له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له هه‌ر كاتێك زیاتر، به نیگه‌رانی و زمانێكی ره‌خنه‌ییه‌وه، باس له پاشه‌كشه‌ی خوێنه‌ری كتێب ده‌كرێت له وڵات‌دا، به دیاریكراویش مه‌به‌ست له خوێندنه‌وه‌ی كتێبی كاغه‌زییه، كه زیاتر خاوه‌نی ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك له ساڵێكه‌وه بۆ ساڵێكی دی، به‌راوردی بڕی خواستی خوێنه‌ران ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان، یان رێژه‌و تێكڕای كڕیاری كتێبه‌كانیان له بازاڕ‌و پێشه‌نگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. هه‌ندێك دیارده‌كه وه‌ك دیارده‌یه‌كی جیهانیی ‘’Global’’ ده‌بینین و گرێی ده‌ده‌نه‌وه به هه‌ژموونی دنيای ئۆنلاین و ئه‌نته‌رنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانییه‌وه كه كتێبی ئه‌لكترۆنیش له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ندێكی تر وه‌ك مه‌ترسییه‌كی خۆماڵی ‘’ ‘’له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و وای ده‌بینن ئه‌م دۆخه پتر له ئه‌زموونی كوردستاندا به‌دی بكرێت، له‌م رووه‌شه‌وه لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ن، له‌وانه، فاكته‌ری دۆخی ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دارایی و لێبڕینی مووچه یان دواكه‌وتنی، كه كاریان كردۆته سه‌ر گیرفانی هاوڵاتی و خوێنده‌واران و وه‌كو جاران ناتوانن به كامی دڵی خۆیان كتێب بكڕن.
یاخود ده‌یبه‌ستنه‌وه به تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وه‌كانه‌وه، له‌مه‌دا گریمانه‌كه ئه‌وه‌یه كه خوێندنه‌وه‌ی كتێبی كاغه‌زی پتر خه‌سڵه‌تی’’نه‌وه‌ی زێڕین’’ه: شه‌سته‌كان، حه‌فتاكان، هه‌شتاكان، نه‌ك نه‌وه‌ی ئێستا كه زیاتر سه‌رقاڵن به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌و كاتێكی زۆریان لێده‌بات. جیا له‌وه، خه‌ڵكی تر هه‌ن دوورتر ده‌ڕۆن و ده‌یبه‌ستنه‌وه به پاشه‌كشه‌ی به‌های خودی مه‌عریفه خۆی و نائومێدیی سیاسییه‌وه. له‌م رووه‌وه ده‌ڵێن مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا تا زۆرتر بزانێت غه‌مگینتر ده‌بێت!. درككردنی زیاتر به كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌زموونی هه‌رێمه‌كه‌مان له بوار‌و سێكته‌ره جیاجیاكاندا ئازاری زۆرتری مرۆڤ ده‌دات. هه‌یه له‌وه‌ش زیاتر، ده‌ڵێت: مه‌عریفه‌ی زۆر، ناحه‌زی زۆرتریشت بۆ ده‌خوڵقێنێت!، یان له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، وه‌ك سیسته‌مێكی ترادیشناڵ و ئه‌نتی نوێ، پێكه‌وه‌و هاوئاواز، چاره‌ی خه‌ڵكی خوێنده‌واریان ناوێت!، بۆیه ویست بۆ زانین -یش ‘’knowledge’’ ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی جارانی نه‌ماوه. بێگومان، هه‌ر یه‌كێ له‌و بۆچوونانه‌و هییتریش، به‌شی خۆیان گۆشه‌یه‌كی هۆكاره‌كانی دیارده‌كه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن و هه‌ڵه‌ش نین. به‌نده گۆشه‌یه‌كی تریش ده‌بینم. له هه‌رێمی كوردستاندا شتێك به‌دی ناكرێت به‌ناوی نه‌خشه‌سازی ‘’Planning ‘’بۆ زۆر پرۆژه.
چاپكردنی كتێبیش به زمانی كوردی له‌م هاوكێشه‌یه به‌ده‌ر نییه. نه‌بوونی نه‌خشه‌سازی واته نه‌بوونی دیدێكی مه‌عریفی هه‌م بۆ پێویستییه‌كانی به‌كاربه‌ری به‌رهه‌مه ره‌مزییه‌كان كه كتێب-یش ده‌گرێته‌وه، هه‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی رۆشنگه‌رانه. زۆرجار ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌مان به‌بێ توێژینه‌وه‌ی پێشوه‌خت و لانیكه‌م راپرسی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، بۆیه ده‌بینی ره‌گه‌زی خواستی خوێنه‌ر ره‌چاو ناكه‌ن. له‌ولاوه، به هه‌زاران(نوسه‌ر)یش هه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگه به‌رهه‌مێكیان بخه‌نه بازاڕه‌وه ئه‌گه‌ر به تێڕاژی(200) دانه‌ش بێت!،، ئیتر گوێ به كوالیتیی نادرێت، هیچ فلته‌رێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستییش له‌ئارادا نییه، به‌وه‌ش لایه‌نێكی گرنگی ناو پرۆسه‌ی كۆمه‌نیكه‌یشن، كه وه‌رگر/خوێنه‌ره، له جیهانی كتێب ده‌تۆرێنرێت، واته ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌دی ناكات كه به زمانی دایك ده‌یه‌وێت و پێویستییه‌كانی تێر ده‌كات.