“پێشەکی”
دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەشێک لە زنجیرەی “کوردانی دوور لە نیشتیمان” لە سایتی “ناوەندی چاوی کورد” بەهۆی خوێندنەوە لە خوێنەرانی ئەو زنجیرە باسە دابڕام، پشت بە خوا و بەداوای لێبووردن لە خوێنەران جارێکی دی دەست دەکەینەوە بە دووبارە نووسینەوەی ئەو زنجیرەیە، بە هیوای سوود گەیاندن بە کەلێنێکی ون و پشت گوێخراوی مێژووی نەتەوەکەمان، لەم بەشەدا کورتەیەک لە مێژوو ژیانی “كورد له سودان یاخود كورده‌كانی سودان” دەخەینە ڕوو، سودان یەکێکە لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، ئەم کیشوەرە بە یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین جێگەکانی سەر گۆی زەوی دادەنرێت کە خاوەنی کولتوورێکی دەوڵەمەند و دەگمەنە لە هەموو بوارەکاندا.
ڕه‌نگه ئه‌م ناونیشانه به‌لای زۆربه‌مانه‌وه جێی سه‌رنج بێت، سودان له كوێ و كورد له كوێ؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕوانین كورد، یان به هۆی نه‌هامه‌تی و دورخستنه‌وه له نیشتیمانه‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، یان به هۆی ده‌سه‌ڵاتییه‌وه له‌و كاتانه‌ی كه كورد باڵا ده‌ست بووه له كوردستانی نیشتمانی بنه‌ڕه‌تی دووركه‌وتووه‌ته‌وه .
“مێژوو، ئامار و شوێنی دابەشبوونی جوگرافی کوردەکانی سودان”
كورد لەسودان رەگ و ریشەی كۆنیان هەیە، هەندێكیان لەسەردەمی “سەلاحەدینی ئەیوبی” لە میسرەوە چوونەتە سودان هەندێكی تریان لەسەردەمی عوسمانی، ئەوە بابەتێكی مێژووییە كە پێوستی بە لێكۆڵینەوەی ورد هەیە، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشی و جێی شانازیە بۆ نەتەوەی کورد، ئەوەیە کورد لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا بێت هەمیشە شانازی بە کورد بوونی خۆیەوە دەکات، ئەم وتەیە بە تەواوی لە کوردەکانی سوداندا بەدی دەکرێت، تا ئێستا كوردەكانی سودان هەر لەقەبی “ئالكورد یان ئەلکوردی” وەکوو پاشناوێک بەکار دەهێنن، هەرچەندە زمان و كولتوورەكەیان و رەنگی پێست و روخساریان وون كردووە، بەڵام شانازی بە كورد بوونیان ئەكەن و تەنانەت ئەم پاشناوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیشان زیاد کردووە وەک (قرية الكردي – المنطقة الكردية –المدينة الكردية – الشارع الكردي)
مێژووی کۆچی كورد و نیشتەجێ بوونیان له سوداندا بۆ چەند سەردەمێک دابەش دەبێت؛ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبیه‌كان و به دیاریكراوی بۆ نزیكه‌ی (800) هه‌شت سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاتێ سوڵتان “سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی” ده‌وڵه‌تی فاتمیه‌كانی له میسر له ناوبردوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌یوبیه‌كانی جێگیر كرد ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه گه‌ڕانده‌وه، لە هەمانکاتدا تووشی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی بووه‌وه ئه‌ویش هێڕشی سودانیه‌كان بوو بۆ سه‌ر میسر كه سودانیه‌كان له‌و كاته‌دا به (نوبیه‌كان) ناسرابوون، كە دانیشتوانی رەسەنی سودان بوون وهاوپەیمانی فاتمییەكان بوون، دەستیانكرد بە پشێوی نانەوە، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه و پاككردنه‌وه‌ی سودان له پاشماوه‌ی فاتمییه‌كان سوڵتان “سه‌ڵاحه‌دین” سوپایه‌كی به سه‌ركردایه‌تی “توران شا” ی برای ڕه‌وانه‌ی سودان كرد و هێڕشی بۆ كردن كه توانیتی بیانشكێنێت و ده‌سه‌ڵاتی تیادا جێگیر بكات. سوپاكه‌ی “توران شا” زۆربه‌ی زۆریان كورد بوون به‌تایبه‌تی فه‌رمانده‌كان كه هه‌موویان كورد بوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه ئه‌و كوردانه له‌وێ مانه‌وه و جێگیر بوون، هەروەها کەسێکی بە ناوی “ئیبراهیم كوردی” وەك سەرۆكی سودان جێگیركرد، بەشێک لەو كوردانه‌ی كه ئێستا له سوداندان هه‌مان نه‌وه‌و كه‌س و كاری ئه‌و كوردانه‌ن. هەروەها لە سەردەمی عوسمانییەكان و بەدیاریكراوی لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەكەمدا قۆناغێكی دیكەی كۆچی كورد وەكو چەكداری سوپای عوسمانی بۆ سودان دەستیپێكرد، كە هەندێك لە كوردەكان لەوكاتەدا سەرباز و ئەفسەربوون لە سوپای عوسمانی‌دا. هەروەها قۆناغێكی دیكەی كۆچی كورد بۆ سودان دوای دامەزراندنی دەوڵەتی میسری نوێ لە لایەن “محەمەد عەلی پاشا”وە بوو، كە ویستی سنووری دەوڵەتەكەی فراوان بكات لە ساڵی 1820 لەشكركێشی كردەسەر سودان و لەناو سوپاكەیدا كورد هەبوون كە سودانی داگیركرد و لەوێ مانەوە.
كورده‌كانی سودان كه له ئێستادا ژماره‌یان به زیاتر له (١٠٠٠٠٠) سەد هه‌زار کورد مه‌زه‌نده ده‌كرێ، به سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه و دابه‌ش بوونه، به‌ڵام زیاتر له “خه‌رتووم” ی پایته‌خت و ویلایه‌تی “كوردوفان” و ناوچەی “قەزاریف” دەبینرێن. ناوچەی کوردفان و قەزاریف کە بە یەکێک لە ناوچە زۆر دەوڵەمەند و بە پیتەکانی سودان دادەنرێت لە ڕووی کشتوکاڵی و بوونی کانزایەکی زۆر بە تایبەت کانەکانی زێڕ. گێڕانەوەی جۆراوجۆر لەسەر ناوی “کوردفان” هەیە، دەڵێن كوردێك لە شاری وانی باكووری كوردستان هاتۆتە ناوچەكە و لێی نیشتەجێ بووە لەو كاتەوە بە كۆردۆڤان ناوبانگی دەركردووە. گێڕانەوەیەكی تر دەڵێت بازرگانێكی زێڕ كە كورد بووە هاتۆتە ناوچەكە و كانێكی زێڕی دۆزیوەتەوە و كرێكاری زۆری دامەزراندووە، لە كاتی كاركردندا شەڕی لەگەڵ كرێكارەكان دەبێت، بازرگانەكە بەردەبێتەوە و دەمرێ، خەڵكەكە بە زمانی عەرەبی هاوار دەكەن كورد فانی، واتە كوردەكە مرد. ویلایەتی كوردوفان كه ئێستاش به‌شێكی زۆری كورده‌كان له‌و ویلایه‌ته نیشته‌جێن و له ساڵانی هه‌شتاكاندا حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌ش کەسایەتیەک بوو بە ناوی (حسین الكوردی)
“بنەماڵە و عەشیرەت و کەسایەتییە کوردیەکانی سودان”
ئه‌و كوردانه‌ی له سودانن و هه‌موو بنه‌ماڵه كورده‌كان، كورد وه‌ك نازناو بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، هەروەها ناوی بەشێك لە دووكان و بازاڕەكانی ئەو ناوچانەی کە کوردی تێدایە کوردیە لەوانە “دڵشاد، كەشكوڵ، جیهان، شیرین، كافتریای كوردی، مەشتەلی كوردی، خواردنگەی كوردی” ئه‌گه‌ر به شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی سوداندا گوزه‌ر بكه‌یت به‌ده‌یان و سه‌دان كۆگاو ماركێت سه‌رنجت ڕاده‌كێشێ كه له پاڵ ناوی شوێنه‌كه‌دا پاشگری كورد وه‌ك نازناو له‌گه‌ڵیدا نوسراوه. بەناوبانگترین عەشیرەت و بنەماڵە کوردیەکان بریتین لە “بنەماڵەی ئەیووبی گەورە – بنەماڵەی حسین کوردی – بنەماڵەی عومەیری کوردی – ئالهاکاریین – بنەماڵەی ئالموشللی ئەلکوردی” لە نێو کوردەکانی سوداندا لە کۆن و نوێشدا کەسایەتی گەورە و ناودار بوونیان هەبووە و هەیە کە ڕۆڵیان لە گۆڕانکاری وڵات‌دا بینیوە لەوانە:- لەكاتی داگیركردنی سودان لە لایەن بەریتانیا بزووتنەوەیەك بە ناوی “مه‌ھدی” دروست بوو و بە تەواوی وڵات بڵاوبۆوە كە بەرھەڵستكاری بوونی بەریتانیا بوو، دوو سەركردەی ھەبوو یەك لە ڕۆژھەڵات و یەك لە ڕۆژئاوای وڵات. كە سەركردەی ڕۆژھەڵاتی سودان كوردێك بوو بە ناوی “عوسمان دیگنه‌ی كوردی” كه هیچ سودانیه‌ك نیه نه‌یناسیبێ و ناوبانگی نه‌زانێ ئه‌و سه‌ركرده‌یه بوو كه شۆڕشی دژی داگیر كاری به‌ریتانیه‌كان له سودان به‌رپا كرد و هه‌ر له پێناوی ئازادی سودانیشدا گیانی به‌خت كرد و شه‌هید بوو، كە تاكە سەركردە بوو توانی شكست بە بەریتانیەكان بێنێ لە مێژووی سودان، كە ھەتا ئێستاش پلان (خطة) سەربازییەكانی ئەو سەركردە كوردە “عوسمان دیگنە” لە شەڕەكانی لە دژی بەریتانیا، لە دامەزراوە سەربازیەكانی سودان دەخوێنرێ، كە لە كۆتایی وەك دیل كەوتە دەست بەریتانیەكان بە زیندانیی ھەتاھەتایی حوكم درا و دوای مانەوەی ١٧ساڵ لە زیندان كۆچی دوایی كرد.
شایانی باسە؛ لە كاتی دادگایی كردنی بەریتانییەكان لەبارەی نھێنی ئازایەتی لێیان پرسیوە، لە وەڵامدا گوتویەتی “كە كوردم و ڕەسەنم دیابەكری”ە، بڕگەیەك لە كتێبی پۆلی سێی سەرەتایی سودان ھەیە كە باس لەو سەركردە كوردە دەكات و له مه‌نهه‌جی خوێندندا دانراوه كە لە ساڵی ( ١٩٢٦) وەفاتی كردووە. جیا لەوە چەندین كەسایەتی دیكەی كوردی لە سوپای سوداندا گەیشتوونەتە پلەی باڵا لە رێزی سوپا وەك “فەریق روكن عەلی محەمەد ئیبراهیم كوردی” كە دووەم لێپرسراوی باڵای وەزارەتی بەرگریی سودان بووە و كە لە دانیشتوانی ویلایەتی ( كوردۆڤان) بوو ساڵی ٢٠١٥ كۆچی دوایی كردووە، لە ناو حزبە سیاسییەكان و دامودەزگاكانی سوداندا كورد كەم تا زۆر رۆڵی بینیوە. لەوانە (بابەكر دقنە) بەڕەچەڵەك كوردە وەزیری دەوڵەت بووە لە وەزارەتی دەرەوەی سودان و سەرۆكی حزبی (یەكێتی نەتەوەیی) سودان بووە، جگە لەوە (دكتۆر تارق ئیبراهیم حەسەن كوردی) باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكان بووە بۆ كاروباری ئاوارە و كۆچەران لە سوریا و ئێراق و چاوی بە مەرحومی سەرۆك مام جەلال كەوتووە و وێنەیان پێكەوە گرتووە.
لەداوی شۆرشی سودان و لادانی “عومەر بەشیر” كێشیه‌كی گەورە لە نیوان سوپا و هێزەكانی سودان و شورشگێرەكان دروست بوو، كە كێ دەبێتە سەرۆكی حكومەتی كاتی، دواجار هەموویان لە سەر پیاوێكی تەكنۆكراتی ئەسمەر رێك كەوتن كە دكتۆرای لە ئابووری هەیە لە زانكۆی مانچستەر دەیان ساڵە لەبوارە لە ئەفریقا كارئەكات دواین پۆستی جێگری سەرۆكی لێژنەی كاروباری ئابووری نەتەوە یەكگرتوەكان بووە، لە ئەفریقا، ئەو پیاوە ناوی “عه‌بدوڵڵا حەمەدۆكە” لەكوردەفان لەدایك بووە، ٦٥ ساڵە بەرەچەڵەك سەر بە خێزانێكی كوردی سودانە و پاشناوەكەشی كوردی خۆشەویستی هەموو گەلی سودانە دوای چەند ساڵ لە تاراوگە گەرایەوە سودان و لەناو ئاپۆرای خەڵك پێشوازی لێكراو ووتارێكی گرنگی پێشكەش كرد كە ئەوەندەی تر سودانیەكانی بۆ پشیتوانی خۆی هاندا. جگه له‌وه‌ی ده‌یان شاعیر و مامۆستا و دكتۆر و مافناسیان هه‌یه، كه له مێژووی سوداندا و بوونیاتی ده‌وڵه‌تی سوداندا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه، شاعیر و هونەر دۆستانیش لە نێو کوردەکانی سوداندا دەبینرێت بە جۆرێك هەندێك شاعیری گەورەی سودان كورد بوون و لە ویلایەتی كسلا ژیاون، لەوانە “عەبدوڵڵا حەسەن ئەلكوردی”یە، یەکێک لە کتێبە شیعرییەکانی 900 بەیتی شیعری بووە، لە شوێنێكدا نووسیویەتی شانازیی بە كوردبوونی خۆیەوە دەكات، لە شاعیرەكانی تری كوردی سودان دەتوانین ئاماژە بە (عەبد سەید ئەلكوردی و عەبدولقادر محەمەد ئەلكوردی) بكەین.
“ژیان و گوزەرانی کوردەکانی سودان”
جێی ئاماژه‌یه كورده‌كانی سودان زۆربەیان به ده‌وڵه‌مه‌ندی و بازرگانی به ناوبانگن، زۆربه‌ی كاره بازرگانیه‌كانی سودان به ده‌ستی كورده‌كانه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت له نێو كورده‌كانی سوداندا ته‌نها هه‌ژارێكیش بوونی نیه، كه وڵاتی سودان زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئاستی هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، زۆربه‌ی بازرگانی عه‌تر و بوخوردی سودان كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێت به ده‌ستی كورده‌كانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م كارگه‌ی سابوون كه له‌و وڵاته‌دا بوونیاد نراوە تا ئێستاش كارده‌كات و به‌رهه‌می هه‌یه ناوی (سابوونی فابریقه‌ی كوردی)ه. کوردەکانی سودان بازرگانی (عەتر و بغورد)یان كردووە لە نێوان سودان و وڵاتانی عەرەبیدا، باسیش لەوە دەكرێت یەكەم كەرەستە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵ لەلایەن كوردەكانەوە هێنراوەتە سودان، ئێستاش بەشێكیان لە هەردوو ویلایەتی (قازاریف و كەسلا) نیشتەجێن سەرقاڵی كشتوكاڵن ناوچەكەیان بە باشترین ناوچەی كشتوڵی لە جیهاندا دادەنرێت.
“ڕێکخراوە کوردییەکانی سودان”
بە هۆی ئەوەی کوردەکانی سوودان پەیوەندییەکی پتەو نیە لە نێوانیاندا نەیانتوانیوە لە ڕێکخراوێکدا کۆببنەوە، بەڵام لە دوای لابردنی دەسەڵاتی “عومەر بەشیر” دوو ڕێکخراوی کوردی دامەزرا بە ناوەکانی:-
١- ڕێکخراوی سەڵاحەدینی ئەیوبی خیرخوازی کوردی لە خەرتووم.
٢- کۆمەڵەی عومەیری کوردی کە لە باکووری سودانە و سەر بە بنەماڵەی عومەیری کوردیە كە زیاتر كاری كۆمەك و هاوكاری دەكەن لە بۆنەكاندا.
“ناکۆکی سودان و ئەسیوبیا”
زۆر جار لە میدیاکانەوە دەبیستین ناکۆکی نێوان سودان و ئەسیوبیا گەیشتوەتە ڕادەی تەقینەوە و چەندان جار جەنگی خوێناوی ڕوویداوە لە نێوانیاندا، لەسەر ناوچەیەکی بە پیت و کشتووکاڵی گرنگ لە سەر سنووری هەردوو وڵات لە ویلایەتی (قەزاریف). لێرەدا دەکرێت بپرسین ناکۆکی سودان و ئەسیوبیا چی پەیوەندییەکی بەم باسەی ئێمەوە هەیە؟ لە وەڵامدا دەڵێین:- ئەو ناوچە بە پیت و کشتوکاڵی و پڕ کانی کانزاییە پێی دەوترێت (المنطقة الكردية) ناوچەی کوردی زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن و ناوچەکەش هەر بە ناوی کوردەوەیە لەسەر نەخشەی هەردوو وڵات. ئەمەش بەشێک لە مێژووی ونی نەتەوەکەمان کە بەشێكە لە مێژووی گەلێك کەس خۆی ناکات بە خاوەنی و خۆشی خاوەنداری لە خۆی ناكات تا ئیستا نە توانراوە دامەزراوەیەك دروست بكرێت بۆ كۆكردنەوەی كوردە پەراگەندەكان و نووسینەوەی مێژوویان و رەگ و ڕیشەیان، بۆیه زۆر پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان ئاوڕێكی جددی له‌و كوردانه بده‌نه‌وه، هیوادارم لەم کورتە باسەدا زانیاریەکی پڕ سودمان گەیاندبێت بە خوێنەرانی کورد زوبان.
سەرچاوەکان؛
١- الكرد فی السودان: منتدیات كوبانی
٢- الكرد فی السودان دراسە تأریخیە: جلال جوهر
٣-جريدة سودان اليوم عدد (264-2015)
4-البلسم في التاريخ ( عبدالله الكردي )
نەخشە و وێنەکان:
.