لەگەڵ هەڵکردنی بای ئازادی بەسەر گەلانی باڵکاندا، گەلی ئەلبانیا لە کۆسۆڤۆ ڕاپەڕین، لەدژى ئەو ماشێنی قڕکردنەى کە هێزەکانی سربیا ئەنجامیاندا، لە چوارچێوەى شەڕی پاکتاوکردنی نەتەوەیی و کولتووریدا کە لە (١٩٨٩ تا ١٩٩٩) خایاند. هێزەکانی سربیا دانیان بە مافی ژیانی ئەلبانییەکانى کۆسۆڤدا نەنا، نەک هەر ئەوەندە، بگرە دەستیانکرد بە تاڵانکردن و دەستدرێژی سێکسی، لەسێدارەدان، تۆقاندن، گۆڕی بەکۆمەڵ و راگواستنى بەکۆمەڵى زۆرەملێ. لە ئەنجامى سیاسەتى پاکتاوى نەژادى وڵاتەکەدا، زیاتر لە ملیۆنێک ئەلبانی بەرەو وڵاتانى دراوسێ ئاوارەبوون. لەکاتێکدا هێزەکانی سربیا هەڵمەتێکی کوشتنى بەرفراوانیان لە دژی ئەلبانییەکانی کۆسۆڤۆ ئەنجامدەدا، لەهەمانکاتدا لەچوارچێوەى هەڵمەتێکى بەرنامە بۆ داڕێژراودا دەستیانکرد بە لەناوبردنى میراتی دەوڵەمەندی کلتووری کۆسۆڤۆ، لە ڕێگەی لەناوبردنی بەئەنقەستى دامەزراوە و شوێنەوارە مێژوویی و کلتووری و ئایینییەکانەوە، کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، بە یەکێک لە ترسناکترین پرۆسەکانى لەناوبردنى میراتی کلتووری لە ئەوروپا دادەنرێت.
لەناوبردنی سیستماتیکی کولتووری بریتی بوو لە هێرشکردنە سەر کتێبخانەکان، مۆزەخانەکان، ئەرشیفخانەکان، مزگەوتەکان، دەستنووس خانەکان و دامەزراوەکانی تایبەت بە پەروەردەی ئایینی و کاری خێرخوازی، هەروەها سووتاندنی بینا کولتووری و ئایینییە کۆنەکان، بەتایبەتى میراتی سەردەمی عوسمانی.
“جوگرافیای كۆسۆڤۆ”
كۆسۆڤۆ ده‌كه‌وێته نمیچه دوورگه‌ی باڵكانهوه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، رووبه‌ره‌كه‌ی (10887) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، ژماره‌ی دانیشتوانی دوو ملیۆن كه‌س زیاتره، رێژه‌ی موسڵمانانی ده‌گاته (95%)، په‌یڕه‌وكاری مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فین كه مه‌زهه‌بی باوه له هه‌موو باڵكاندا. هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئه‌لبانیا له رۆژئاواوه، مه‌كه‌دۆنیا له باشوره‌وه، سربیا له باكوره‌وه. له (17/شوبات/2008) پارله‌مانی كۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، تائێستا له‌لایه‌ن (97) ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یهكگرتوهكانەوە دانی پێدانراوه. كۆسۆڤۆ وشه‌یه‌كی سربییه، (كۆس: KOS) واته باڵنده‌ی ره‌ش، وشه‌ی (OVO) واته ده‌شت یان دۆڵ.
“مێژووی كۆسۆڤۆ”
له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می زایین‌دا به “دهردانیا” ناسرابوو، به‌شێك بوو له هه‌رێمی مۆیسیای رۆمانی. له سه‌ده‌كانی ناوه‌نددا، كۆسۆڤۆ سه‌ر به زۆرێك له ئیمپراتۆریه‌ته‌كان بووه، وه‌كو بولگاریا، بیزه‌نته، ئه‌لبانیا و ده‌وڵه‌ته سربیهكانی چاخی ناوه‌ڕاست. له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (1389)ی زایینی، توندترین شه‌ڕه‌كانی ئه‌و سه‌ده‌یه روویدا، له‌نێوان شانشینی سربیا كه هاوپه‌یمانی ژماره‌یه‌ك سوپای باڵكان بوو، له دژی سوپای عوسمانی كه به توندی به‌ره‌و باڵكان ده‌كشان. شه‌ڕه‌كه له ده‌شتی كۆسۆڤۆ له‌نزیك شاری پریستینا ڕوویدا، ناوچه‌كه‌ش ناوه‌كه‌ی له‌م شه‌ڕه‌وه وه‌رگرتووه، كه به زیانێكی گه‌وره بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات. له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ریه‌كه له سوڵتان مورادی یه‌كه‌می عوسمانی به‌هۆی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها شازاده لازارۆس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سربیاش كوژرا، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه به سه‌ره‌تای كۆنترۆڵكردنی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه داده‌نرێت.
زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌لبانیا په‌یوه‌ست بوون به داوو ده‌زگا ئیدارییه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه و ڕۆڵی گرنگیان له سوپا و ئیداره‌ی مه‌ده‌نی و ئایینی‌دا گێڕا. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان گه‌یشتنه به‌رزترین پله‌ی ئایینی و سیاسی له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا. له‌نێوان ساڵانی (1453 – 1912) نزیكه‌ی چل كه‌س له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی گه‌یشتنه پۆستی سەدرى ئەعزەم – سه‌رۆك وه‌زیران له ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی – به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌لبانی بوون، هه‌روه‌ها سێ زانای ئه‌لبانی پۆستی موفتی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی – شێخ ئه‌لئیسلام – یان هه‌بوو، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌لبانییه‌كان پۆستی باڵایان له‌ناو سوپا و دەسەڵاتدا له شام و فه‌له‌ستین هەبوو.
بوونی عوسمانییه‌كان له كۆسۆڤۆ زۆر درێژه‌ی نه‌كێشا، چونكه دوای پێنج سه‌ده و پاش شكسته‌كه‌ی له جه‌نگی باڵكان، كۆسۆڤۆ له جه‌سته‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی جیاكرایه‌وه. شانشینی سربیا له ساڵی (1912) ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، سربه‌كان به پشتیوانی كه‌نیسه‌ی سربیا كه دروشمی “په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵتانه و مردن بۆ به‌ربه‌رییه كافره‌كانه”، چوونه ناو كۆسۆڤۆوه. دوای زنجیره‌یه‌ك كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌لبانییه‌كانی كۆسۆڤۆ خۆیان وه‌كو كه‌مینه‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تی سربیادا بینیه‌وه، لێره‌وه ئازاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌لبانییه‌كان ده‌ستیپێكرد، به‌و پێیه‌ی ئه‌وروپا بڕیاریدا “گەمەى نه‌خشه‌کان” قبوڵ بكات، واته ئه‌نجامی زه‌وتكردنی زه‌وییه ئه‌لبانییه‌كان كه به‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێدا دابه‌شكرابوون، لێره‌وه ئاواره‌بوون و ده‌ربه‌ده‌ركردنی ئه‌لبانییه‌كان بوو به بابه‌تێكی ڕه‌وا.
“پیته‌ر بارتێل” له كتێبی “بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی موسڵمانانی ئه‌لبانیا”دا ده‌ڵێت: “له كۆنفرانسی به‌رلیندا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی باڵكان له‌به‌رچاو گیرا جگه‌له ئه‌لبانییه‌كان، ئه‌لبانییه‌كان نه‌ك هه‌ر هێزێكی گه‌وره‌یان بۆ به‌رگریكردن له خۆیان نه‌دۆزیه‌وه، به‌ڵكو دان به‌بوونی نهتهوهیشیاندا نه‌نرا. هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش لێره‌دا ئه‌وه بوو كه زۆربه‌ی ئه‌لبانییه‌كان ئایینی مه‌سیحییان ره‌تكرده‌وه و بوونه توخمێكی دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، له كاتی شهڕهكانیشیدا له‌گه‌ڵ گه‌لانی مه‌سیحی، له ڕیزی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بوون. له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا كۆسۆڤۆ كه‌وته ژێر ده‌ستی ئه‌لبانیا، كه له‌ژێر داگیركاری ئیتالیادا بوو، پاشان دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، جۆزێف تیتۆ و پارته‌كه‌ی كۆنترۆڵی خۆیان به‌سه‌ر یۆگسلاڤیادا ڕاگه‌یاند، كه شه‌ش كۆمار و دوو هه‌رێمی له‌خۆگرتبوو. هه‌رچه‌نده كۆسۆڤۆ له‌ڕووی مێژووییه‌وه به‌شێك بوو له ئه‌لبانیا، به‌ڵام به زۆر له وڵاتی دایك جیاكرایه‌وه و بوو به به‌شێك له یۆگسلاڤیا كه له‌لایه‌ن سربهكانهوه به ئاگر و ئاسن حوكمڕانی ده‌كرا.
له سه‌رده‌می فیدراسیۆنی یۆگسلاڤیادا، ناوچه‌ی كۆسۆڤۆ خاوه‌نی پله‌یه‌كی ڕێژه‌یی له ئۆتۆنۆمی بوو، به‌ڵام سربه‌كان حكومڕانی راسته‌قینه‌ی ناوچه‌كه بوون. ئه‌و شێوازی ژیانه‌ی كه له كۆسۆڤۆ سه‌پێنراو بوو، له‌گه‌ڵ سرووشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ژیانی ئایینی ئه‌لبانییه‌كان نهدەگونجا. هه‌روه‌ها سربه‌كان هه‌وڵیاندا ناسنامه‌ی موسڵمانانی كۆسۆڤۆ بسڕنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مێژو و كهلهپوریاندا بپچڕن، لەو چوارچێوەیەدا دادگا و قوتابخانه ئایینییه‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و وهقفانهدا گرت كه به‌درێژایی چەندین سه‌ده له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه به‌خشرابوو، به شادەمارى ژیانی كۆمه‌ڵگا دادەنران.
“له‌ناوبردنی كولتووری موسڵمانان”
هه‌ندێك له خه‌ڵكی كۆسۆڤۆ پێش هاتنی عوسمانییه‌كان موسڵمان بوون، له ڕێگه‌ی ئه‌و بازرگانانه‌ی كه تێكه‌ڵ به ئه‌لبانییه‌كانی كۆسۆڤۆ بوون، پاشان له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌مدا مامۆستایه‌كی سۆفی خه‌ڵكی ئه‌نادۆڵ، به‌ناوی ساری سالتوك، كه له ساڵی (1298)ی زایینی كۆچی دوایی كردوه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌روێشدا پێكه‌وه بۆ باڵكان گه‌شتیان كرد، به ئامانجی بانگهێشتكردنی خه‌ڵك بۆ ئیسلام گه‌یشتنه كۆسۆڤۆ، ئه‌وه‌ش سه‌ده‌یه‌ك پێش گه‌یشتنی عوسمانییه‌كان بوو. لیۆن ترۆتسكی كه په‌یامنێرێكی رۆژنامه‌وانی بوو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه سربه‌كان له ساڵی (1912)ه‌وه بیرۆكه‌ی گۆڕینی پێكهاته‌ی دیمۆگرافیان هه‌بووه، واته به سربیكردنی كۆسۆڤۆ له‌نزیکترین كاتدا، بۆیه ده‌ستیانكرد بهقڕكردنێكی ڕێكخراوی دانیشتوانه موسڵمانه‌كان، هه‌روه‌كو له كتێبی “جه‌نگی كۆسۆڤۆ، فایله نهێنیه‌كه”شدا باسكراوه.
گرنگترین به‌رنامه‌ی سربی كه له كۆسۆڤۆ جێبه‌جێ كرا، نه‌هێشتنی ناسنامه‌ی ته‌لارسازی عوسمانی بوو له كۆسۆڤۆ، چونكه ئه‌وان وه‌كو ڕابردووی عوسمانییه‌كان ته‌ماشای ئه‌م شوێنه‌وارانه‌یان ده‌كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له كۆتاییه‌كانی چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه زۆرێك له مزگه‌وته‌كانی كۆسۆڤۆ كرانه كۆگا و كافتریا و شوێنی رابواردن. هه‌روه‌ها وه‌كو به‌شێك له پلانه‌كانی ڕووخاندنی میراتی عوسمانی، له ناوه‌ندی گه‌وره شاره‌كانی كۆسۆڤۆ له‌ناوبردنی میراتی ته‌لارسازی عوسمانی ده‌ستی پێكرد.
له ماوه‌ی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دامه‌زراوه‌ی پلاندانانی شاره‌كان (Urbanistički zavod) له به‌لگراد، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ گۆڕینی ناسنامه‌ی كۆسۆڤۆ جێبه‌جێ كرد، بازاڕی پریستینای عوسمانی ڕووخاند كه (200) دوكانی تێدابوو كه خاوه‌نه‌كانیان ئه‌لبانی بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بینایه‌كی مێژوویی و مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی له‌ناوه‌ڕاستیدا له‌خۆگرتبوو، هه‌روه‌ها سێ مزگه‌وتی مێژوویی له پریستینای پایته‌ختی كۆسۆڤۆ روخاند. له سه‌رده‌می تیتۆدا، كۆسۆڤۆ زۆرێك له گه‌وهه‌ره مێژوییه‌كانی له‌ده‌ستدا، له‌دوای مردنیشی هه‌ستی بناژۆخوازی سربی گه‌شه‌ی كرد كه داوای كۆسۆڤۆیان ده‌كرد، سربه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه خاكێكی پیرۆزه و ماڵی باوباپیریانه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نوێ له‌نێوان ئه‌رتۆدۆكسی سربی و حكومه‌تی به‌لگراددا دروستبوو، له نیشانه‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش، ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بوو بۆ دروستكردنی كه‌نیسه له كۆسۆڤۆ، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا چه‌ندین كه‌نیسه‌ی نوێی ئه‌رتۆدۆكسی سربی به‌شێوه‌یه‌كی دیار له سه‌نته‌ری شاره‌كانی وه‌كو پریستینا و دیاكۆڤیجا دروستكران، ده‌یان كه‌نیسه‌ی دیكه‌ش له شارۆچكه‌كان و گونده بچوكه‌كاندا دروستكران.
له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراوه شوێنه‌وارییه ئیسلامییه‌كان له كۆسۆڤۆ به یاساكانی سربیا پارێزراو نه‌بوون، بۆیه له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه پارێزگاری‌یان لێده‌كرا، له‌كاتێكدا سربه‌كان (210) كڵێسا و خانه‌قا و گۆڕستانی سربییان وه‌ك شوێنه‌واره مێژووییه پارێزراوه‌كان خستۆته لیستی شوێنه‌واره مێژووییه پارێزراوهكانهوه، له‌نێویاندا زیاتر له چل كڵێسا كه له‌نێوان ساڵانی (1930 – ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان) دروستكراون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پازده مزگه‌وت له‌كۆی زیاتر له (600) مزگه‌وت له كۆسۆڤۆ وه‌ك شوێنه‌واره مێژووییه‌كان تۆماركراون، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌م (600) مزگه‌وته مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌ده‌كانی (14 تا 19) ده‌گه‌ڕێته‌وه.
“دژایه‌تی په‌روه‌رده و زانكۆ”
پۆلیسی سربیا له (26/6/1990) خوێندكار و مامۆستایانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌لبانی له هه‌موو قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییه‌كانی كۆسۆڤۆ ده‌ركرد، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار مامۆستای قوتابخانه‌كان له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، مه‌نهه‌جێكی یه‌كگرتووی سربیی به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا سه‌پاند، زمانی ئه‌لبانی وه‌ك زمانی فێركردن له هه‌موو ئاسته‌كانی قوتابخانه و زانكۆكان قه‌ده‌غه‌كرا، ته‌نانه‌ت هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمی به زمانی ئه‌لبانی له میدیاكاندا قه‌ده‌غه‌كرا. زانكۆی پریستینا – تاكه زانكۆ له كۆسۆڤۆ – دوایین دامه‌زراوه‌ی جیاكاری ره‌گه‌زی بوو كه ته‌نها بۆ سربه‌كان ته‌رخانكرابوو، چونكه ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و (260) مامۆستای به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌لبانی له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، به‌لگراد ئه‌كادیمیای شانۆ و زانست و هونه‌ری فۆلكلۆری كۆسۆڤۆ و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانیكردنی كتێبخانه ناوه‌ندییه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی كۆسۆڤۆ له خوێنه‌رانی ئه‌لبانی قه‌ده‌غه‌كرابوو، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی دانیشتوانی كۆسۆڤۆ بوون، خراپتر له‌وه‌ش سربه‌كان چه‌ند به‌شێكی بینای كتێبخانه‌ی نیشتمانی و زانكۆیان له پریستینا به كڵێسایه‌كی سربیا به‌خشی.
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێوشوێنه زۆره‌ملێیانه كه به بڕیارێكی په‌رله‌مانی سربیا سه‌پێندرا، سربه‌كان كۆمه‌ڵێك مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌واری كۆسۆڤۆ و ئهرشیفخانە و چه‌ندین كتێبخانه‌یان دزی و بۆ سربیایان گواسته‌وه، كه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سربیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. بۆ نموونه كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی یوگۆسلاڤیا، ئه‌رشیفی په‌یمانگای پاراستنی شوێنه‌واری كۆسۆڤۆیان له بینای په‌یمانگاكه له شاری پریستینا دزی، سه‌دان له به‌نرخترین شوێنه‌واره‌كانیش له مۆزه‌خانه‌ی كۆسۆڤۆ، مۆزه‌خانه‌ی شاره‌وانی له شاری میترۆڤیكا، مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌وار له پریزرێن و مۆزه‌خانه‌كانی تر دزران، ئه‌م شوێنه‌وارانه گواسترانه‌وه بۆ به‌لگراد، دواتریش ئه‌م شوێنه‌وارانه بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕێنرانه‌وه.
“شه‌ڕی له‌ناوبردنی كتێبخانه‌كان”
عوسمانییه‌كان گرنگییه‌كی تایبه‌تیان به دروستكردنی كتێبخانه له كۆسۆڤۆ ده‌دا، چونكه له‌و كاته‌دا ئه‌ركه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی په‌یوه‌ست بوو به فێركردنی كۆمه‌ڵگاكانه‌وه، زۆرینه‌ی مزگه‌وته دێرینه‌كان كتێبخانه‌ی وه‌قفیان تێدابوو، ئه‌م نه‌ریته تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش به‌رده‌وام بوو. له‌دێرینترین كتێبخانه ئیسلامییه‌كان له كۆسۆڤۆ، كتێبخانه‌ی “عه‌تیق”ه له جه‌یلان كه له ساڵی (1516) دروستكراوه، كتێبخانه‌ی “محه‌مه‌د خه‌یره‌دین” له ساڵی (1535) دروستكراوه، كتێبخانه‌ی زانا و شاعیر “سۆزیۆ پریزهرنی” له ساڵی (1543) دروستكراوه، كتێبخانه‌ی “محه‌مه‌د پاشا” له پریزهرن له ساڵی (1573) دروستكراوه. له كۆسۆڤۆ كتێبخانه‌ی تایبه‌تیش بره‌وی سه‌ندبوو، له به‌ناوبانگترینیان: كتێبخانه‌ی خێزانی جینۆلی، كتێبخانه‌ی موفتی بریستینا شێخ حسێن سادق، كتێبخانه‌ی ماڵباتی یونس له بریستینا، كتێبخانه‌ی حاجی حافز عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندی له پریزهرن. ئه‌م كتێبخانانه كتێبی هونه‌ری جۆراوجۆریان تێدابوو، كه هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن زانایانی ناوچه‌كه‌وه نووسرابوون، به گه‌نجینه‌ی كلتوری ئیسلامی ئه‌لبانیاش داده‌نرێن.
له ساڵی (1989) كتێبخانه‌كانی كۆسۆڤۆ له‌لایه‌ن سربهكانهوه كه‌وتنه به‌ر تاڵانیه‌كی به‌رفراوان، ڕژێمی سربیا بۆ یه‌كه‌مجار ڕێوشوێنی زۆره‌ملێی به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین و گرنگترین كتێبخانه‌ی كۆسۆڤۆدا سه‌پاند، كه كتێبخانه‌ی نیشتمانی و زانكۆ بوو، سربه‌كان (99) كارمه‌ندی كتێبخانه‌كه‌یان ده‌ركرد و كارمه‌ندی سربییان لەجێگەیان دانا. هه‌روه‌ها كتێبخانه‌كان شایه‌تحاڵی سیاسه‌تی پاكتاوكردنی كتێب یان ئه‌وه‌ی سربه‌كان پێیانده‌گوت “پاككردنه‌وه‌ی ناونیشانی ئه‌لبانی” بوون، واته ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كتێبی ده‌گمه‌نی ئه‌لبانی و سه‌رچاوه‌ی ئه‌رشیفی زۆر گرنگ. له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م و شوباتی ساڵی (1992)دا، نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كتێب و هه‌شت هه‌زار گۆڤار و رۆژنامه دزران و گوازرانه‌وه بۆ به‌لگراد. خراپترین دیمه‌ن له ماوه‌ی ساڵانی (1991 – 1995) روویدا، كاتێك سربه‌كان زیاتر له سه‌د هه‌زار ناونیشانیان به زمانی ئه‌لبانی ته‌نها له كتێبخانه‌ی نیشتیمانی، له‌بری سوتاندنیان به بارهه‌ڵگری سه‌ربازی گواسته‌وه بۆ كارگه‌ی كاغه‌ز دروستكردن له لیپیان (Lipjan)، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كاغه‌زی ساده ریسایكلین بكرێته‌وه! ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی قڕكردنی كتێب و كتێبخانه‌كان بوو.
كاره‌ساتی خراپ له ساڵانی (1998 / 1999) روویدا. له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه‌كانی سربیا (175) كتێبخانه‌یان له كۆسۆڤۆ به ته‌واوه‌تی سوتاند، سوپای سربیا هه‌ندێك له بینای كتێبخانه‌كانیان له كۆسۆڤۆ بۆ سه‌ربازگه گۆڕی. له كۆسۆڤۆ (65) كتێبخانه‌ی گشتی سوتێندرا، كۆی زیانه‌كانی ئه‌و كتێبخانانه به نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رگ ده‌خه‌مڵێنرێت، سه‌رباری سوتاندنی چوارده كتێبخانه‌ی تایبه‌ت كه هه‌زاران كتێبی له‌خۆگرتبوو، زیاتر له سێیه‌كی كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان به ته‌واوی خاپوركران، (86) كتێبخانه‌ی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانیان له‌ناوبرد كه زیاتر له (300) هه‌زار كتێبی تێدابوو، هه‌روه‌ها ده كتێبخانه‌ی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان كه زیاتر له (226) هەزار كتێبی تێدابوو. هه‌رچی كتێبخانه‌ی شاره‌وانی گلۆگۆڤاجه (Glogovac) كه شه‌ش لقی هه‌بوو، تێكڕا (73) هه‌زار كتێبی تێدابوو، سربه‌كان هه‌موو لقه‌كانیان سوتاند، كۆی گشتی (660500) كتێب له‌ناوبرا. هێزه‌كانی سربیا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست ده‌ستیانكرد به كوشتنی ئه‌میندار و كارمه‌ندانی كتێبخانه‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵانی (1998 / 1999)دا شه‌ش ئه‌مینداری كتێبخانه‌كان له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی كتێبه‌كانیان كوژران.
له‌درێژه‌ی زنجیره‌ی قڕكردندا، سربه‌كان هه‌ر چوار لقه‌كه‌ی كتێبخانه‌ی پیا (Peja): ڤیتۆمیریج (Vitomiricë)، باران (Baran)، تۆرستینك (Tërstenik)و زههاك (Zahaq)یان سوتاند، به‌و هۆیه‌وه (20171) كتێبی كتێبخانه‌كه له‌ناوچوون.
شاره‌وانی سكهندراج (Skenderaj) حه‌وت كتێبخانه‌ی هه‌بوو، تێكڕا (68) هه‌زار كتێبیان تێدابوو، سربه‌كان هه‌موو لقه‌كانیان له گونده‌كاندا رووخاند، ته‌نها دوو بینا رزگاریان بوو، هه‌روه‌ها شاره‌وانی مالیشڤیا (Malisheva) پێنج كتێبخانه‌ی گشتی هه‌بوو، نزیكه‌ی چل و یه‌ك هه‌زار كتێبیان تێدابوو، له ساڵی (1999) به ته‌واوه‌تی خاپوركران. زیانی گه‌وره‌ی ئه‌و قڕكردنه، سوتاندنی كتێبخانه‌كانی ده‌روێشه‌كان بوو له جاكۆڤا و میترۆڤیجا، به‌تایبه‌تی سوتاندنی كتێبخانه‌ی دێرینی ته‌كیه‌ی به‌كتاشی (Bektashi Tekke) له شاری جاكۆڤا، كه چه‌ندین ده‌ستنووسی ئیسلامی ده‌گمه‌نی تێدابوو، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌ده‌ی دوازده‌هه‌م ده‌گه‌ڕایه‌وه. به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه (250) ده‌ستنووس و زیاتر له دوو هه‌زار كتێبی ده‌گمه‌ن سوتان. پرۆفیسۆر ریدلمایهر له زانكۆی هارڤارد له‌باره‌ی ئه‌م وێرانكارییه قێزه‌ونه‌وه ده‌ڵێت: “پێنج سه‌د ساڵ مێژو و كولتووری به‌كتاشی له‌م ناوچه‌یه له‌ناوچوو”.
هه‌روه‌ها سربه‌كان كتێبخانه‌ی ئه‌تیك موده‌ڕیس (Atik Medrese)یان له شاری پیا (Peja) سوتاند كه بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕایه‌وه، ته‌نها دیواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مانه‌وه، دوو هه‌زار كتێبی ده‌گمه‌ن و سه‌د ده‌ستنووس له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها كتێبخانه‌ی “خادم سلێمان ئاغا” سوتێنرا كه له ساڵی (1594) له شارۆچكه‌ی جاكۆڤا دروستكرابوو، هێزه‌كانی سربیا له مانگی ئازاری (1999)دا سوتاندیان، هه‌موو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌ناوچوون كه بۆ سه‌دان ساڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه، گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی ئه‌م كتێبخانه به‌نرخه له‌ده‌ستیدا: (1300) كتیبی ده‌گمه‌ن، (200) ده‌ستنووسی كۆن به زمانی جامیادۆ (ئه‌لبانی به پیتی عه‌ره‌بی)، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌ستنووس به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی و عوسمانی بوون. زیانێكی تر كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانرا قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، سووتاندنی ئه‌رشیفی ده‌ستنووسه مێژووییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئیسلامی كۆسۆڤا بوو له‌لایه‌ن سربهكانهوه، كه به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس و تۆماری كۆمه‌ڵایه‌تی ژیانی كولتووری و ئایینی شه‌ش سه‌ده‌ی ژیانی ناوچه‌كه‌ی له‌خۆگرتبوو، له ساڵی (1999) به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سربیاوه سوتێنرا.
هه‌ر شه‌ش لقه‌كه‌ی ئه‌رشیفخانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئیسلامی كۆسۆڤا هێرشیان كرایه سه‌ر و له‌ناوبران، له‌نێویاندا ئه‌رشیفی پیا، سوهاریكا، سێكاندرای، جگه‌له سووتاندنی ئه‌رشیفخانه‌ی ناوه‌ندی له ناوه‌ندی شاری پریستینا كه ده‌كه‌وێته باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌نیشت مزگه‌وتی سوڵتان موراد، جگه له‌وه‌ش زیاتر له (40%) ژێرخانی ئه‌رشیفخانه‌ی ئیسلامی كۆسۆڤۆ وێران بوو. كاره‌ساته‌كه له‌م ئاسته‌دا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له ساڵی (1999) هێزه‌كانی سربیا په‌لاماری تۆماره‌كانی شاره‌وانی و باڵه‌خانه‌كانی سه‌ر به پارێزگا جیاوازه‌كانی كۆسۆڤۆیان دا، كه بنكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكومه‌ت و هاووڵاتیان بوو، به‌م شێوه‌یه سه‌دان هه‌زار كه‌سیان له به‌ڵگه‌نامه‌ی كه‌سی و مامه‌ڵه‌كردن به موڵك و ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرد. به‌و هۆیه‌وه تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی یاسایی بوونه‌وه، به‌ڵام جێگای سه‌رنجه كه وه‌زاره‌تی داد له به‌لگراد پاساوی بۆ ئه‌م قڕكردنه هێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: تۆماره گشتییه‌كان له كۆسۆڤۆوه گواسترانه‌وه بۆ سربیا، تاوه‌كو جواداخوازانی ئه‌لبانی نه‌توانن بیانسوتێنن یان ساخته‌یان بكه‌ن.
كارستن فرێدریكسن (Carsten Frederiksen) و فرۆد باكن (Frode Bakken)، دوو توێژه‌رن و بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌سه‌ر واقیعی كتێبخانه‌كان چوونه‌ته كۆسۆڤۆ، له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا “كتێبخانه‌كان له كۆسۆڤۆ” كه له ساڵی (2000) له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه و دامه‌زراوه‌ی كتێبخانه‌كانه‌وه (IFLA) بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێن: “كتێبخانه‌ی نیشتمانی و زانكۆ و كتێبخانه‌كانی دیكه له دۆخێكی ته‌واو تێكچووندان، میراتی كولتووری چاپكراو مه‌ترسی نه‌مانی له‌سه‌ره، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆر له كۆكراوه به‌نرخه‌كانی ناو كتێبخانه‌ی نیشتمانی و کتێبخانەى زانكۆ له‌ناوبراون، به‌شێكی دیكه‌شیان له ماوه‌ی ساڵانی (1990 – 1999) له‌ناوبراون. زۆرێك له كتێبخانه گشتی و كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌كان به تایبه‌تی له لادێكاندا سووتێنراون، هه‌موو كتێبخانه‌كانی كۆسۆڤۆ نیوه‌ی كۆگاكانیان له‌ده‌ستداوه، به‌شێكی زۆری كتێبه‌كانیش كه ماونه‌ته‌وه به‌هۆی جیاوازی ئایدیۆلۆژیی یان زمانه‌وانی یان نه‌ته‌وه‌یی، په‌یوه‌ندییان به دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه نییه”.
“په‌لاماردانی مزگه‌وته‌كان”
به‌گوێره‌ی ئاماری ساڵی (1993)، له كۆسۆڤۆ (607) مزگه‌وت هه‌بووه، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ساڵانی (1998 – 1999) سربه‌كان (225) مزگه‌وتیان سوتاندوه، له دیارترین ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی سربه‌كان رووخاندیان: مزگه‌وتی بازاڕ له شارۆچكه‌ی فۆشتهری كه له ساڵی (1471) دروستكرابوو، مزگه‌وتی خه‌لیل ئه‌فه‌ندی له ساڵی (1526) دروستكرابوو، مزگه‌وتی ده‌فته‌ردار له ساڵی (1570) دورستكرابوو، مزگه‌وتی حه‌سه‌ن پاشا له ساڵی (1702) دروستكرابوو، مزگه‌وتی ئیبیهر له میترۆڤیجا له ساڵی (1878) دروستكرابوو، لوتكه‌ی ته‌لارسازی ئیسلامی مزگه‌وتی خادیم ئاغا كه له ساڵی (1595) دروستكرابوو، ناوه‌ندێكی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی بوو بۆ شاری جاكۆڤا، هه‌موو ئه‌م مزگه‌وتانه و زیاترش له ساڵانی (1998 – 1999) له‌لایه‌ن سربهكانهوه خاپوركران.
هێرشكردنه سه‌ر ئه‌م مزگه‌وته مێژوویانه له‌چوارچێوه‌ی كارێكی پێشوه‌خت پلان بۆ دانراودا بوو، سربه‌كان له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌یان به‌كارده‌هێنا، هه‌رچی مناره‌كانیش بوو تۆپبان ده‌كرا. له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا سربه‌كان خاچ و وێنه و دروشمی دژه ئه‌لبانیان له‌سه‌ر دیواری پاشماوه‌ی مزگه‌وته رووخاوه‌كان ده‌نووسی. هه‌روه‌ها به ئه‌نقه‌ست به‌رگه‌كانی قورئانی پیرۆزیان ده‌دڕی و به پیسایی مرۆڤ قورئانهكانیان پیس ده‌كرد! ده‌كرێ نمونه‌ی ئه‌و جۆره كارانه له مزگه‌وتی جیلفاتین (Gjylfatyn) له پیا، مزگه‌وتی كارالیڤا (Carraleva) و چه‌ندین مزگه‌وتی دیكه ببینین. له هه‌ندێك شوێن، سربه‌كان بۆ لابردنی شوێنه‌واری ئه‌و مزگه‌وته سوتاوانه‌ی له‌ناویان بردبوو بلدۆزه‌ر یان به‌كارده‌هێنا، تاوه‌كو رێگه له دروستكردنه‌وه‌ی بگرن، نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه، رووخاندنی مزگه‌وتی ئیكرامیه (Ikramije) له فۆشتهری و مزگه‌وتی ئیبری (Ibri) بوو له میترۆڤیجا كه له ساڵی (1878) دروستكرابوون.
هه‌ردوو توێژه‌ر ئاندرۆ هێرشه‌ر (Andrew Herscher) و ئه‌ندراس ریدلمایهر (Andras Riedlmayer) له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیدا له كۆسۆڤۆ، تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه مزگه‌وته‌كان تاكه بینان كه له هه‌ندێك شارۆچكه‌دا له‌لایه‌ن سربهكانهوه ده‌كرێنه ئامانج. ده‌یان له‌و مزگهوتانهشی كه سربه‌كان روخاندیان تائێستا دروستنهكراونهتهوه. د.سه‌بری بایگۆرا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ئیسلامییه‌كان له كۆسۆڤۆ، له كتێبه‌كه‌یدا (له‌ناوبردنی میراتی ئیسلامی له جه‌نگی كۆسۆڤۆ 1998 – 1999: Destruction of Islamic Heritage in the Kosovo War) كه هێرشی سربه‌كانی بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كان تۆماركردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات له ماوه‌ی ساڵانی (1998 – 1999)دا سربه‌كان نزیكه‌ی (40%) مزگه‌وته‌كانیان روخاند! بایگۆرا به‌پشت به‌ستن به لێكۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌كانی، ده‌ڵێت: له‌ناوبردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی موسڵمانان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو و سیستماتیك بوو. ناوچه‌ی باكووری رۆژئاوای پیا (Pejës) زۆرترین وێرانكاری به‌خۆوه بینی، چونكه له‌ماوه‌ی ساڵانی (1998 – 1999)دا په‌لاماری (36) مزگه‌وتی ناوچه‌كه درا كه مێژووی نیوه‌یان بۆ سه‌ده‌كانی پازده و هه‌ژده ده‌گه‌ڕایه‌وه، جگه‌له قوتابخانه‌یه‌كی مێژوویی، گه‌رماوێكی توركی سه‌ده‌ی پازده، نۆ قوتابخانه‌ی فێركردنی قورئان (كهتاتیب)، ته‌كیه‌ی ده‌روێشه‌كان، چه‌ندین كتێبخانه‌ی مزگه‌وته‌كان، كتێبخانه و ئه‌رشیفی مه‌شیخه‌تی ئیسلامی له پیا (Pejës).
ئه‌مینداری كتێبخانه‌ی زانكۆی هارڤارد ئه‌ندراس ریدلمایهر کە له‌لایه‌ن دادگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راسپێردرابوو، چووه كۆسۆڤۆ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌باره‌ی شوێنه كلتوری و ئاینیه زیانلێكهوتوهكانهوه ئه‌نجامدا، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی دوو ساڵی خایاند، شاهێدی له‌دژی چوارده به‌رپرسی سربی دا، كه تۆمه‌تبار بوون به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ. ریدڵمایهر له ئیفاده گرنگه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام له‌و كاته‌ی له كۆسۆڤۆ بووم، كۆمه‌ڵێك كاغه‌ز بوو له گۆشه‌ی مزگه‌وتێكدا له گوندێكی بچووك به‌ناوی كارالیڤا (Carraleva) له ناوه‌ڕاستی شاخه‌كانی كۆسۆڤۆ. زه‌وی مزگه‌وته‌كه پڕ بوو له به‌رماڵ كه به‌شێكیان سووتا بوون، هه‌روه‌ها پارچه گه‌چ، بوتڵی به‌تاڵی مه‌ی، قاپی خواردن كه هێزه سربیه‌كان به‌جێیانهێشتبوو، چونكه له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا كه‌مپێكیان له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا دانابوو. له سه‌رووی ئه‌م گێژاوه‌دا ده‌یان كاغه‌زی په‌رش و بڵاوم دۆزیه‌وه، كاتێك سه‌یرم كرد و جیامكردنهوه، ده‌بینم كه لاپه‌ڕه‌ی قورئان و كتێبه ئاینییه‌كانن، لەتوپەت کرابوون، به پیسایی مرۆڤ پیس كرابوون، بۆیه ده‌ستمكرد به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاغهزانه و خستمه ناو كیسه‌یه‌كی نایلۆنه‌وه، پاش پشكنینێكی وردی ئه‌و لاپه‌ڕانه، بۆم ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێكیان لاپه‌ڕه‌ی قورئانێكی كۆنن كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ده‌ست نووسراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌ی كتێبه ئاینییه‌كانیش هه‌بوون كه به زمانه‌كانی توركی عوسمانی و عه‌ره‌بی و ئه‌لبانی و بۆسنی چاپكراون، دواتر ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت ئه‌م گونده هه‌ژاره كه بیست خانووی تێدایه له شاخه‌كانی كۆسۆڤۆ، مێژو و كلتوور و ژیانێكی ڕۆحانی چالاکی هه‌بووه، مزگه‌وته‌كه‌شیان پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سربه‌وه وێران بكرێت، كتێبخانه‌یه‌كی هه‌بووه”. به‌ده‌ر له روخاندنی مزگه‌وته‌كان، هێزه‌كانی سربیا (37) پێشنوێژی مزگه‌وته‌كانیان كوشت، رابه‌ری رێبازه سۆفیگهرییهكانیش ئامانجێكی دیكه‌ی سربه‌كان بوون. به‌نموونه رابه‌ری ته‌ریقه‌تی كاراباش له شاری (ئۆراهۆفاتس) به‌ناوی شێخ محێدین شهیهۆیان له ته‌مه‌نی (76) ساڵیدا كوشت، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سربیا شێخ سه‌عدی رابه‌ری ته‌ریقه‌تی “دهروێشدانا”یان له شاری (جاكۆڤیج) كوشت.
“رووخاندنی خانووه دێرینه‌كان”
له كۆسۆڤۆ زۆرێك له مۆدێلی خانووه كۆنه‌كانی ئه‌لبانیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری نەخشەسازى كولتووری ئیسلامی‌دا بوون. له به‌ناوبانگترینی ئه‌و خانووانه “كوڵا: Kullas” هه‌یه: خانوویه‌كی به‌ردینه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی باڵكان، به زمانی ئه‌لبانی به واتای “تاوه‌ر” دێت. كۆلا له ماوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌هه‌می زایینی دروستكراوه، نه‌وه‌كانی هه‌مان بنه‌ماڵه تیایدا نیشته‌جێ بوون.سه‌باره‌ت به “كۆناك: Konak”یش، جۆرێكی تره له بینای نیشته‌جێبوونی نه‌ریتی كه له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌ك هێمای كلتوور و ناسنامه سه‌یرده‌كرا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌و خانووه مێژووییانه له‌لایه‌ن پیشه‌وانان و بیناكارانی ئه‌لبانییه‌وه دروستكراون كه له دروستكردنی ئه‌و جۆره خانووه تهلارسازییانهدا، ئه‌زموونێكی زۆریان هه‌بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه كاریگه‌ری كلتوری ئیسلامی له دیزاینی ئه‌م خانووانه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی له جیاكردنه‌وه‌ی ژن و پیاو له فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی و له ده‌روازه‌كانی چوونه ژوورهوەیاندا دیاره.له كۆسۆڤۆ پێش ساڵی (1999) ته‌نها كه‌متر له (500) خانووی كۆلا هه‌بوو، له‌گه‌ڵ سه‌دان كۆناك، ته‌واوی خێزانه‌كان له‌م ماڵانه‌دا ده‌ژیان، به‌ڵام ئه‌م ماڵه دێرینانه له جاكۆڤا و ڤوشترێ و بیا له كاتی هێرشی سربیا بۆ سه‌ریان له ساڵانی (1998 – 1999) زیانێكی زۆریان پێگه‌یشت، كاتێك سربه‌كان زیاتر له (90%) خانووه كۆلا دێرینه‌كانیان له‌ناوبرد كه سه‌ر به خێزانه دیاره‌كانی ئه‌لبانیا بوون. له‌ئێستادا ئه‌م جۆره ته‌لارسازییه ناوازه‌یه، مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.
مامۆستا ئه‌ندراس ڕیدڵمایهر، مامۆستای زانكۆی هارڤارد توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌سه‌ر زیانه‌كانی جه‌نگ كه به‌ر خانووه دێرینه‌كانی كۆسۆڤۆ كه‌وتوه ئه‌نجامدا، به پشتبه‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لارساز و پسپۆڕی باڵكانی ئه‌ندرۆ هیرشهر، توێژینه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سێ له چواری گه‌ڕه‌كه شارستانییه‌كان به ته‌واوی وێران بوون كه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه پۆلیسی سربیا و هێزه‌كانی سوپا و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی سربی به ئه‌نقه‌ست خانووه دێرینه‌كانی ئه‌لبانیایان كردۆته ئامانج كه پێیانده‌وترێت كۆلا و كۆناك، نه‌وه‌كو له ئه‌نجامی شهڕهتهقهدا.
سه‌رچاوه:
احمد سیف النصر: كوسوفو: المحرقه الصربیه و حرب التطهیر الثقافیه، (17/1/2023)، موقع نون بوست، https://www.noonpost.com/content/46261