه هه‌ژماربكه‌ين ده‌بينين، له‌ناو ميرنيشينه‌كاندا، خه‌ڵكانى خوێنه‌وار و مه‌لا و شاعير هه‌بوون، به‌ڵام كه‌مترين ئه‌رشيف و به‌ڵگه‌نامه‌يان له‌پاش به‌جێماوه، كه ئێستا توێژه‌ران سوودى لێوه‌ربگرن، ئه‌وه‌شى كه‌ماوه‌ته‌وه له‌لاى خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كانه، ياخود له‌ناو ئه‌رشيف و مۆزه‌خانه‌ى ده‌وڵه‌تانى بێگانه‌يه، سوود وه‌رگرتن لێيان كات و ماده‌ى زۆرى ده‌وێت، ئه‌و بارودۆخه‌ى له‌دواى ڕووخانى ميرنشينه‌كان له كوردستان هاته ئاراوه بووبه مايه‌ى تياچوونى ئه‌و پاشمانه‌ى كه هه‌بوون، نه‌ك هه‌ر ئه‌رشيفى نووسراو نه‌ما، به‌ڵكوو پاشماوه شوێنه‌وارييه‌كانى وه‌كوو كۆشك و بيناو پرد و نزرگه‌كانيش كه‌وتنه به‌ر هێرشى داگيركه‌ران و دوژمنانى كورد، له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕۆژنامه و دروستبوونى پارت و ڕێكخراوه‌ى سياسى له كوردستاندا، كه به‌گشتى بۆ پێش جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هۆشيارييه سياسى و ڕۆشنبيرييه‌ى پاراستنى ئه‌رشيف و به‌ڵگه‌نامه نه‌بووه و هه‌ندێكيش له ئه‌نجامى جێگيرنه‌بوونى كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كان و ئه‌و وێرانكارييه‌ى به‌سه‌ر كوردستان له ئه‌نجامى جه‌نگه‌وه هاته ئاراوه له‌ناوچوو، له پاش جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى و ئه‌و بارودۆخه‌ى له كوردستان به‌گشتى و له باشوورى كوردستان به‌تايبه‌تى هاته‌ئاراوه ناجێگيربوو، حكومه‌ته‌كه‌ى شێخ مه‌حموود له‌نێوان ساڵانى (1918-1923) كه به‌چه‌ند قۆناغ و كابينه‌يه‌ك دروست بوو، شه‌ڕو ململانێى نێوان شێخ مه‌حموود و به‌ريتانيا بووبه مايه‌ى نه‌مانى ئاساييشى سياسى و تياچوونى زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ى مێژوويى گرنگ، ئه‌وه‌شى كه هه‌يه و تاوه‌كوو ئێستا ماوه‌ته‌وه، له ئه‌رشيفى به‌ريتانيا و ئێراندايه و به‌شێكى كه‌ميه‌تى.
له‌دواى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى ئێراق و لكاندنى ويلايه‌تى موسڵ به‌و ده‌وڵه‌ته ناهۆمۆجينه‌وه، مافه سياسييه‌كانى كورد پێشێلكران و هه‌موو سه‌رده‌مى پاشايه‌تى له ئێراق(1921-1958) سياسييه‌كانى كورد له دۆخێكى ناجێگرى سياسييدا بوون، ئازادى سياسييان نه‌بووه، ئه‌مه‌ش ڕێگربووه له‌وه‌ى ئه‌رشيف بپارێزن، زۆرجاران به‌هۆى ڕاوه‌دوونان و زيندانى كردنى كه‌سه‌كانه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشيفه كه‌سييه‌كانى ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگيرده‌كرا له‌ناوده‌بران، تاوه‌كوو وه‌ك به‌ڵگه‌ى تاوانباركردن له دادگاييكردنى كه‌سه‌كه به‌كارنه‌هێنرێت و سوودى لێنه‌بينرێت، ئه‌وانه‌شى له پاشماوه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان و ڕۆژنامه‌كان پارێزراون ئازايه‌تى كه‌سانێك بوون كه‌به‌نرخى ژيان و مردن پاراستوويانه و شايانى ڕێزه.
له‌دواى ساڵى 1961 وه به‌هۆى شۆڕشى كورد دژى حكومه‌تى ئێراق و ناجێگرى بارودۆخى سياسييه‌وه ده‌يان به‌ڵگه‌نامه‌ى زۆر گرنگى شۆڕش فه‌وتاون، له‌دواى ساڵانى 1975 به‌دواوه ئه‌وه‌ى هه‌يه زياتر ئه‌رشيفى حزبه‌كان و كه‌سه‌كانه، له‌دواى ساڵى 1991وه كه جۆرێك له ئازادى سياسى و نووسين و بڵاوكردنه‌وه له باشوورى كوردستان هاته‌ئاراوه، ئه‌رشيفێكى نيشتمانيى بۆ پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى شۆڕش و ڕۆژنامه‌كان دروستنه‌كرا، ئه‌وه‌ى هه‌يه هه‌وڵى تاكه‌كه‌سى و هه‌ندێك له سه‌ركرده سياسييه‌كانه، هه‌ربۆيه دروستكردنى ئه‌رشيفێكى نيشتمانيى بۆ پاراستنى به‌ڵگه‌نامه‌كان زۆر پێويسته، چونكه نه‌وه‌يه‌ك دواى ئه‌م ڕووداوانه دێته پێشه‌وه پێويستى به به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشيفه‌كانه بۆ نووسينه‌وه‌ى مێژوو.