• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, تشرینی دووه‌م 13, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا

    شکستی کاندیدبوون کۆتایی ڕێگا نییە،دەستپێکی نوێیە

    دیماگۆگییەتی وتاری سیاسی لە پڕۆسەی چەواشەکاری دەنگدەردا

    ئەگەری سەقامگیری سیاسی لە سوریا

    لێکترازانە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر کولتووری کۆمەڵگای کوردی

    لادان ژ دەستووری و ب سیاسی کرناپرسێن بودجە و موچەیێن هەرێما كوردستانێ

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 120

    ئەگەری سەقامگیری سیاسی لە سوریا

    قەیرانی موشەکەکانی کوبا و ستراتیژی جۆرج کەنەدی

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    کاریگەری سیستەمەکانی هەڵبژاردن لەسەر هۆشیاری دەنگدەر  و حزبی سیاسی

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    خوێندنەوەی کوشتنێک

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی یازدەم

    چیپی مایۆرانا  (Majorana 1)ی مایکرۆسۆفت

    چیپی مایۆرانا  (Majorana 1)ی مایکرۆسۆفت

    كێشە ئیتنیكییەكان لە سیستەمە فیدراڵییەكان؛ بەرواردێك لە نێوان ئێراق و سویسرا

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی دەیەم

    تێڕوانینى حزبى بەعس بۆ پەروەردە و فێرکردن

    گەشە و خۆشگوزەرانی هاوبەش

    گەشە و خۆشگوزەرانی هاوبەش

    مێژووی کیشوەری ئەمریکا، نهێنیەکانی دۆزینەوەی و کاریگەری لەسەر ئەوروپا

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی نۆیەم

    ڕۆڵی جاشەكان لەپڕۆسەی ئەنفالدا

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئێراق، گرنگی و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر داهاتووی وڵات

    تەندروستی جیهان  لە ئاسۆی ساڵی ٢٠٥٠

    تەندروستی جیهان  لە ئاسۆی ساڵی ٢٠٥٠

  • ئــــابووری
    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ژمارەی ڕاستەقینەی کورد و کوردزمان لە کوردستان و جیهان

    ئه‌كه‌دییه‌كان

    ئه‌كه‌دییه‌كان

    كاریگەرییەكانی ئاسایشی ئاو لەسەر گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمی كوردستان

    ڕۆژئاواى کوردستان لەنێوان پەیەدە و  حكوومه‌تى ناوه‌ندى سوریا

    پڕۆژەی نەمام‌ چاندنی هەولێر؛ په‌یوەندی ژینگە، ئابووری و هەلی کار

    ڕۆژئاوای کوردستان و سیاسەتی هاوپه‌یمانێتی

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

  • چاوپێکەوتن
    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

سەرەکی بـــیر و ڕا

تاکتیک و پیلان، یان ناوى گەورە و دێى وێران

عارف قوربانی لەلایەن عارف قوربانی
ئایار 21, 2024
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
تاکتیک و پیلان، یان ناوى گەورە و دێى وێران
0
هاوبەشکردنەکان
36
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

تێکشکانى هێلیکۆپتەرەکەى ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران، وەک زۆر رووداوى دیکەى هاوشێوە، بە تەمومژاوی دەمێنێتەوە. تەنانەت ئەوانەشى نەک هەر گومان، بەڵکوو بە یەقینییەوە باوەڕیان وایە بە پیلان هێلیکۆپتەرەکەى تێکشکێندراوە، ناگەنە هیچ ئەنجامێکى پشتڕاستکراوە، کە راستیی هۆکارى کەوتنەخوارە و گیانلەدەستدانى سەرۆککۆمار بسەلمێنێت.

بۆ تێگەیشتن لە رووداوى لەم جۆرە، دەبێت چاوەڕوانى لێکەوتە و ئەو گۆڕانکارییانە بکرێت کە بەهۆى رووداوەکەوە دێنەپێشەوە، ئەنجامى ئەو پرۆسێسە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هەڵسەنگاندن و تێگەیشتن لەوەى روویداوە.

بەڵام بەدیاریکراوى ئەوەى وادەکات تێگەیشتن یاخود گەیشتنە ئەنجامێکى دروست لە ئەنجام و لێکەوتەى خودى ئەم رووداوەى ئێران قورس بێت، ئەوەیە؛ مردنى سەرۆککۆمار لێکەوتەیەکى بەرچاوى ئەوتۆى نابێت و بۆشاییەک لە سیستەمى بەڕێوەبردن و حوکمڕانیی ئێران دروست ناکات. دەیان مەلای عەمامە بەسەرى هاوشێوەى ئیبراهیم رەئیسى لە ریزدان و سبەى رابەرى ئێران پەلى هەر کامیان بگرێت، بە ئاسانى جێگەکەى پڕ دەکەنەوە. بۆیە لێکەوتەى خودى ئەم رووداوە یارمەتیدەر نابێت لە فراوانکردنەوەى تێگەیشتنێکى دروست بەوەى چى لە پشت گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمارەوەیە. تەنها حاڵەتێک یارمەتىی ئەوە بدات راستییەکان دەرکەون، لە دواجاردا شوێنگرەوەى رابەرى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانە، نەوەک شوێنگرەوەى سەرۆک کۆمار.

بەڵام ئەوەى وەک پرسیارێک دەمێنێتەوە و مرۆڤ دەخاتە بەردەم هەڵوەستەى بیرکردنەوەى قوڵەوە، جۆرى مامەڵە و تواناى دەوڵەتە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە رووداوانە. نەک تەنها بۆ تێکشکاندنى هێلیکۆپتەرەکەى سەرۆککۆمارى ئێران، تەنانەت تائێستا و دواى زیاتر لە دوو دەیە، زۆر کەس شۆکى 11ـی سێپتەمبەرى ئەمریکا بەرینەداون بەوەى؛ چۆن دەتوانرێت باوەڕ بەوە بهێندرێت، دەوڵەتێکى بەهێزى وەک ئەمریکا، کە خاوەن گەورەترین دەزگاى هەواڵگریى و پێشکەوتووترین ئامرازەکانى چاودێریکردن و کۆکردنەوەى زانیارییە، بێئاگایە لەوەى پیلانێکى لەو جۆرە لەنێو خودى وڵاتەکەى دادەڕێژرێت و دەتوانرێت بەسەرکەوتوویى ئەنجام بدرێت؟

یاخود ئەوەى لە 7ـى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو، حەماس لە ئیسرائیل ئەنجامیدا، بۆ زۆر کەس جێگەى پرسیارە، بزووتنەوەى حەماس چۆن توانى ئەو هەموو کەناڵە جۆراوجۆرانەى چاودێرى ببڕێت و بەو شێوەیە دزەبکاتە نێو قوڵایى ئیسرائیلەوە؟ بەتایبەت کە دەزگاى هەواڵگریى ئیسرائیل ئاگاى لە ورد و درشتى دونیایە، چۆن ئاگاى لە ئاسایشى وڵاتەکەى خۆى نییە؟ لەم حاڵەتانەدا ئەوەى دەبێتە سەنگى مەحەک بۆ تێگەیشتن لە رووداوەکان ئەوەیە؛ ئەو رووداوە دەرگە بۆ چ پێشهاتێک دەکاتەوە، یاخود دەوڵەت لەدواى ئەو رووداوە چى دەکات.

ئەوەى ئەمریکا دواى 11ـى سێپتەمبەر کردى و، ئەوەى ئیسرائیل لەدواى 7ـى ئۆکتۆبەر ئەنجامى دەدات، ئەوەمان پێدەڵێن هەردوو دەوڵەت چاوپۆشیان لە ئەنجامدان یاخود خوڵقاندنى ئەو رووداوانە کردووە، کە لە 11ـى سێپتەمبەر لە ئەمریکا و لە 7ـى ئۆکتۆبەر لە ئیسرائیل روویاندا. ئەمەش بۆ وەرگرتنى رەوایەتیی پاساوى ئەو کردەوە و رەفتارانەى دواى رووداوەکان ئەنجامیان داوە.

بەڵام ئەوەى بۆ ئەم رووداوەى ئێران جێگەى هەڵوەستە و پرسیارە، مامەڵەى دەوڵەتە لە ساتى رووداوەکە و چۆنیێتى دۆزینەوەى چارەنووسى سەرۆکە بێسەروشوێنەکەیان بۆ ماوەى نزیکەى بیست کاژێر. وەک چۆن جێگەى باوەڕ نییە ئیسرائیل بەو ئەندازەیە لاواز و بێتوانابووبێت لە رێگریى چەکدارانى حەماس بۆ نێو ئیسرائیل و زۆر کەس ئەوە بە داوى تەلئەڤیڤ دەبینن بۆ خوڵقاندنى ئەوەى بەسەر غەزەیاندا هێناوە. بۆ ئێرانیش قورسە باوەڕ بەوە بکرێت بەو ئەندازەیە لاواز و بێتوانا و بێدەسەڵات بن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەى هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەى سەرۆککۆمار و، بەناچارى پەنا بۆ تورکیا ببەن تاوەکو یارمەتییان بدات لە دۆزینەوەى چارەنووسى سەرۆککۆمار.

بەتایبەت بەهۆى ئەوەى رووداوەکە لەنێو خودى وڵاتى ئێران روویداوە، هەروەها دوو هێلیکۆپتەرى دیکە هاوەڵى هێلیکۆپتەرەکەى رەئیسى بوون و مومکین نییە نەزاندرێت لە کوێ کەوتووەتە خوارەوە. لەڕووى تواناى تەکنەلۆژیاى سەربازیى و دەزگاى چاودێرییەوە، ئێران بەو ئەندازەیە نییە کە تواناى بەسەر دۆزینەوەى هێلیکۆپتەرێکى تێکشکاودا نەشکێت. ئەگەر هەر بەڕاستى ئەوە راست بێت کە ئێران بەو ئەندازەیە لاوازە، دەبێت بڵێین ناوى گەورە و دێى وێرانە. ئێرانێک بووەتە هەڕەشە و مەترسى بۆ ناوچەیەکى بەرفراوان لە رۆژهەڵاتى نێوەڕاست و سەرچاوەى کێشە بۆ بەشێکى جیهان، بەڵام لە رووداوێکى لەم جۆرەدا هێندە دەستەپاچەبێت پەنا بۆ تورکیا بەرێت، جێگەى تێڕامانە.

هەرچەندە ئەزموونێکى هاوشێوەى چەند مانگى رابردووش تائێستا بێ وەڵام ماوەتەوە کە ئایا ئەوەى ئێران کردى لە ئاراستەکردنى مووشەکە دوورمەودا و بالیستییەکان و هێرشى درۆنى بۆ سەر ئیسرائیل، کە هیچیان ئامانجیان نەپێکا و بەشێکیان لەنێو خاکى ئێران خۆی، یاخود زۆر دوور لە ئامانجەکانى لە ئیسرائیل کەوتنەخوارەوە، ئایا ئەوە تواناى سەربازى ئێران بوو کە هەڕەشەى لە نەیارەکانى پێدەکرد، یاخود ئەوەش تاکتیک و پیلان بوو بۆ چەواشەکردنى ئەمریکا و ئیسرائیل و رۆژئاوا کە باوەڕێکیان لادروست بێت، ئێران ئەو دەوڵەتە مەترسیدارە نییە، وەک وێناى دەکەن. تاوەکو بەو جۆرە خۆى لە سزا و پەلامارى نەیارەکانى بپارێزێت؟

لێرەشدا ئەوەى وادەکات نەتوانرێت بە ئاسانى باوەڕ بەوە بکرێت تواناى تەکنەلۆجیاى سەربازیی ئێران بەو ئەندازەیە لاوازبێت کە لە مووشەکبارانەکانى بۆ سەر ئیسرائیل و لە گەڕان بەدواى هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەى ئیبراهیم رەئیسیدا بینمیان، هەڵوێستى رووسیایە لە جەنگى ئۆکراینا، چونکە رووسیا کە خۆى یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانى پێشکەوتووى تەکنەلۆجیا و پیشەسازیى سەربازیی، لە جەنگى لەگەڵ ئۆکراینا، پشتى بە درۆنەکانى ئێران بەستووە، کە دەگوترێت تواناى چاودێریکردن و پێکانى ئامانجیان زۆرە. باشە کە ئێرانێک لەلایەک هێندە بەهێزبێت بووبێتە پشتیوانى و سەرچاوەى بەخشینى هێز بە رووسیا، چ لۆژیکێک ئەوە دەسەلمێنێت لەلایەکى دیکەوە هێندە بێهێز و دەستەپاچە بێت؟

سیاسەت پڕە لە گەمەى چەواشەکارى و فڕوفێڵ، بۆ تێگەیشتن لە راستیی ئەوانەى بە چاویش دەیانبینین، مرۆڤ دەبێت یان خۆى زۆر ماندوو بکات بۆ سەلماندنیان، یاخود دەبێت خاوەن پشوویێکى درێژبێت تاوەکو زەمەن راستییەکانى بۆ روون بکاتەوە. پەلە نەکەین لە بڕیاردان، زۆر نابات و روون دەبێتەوە ئەوەى ئێران دەیکات تاکتیک و پیلانە، یاخود بەڕاستى ئێران ناوى گەورەو دێى وێرانە؟

پۆستی پێشوو

ئەلتەرناتیڤەکانی ئوستوورە

پۆستی داهاتوو

قەرزی دەرەکی، گەورەترین ئاڵنگاریی بەردەم گەشەپێدانی وڵاتان

عارف قوربانی

عارف قوربانی

نووسه‌ر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بـــیر و ڕا

شکستی کاندیدبوون کۆتایی ڕێگا نییە،دەستپێکی نوێیە

تشرینی دووه‌م 13, 2025
1
دیماگۆگییەتی وتاری سیاسی لە پڕۆسەی چەواشەکاری دەنگدەردا
بـــیر و ڕا

دیماگۆگییەتی وتاری سیاسی لە پڕۆسەی چەواشەکاری دەنگدەردا

تشرینی دووه‌م 9, 2025
33
ئەگەری سەقامگیری سیاسی لە سوریا
بـــیر و ڕا

لێکترازانە کۆمەڵایەتییەکان و کاریگەرییان لەسەر کولتووری کۆمەڵگای کوردی

تشرینی دووه‌م 4, 2025
26

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2024
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« نیسان   حوزەیران »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە