• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, شوبات 10, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    کورد بێ ناسنامە دەکرێت، کە مەلەفی نەوت ناسنامەی پێدابوو

    کۆتایی بۆ کوردە

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    برایەتی گەلان تەنانەت دژی زانستە

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 126

  • شــیکار
    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

    ڕۆڵی پاشماوەی ماددە ڕەقەکان لە پیسکردنی ژینگەدا چیە؟

    چۆن لە دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان تێ بگەین؟

    تەکنۆلۆژیای چاککردنەوەی جینی (CRISPR) چیە؟

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

سەرەکی بـــیر و ڕا

خەندەی نەنكە نیاندەرتاڵییەكەم

ڕێبوار سیوەیلى لەلایەن ڕێبوار سیوەیلى
ئایار 3, 2024
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
نامەیەك بۆ سەعدیی شیرازی
0
هاوبەشکردنەکان
49
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

 (نامەیەكی كراوە بۆ نەنە زێتی شانەدەرییم)

١- نەنەگیان، بینینەوەت زۆر خۆشحاڵی كردم. ساڵەها بوو گومانم لەوە بوو ئەم لووتە درێژ و نێوچەوانەزەق و ئەم چاووبرۆ ڕەش و پرچە پڕ و پەخشانەی خۆم لە كوێوە هێناوە؟ سەدان شەو خەوم لێنەكەوتووە و خەیاڵبردوومییەوە ئاخۆ چ كەتنێكت كردبێت و لەگەڵ كام ورچ و شێر، یان ڕاوچی و جەردەی كێوان ئاوێزان بووبیت و خوێنی پاكی كوردبوونمت تێكەڵ بە خوێنی دڕندەكان كردبێت، بەڵام بینینەوەت بەم ڕووخسارەو دوای ئەو هەزاران ساڵە؛ دڵنیای كردمەوە لە ڕەگەزپاكی خۆم. لەگەڵ ئەوەشدا ترسێكم لێنیشت، كە ئاخۆ تۆ چۆن ڕابردووی ئێمەت بەو پاكیی و بیگەردییە پارستووە، ئایا بۆخۆمان لە داهاتوودا دەتوانین ئەمكارە بكەین، یان پاش دە ساڵی دیكە نەوەیەك لە منداڵانی فرەڕەگەز دێنە دنیاوە، كە بەرهەمی ئاوێزانبوونی نێو یەكەكانی وەبەرهێنانی نێشتەجێبوونی شارەكانمان بن.

٢- نەنەزێت گیان: هەرگیز گومانم لەوە نییە ئێمەی كورد چەندهەزارساڵە لەسەر ئەم خاكە ژیاوین. بۆیە بینینەوەی دیجیتاڵیانەی تۆی شانەدەریم زۆر خۆشحاڵی كردم. قسەی خۆشمان بێت: هەر دەشمزانی نەنكم ئەوەندە شۆخ و جوان و گەردن بەرزە، چونكە بە دایكم و زۆرینەی دیكەی ژنانی وڵاتەكەمدا ئەوەم بۆ ئاشكرا بووە، كە هەزاران پیاوی وەكو باوكمیان سەرسام و شەیدا كردووە.

٣- بەڵام نەنەگیان، نابێت هیچ زویرببیت ئەگەر هەندێ قسەی دڵی خۆمت بۆ بكەم: هەرچەندە گومانێكیشم لە ڕەنگی پێستە سووروسپییەكەت هەیە، كە دڵنیام ئەوەش بەرهەمی ڕووناكی دیجتاڵیانەی سەردەمەكەیە، وەلێ قەبارەی لووت (كەپوو)و كەوانەی برۆ و چرچی ڕووخسارو پرچی ڕەشمار و شۆڕت؛ هیچ گومانێكم بۆ ناھڵێتەوە كە ئەم كەپووە درێژ و چاووبرۆڕەش و نێوچەوانە پان و پرچە ماش و برنجییانەی خۆم، دەمبەنەوە سەر خوێنی نەنە شاندەرم و ئەوەش هەرچی ڕاڕاییمە لەبارەی حەڵاڵزادەیی كوردبوونمەوە نایهێڵێت و وەك لافاوی بارانی بەلێزمەی ئەم ڕۆژانە ڕایدەماڵێت.

٤-  بەڵام شتێك ئێمە و نەنەزێت گیان لێكتر جیا دەكاتەوە، كە نابێت هیچكەس لێم زوویر ببێت ئەگەر باسی بكەم، چونكە ئەو باسكردنە بۆ ئەوە نییە بمەوێت ئەم خۆشی و كامەرانییەی كوردبوونە فەیسبووكییەكەمانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، لەكەس تێكبدەم. نەنەگیانیش بۆخۆی باش لێمتێدەگات و شایەتیم بۆ دەدات كە قسەكانم خەوشیكی وایان تێدا نییە.

٥- نەنەگیان: وەك چۆن گومانم لە زانست و تیمی پشتەوەی زیندووكردنەوەكەت نییە، كە تەمەنتیان گێڕاوەتەوە بۆ (75)هەزار ساڵ، ئاواش بە ڕاشكاوی دەڵێم ڕەنگە لەو مێژووەدا هیچكات هیچ ژنێكی كوردم نەبینیبێت ئاوا خەندەی لەسەر لێو بووبێت! ئاخر ژیان بۆ نەنكم لە سەردەمی نیاندەرتاڵێتی و شانەدەربوونییەوە هەر كاركوشتەیی و ڕەنج و زەحمەت بووە.

٦- كورد بە پێی ئەوەی بەرهەمی تراژیدیا میژووییەكەیەتی، هەمیشە بووننەوەرێكی گریاو شینگێڕ بووە. خەندە و بزە، پێكەنین و دەربڕینی خۆشیی و شادی لە تایبەتمەندییەكانی ئێمەی كورد نین. ڕووخسارێكیش ئەگەر لە ڕووە میژووییەكەیەوە ڕانەهاتبێت بە دووبارەكردنەوەی سرووشتیانەی جوڵەیەكی هەمیشەیی بە شەویلاگ و دەم و لیو و نیگای، ناتوانێت بە شێوەیەكی میكانیكی و دیجیتاڵی بڕوای ئەوەم لادروست بكات، كە ئەو خەندەیەی سەر لێوی نەنەزێت، ئەو بزەیەی لە لێو و نیگایدا بەدی دەكرێت، هی خۆی بێت و لە ناخییەوە بێت. وایە نەنەگیان؟

٧- سەرچاوەی ئەو خەندەیە شاندەربوون و كوردبوونی نەنەگیان نییە. ژنانی لە میژوودا هەمیشە كۆستكەوتووی ئێمە، دایكانی جگەرسووتاومان، هێندەی ئەوەی میراتێكیان لە حوزن و ماتەم، لە بۆسۆی هەناسەی سارد و هەنسكی خەم بۆ بەجێهێشتووین، كوا قاقا و بزە و شادی ڕووخسیاریان بۆ كردووینە دیاری. ڕووخسار و سیمای زین و زوڵەیخا و خەزاڵەكانی ئێمە هێندەی ئەوەی ماتەم و كۆست و دڵشكانیان پێوە دیارە، هێندە دەمبەخەندە نین. كەواتە ئەو خەندەیەی سەر ڕووخساری نەنكم لە كوێوە هاتووە؟ ڕەنگە نەنەگیان خۆی بڵێت: هۆكارەكەی زیندووبوونەوەمە!

٨- بەڵام نەنەگیان: زمان وەك گوزارش، هەمیشە ڕەنگدانەوەی ناخی ئاخێوەر و گوزارشگەرەكانێتی، لە شوێنێكدا بینیومە لە ئیمامی عەلییان (كە زۆر دوای مەرگی تۆ هاتۆتە دنیاوە)، گێڕاوەتەوە فەرموێتی: (تَكَلّمُوا تُعْرَفُوا، فَإنّ المَرْءَ مَخْبُوءٌ تَحْتَ لِسَانِهِ/ بدوێن و بزانن، مرۆڤ دەژێر زمانیدا خۆی مەڵاسداوە). پەیكەرەكەی نەنەزێتیش بەشێكە لە زمان و گوزارشگەرە. زمان تەنیا زمانی قسەكردن و وشەمەند نییە، بەڵكو هەر بەرهەمێنراوێك ڕۆڵێكی زمانیانەی هەیە.

٩- نەنەگیان پێت ناخۆش نەبێت، تۆ دروستكراوی ئەورووپاییەكانیت و ئەوان لە زیندووكردنەوەتدا زەحمەتی زۆریان كێشاوە. ئەگەر دەست كوردێكی خۆمان كەوتبای ئێستا فرۆشرابووی بە مۆزەخانەیەك لە ئەستەمبووڵ، یان لە تاران، بەڵام ئەورووپاییەكان كاتێك لە خەمی بەرهەمهێنانەوەی زانستیانە و دێجیتاڵیانە و مێژووییانەی نەنكی ئێمەدابوون، زۆر لە خەمی ئەوەدا نەبوون، كە ژنانی ئێستەی ئێمە بە دەگمەن خۆیان لە ڕووخسارە بزەهێنەرو نیگا قووڵەكەی نەنكمدا دەبیننەوە. لێرەدا گوزارش/دەربرین بۆ ساتێك دەسخەڕۆی كردوون و ئەو سیما تراژیدییە مێژووییەی ژنی كوردی لێدزیون و لە درزێكەوە خەندەیەكی هاوچەرخانە، نیگایەكی ئێستایی كە زیاتر وەڵامدەرەوەی مۆڕاڵی ئەم سەردەمەیە؛ بەسەر ڕووخسار و دەمولێوی نەنكە تراژیدییەكەی ئێمەوە نیشتۆتەوە، كە هی خۆی نییە.

١٠- ئەمە ئەو خەندە و نیگایەیە كە ئەورووپاییەكان دەیانەوێت بیبینن، بەڵام گوزارشت لە ڕووخساری شانەدەریانەی ئێمە ناكات. ڕووخساری ئێمە هەمیشە مۆن، بەخۆداڕۆچوو، خەمگین و تووڕەیە بۆیە كاتێك سەیری سیمای نەنكە شانەدەرییەكەم دەكەم، یادوەریم هێندەی بۆلای ڕووخساری ئەوروپاییە دەمبەخەندەكانی ئێستا دەچێت، هیچ یادگارییەكی لەگەڵ نەنە زێتی شانەدەریم بیر ناخاتەوە.

١١- ڕۆحێكی تراژیدیانە ڕووخسارێكی خەمگینیشی هەیە، وایە نەنەگیان؟ چونكە ڕووخسار ڕەنگدانەوەی ناخە. پێشینیان گوتوویانە ئەوەی لە سیمادا دیارە ڕەنگدانەوەی ناخ و دڵە. نەنەزێت بە ئەسڵ شانەدەری و پێدەچێت وەك بەڵگەیەكیش بۆ دێرینەیی نەتەوەخوازیانەی ئێمە بەڕووە ئایدیۆلۆژییەكەیدا بەكاربهێنرێت، كە من بۆخۆم بڕوام بەمە نییە و نەتەوەخوازیش لە ڕەهەندە میژووییەكەیدا كورتناكەمەوە، بەڵام ڕووخساری نەنەگیان هێندەی ئەوەی گوزارشە لە ناخی دروستكەرەكانی، هێندە گوزارش لە ناخی ژنانی ئێمە و مرۆڤی ئێمە ناكات.

١٢- نەنەگیان زویر نەبیت، تۆ جێی شانازیت و هەرئەوەندەت زانی كرایتە مەدالیا و گوندێكی نوێت بەناوەوە كراو پەیكەرەكەت لە شارەكان داندرا خێزانەكانت هاتن و لە كەنارتا مەنجەڵە دۆڵمەیان ڕۆكرد و زۆر شتی دیكەش لە ڕێیە، بەڵام من كە تەماشات دەكەم، كە لەو بزە و نیگا قووڵەت ورد دەبمەوە، دژایەتی و ناكۆكییەك لە نێوان مێژوو و ئێستا، لە نێوان ڕابردوو و داهاتوودا دەبینمەوە و بەدەم بیركەوتنەوەی گشت ئەڤینە ناكامەكانمەوە، نیوەبەیتی گۆرانییە مەشهوورەكەم بیر دەكەوێتەوە.

پێكەنین، خەندەكەت عەزابی قەبری منە…

پۆستی پێشوو

مه‌ترسییه‌کانی هاوسه‌رگیریی مسیار له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا

پۆستی داهاتوو

مێژوویه‌کی پڕ له‌ مه‌زادی خوێنین

ڕێبوار سیوەیلى

ڕێبوار سیوەیلى

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ناوی خوازراو
بـــیر و ڕا

تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

شوبات 9, 2026
4
بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا
بـــیر و ڕا

بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

شوبات 8, 2026
13
ناوی خوازراو
بـــیر و ڕا

نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

شوبات 4, 2026
42

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2024
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« نیسان   حوزەیران »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە