“ناساندنی چەمكی نامۆبوون”
گومانی تیا نییە كە چەمكی نامۆبوون یەكێكە لە چەمکە باوەكانی سەردەم، جا چ بە هۆكاری ئابووری و سیاسی بێت یا هۆكاری كۆمەڵایەتی و كلتوورێ و ئاینی و پیشكەوتنی تەكنولۆجیاو گۆڕانی سەردەم بێت. لێرەدا بە دوو بەش تەوەرەكە دەخەینە روو بەمەبەستی ئاشنا بوون بە نەرێنی دیاریدەكەو رێگەچارەی گونجاو بۆ كەمبوونەوەی لە كۆمەڵگادا. له رووی زانستییه‌وه نامۆبوون بارودۆخێكى ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه, رووبه‌ڕوى مروڤ ده‌بێته‌وه و باڵا ده‌ست ده‌بێت به‌سه‌ریدا, ده‌بێته كه‌سێكى دووره‌په‌رێز ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه تێیدا ده‌ژی ئه‌م هه‌سته له ناخی ئه‌و كه‌سه‌دایه ناتوانێت له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌یدا بگونجێ, نامۆیه به ئامانج و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكه‌ی. هه‌روه‌ها بارودۆخێكه به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت و باڵا ده‌ست ده‌بێت به‌سه‌ریدا وای لێده‌كات هه‌ست به نامۆیی بكات و له هه‌ندێك لایه‌نی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
“جۆره‌كانی نامۆبوون”
نامۆبوون چەند جۆرێکی هەیە و لەچەند شێوازێکدا خۆی وێنا دەکات، لەوانە:
1- نامۆبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی: نامۆبوونی تاكه به كۆمه‌ڵگا و وا هه‌ست ده‌كات پێویستی پێی نییه هه‌ربۆیه ئه‌م نامۆبوونه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌نارگیرى تاك له كۆمه‌ڵگا و كۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه هه‌یه‌تی.
2- نامۆبوونی ده‌روونی: هه‌ست بە دووركه‌وتنه‌وه ده‌كات له‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ژیانیه‌وه هه‌یه, به‌رده‌وام هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ و بێزاری ده‌كات وناتوانیت سه‌ربه‌خۆبێت و پلانی بۆ داهاتوو هه‌بێت.
3- نامۆبوونى كلتووری: ئه‌م جۆره له نامۆبوون بریتیه له‌وه‌ى تاک كۆمه‌ڵگاى خۆی ده‌ناسێت له رێگه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی تره‌وه, تا ئه‌و راده‌یه‌ى له‌ناویاندا تواوه‌ته‌وه, ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كلتووری خوی هه‌ست پێ نه‌كات, زۆر جاریش له ئه‌نجامی كلتووری قبوڵنه‌كردنه‌وه ده‌بێت, به‌وه‌ى تاك وا هه‌ست ده‌كات پێویستی به كلتوورێكی تره تا ئاستێك به به‌هاو وداب و نه‌ریتى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت.
4- نامۆبوونی ئاینی: دووركه‌وتنه‌وه و نامۆبوونه له ئاینی ره‌سه‌نى و جێ به‌جێنه‌كردنی ئه‌ركه ئاینییه‌كان, كه ده‌شێ هه‌ندێ جار له ئاینه‌كه‌ى خۆى وه‌رگه‌ڕێ و بێ ئایین بمێنێته‌وه یا بچێته سه‌ر ئاینێكى تر.
5- نامۆبوونى ئابوورى: ئه‌م نامۆبوونه بریتییه له گۆڕینی ئاراسته‌ی مروڤ بۆ لایه‌نی مادیی و له‌ده‌ست دانی شوناسی كه‌سیه‌تی خۆی و بوونی به شتێك یاخود ئامێرێك.
6- نامۆبوونی سیاسی: دۆخیكی ناڕازیبوونه له ره‌وشی سیاسی و هاوكات نه‌بوونی متمانه‌یه به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی سیاسی و كۆی سیسته‌مه‌كه به گشتی …
“ره‌هه‌نده‌كانی نامۆبوون”
1- كه‌نارگیری و گۆشه‌گیرى: كه‌نارگیری بریتییه له جیاوازی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نێوان تاك و كۆمه‌ڵگادا، له رووی ئاستی رۆشنبیری و زانستی و شوێنه‌وه.
2- نامۆبوونی خودیی: به مانای یه‌كگرتنه‌وه‌ی تاك له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا دێت, واتا تاك له‌ژێر كاریگه‌ری فشاری داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خودێكی ناواقیعییه بۆ خوی به‌رهه‌م هێناوه.
3- بێهێزیی: نامۆبوون به واتای بێهێزییه بریتییه له‌وه‌ی تاك هه‌ست به بێده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌كات گه‌شتووەته ئه‌و بیروڕایه توانای گۆڕانكارییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نیه.
4- بێمانایی: ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه تاك تیایدا له‌به‌رده‌م چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكدایه كه به هۆی بێ متمانه‌یی و نه‌بوونی زانستێكی دروست له‌باره‌یانه‌وه توانای خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی نییه, ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی نازانێت ئه‌نجامی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانێكی چی ده‌بێت به‌و هۆیه‌شه‌وه ژیانى به‌بێ مانا و پوچ دێته به‌رچاو .
5- بێئامانجی: ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا تاكه‌كانی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، به‌ڵام تاكێك له‌ناویاندا ناتوانێت بگات به ئامانجه‌كانی یاخود ئامانجه‌كانی دیاریكراو نییه.
6- بێ پێوه‌ری / ئه‌نومی: ئه‌م دیاریده‌یه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی پێوه‌ری كۆمه‌ڵگا نه‌ریتخوازه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به راده‌یه‌ك وا له خه‌ڵكی ده‌كات له گروپ كۆمه‌ڵ و دامه‌زراوه خۆجێییه‌كان دایان ماڵێت كه مایه‌ى سه‌قامگیریی و ئاسایش بوون.
7- به‌شتبوون: واته هه‌ستكردنی تاكه به له‌ده‌ستدانی خۆی و حه‌قیقه‌تی و ئازادییه‌كانی به گشتی دێت.
“نامۆبوون له روانگه‌ی سۆسیۆلۆجییه‌وه”
له بواری كۆمه‌ڵناسى زۆرن ئه‌و زانایانه‌ی جه‌غتیان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌كمه كردووه و به‌ستوویانه‌ته‌وه به گۆڕ‌انى كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشكه‌وتنی سه‌رده‌مه‌وه. له‌م بواره‌دا ئاماژه به بۆچونه‌كانی (ئه‌میل دوركایم )ده‌كه‌ین كه باس له په‌یوه‌ندى نێوان ئازادى و مرۆڤ و بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر نامۆبوون ده‌كات، به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای پیشكه‌وتوو و به‌تایبه‌تش دوای پیشكه‌وتنی خێرای بواری پیشه‌سازی كه هٶكاره بۆ ده‌ركه‌وتنی گرفتی به ئه‌نومی بوون (Anomie) – الانومی، ئه‌مه‌ش له ده‌ستدانی پێوه‌ره‌كان دێت, لێره‌وه بۆچونى دوركایم له‌سه‌ر نامۆبوون روونده‌بێته‌وه و پێیوایه بارودۆخێكه ( ماندوبوون. بێزارى, بێهیوایی …هتد) ده‌گرێته‌وه كه ئه‌مه له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌متر به‌دى كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگا و به‌جیهانیبوون سه‌ریهه‌ڵداوه. هه‌روه‌ها لێره‌دا ئاماژه به راكانى (رایت بلونر) ده‌ده‌ین كه پێی وایه نامۆبوون بریتیه له نه‌توانیین و بێتوانایی و گۆشه‌گیرى و جیابوونه‌وه‌ی تاكه له خۆی و شوێنی كاره‌كه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا و به‌جیهانى بوون روو له زیاد بوونه. نزیك له راكانی دوركایم (روبرت میرتون ) وه‌ك بیریارێكی هاوچه‌رخ پێیوایه نامۆبوون حاڵه‌تێكی ئه‌نومیه كه به‌شێك له تاكه‌كان له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تیایدا ده‌ژی ناگونجێت ,میرتون پێی وایه دڵه‌راوكێ و نامۆبوون دوو شتی بنچینه‌ین و چونه‌ته قوڵایی مروڤه‌وه وناتوانن لێی ده‌رباز بن مه‌گه‌ر كاتێك مرۆڤ توانای هه‌بێت ئاڵۆزییه‌كان تێپه‌رێنێت ئه‌و كات هه‌ستی نامۆبوونی كه‌م ده‌بێته‌وه و هه‌ست به ژیان ده‌كات. هه‌روه‌ها ( فرانكل فیكتور ) پێیوایه مرۆڤ ئه‌گه‌ر واتا و مه‌به‌ستی مرۆڤ بوونی خۆی له‌ده‌ست دا به‌رامبه‌ر شته‌كان و بێ‌توانا و لاواز بوو له راپه‌ڕاندنى كاره‌كانى ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه له ژیاندا نامۆیە و بێمه‌به‌ست ده‌بێت, ئه‌مه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگا و به‌جیهانیبوونه‌وه.
“به‌جیهانیبوون و نامۆبوون”
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی له كۆتایى سه‌ده‌ی بیسته‌م هاته نێو كایه رۆشنبیرییه‌كان و له لایه‌ن بیرمه‌ندان گرنگی زیاتری پێدرا چه‌مكی به‌جیهانیبوون بوو. نامۆبوونیش یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه مێژوویه‌كى دێرینی هه‌یه زۆر بواری له‌خۆ گرتووه له‌گرگترینیان زانستى سایكۆلۆجى و سۆسیۆلۆجییه. له بواری سۆسیۆلۆجیدا نامۆ بوون حاڵه‌تێكه كه مرۆڤ پێیدا تێپەڕده‌بێت له ئه‌نجامی بارودۆخێكى ناله‌بار و بوونى كێشه كه خۆى له خۆیدا كێشه‌یه پێویست ده‌كات زوو به زوو چاره بكرێت.
1- وه‌ك پێشتر باسمان كرد یه‌كێك له هۆكاره زۆر به‌رچاوه‌كانی باڵاده‌ست بوونی نامۆبوون به‌هۆی پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆجیا و زانیارى و هه‌روه‌ها به‌هۆی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتوورى خێراوه‌یه كه ئه‌مانه‌ش هه‌موو له‌ژێر چه‌ترى به‌جیهانیبووندان, زۆر مرۆڤ فریاى خۆ گونجاندن ناكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا و له مامه‌ڵه‌كردنى فریانه‌كه‌وتنى ده‌بنه مایه‌ى گرفت و كێشه‌ى نامۆبوون.
2- گومانی تیانییه كه به‌جیهانی بوون هۆكاریشه بۆ گۆڕانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هێنانی به‌هاى سه‌رده‌می به‌جیهانبوون و تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ به‌های ره‌سه‌ن كارێكی ئاسته‌مه بۆیه زۆر جار له گۆڕان و ململانێى به‌هاكاندا مرۆڤ توشى دڵه‌راوكێ و نامۆبوون ده‌كات.
3- هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى سه‌رده‌میانه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێشكه‌وتنى ته‌كنەلۆجیاش هۆكارن بۆ فشارى ده‌روونی و نامۆبوون كاتێك كه به لێشاو روو له كۆمه‌ڵگا ده‌كات و كۆمه‌ڵگاش له ئاماده باشیانییه‌بۆی.
4- كۆچ و كرانه‌وه‌ى سنووره‌كان وتێكه‌ڵبوونى كلتووره‌كانیش كه جیهانیبوون زیاتر زه‌قى كردووه‌ته‌وه و زۆر جار نه‌گونجاندنی له‌گه‌ڵ كلتوورى نوێ هۆكاره بۆ ده‌ركه‌وتنى نامۆبوون و فشارى ده‌روونى.