“به‌بۆنه‌ی کۆچی ناواده‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ده‌روێش”
“پێشه‌کی”
چه‌رخی ڕۆژگاره‌که‌مان به‌و باره‌دا ملی ناوه و له‌و لێژییه‌دا شۆڕ بووه‌ته‌وه که هه‌رچی نوێنه‌رانی میراس و سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزی و مه‌عنه‌ویمان هه‌یه به‌ره‌و ماڵاوایی و جێهێشتنمان ده‌ڕۆن. ئه‌م په‌رۆشی و دڵته‌نگییه‌مان ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی که ئایا ئێمه قه‌دریانمان زانیوه و به ڕاده‌ی شیاو و شایسته‌ی خۆیان ڕێزمان لێ گرتوون یان نا، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا په‌یوه‌سته به‌مه‌ی که ئایا ڕێباز و ڕێچکه‌که‌یان هێنده ڕێبوار و ڕێگاپێوی بۆ په‌یدا بووه تاکوو هێڵی ڕێگا و ئاڕاسته‌که‌یان کاڵ و کوێر نه‌بێته‌وه؟ ئێمه له پاش کۆچ و ماڵاوایی ئه‌م که‌سایه‌تییانه ئه‌رکمان چییه وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ند، ڕۆشنبیر، نووسه‌ر و به‌گشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی سۆز و په‌رۆشییه‌کیان بۆ بواری چاند و کولتووری میللی هه‌یه؟ و له‌پاڵ ناسینی ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌کانمان و لانیکه‌م جێبه‌جێکردنیان له که‌مترین ئاستدا چی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین و ج پرۆژه و مه‌به‌ستێک به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین یان ده‌پێکین؟
پێم وایه ئاوڕدانه‌وه یان هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه لانیکه‌م مه‌شخه‌ڵی ئه‌و په‌رۆشییه‌مان له دڵدا گڕدار ڕاده‌گرێت که ده‌لاله‌ت و سه‌رچاوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی هونه‌رمان له لا ڕوون و دره‌وشاوه بێت و میراسێک که به‌ناوی خه‌یاڵدان و زاکیره‌یه‌کی جه‌معی و نه‌ته‌وه‌ییدا هاتووه، به ئاسانی نه‌که‌وێته به‌ر زه‌بری گۆڕانکارییه‌کانی ڕؤژگاری ته‌کنه‌لۆژیا و پۆرنۆگرافی و هه‌زه‌لیبێژیی سه‌رده‌م. ئه‌گه‌رچی ئێسته له سه‌رده‌می باواعه‌مره هونه‌ری و کورته‌باڵا ئه‌ده‌بی کانین و ئه‌مه‌ش دۆخێکه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڵکوو شه‌پۆلێک یان باشتر وایه بڵێین نه‌زمێکی ڕۆنراوی ده‌سکرده که جیهانی ئێسته‌ی زانست واته ته‌کنه‌لۆژیاته‌وه‌ریی له ئاستێکی مرۆڤخه‌سێنانه‌دا گرتووه‌ته‌وه و له‌باتی مانا و مه‌عنه‌وییه‌ت و ڕۆحانییه‌ت، کاڵاگه‌رێتی و چێژی ڕووکه‌ش و هه‌ڵپه‌ی وجوودیی ئانوساتانه به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ئه‌مه‌ش وایکردووه هونه‌ری ئۆرژیناڵ و گۆڕانساز و کاریگه‌ر له ڕاسته‌ڕێی خۆی لا بدرێت و به‌ناوی هونه‌ری ڕه‌سه‌ن یان میلییه‌وه ده‌رخواردی بینه‌ر و بیسه‌ر بدرێت، ئه‌م نه‌زمه نوێیه هونه‌ر وه‌کوو کاڵایه‌ک ده‌بینێت که ده‌شێت چه‌شه و میزاجی به‌رده‌نگ، په‌سند یان ڕه‌تی بکاته‌وه، بێگومان ئه‌مه ڕاسته و تا ئێره ئیشکالییه‌تێک له‌ئارادا نییه، به‌ڵام خودی ئه‌م به‌رده‌نگ یان بینه‌ر و بیسه‌ره هه‌ر له ناو بازنه و تۆڕێک له تۆڕه‌کانی ئه‌م نه‌زمه‌وه چه‌شه و میزاجه‌که‌ی دیاریی ده‌کرێت، واته سیسته‌مێک که ئێمه فێری ئه‌وه ده‌که‌ن به‌رده‌وام چاو له ئاسمان بکه‌ین و زه‌وینمان به‌لاوه گرنگ نه‌بێت.
کاتێک ئه‌م بنه‌مایه له ناخی خه‌ڵک ڕه‌گئاژۆ ده‌بێت سه‌خته دیسانه‌وه نیگاکانیان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ زه‌وین و پێیان بڵێین ته‌نها ئاسمان نییه که ژیان و بوونی لێیه و زه‌وین مه‌کۆیه‌کی سه‌ره‌کیی بوون و ژینه، واته مه‌به‌ستمه بڵێم سیسته‌مێک خۆی چه‌شه و میزاج ده‌سکاریی بکات دیاره به ئاڕاسته‌ی ئه‌و خواست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی خۆیدا دیاریی ده‌کات، و به پێی ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری جیهانی ته‌کنه‌لۆژیا یان له لایه‌ن کۆمپانیا بازرگانییه زه‌به‌لاحه‌کانه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێن یان له لایه‌ن ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی که خزمه‌تی سیاسه‌ت و نه‌زمێکی زاڵی جیهانی ده‌که‌ن پراکتیزه ده‌کرێن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پووکانه‌وه و کاڵبوونه‌وه ده‌چێت دنیای مانا و مه‌عنه‌وه‌ییه‌ته‌کانی سه‌رده‌می کۆنه به ئایین، هونه‌ر، ئه‌خلاق و هه‌موو بابه‌تێکی په‌یوه‌ست به دنیای کۆنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه ژیانی ڕۆژانه‌مان ته‌نانه‌ت نه‌خه‌ینه بۆته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی قووڵ و ورده‌کارانه‌شه‌وه به‌ڵام ڕۆژانه هه‌ست به‌و بێتاقه‌تی و ده‌روون به‌تاڵییه ده‌که‌ین که لێره و له‌وێ له زمانی پیره‌پیاو و پیره‌ژن و که‌سایه‌تییه کۆنه خوینه‌وار و نه‌خوێنه‌واره‌کانمان ده‌یبیستینه‌وه و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه‌ی نه‌زمی کۆن و نوێیه که ئه‌وان هێشتا له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نیان و نزیکی‌یان له گیانه‌ڵلا بۆمانی ده‌گێڕنه‌وه.
لێره‌دا گرینگ خوێنه‌وار یان نه‌خوێنه‌واربوون نییه به‌ڵکوو گرینگ ئه‌و بنه‌ما و شێوه‌ژیانه‌یه که ڕاسته‌ڕێی شوناسی ئێمه‌یه و به هه‌ودایه‌کی نه‌مر و جادووییه‌وه په‌یوه‌سته به‌و ڕابردووه‌ی که ئێسته ئێمه له‌سه‌ری ده‌ژین، به‌ڕای من ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به‌ناوی هونه‌رمه‌ندی میللی ناسراون یان ڕێبازه‌که‌یان به‌ناوی هونه‌ری میللی ناسراوه ئه‌و زاکیره جه‌معییه و ئه‌و ڕۆحه نه‌مره‌ی شوناس و کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ن که له درێژه‌دا وه‌کوو وه‌فایه‌ک بۆ ته‌مه‌نێک له خه‌بات و هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ده‌روێش دێمه‌وه سه‌ری.
“هونه‌ری میللی و نوێنه‌ره‌کانی”
“میدیا حسێن” وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێکی میللی ناسراو و سه‌ر به‌و جیله ڕه‌سه‌نه‌ی هه‌شتاکان که هونه‌ری کوردی له ترۆپکی دره‌وشانه‌وه و ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆیدا بوو له‌م دواییانه له وتووێژێکدا ده‌ڵێت هونه‌ری میللی “ئه‌و هونه‌ره‌یه که ده‌چێته ناو خه‌ڵکه‌وه و له سه‌ر زاران جێ ده‌گرێت.” له ڕاستیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ڕێز و خاوه‌ن ئه‌زموونه دنیایه‌ک خزمه‌تی نه‌ک ته‌نها به ئاواز و گۆرانی به‌ڵکوو به شیعر و هه‌ڵبه‌ستی گۆرانیش کردووه، به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه ناچیته خزمه‌ت ئه‌و ڕێبازه پیرۆزه‌وه که په‌ت و هه‌وادی پته‌وی گرێدانی ئێمه و شوناسی ئێمه‌یه به ڕابردوویه‌کی دووری پیرۆز واته هونه‌ری میللییه‌وه. ئه‌گه‌ر له سه‌ر تیشکی ئه‌و پێناسه‌یه بێت بێگومان ئێسته ئێمه ده‌توانین هونه‌رمه‌ندانێک ناو ببه‌ین که گۆرانییه‌کانیان له سه‌ر زارانن و له ڕوانگه‌ی هونه‌ری و ستاتیکیشه‌وه نه‌ک ته‌نها هونه‌ری میللی نیین به‌ڵکوو قسه‌ی بێسه‌روبه‌ر و ڕسته‌ی ڕیزکراو و جنێوئامێزی ناو گه‌عده‌کانن! ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که له سه‌ره‌وه باسم کرد واته کاتێک په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر له ناو ده‌واران و ده‌شت و حوجره و خانه‌قا و به‌رده‌ستی مامۆستایانی به‌ئه‌زموون و به‌حورمه‌تی کۆن ده‌رهات و که‌وته ناو هه‌ڵوێسته ئانوساته‌کانی دنیای مه‌جازی و دانیشتنه نامه‌جلیسییه‌کانه‌وه ئیتر به‌رده‌نگانێک په‌روه‌رده کران که نه‌ک ته‌نها هه‌ودای په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕابردووه پچڕاوه به‌ڵکوو په‌ت و گوریسێکی دیکه هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕابردووه‌دا، به‌ڵام بێگومان ئه‌م په‌ته ده‌یانباته سه‌ر هه‌واری خاڵی یان که‌ندڕانێکی هه‌زار به هه‌زار که جگه له د‌رك و داڵ هیچی لێ شین نه‌بووه و نابێت، بۆیه ده‌شیت ئه‌و پێناسیه وا لێبکه‌ین و بڵێین هونه‌رمه‌ندی میللی په‌یوه‌ست به هونه‌ری میللییه‌وه ده‌ناسرێت واته به‌ر له ناسینه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی میللی ده‌بێت هونه‌ری میللی بناسین یان به‌گشتی پێناسه‌یه‌کی ڕێژه‌یی بۆ بکه‌ین.
هونه‌ری میللی له ڕوانگه‌ی فولکلۆرناسان و مێژوونووسانی هونه‌ره‌وه ئه‌و هونه‌ره‌یه که مه‌عنه‌ویات و باوه‌ڕ و دابونه‌ریته کۆنه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه و هه‌ر له سه‌ما و هه‌ڵبه‌ست و په‌یکه‌رتاشییه‌وه تاکوو گۆرانی و شێوازه‌کانی و مۆسیقا و هه‌موو توخم و ئیلێمێنته ورد و درشته‌کانی کو‌لتوور و شارستانییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌خۆ ده‌گرێت. واته کۆی جیهانبینیی مه‌عنه‌ویی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له هونه‌ری میللی‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. ئێمه ئێسته پێمان سه‌لماوه که هونه‌ری کوردیی له حه‌فتا و هه‌شتاکاندا و له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و جیله هه‌م له بواری ته‌مسیل و دراماوه هه‌م له بواری ئاواز و گۆرانییه‌وه و ته‌نانه‌ت سرووده‌وه و هه‌روه‌هاش شیعر و ئه‌ده‌به‌وه سه‌رکه‌وتووتر و دره‌وشاوه‌تر بووه و هه‌ڵگری ئه‌و توخمانه‌ن که له پیناسه‌ی هونه‌ری میللی‌دا باسمان کردن. واته ئه‌مه شتێکی ڕوونه که ئێمه “مه‌حموود محه‌مه‌د” به هونه‌رمه‌ندی میللی بزانین و گه‌عده‌بێژێکی جنێوفرۆش و بێ هه‌ڵبه‌ست و جیهانبینی به هونه‌رمه‌ندێکی میللی نه‌زانین، چونکه ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هونه‌ری میللی له ده‌نگ و شێوازی کارکردنیدا نیشان داوه و ئه‌وه‌ی دووه‌میان نه مه‌قام ده‌زانێت نه هه‌ڵبه‌ستی گۆرانی ده‌ناسێت و نه ورده‌کارییه‌کانی مۆسیقا و ته‌نها به‌ندبێژه و له باشترین حاڵه‌تدا ده‌نگخۆشێکی به‌ندبێژه، دیاره ئه‌م ڕاشکاوبوونه به‌و مانایه نییه که ئێمه ڕێزی که‌سه‌کان نه‌گرین به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه ڕێز له پیناسه‌ی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ک واته هونه‌ری میللی ده‌گرین.
جا کاتێک باسی ئه‌و پابه‌ندبوونه به دابونه‌ریت و هه‌موو سامانه‌کانی رابردووی کۆنی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ین ته‌نها له ئاستی هونه‌ری و خوازه‌ییه‌که‌یدا نییه، به‌ڵکوو وه‌کوو وتم له ئاستێکی به‌ریندا ده‌توانین ناوی جیهانبینیی له‌سه‌ر دابنێین و چه‌مکداڕێژیی بۆ بکه‌ین. بۆ نموونه هونه‌ری گۆرانیی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان چ جۆر هه‌ڵبه‌ستانێکی ده‌کرد به گۆرانی و مه‌قام؟ ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و مه‌قامانه‌ی پێشکه‌ش ده‌کران به‌م ناوه‌رۆکانه‌وه بوون: خۆشه‌ویستیی بێگه‌رد و ئه‌فلاتوونی، نیشتیماندۆستی، سرووشتدۆستی، مرۆڤدۆستی، پیرۆزیی خاک و دایک و نیشتیمان وه‌کوو سێکوچکه‌یه‌کی پیرۆز، ڕێزلێنان له هه‌ژاران و ڕه‌نجی جووتیاران و ڕه‌نجبه‌ران، باوه‌ڕ به هێزی غه‌یبانی و مه‌عنه‌ویات و خوداوه‌نی مه‌زن و، ئه‌مانه سه‌ردێڕه هه‌ره دیاره‌کانی جیهانبینیی کورد بوون و تا ئێسته‌ش له زاکیری جه‌معیی کورددا ئه‌گه‌رچی له شێواز و فۆرمی دیکه‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه. لێره‌وه‌یه ده‌بینین به‌شێکی به‌رچاوی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگبێژه ڕه‌سه‌ن و میللییه‌کانی ئێمه شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه بوون واته ڕێک له ئاستی پراکتیکیشدا وه‌فادار بوون به کۆی ئه‌و جیهانبینییه‌ی که له ناویدا هه‌ڵقوڵاون و په‌روه‌رده کراون. له هه‌مانکاتدا که هونه‌رمه‌ندی میللی بوون هاوکات باوه‌ڕمه‌ندیش بوون به خه‌بات بۆ ڕزگاریی نیشتمان و ڕێبازی شۆڕشگێڕێتی و پێشمه‌رگایه‌تی. ڕه‌نگه یه‌کێک له‌و خاڵه جیاوازکه‌رانه‌ی نێوان هونه‌رمه‌ندی میللی و که‌سێک که ناوی وه‌کوو هونه‌رمه‌ندی میللی ڕۆشتووه هه‌ر ئه‌مه بێت که هونه‌رمه‌ندی میللی له ناو دژوازییه‌کاندا ناژی، ئه‌و یه‌که‌یه‌که له کارئه‌کته‌ردا که دابڕان و قه‌ڵشتێک له نێوان هونه‌ر و جیهانبینییه‌که‌ی واته خۆی و ڕابردووی گه‌له‌که‌یدا نییه، تاقانه‌یه‌کن، یه‌ک گیانن له دوو جه‌سته و فۆرمدا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی وا ناوی وه‌کوو هونه‌رمه‌ندی میللی ته‌نها وه‌کوو ناو ڕۆشتووه وردوخاشبوون و قه‌ڵشت هه‌م له چالاکیدا و هه‌م له ده‌ربڕینیدا به‌دی ده‌کرێت بۆ نموونه تۆ چۆن ده‌توانی باسی خۆشه‌ویستییه‌کی بێگه‌رد بکه‌یت له هه‌ڵبه‌ستێکی گۆرانییه‌کدا و دواتر بکه‌ویته شه‌ڕه‌به‌ند و جوێنه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه و هه‌رچی سنووری خۆشه‌ویستی و سۆزی مرۆیی و جوانیناسیی ژن هه‌یه بیبه‌زێنیت؟ دیاره ئه‌مه ته‌نها نموونه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کانگیریی ڕۆحی و مه‌عنه‌ویی هونه‌رمه‌ندی میللی پیشان بده‌م و لێره‌دا ته‌رکیزی من له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌یه که هونه‌رمه‌ندانێکی زۆرمان له حه‌فتاکان و هه‌شتاکان و ته‌نانه‌ت تا دوای ڕاپه‌ڕینیش هه‌م به ده‌نگ و هه‌م به چه‌ک یه‌کانگیریی ڕۆح و جه‌سته‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ جیهانی خۆیان پیشان دا و ئه‌حمه‌د ده‌روێش نموونه‌یه‌کی ئه‌م شێوازه‌ی هونه‌ری میللییه.
“ئه‌حمه‌د ده‌روێش”
“ئه‌حمه‌د ده‌روێش” هه‌ر له نه‌وه و ڕه‌گه‌زی “مه‌حموود محه‌مه‌د”ی ناسراو به خوله‌دۆمی برایه‌تی. هاوڕێی هونه‌ریی و ڕۆحیی ڕه‌وانشاد عه‌تا چاوشینه‌کان و میدیا حسێنه‌کان و ڕه‌زا جۆله‌کانییه‌کانه. ڕه‌نگه “ئه‌حمه‌د ده‌روێش” یان وه‌کوو هاوڕێکانی بانگی ده‌که‌ن “شه‌هاب” هێنده هه‌ل و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووبێت وه‌کوو هونه‌رمه‌ندانی دیکه ده‌رکه‌وێت به‌ڵام هه‌ر به‌و کۆمه‌ڵه گۆرانییه‌ی لێره و له‌وێ تۆماری کردووه سه‌نگینی و سه‌لاریی و ده‌ربه‌ستیی خۆی به ڕێبازی هونه‌ری میللی سه‌لماندووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌یه که به‌شێکی زۆر له‌وانه‌ی وا له دووره‌وه ناسیویانه تا ئێسته‌ش نه‌یانزانیوه برای هونه‌رمه‌ندی ناسراو مه‌حموود محه‌مه‌ده واته ئه‌و خۆی به براکه‌یه‌وه هه‌ڵنه‌واسیبوو و ئه‌مه‌ش یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی خاکه‌ڕایه که وێنه‌یان له‌ناو کورد و ئه‌و جیله‌دا که‌م نییه. ئه‌و مه‌قام و گۆرانییانه‌ی که ئه‌م هونه‌رمه‌نده وتوونیه‌ته‌وه ده‌رخه‌ری هه‌ر ئه‌و جیهانبینییه‌ی کوردبوونه که له سه‌ره‌وه سه‌ردێڕ و توخمه سه‌ره‌کییه‌کانیم باس کرد.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێشمه‌رگه‌یه‌کی بوێر و جه‌ربه‌زه بووه له شاری سلێمانیدا و ڕۆڵێکی گرنگی پراکتیکی له هه‌ستانه‌وه‌ی ناو شاری سلێمانیدا هه‌بووه و ئه‌مه‌ش بابه‌تێکه سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میلیی واته جه‌زای ساز دانی پێداناوه. بێگومان لاپه‌ڕه‌کانی ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌کوو هونه‌ری کوردی تێکه‌ڵه‌یه‌که له خه‌م و شادی و شکست و شکۆ. ئێمه وه‌کوو به‌رده‌نگانی ئاسایی یان ڕۆژنامه‌نووسان که‌مترین به‌ڵگه و دۆکیۆمێنتمان له‌به‌رده‌سته بۆ خویندنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی هونه‌ری ئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه بۆیه ئه‌وه‌ی په‌یوست بێت به ئێمه مانانه‌وه هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه و ئه‌وی دیکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌ن و ڕێکخراوه هونه‌رییه په‌یوه‌ندیداره‌کان تاکوو هه‌م لایه‌نی ئاڵۆز و ساده و هێژای ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌مان زیاتر بۆ بناسێینن و هه‌م له‌م ده‌لاقه‌یه‌شه‌وه سنووری نێوان هونه‌ری میللی و زڕه هونه‌ری به‌ناوی هونه‌ری میللی ناوده‌رچوو، زیاتر ده‌ستنیشان بکه‌ن. ڕۆحی ئه‌و هونه‌رمه‌نده شۆڕشگێڕه شاد و یادی هه‌رمان و پیرۆز بێت.