“ژيان و تێڕوانينه فهلسهفى و سياسييهكانى”
ئاگۆستين له ساڵى( 354) زاينى له شارى ساگاستى “سهوق ئههراس” له ئهلجهزائيرى ئهمڕۆ لهدايكبووه، ههر له ههمان باكوورى ئهفريقادا وانهى له بوارى هونهرى ڕهوانبێژ و ڕوونبێژى لاتينيدا دهوتهوه، ساڵى 383 ز له ڕێگهى دهرياوه سهفهرى كرد بۆ ڕۆما و لهو شاره نيشتهجێ بوو، دواتر چووه ميلان و لهوێ قهشه “ئهمبرۆز”ى بينوو وازى له ههموو بيروباوهڕهكانى جارانى هێناو خۆشهويستى مهسيحييهتى چووه دڵهوه، گهلێك كتێبى ئهندێشه فهلسهفييهكانى قوتابخانهى نوێ-ئهفلاتوونيانى خوێندهوه، پاشان گهڕايهوه بۆ باكوورى ئهفريقا و لهوێ پهرستگهيهكى بنياتنا و ههر خۆى بزو به قهشهى پهرستگهكه، لهوێ بهشێوهيهكى قووڵتر و فراوانتر تێڕامانى خۆى لهسهر مهسحييهت كرد و داواى له “جيرۆم” كرد وهرگێڕانى دهقه يۆنانييهكانى كتێبى پيرۆزى بۆ بنێرێت، خۆى له دهمه قاڵييهكانى دۆناتييتهكان و كڵێسه گهياند، لێدوانى له دهڤهرهكانى كارتاژ و هيپۆ و شوێنهكانى تر پێشكهش كرد، كه ئهم لێدوانه بهگشتى له دژى پلاگيۆسييهكان بوون.
له ساڵى 410 زاينى ئيمپراتۆرييهتى ڕۆما به دهستى خێڵه وهحشييهكان به سهركردايهتى “ئهلارييك” ههڵوهشايهوه. ئۆگستین لە هەمان ساڵدا دەستى کرد بە نووسینى کتێبێک بە ناوى شارى خوا، ساڵى (413) لە بەشێکى هەمان کتێبدا وەڵامى هێرشەکانى کافرە بیرمەندەکانى بۆ سەر کڵێسە دایەوە، ئۆگەستین هێدى هێدى پەرەى بە بۆچوونە کاریگەرەکانى خۆى دا سەبارەت بە سۆز و بەزەیى خوا و تا ساڵى (425)ى زاینى نووسینى بەشەکانى کتێبى (شارى خوا)ى درێژە پێدا، لە ساڵى (429)ى زایینیەوە تاڵانچییە وەحشییەکان دەستیان بەسەر باکوورى ئەفریقادا گرت، ئۆگەستین ساڵى 430 زایینى کۆچى دوایى کرد و تاڵانچییەکانیش لە شارەکانى ئیمپراتۆرییەتى ڕۆمادا بەردەوام خەریکى تاڵانى و ڕاوڕووت بوون. ئۆگەستین ساڵى ٣٥٤ى زایینى لە شوێنێکدا کە ئێستە شارێکى بچووکى جەزائیرە، لەدایک بووە باوکى کەسێکى بتپهرست بوو کە دواتر واتە ڕێک بەر لە مردن، چووە سەر ئایینى مەسیحى، دایکیشى واتە مۆنیکا، شوێنکەوتوویەکى میهرەبان و بەرزەفڕ بوو بۆ کوڕە ژیر و ئاقڵەکەى، بەشێک لە تێچوونى خوێندنى ئۆگەستین بە هیمەتى دەوڵەمەندێکى خێرخواز دابین کرا، دواتریش خویندنى لە شارى کارتاژ لە بوارى ئەدەبیاتى لاتینى و خویندنى بەرهەمەکانى ڤیرژل و سیسیرۆن و هونەرى پەیڤوانى تەواو کرد.
ئەم کارە ڕێگەیەکى ئاسایى بوو بۆ بەدەست هێنانى پۆستە دادوەرییەکان و ڕێکخراوە کارگێڕییەکانى ڕۆما، ئۆگەستین لە ڕێگەى بەدەستهێنانى کورسى مامۆستایەتی هونەرى پەیڤوانى لە کارتاژ و ڕۆما و میلان، کە بەتەماى دامەزراندنى حکوومەتى ناوچەى بوو، لەمەى دواییاندا (واتەمیلان) پێگەى خۆى قاییم کرد، ئۆگەستین لە تەمەنى 32ساڵاندا وەرچەرخانێکى چارەنووسساز و وروژێنەرى بە ئاڕاستەى مەسیحییەت تاقى کردەوە، لەوە و پێش ڕێگەیەکى تاقى کردبووە وە کە دواتر وەک بێئەقڵى و کاڵفامییەکى قۆناغى لاوێتى لە قەڵەمى دا، وەرچەرخانەکەشى ساڵى ٣٩٩زاینى واتە سێزدە ساڵ دواى وەرچەرخانە فکرییەکە، لە کتێبێکدا نووسیوە بەناوى (ددان پێدانانەکان)، کە بایۆگرافییەکى تەواو نزاکارانەیە و هەژێنەرترین بەڵگەکانى هەموو ئەدەبیانى جیهانى تێدایە. ئۆگەستین دەڵێ: دواى خوێندنەوەى بەشیکى ئاسایى لە بیرەوەرییەکانى سەردەمى خوێندنى سیسیرۆن لە هۆرتێنسیۆس تووشى شۆک بوو و وەدواى دۆزینەوەى حەقیقەت کەوت، چونکە پێى وابوو شێوازى ئەدەبیى کتێبى پیرۆز بە بەراورد لەگەڵ لاتینى کلاسیک کەمبایەخترە، چنکە (چاخى کۆن) ى بە کۆمەڵێک ڕاز و حەکایەتى پیرەژنان) دەزانى و هیچى تر، هاتە سەر ئەو ڕایە کە کڵێسەى دایکى بێبەرییە لە هەر چەشنە نرخ و بەهایەکى کولتووریى پاشان پەیوەست بوو بە دوالیستەکانەوە کە بە مانەوەییەکان بەناوبانگ بوون و حاشایان لە چاخى کۆن دەکرد، ماوەى نۆ ساڵ لاى ئەوان مایەوە بۆ ڕاکێشانى خەڵکى تر بۆ سەر ئایینەکانى تر.
حەز و تاسەى بەدەستێهانى پۆست لە ساڵى ٣٤٨ى زایینیدا ڕاکێشى میلانى کرد و لەوێدا بوو کە چاوى بە “ئەمبرۆز” گەورە قەشەى شارى میلان کەوت و وتەکانى ئەوى کە شارەزاى تەواوى لە تێکەڵکردنى هونەرى پەیڤوانى و فەلسەفەى و حیکمەتى ئیلاهى مەسیحیەتدا هەبوو، بیست، ئۆگەستین کەوتە ژێر کاریگەرى لێهاتوویى ئەمبرۆز و سەوداسەربوونى بەرامبەر بە مەسیحییەت کە تێکەڵ بە فەلسەفەى نوێ ئەفلاتونى کرابوو. ئەویش دەستى کرد بە خوێندنەوەى بەرهەمەکانى ئەفلاتۆن و فێرفێریۆس و فلۆتین، کە جەختیان لەوە دەکردەوە ڕۆحى مرۆڤ تا چەند تێکەڵە بە زاتى خواى گەورە و چۆن بە هۆى تێکەڵاوى لەگەڵ بیرکردنەوە فەلسەفییەکاندا لە ئەسڵى خۆى دوور کەوتۆتەوە. وەرچەرخانە فکریەکەى لە ژێر کارتێکەریى “ئەمبرۆز” دا بەرەو نوێ ئەفلاتۆنیگەرى و مەسیحییەت، کاریگەرى لەسەرى هەبوو.
ئۆگستین لە ساڵى ٤١٣ تاوەکوو ٤٢٧ زاینى کتێبە گەورەکەى خۆى بەناوى “شارى خودا” نووسى، کە داکۆکیکردنێکى هەمە لایەنە بوو لەسەر مەسیحییەت، ئۆگەستین لەم کتێبە ٢٢ بەرگییە تێروتەسەلەدا تیۆرى سیاسى و کۆمەڵایەتى خۆى وەک وەڵامێک بۆ سیستەمى دەسەڵاتى ڕۆما دەخاتە ڕوو و لە باسێکى بەرفراواندا هەڵسەنگاندنى حکوومەت و کۆمەڵگە دەکات و، سەبارەت بە دەرهاویشتەکانى ئەم بابەتە، کە ئامانجى ڕاستەقینەى مرۆڤ لە شانازییەکان و کێشمەکێشە سیاسییەکاندا نییە، بەڵکوو لە سەرووى ژیانى ئاسایى ئەوەوەیە، باس دەکات دەڵێت: هیچ حکوومەتێکى زەمینى ناتوانێت ئاسایشى ناوخۆ و دەرەکیى خۆى لە هەمبەر پەلامارەکاندا دابین بکات مەگەر ئەوەى کە حکوومەتێکى وا لەسەر بنەماى ویستى ئیلاهى دامەزرابێت. مێژوو لە نامیلکەیەک دەچێت کە لە خۆگرى ڕوونکردنەوەى جەنگەکانە لە پێناوى دابینکردنى ئاشتییەکى ناسەقامگیردا، مرۆڤیش بەبێ خودا هیچ چارەیەکى نییە جگەلەوەى کە هەمیشە قوربانیى نەزانى و ترس و خۆپەرستیى بێئەقڵانە و نەبوونى پاڵپشتیى کۆمەڵایەتى و ڕۆحى هاوکارى بێت، دەشڵێت هەر جۆرە حکوومەتێک بۆ جێبەجێکردنى تەواوەتیى دادپەروەرى، دەبێ خواى لە قەدەرى خۆیدا هەبێت، هەرچەندە بە کردەوە حکوومەت گەلێک هەن کە دادپەرەوەرى نا دیدە دەگرن و کەواتە لە تاقمێکى گەورەى چەتە و بێویژدان زیاتر هیچ نین، ئەو باس لە دامەرزاندنى حکوومەتێکى ئایینى بۆ سەرجەم مرۆڤایەتى ناکات، بەڵکوو تیۆرێک ڕێک دەخات لەمەڕ سرووشتى مرۆڤ کە ئەم سرووشتە گەندەڵ بووە و هیچ هیوایەک بۆ چاکبوونەوەى نەماوە، ئەمەش دەرەنجامى یەکەمین تاوانە، واتە نا فەرمانی ئادەم و کەواتە دابەزینى بۆ سەر زەوى، لە حیکمەتى ئیلاهى ئەودا، لێبوردەى بەرامبەر بە سرووشتى داڕماوى مرۆڤ، شیکارى لە بوارى مێژوودا کە بێ سێودوو لە شتێک لەسەرووى ڕەوتى ڕوالەتى و ڕەهاى دەزانێت، چیرۆکى شاراوەى تاوان کە ڕزگاربوون لێى تەنها لە ژیانى ئەو دونیاکەى دیکەدا لە توانادایە، بە ئاشکرا بەدى دەکرێت، کتێبى شارى خوا کتێبێکە هەموو ڕەوتەکانى پێوەندیدار بە ئەزموونە کەسەکییەکانى ئۆگەستین، چ لە جیهانى هزر و چ لە جیهانى دەرەوە، لێوەى سەرچاوە دەگرن، ئەم کتێبە وەک ئەنسکلۆپیدیایەکە سەبارەت بە تێگەیشتنى مەسیحیانەى کۆتایى سەدەى چوارەم و سەرەتاى سەدەى پێنجەمى زایینى لە جیهانى مەسیحییەتى ئیمپراتۆرییەتى ڕۆمادا.
هەرچەند یەکێک لە باسە تێروتەسەلەکانى کتێبى شارى حودا سەبارە بە پەیوەندى نێوان کڵێسە و دەوڵەتە، بەڵام ئەم بەشەى کتێبەکە تەنها بە سیاسەتەوە خەریک نابێت، ئەم کتێبە بە پلەى یەکەم و بە گشتى داکۆکیکردنێکى ئەرگۆمێنتانەیە لە مەسیحییەت و لە ڕاستیدا نامیلکەیەکى مشتومڕکارانەیە لە ژێر گوشارەکانى ڕووداوەکانى ئەو سەردەمەدا نووسراوە. بەرگەکانى یەکەم تا پێنجەم وەڵامى ئەو کەسانەیە کە دەڵێن دەبێ خواوەند موشریکەکان لە پێناوى پاراستنى ئاساییش و ئاسوودەییەدا بپەرسترێن، بەرگى شەشەم تا دەیەم وەڵامى مشتومڕەکانى فەیلەسووفانى ستایشکارى خواوەندە ڕۆمییەکان و ئەو فەیلەسووفانە دەداتەوە کە باوەڕیان بە حەقیقەتى چاکە و ژیانى هەرمان بۆ مرۆڤ هەبووە، بەرگى یانزەهەم تا چواردەیەک ئەو هەلە بۆ ئاگۆستین دەڕەخسێنن کە تیۆرەکەى خۆى لە مەڕ کۆمەڵگە و مێژوو دابڕێژێت و باسەکان بە ئاڕاستەى سەرچاوەى شارى خوا و شارى مرۆڤ ببات، لە بەرگەکانى پانزەهەم تا هەژدەهەم بەدواى مێژووى ئەم دوو شارەدا دەگەڕێت و پاشان لە بەرگى نۆزدەوە تا بیست و دوو سەرنجى خۆى دەخاتە سەر کۆتایى ئەم شارە لە جیهانى ئەبەدییەتدا.
ئۆگسیتن دەڵێت؛ تاڵانکردنى ڕۆما بە دەستى “ئالاریک” کارەسات نەبوو، کارەساتى ڕاستەقینە لە مێژووى ژیانى مرۆڤدا بەهەشتى عەدەن و کوشتنگەى مەسیح بوو، ئەگەر هەلو مەرجى سرووشتى مرۆڤایەتى لەبەرچاو بگرین، بەو قەناعەتە دەگەین کە دەبێ پاشاکان هەبن، بەڵام ئەمانە وەک پاشا دەبێ لە خزمەتى خوادا بن، کەواتە دەبێ ئەوە قبووڵ بکەین کەبەشى هەرە زۆرى ڕەهەندى پیرۆزى دەستنیشانکەرى دەسەڵاتى حوکمڕانیى دەوڵەت لە چاخەکانى ناوەڕاستدا هەر لەم بیرۆکەیەوە سەرچاوە دەگرێت، ئۆگەستین ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە مەسیحییەت مەترسیەکى مەدەنییە، یان ئەوەى کە هەموو جەنگەکان شەرمەزار ناکات، تیۆرى مەسیحى لە جیاتیى ئەوەى کە لەخۆى گرى ڕێگە چارەیەک بێت کە لەگەڵ سەقامگیرێتى بنەڕەتى حکومەتدا نەیەتەوە، بەدواى ڕزگارکردن و پاراستنى هەموو جۆرە حکوومەتێکى جەماوەرییەوەیە، هەندێک شێوازى حکوومەت پێویستن و تەنانەت خراپترین شێوازى حکوومەتى دیکتاتۆریش بە جۆرێک لە جۆرەکان شیاوە.
ئەو سیستەمى دەسەڵاتدارێتى و دیکتاتۆرییەتى نەتەوە بەهێزەکان و زاڵبوونیان بەسەر نەتەوە بێهێزەکان شەرمەزار دەکات، بە تایبەت کاتێک کە حەزى حوکمڕانى بە مەبەستى تێرکردنى شەهوەتى زاڵبوون بەسەر ئەوانى تردا بێت. بەباوەڕى ئۆگەستین ئارامى و ئاساییش بەهایەکى وایان هەیە کە هیچ ئاستێکى دیکتاتۆرییەتى مەدەنى هەرگیز ناتوانێت پاساو بێت بۆ ئاژاوەنانەوە و پشێویى، کۆمەڵگەى مەدەنى بە درێژایى مێژوو زۆرجار بە ئیرادەى شەیتان بە لاڕێدا چووە، ئیرادەیەک بی گوێدانە بەرژوەندییەکانى تاکەکەس بەتەما بووە بەسەر ئەوانى تردا زاڵ بێت، کەواتە لە وەها جیهانێکدا کە مرۆڤ تیایدا داڕماوە بەو حاڵەشەوە بوونى ئەم جۆرە دەولەتانە لە نەبوونیان باشترە. ئەو هیچ باسێک لەسەر زێدەماف یان بێمافى فڵان سیستەمى کۆمەڵایەتى بەرامبەر ئەوى تریان ناکات.
لە بەشێکى تردا تایبەتمەندییەکانى پاشایەکى باشى مەسیحى باس دەکات، بەڵام هەرگیز دەسەڵاتێکى زەمینى نایەتە ئاراوە کە ڕزگارى و ئاسوودەیى هەتاهەتایى لەگەڵ خۆیدا بێنێت، هەرچوونێک ئۆگەستین بە گوێرەى ئەزموونەکانى خۆى لەسە کارى جۆناتیستەکان، ئەرگۆمینتەکەى خۆى بە ئاڕاستەى پاساودانى ڕۆڵى تاکەانەى دەسەڵاتى سیاسى فەرمانڕەواى مەدەنى دەخاتە گەڕ. هەروەها باس لەوە دەکات کە ڕەهەندە ئاکارییەکان گرنگن، وەچەى مرۆڤ بەگشتى بە هۆى قەیرانە ناخۆشە زۆرەکانەوە پێویستى بە دیسپلین و نەزم هەیە، ڕۆما وەک بەشیکى تراژیدێکى کارەساتە مرۆییەکان هەڵوەشایەوە کە سەرچاوەکەشى دەگەڕێتەوە بۆ تاوانى گەورەى مرۆڤ، هەر ئەم تاقیکردنەوە دژوارانە وەک نموونە بەسن ئەم دەبێ وەک کۆتایى هەر جۆرە فەرمانڕەواییەکى زەمینى بناسرێا. ڕۆما لەڕوانگەى مێژووەوە پێگەى تایبەتى ئەوتۆى نەبووە. “ئۆگەستین” ئەوەى قبووڵە کە مێژووى مەعنەوییەتى ڕۆما و تایبەتمەندییە مەعنەوییەکانى پیاوانى وەک سیسرۆن، ئیمپراتۆریەتى رۆمى گەیاندە مەزنایەتى و شکۆمەندى، چونکە پیاوانى لەو چەشنە خۆیان بۆ چاکەى هاوبەش و گشتى تەرخان دەکەن.
پێى وایە لە ساتەوەختى دابەزینى ئادەم بۆ سەر زەوى بەملاوە، دوو شارى لێکجیاواز بوونیان هەبووە، کە یەکێکیان لە پێناوى مرۆڤ و ئەوتریان لە پێناوى خوادا بووە، یەکێک لەم شارانە لە خزمەتى فریشتە یاخیبوەکاندا بوە و ئەوى تریان لە خزمەتى باوەڕداراندا بووە. پاشان لە بەرپەچدانەوەى ئەو دووبەرەکى و لێکجیابوونەوەى لە کڵێسەى باکوورى ئەفریقادا هاتە ئاراوە تیۆرەکەى خۆى لە بوارى یەکێتى و یەکپارچەیى کڵێسەدا پەرەى پێ دال، چونکەزاتى خواى گەورە خێرى باڵایە. ئۆگەستین لە بەشێکى تریدا هەوڵ دەدات بە یاریدەى ئەرگۆمێنت لە هەمبەر ئەو کەسانەدا بوەستێتەوە کە تیۆرەکەى ئەو بە باوەڕمەندى بە قەزاو قەدەر لێک دەدەنەوە، دەشڵێت؛ هەرچەند خوا پێشوەخت بە ئاگا بوو لە تاوانى ئادەم و داڕمانى شەیتان بەهۆى لووتبەرزییەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ئاگابوونى خوا ڕێگەى لە بڕیارى ئازادانەیان نەگرت، خوا وەک مرۆڤ بە جەوهەر ئازادە، تاوانى ئادەم پێشوەخت لە لایەن خواوە دانەڕێژرا بوو، هەرچەندە پێشوەخت ئاگاى لێ بوو، ئاکارى نەشیاو لە ڕێگەى بڕیارى ئاگایانەى شەیتان و ئادەمەوە، کە ئیرادەى خۆیان بە شێوەیەکى خراپ بەکار هێنا، دزەى کردە نێو دنیاوە، بەم یەکەم کردەوە نەشیاوە.
بەڕاى ئۆگەستین مرۆڤە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر هەڵبژاردنە هەڵەکانیان بەپرسن، بەڵام کاتێک هەڵبژاردنى دروستیان ئەنجام دا ئەم هەڵبژاردنەیان بەهۆى میهر و بەزەیى خواوە دەگەیەننە ئەنجام. مۆدیلێک پێشکەش دەکات کە وەک بنەماڵەیەک وایە، وەک چۆن لە جیهاندا ئەو هەموو دەوڵەتە بچووکە هەن، شاریش لە بنەماڵەکان پێک دێت، بەڵام ئەم دەوڵەت بچووکانە دەبێت بەڕێوەببرێن تا ئاشتى و ئارامى بچەسپێت، لە بوارى ئەندێشەى پێکهێنانى یەکیتییەک لەسەر بنەماى کۆبوونەوەى بنەماڵەکانى بە مەبەستى دامەزراندنى شارێک و یەکێتییەک لەسەر بنەماى حکوومەتەکان، کە بەشێوەى هەماهەنگ بجوڵێنەوە، نابێ هیچ زۆرە ملێى و گوشارێک زیاترلە ئاستى پێویست بۆ بەڕێوەبردنى بنەماڵەیەک بەکار بهێنرێت، چونکە یاسا جلیوەى دەسەڵاتێکى دیاریکراو نییە، بەڵکوو بەندە بە ڕەزامەندى تاکەکانەوە. سەبارەت بە دادپەروەرى بەڕاى ئەو هەرکاتێک دادپەروەرى جەوهەرى دەوڵەت پێک بێنێت، کەواتە دادپەروەرى کە بەڕاى ئەو تەنها لە ڕێگەى باوەڕمەندى بە خواوە مسۆگەر دەبێت، لە کۆمەڵگەى سیاسى کافراندا کە زیاتر لە تاقمگەلى گەورەى دز و جەردە دەچن، هەڵدەپێچرێتەوە.
کەواتە شارى خوا لەسەر زەوى ئەم کڵێسەیە نییە کە بەچاو دەبینین، بەڵکوو کۆمەڵەیەکى نادیار و پەرشووبڵاوى قەدیسەکان و جەستەى هەڵبژێردراوە، کە تەنها پاش تێپەڕین لەم ئاسوودەییەوە دنیاییە یەک دەگرنەوە، ئاشى و ئارامى و یەکێتى و یەکپارچەیى ڕێژەیى تاکەکان کە سەرچاوەکەى کڵێسەیە، تەنها لە قۆناغى چاوەڕوانییدا بوونى هەیە نەک بەدیهاتن. دواجار جەستەى هەڵبژێردراو دەگەڕێتەوە بۆ ناو ١٤٤٠٠٠ کەس کە هەموویان سەر بە نەتەوە گەلى جیاواز و لەهەموو تەمەنەکانن لەم ئاسوودەییەدا کڵێسە ناتوانێت بێخەوش و بێگەرد بمێنێتەوە؛ بەڵکوو تەنها لە خزمەتى خواو وەک هۆکارێکى مرۆیى دەبێت کە خەریکى جێبەجێکردنى عیبادەت و دروشمە ئایینیەکان دەبێت، کڵێسە دەبێ گشتییەکى هەبێت و لە هەمبەر حەزگەلى پاوانخوازانە و تایەبت و خسووسیبوون و نەتەوەگەراییدا بوەستێتەوە.
سەرچاوەکان
- برایان ڕیدهێد، ئەندێشەى سیاسى لە ئەفلاتوونەوە بۆ ناتۆ، و: فەرشید شەریفى، چاپ و پەخشى سەردەم، ٢٠١٦.
- يوسف كرم: تاريخ الفلسفة الأوربية في العصر الوسيط، من https://www.hindawi.org/books/74748240/
- گۆڤارى ئايديا، ژماره( 22 و 23).
- s mcclelland: a history of western political thought