• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی شــیکار

ڕه‌فتاری ده‌نگدان و ئاڕاسته‌ی ئه‌قڵانییه‌ت و ئاڕاسته‌ی سایکۆلۆجی

محەمەد ڕەحمان ئەحمەد لەلایەن محەمەد ڕەحمان ئەحمەد
ئایار 1, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ڕه‌فتاری ده‌نگدان و ئاڕاسته‌ی ئه‌قڵانییه‌ت و ئاڕاسته‌ی سایکۆلۆجی
0
هاوبەشکردنەکان
79
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری ده‌نگدان له‌ ڕوانگه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌قڵانییه‌ت و ئاڕاسته‌ی سایکۆلۆجی”

“پێشه‌کی”

له‌ دونیای ئه‌مڕۆدا؛ سیسته‌می دیموکراسی بووه‌ته‌ داواکاری و خواستی زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان، کڕۆکی سیسته‌می دیموکراسیش خۆی له‌ به‌شداری سیاسی تاک و گرووپه‌ جیاوازه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌بینێته‌وه‌ له‌ حکومڕانی و دارشتنی سیاسه‌ته‌ گشتییه‌کان. بۆ ئه‌مه‌ش، ده‌نگدانی ئازاد یه‌کێکه‌ له‌ گرینگترین ئامرازه‌کانی ئه‌و به‌شدارییه‌ سیاسییه‌ که‌ تیایدا تاکه‌کان نوێنه‌ره‌کانی خۆیان بۆ نێو دامه‌زراوه‌ سیاسییه‌ گرینگه‌کانی وڵات هه‌ڵده‌بژێرن تاوه‌کو سیاسه‌ته‌کان دابرێژن و جێبه‌جێیان بکه‌ن و وڵات به‌ڕێوه ‌ببه‌ن. بۆیه‌ لێره‌دا شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌نگده‌ده‌‌ن و ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یه‌ و ئاراسته‌یان ده‌کات پڕ بایه‌خه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ش دوو فێرگه‌ و ئاراسته‌ی زۆر گرنگ هه‌ن له‌ کایه‌ی زانستی ڕه‌فتاری ده‌نگدان، وه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌قڵانییه‌ت و ئاراسته‌ی سایکۆلۆجی که‌ رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ شیکردنی ره‌فتاری ده‌نگده‌ر که‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌م گوتارەدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه‌ و به‌راوردیان ده‌که‌ین به‌یه‌کتر.

“ئه‌قڵانییه‌تی ڕه‌فتاری ده‌نگدان”

ئه‌قڵانییه‌تی ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌کانی ڕه‌فتاری ده‌نگدان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تیۆری بژارکردنی ئه‌قڵانی. ڕه‌گوڕیشه‌ی تیۆری بژارکردنی ئه‌قڵانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئابووری سوودگه‌رایی که‌ ئه‌قڵانییه‌ت له‌ ڕوانگه‌ی سوودگه‌راییه‌وه‌ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌وپه‌ڕی سوود و قازانجه

[i] نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵکو ئه‌خلاقیش به‌ سوود و قازانج و خۆشگوزه‌رانییه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، هه‌روه‌ک جۆن ستیوارت میل (1806 – 1873) که‌ یه‌کێکه‌ له‌ بیرمه‌ندانی سوودگه‌رایی جه‌خت له‌سه‌ر زۆر‌ترین خۆشگوزه‌رانی ده‌کاته‌وه‌ وه‌ک بنچینه‌ی ئه‌خلاق، به‌و پێیه‌ی که‌ کرده‌وه‌ی دادپه‌روه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ که‌ زۆرترین خۆشگوزه‌رانی ده‌هێنێت، کرده‌وه‌ی سته‌مکارانه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، مه‌به‌ستیش له‌ خۆشگوزه‌رانی به‌ ده‌ستهێنانی چێژ و نه‌بوونی ئازاره‌. به‌ومانایه‌ی که‌ مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای چێژ و سوودی که‌سی کرده‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن[ii] به‌م شێوه‌یه‌ له‌ بواری ئابووری سیاسییه‌وه‌ دواتر له‌ ڕێگه‌ی کاره‌کانی چه‌ند بیرمه‌ندێکه‌وه‌ هاته‌ نێو بواری کۆمه‌ڵناسی و شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تاک له‌ نێویشیدا ڕه‌فتاری ده‌نگدان.[iii]

 تیۆری بژارکردنی ئه‌قڵانی پێیوایه‌ که‌ ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌ و به‌راوردکردنی تێچوون و سووده‌کان ده‌نگی خۆیده‌دات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌نگده‌ر هه‌وڵده‌دات زۆرترین زانیاری کۆبکاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حیزبه‌کان و به‌راوردیان بکات که‌ به‌رنامه‌ی کامه‌ حیزب ده‌توانێت زۆرترین سوود به‌ ئه‌و بگه‌ێنێت له‌ ئاینده‌دا، تا ده‌نگ به‌و حیزب و لایه‌نه‌ بدات.[iv] به‌مه‌ش ئه‌م تیۆره‌ پێیوایه‌ که‌ ده‌نگده‌ر وابه‌سته‌یی و شوناسبه‌ندییه‌کی به‌هێزی نیه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان و به‌ته‌واوه‌تی هاوشوناس نه‌بووه‌ و نه‌چووته‌پاڵ حزبێک و به‌ ته‌واوه‌تی تیایدا نه‌تواوه‌ته‌وه‌‌ به‌ڵکو ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک فاکته‌ریتر ده‌نگده‌دات، وه‌ک کارنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و گوتار و به‌رنامه‌ی حیزب و یاریکه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی حیزب له‌ کاتی هه‌ڵبژاردن چه‌ند فاکته‌رێکیتری په‌یوه‌ست به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نووکه‌یی که‌سی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ فاکته‌ره‌کانی تری وه‌ک چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و توخم و ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و ئیتیک و ناوچه‌ و جوگرافیا…تاد کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ده‌نگدان نابێت، به‌مانایه‌کیتر به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی و ڕاسته‌وخۆکان زیاتر کاریگه‌رن نه‌ک گرووپی و ناڕاسته‌وخۆکان. لێره‌دا پرس و بابه‌ته‌ جیاوازه‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکی جیاوازه‌وه‌ گرنگیان پێده‌درێت له‌ کاته جیاوازه‌کانی ژیانیان و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ جیاوازه‌کان، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که‌ له‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک چه‌ند پرسێکی جیاواز و نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌ کاتی بانگه‌شه‌دا به‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ ئه‌و پرسه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌لای تۆوه‌ گرینگ بێت له‌ هه‌ڵبژاردنێکی تر پرسێکی تر له‌لات گرینگ بێت، بۆیه‌ تۆ وه‌ک ده‌نگده‌ر به‌پێی گرنگیدانت به‌ پرسه‌کان ده‌نگ ده‌ده‌یت له‌ ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ پرسه‌که‌یه‌ که‌ لایه‌نه‌که‌ بۆ تۆ هه‌ڵده‌بژێرێت نه‌ک وابه‌سته‌بوونت به‌ لایه‌نه‌که‌.[v] بۆنموونه‌ ڕه‌نگه‌ ده‌نگده‌رێک گرنگی به‌ سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌کردن بدات له‌ خولێکی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ خولێکی تر ڕه‌نگه‌ گرنگی به‌ سیاسه‌ت و کایه‌ی ته‌ندروستی بدات، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م ده‌نگده‌ره‌ به‌رده‌وام له‌ گۆڕان دابێت و به‌ هیچ حیزبێکه‌وه‌ نه‌لکێت، به‌مه‌ش پارته‌کان ناچارده‌بن باشترین ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن له‌ کارنامه‌کانیان تاوه‌کو زۆرترین ده‌نگ به‌ ده‌ستبهێنن.[vi]

ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای کاره‌کانی ئه‌نتۆنی داونز بوو له‌ کتێبی بیردۆزی ئابووری له‌ دیموکراسیه‌تدا. که‌ پێیوابوو لێکدانه‌وه‌ ئه‌قڵییه‌کانی تاک که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندییه‌ خودیه‌کانه‌ وا ده‌کات تاک به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی ده‌نگبدات، بۆ ئه‌مه‌ش پێیوابوو هه‌مان ئه‌و ڕێسا ئابوورییانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی نێوان ڕه‌فتاری به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌کاربه‌ر ڕێکده‌خات، به‌هه‌مان شێوه‌ جێبه‌جێ ده‌بێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه‌کان و ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ری ئه‌قڵانی. هه‌روه‌ک چۆن به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان ئه‌و جۆره‌ کاڵایه‌ به‌رهه‌مدێنن که‌ به‌لای کڕیاره‌کانه‌وه‌ گرینگه‌ و پێداویستیه‌کانیان پڕده‌کاته‌وه‌ تاوه‌کو لێیان بکڕن به‌هه‌مان شێوه‌ حیزبه‌ سیاسیه‌کانیش ئه‌وجۆره‌ به‌رنامانه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو که‌ به‌لای ده‌نگده‌رانه‌وه‌ گرینگ و بایه‌خداره‌ تاوه‌کو ده‌نگده‌ران سوودی خۆیان تێدا ببیننه‌وه‌ هه‌روه‌ها حیزبه‌کانیش بتوانن ده‌نگه‌کانیان لێ به‌ ده‌ستبهێنن.[vii]

به‌ شێوه‌یه‌کی بنچینه‌یی تیۆری بژارکردنی ئه‌قڵانی وه‌کو ئه‌کته‌رێکی ئابووری ئه‌قڵانی سه‌یری ده‌نگده‌ر ده‌کات که‌ هاوشێوه‌ی کڕیاره‌ له‌ بازار، چۆن کڕیار له‌ بازاڕدا ده‌گه‌ڕێ تاوه‌کو باشترین کاڵای ده‌ستبکه‌وێت به‌ که‌مترین تێچوون، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌نگده‌ر له‌ نێوان به‌رنامه‌ی حیزبه‌کاندا باشترینیان بژارده‌کات که‌ زۆرترین سوودی بۆ ئه‌و تێدابێت. به‌م پێیه‌ش له‌ ڕوانگه‌ی تیۆری بژارکردنی ئه‌قڵانی ده‌نگدان وه‌ک ئامێرێک سه‌یر ده‌کرێت نه‌ک وه‌ک کرده‌یه‌کی خوویی. به‌مانایه‌کی تر لێره‌دا ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌ر ئامرازێکه‌ بۆ گه‌یشت به‌ ئامانجێکی خوودی نه‌ک له‌ خودی خۆیدا ئامانج بێت.[viii] به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌نتۆنی داونز ده‌ڵێت: تاکی ئه‌قلانی له‌ بڕیارداندا شوێن ئه‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌که‌وێت:-[ix]

  • تاک ده‌توانێت بڕیارێک وه‌ربگرێت کاتێک ڕووبه‌ڕووی بژارده‌گه‌لێکی جێگره‌وه ‌(a range of alternatives) ده‌بێته‌وه‌.
  • تاک هه‌موو ئه‌لته‌رناتیڤ و جێگره‌وه‌کان پله‌به‌ند ده‌کات له‌ پێناو دیاریکردنی باشترینیان.
  • ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان و جێگره‌وه‌کان ڕیز ده‌کات له‌ باشترینه‌وه‌ بۆ خراپترین.
  • تاک هه‌میشه‌ له‌ نێوان ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرێت.
  • تاک هه‌میشه‌ هه‌مان بڕیار وه‌رده‌گرێت کاتێک ڕووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ئاراسته‌ و فێرگه‌ی بژارکردنی ئه‌قڵانی جیاوازی ده‌کرێت له‌ نێوان دوو شێوازی ده‌نگدانی ئه‌قڵانی. یه‌که‌میان ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر ڕابردوو، ده‌نگدانی ڕابردووبین (retrosoective) دووه‌میان ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر ئاینده، ده‌نگدانی ئاینده‌بین ‌(prospective). له‌ یه‌که‌میاندا ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای چۆنیه‌تی به‌جێهێنانی کاره‌کانی ڕابردوو له‌لایه‌ن حیزبه‌کان و کاندیده‌کان ده‌نگده‌دات، به‌و مانایه‌ی ده‌نگده‌ر سه‌یرده‌کات بزانێت ئایا له‌ رابردوودا ئه‌م حیزبه‌ یاخود ئه‌و کاندیده‌ تا چه‌ند راستگۆ بووه‌ و  به‌ڵێنه‌کانی به‌جێهێناوه‌،  چ ده‌ستکه‌وتێکی هه‌بوو، چه‌ند خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش کردووه‌، چۆن و تا چه‌ند قه‌یرانه‌کانی چاره‌سه‌رکردووه‌، واته‌ کار و به‌جێهێنان (آداء) حیزبه‌کان له‌ ڕابردوودا به‌راورد ده‌کات ئینجا له‌سه‌ر ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ ده‌نگده‌دات.[x]  به‌ڵام له‌ دووه‌میاندا ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبینیکردنی کار و به‌جێهێنانه‌کانی حیزبه‌کان و کاندیده‌کان ده‌نگده‌دات بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندی سیاسه‌تی حیزبه‌کانه‌.[xi]

ده‌نگدانی ئاینده ‌بین به‌ به‌راوورد به‌ ده‌نگدانی ڕابردووبین پێویستی به‌ زانیاری زیاتره‌، به‌مه‌ش ده‌نگدانی ڕابردوو بین تێچوونی که‌متره‌، ته‌نها شتێک که‌ زۆر گرینگه‌ لێره‌دا به‌ جێهێنانی ئابوورییه‌ ئه‌گه‌ر ئاستی ئابووری گه‌شه‌کردبێت و به‌باشی به‌ڕێوه‌ چووبێت ئه‌وا هه‌ر ده‌نگ به‌ حیزبی حاکم ده‌ده‌نه‌وه‌. به‌م پێێه‌ش ده‌نگدانی ڕابردووبین ئه‌قڵانیتره‌ به‌ به‌راورد به‌ ده‌نگدانی ئاینده‌بین، چونکه‌ له‌لایه‌ک تێچوونی که‌متره‌ و پرسه‌کانی ڕابردوو گه‌واهیده‌رن له‌سه‌ر ئاستی به‌جێهێنانی حیزبه‌کان به‌ تایبه‌تی حاکم، له‌لایه‌کیتریش ئێمه‌ ده‌زانین که‌ سیاسیه‌کان به‌ڵێنه‌کانیان نابه‌نه ‌سه‌ر که‌ له‌کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌یده‌ن بۆیه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر کاره‌کانی ڕابردوویان سوودی زیاتر و ئه‌قڵانیتره‌.[xii]

“سایکۆلۆجیه‌تی ڕه‌فتاری ده‌نگدان”

زۆرێک له‌ لق و به‌شه‌کانی ده‌روونناسی ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری ده‌نگدان به‌ تایبه‌تی هه‌ردوو لقی “ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی زانین” یه‌که‌میان زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر سایکۆلۆجییه‌تی کۆمه‌ڵ و کاریگه‌ری ئه‌و گرووپ و ژینگه‌ و بارودۆخانه‌  ده‌کاته‌وه‌ که‌ تاک تیایدا ده‌ژیت یاخود ئه‌ندامه‌ تیایدا، دووه‌میشیان زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر مه‌یل و هه‌ست و سۆز تاک و هه‌ڵچوون و دۆخه‌ که‌سییه‌کانی تاک ده‌کاته‌وه‌. لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ره‌تا له‌م بواره‌ زیاتر کاریگه‌ر بوو به‌ ئاراسته‌ی یه‌که‌م واته‌ ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کانی پاشتر و ئه‌م دواییانه‌ زیاتر کاریگه‌ره‌ به‌ تیۆره‌کانی ده‌روونناسی زانین.[xiii]

هه‌رچی ئاراسته‌ی یه‌که‌مه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ کاره‌کانی پۆڵ لازارفیڵد  (Paul Lazarsfeld) هه‌روه‌ها  به‌ فێرگه‌ی کۆلۆمبیاش ده‌ناسرێت له‌ شیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌نگده‌ر. هه‌رچه‌نده‌ لازارفیڵد له‌سه‌ره‌تا زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر کاریگه‌ری ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن و میدیای جه‌ماوه‌ری و پانێڵی و مشتومڕی نێوان سه‌رکرده‌کان ده‌کرده‌وه‌ له‌ تیڤی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر، به‌ڵام دواتر گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن کاریگه‌رییه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان نیه‌ به‌ڵکو ئه‌و گرووپانه‌ی که‌ تاک تیایدا ئه‌ندامه‌ کاریگه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان هه‌یه‌.[xiv] به‌مپێیه‌ لازارفیڵد پێیوایه‌ تاک به‌ شێوه‌یه‌کی خودیانه‌ و به‌ ته‌نها بڕیار وه‌رناگرێت له‌کاتی ده‌نگدان به‌ڵکو له‌ ڕێگه‌ی یاخود له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌و گرووپه‌ی که‌ تیایه‌تی بڕیار وه‌رده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ده‌نگ به‌ کێ و چ له‌لایه‌نێک بدات وه‌ک گرووپه‌کانی هاوڕێیه‌تی له‌ کار و له‌ خوێندنگه‌ و گه‌ڕه‌ک، گرووپی ئایینی و خزمایه‌تی و ئیتنی و ڕه‌نگ و ره‌چه‌ڵه‌ک، هه‌روه‌ها بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی ئابووری و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و شوێنی نیشته‌جێبوون و ناوچه‌ی جوگرافی. ئه‌مانه‌ هه‌موویان کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ر و ئاڕاسته‌کردنی.[xv]

ئه‌م ئاراسته‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌هه‌ندێکی سایکۆلۆجی تێدابوو که‌ باسی له‌ کاریگه‌ری ئه‌و فاکته‌رانه‌ ده‌کرد که‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ پێکهێنانی سایکۆلۆجیای تاکی ده‌نگده‌ر، به‌ڵام زۆر به‌ وردی و قووڵی نه‌ پڕژابووه‌ سه‌ر بواری سایکۆلۆجییه‌تی تاک، تاوه‌کو له‌ شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕێچکه‌ی هاوشوناسی حیزبی(party identification approach)  سه‌ریهه‌ڵدا، که‌ به‌ فێرگه‌ی میشگنیش ده‌ناسرێت، ئانگوس کامبوڵ (Angus campbell) دیارترین بیریاری ئه‌م ڕێچکه‌یه‌یه‌.  به‌پێی ئه‌م فێرگه‌یه‌ تاک په‌یوه‌ستیه‌کی سایکۆلۆجی تووندی بۆ دروست ده‌بێت به‌ یه‌کێک له‌ حیزبه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی به‌ کۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌وه‌ دروست ده‌بیت، دواتر رۆژ به‌ ڕۆژ به‌ هۆی ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌ په‌یوه‌ستییه‌که‌ی تووندتر و پته‌وتر ده‌بێت هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ستبوونی به‌ گرووپه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک پێیانوایه‌ هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ستی تاکه‌ به‌ ئایینه‌که‌ی به‌ومانایه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ستییه‌ جۆرێک له‌ ئایدۆلۆژیای تووند دروست ده‌کات و هاوشێوه‌ی ئایدۆلۆژیا ئایینییه‌کان، به‌مه‌ش تاک به‌ قوڵی هه‌ست ده‌کات بووه‌ته‌ به‌شێک له‌م حیزبه‌، ئیتر سه‌رکه‌وتن و شکستی حیزبه‌که‌ی‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی و شکستی خۆی ده‌زانێت.[xvi]

 ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ ڕه‌فتاری هه‌ڵبژاردن له‌ ڕێگه‌ی فاکته‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانه‌وه‌ دیاری بکرێت، به‌ڵکو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ تاکه‌کان هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی تازه‌پێگه‌یشتن و هه‌رزه‌کارییه‌وه‌ هه‌ر زوو وابه‌سته‌یی حیزبیان بۆ دروست ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی دایک و باوک و درواسێ و هاوڕێکانی و ئه‌و ژینگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که‌ تیایدا ده‌ژی، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی دوور مه‌ودای ده‌بێت و ده‌بێته‌ دروستکه‌ری ڕایه‌ڵه‌یه‌کی به‌هێزی نێوان ئه‌و تاکه‌ و حیزبه‌ دڵخوازه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی دووروودرێژ که‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و وابه‌سته‌ییه‌ی بگۆڕێت و له‌و حیزبه‌ دوور بکه‌وێته‌وه‌ ته‌نها مه‌گه‌ر ڕووداوێکی زۆر دراماتیکی و کاریگه‌ر ڕووبدات، به‌مه‌ش ئه‌م هاوشوناس بوونه‌ی تاک به‌ حیزبێکی دیاریکراو وای لێده‌کات به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ده‌نگی پێبدات. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ پێیوایه‌ که‌ هاوشوناس بوون ڕۆژ به‌ڕۆژ تووندتر ده‌بێت تا وای لێدێت ئه‌و تاکه‌ ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م حیزبه‌ بێت هه‌رچه‌نده‌ گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ چه‌ند کارێکی نابه‌جێی ئه‌نجامدا یاخود چه‌ند سیاسه‌تێکی گرته‌ به‌ر که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاکه‌ش ناکۆک بێت، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگی پێده‌دات چونکه‌ حیزبی خۆیه‌تی. له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ش تاک ئه‌وه‌ی گرینگه‌ به‌لای تاکه‌که‌وه‌ خودی حیزبه‌که‌یه‌ نه‌ک ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌کاتی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن. به‌و مانایه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ هاوشوناسه‌ له‌گه‌ڵ حیزبێک هه‌موو زانیارییه‌ نابه‌جێیانه‌ی سه‌ر حیزبه‌که‌ی یاخود کاندیده‌کانی حیزبه‌که‌ی وه‌لاوه‌ ده‌نێت و پشتگوێیان ده‌خات تاوه‌کو هیچ دوودڵیه‌کی بۆ دروست نه‌بێت بۆ ده‌نگ پێدانی[xvii]

له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ش پاشان تیۆرسێنانی زانین سه‌ریان هه‌ڵدا، له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه‌ی تاک دووچاری ناره‌حه‌تی و دژیه‌ک بوون ده‌بێته‌وه‌ له‌ ناخی خۆیدا کاتێک ڕه‌فتارێک ده‌گرێته‌ به‌ر که‌ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌ چه‌سپیوه‌کانی ناکۆک بێت. بۆیه‌ خه‌لکی به‌ گشتی حه‌زده‌که‌ن هه‌میشه‌ ڕه‌فتارێک بگرنه‌به‌ر که‌ ئاسووده‌یان بکات، به‌مه‌ش خۆیان له‌ هه‌موو ئه‌و زانیاری و مقۆمۆیانه‌ دوورده‌خه‌نه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ریان ناگونجێت. لیۆن فیستینگه‌ر (leon festinger) ئه‌م حاڵه‌ته‌ ناوده‌نێت به‌ نه‌سازانی مه‌عریفی (cognitive dissonance). [xviii] پێش فیستینگه‌ریش، فریتز هایده‌ر (fitz heider) تیۆرێکی تری هاوشێوه‌ی داهێنا به‌ ناوی هاوسه‌نگی سازان (cognitive balance theory)، ئه‌م تیۆره‌ پێی وایه‌ تاک یاخود ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتێک کاتێک دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ دژیه‌کی و نا هه‌ماهه‌نگییانه‌ ده‌بێته‌وه‌ هه‌وڵده‌دات جارێکی تر هاوسه‌نگی و هه‌ماهه‌نگی بۆ هزری خۆی بهێنێته‌وه‌ تاوه‌کو له‌م حاڵه‌ته‌ دژیه‌کیه‌ ڕزگاریان بێت و بچێته‌وه‌ باری ئاسایی خۆی. بێگومان ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌ش له‌ ڕێگای پاساو هێنانه‌وه‌ ده‌بێت یاخود پشتگوێخستن و به‌که‌مبایه‌خ سه‌یریکردنی ئه‌و پرس و بابه‌ته‌  نا به‌جێیانه‌ی که‌ نا هاوسه‌نگیان بۆ دروستکردووه‌.[xix]

 بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر حیزبه‌که‌ی سیاسه‌تێک بگرێته‌ به‌ر که‌ تیایدا ماف و ئازادیه‌کانی تاک یاخود یاسا پێشێل بکات ئه‌و سه‌ره‌تا پێی ناره‌حه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام دواتر له‌ مێشکی خۆی پاساوی بۆ ده‌هێنێته‌وه‌ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاسایشی وڵاته‌که‌مان کردوویه‌تی، حیزبه‌که‌م هه‌ر شتێک بکات بێگومان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌مان ده‌یکات. به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و ناره‌حه‌تی و نا هه‌ماهه‌نگییانه‌ی که‌ له‌ ئه‌نجامی کرده‌ و سیاسه‌تێکی نابه‌جێی حیزبه‌که‌ی بۆی دروست بوو له‌سه‌ر خۆی لاده‌دات و پاساوێکی ڕه‌وای بۆ ده‌دۆزێته‌وه،‌ سه‌رئه‌نجام هه‌ر ده‌نگ به‌ حیزبه‌که‌ی خۆی ده‌داته‌وه‌. هۆکاری ئه‌و پاساو هێنانه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشتر ئه‌و تاکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌ زۆر ده‌مێکه‌ هاوشوناس بووه‌ و بووه‌ته‌ به‌شێک له‌ بیروباوه‌ڕه‌ چه‌سپیوه‌کانی، به‌مه‌ش ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت بۆیه‌ هه‌میشه‌ چاوپۆشی له‌ که‌موکوڕی حیزبه‌که‌ی خۆی ده‌کات و به‌ که‌مبایه‌خ سه‌یری هه‌ڵه‌کانی ده‌کات.

به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌پێی ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ که‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆجی بۆ ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ر ده‌کات، پێیوایه‌ ده‌نگده‌ر به‌ شیوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی و له‌سه‌ر بنه‌مای بژارکردنی بژارده‌کان و به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی پرس و کارنامه‌ی حیزبه‌کان له‌ کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ‌ده‌نگ نادات به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی سایکۆلۆژی و نا ئه‌قڵانی و  ‌غه‌ریزه‌ و سۆزداریه‌وه‌ ده‌نگده‌دات  به‌و مانایه‌ی تاک هه‌وڵنادات زۆرترین زانیاری  له‌سه‌ر کاندیده‌کان و سیاسه‌تی حیزبه‌کان بزانێت به‌ڵکو ده‌نگده‌ر هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی به‌لاوه‌ ده‌نێت (کورته‌ ڕێگه‌) ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌وڵده‌دات به‌ که‌مترین زانیاری باوه‌ر به‌خۆی بهێنێت و ده‌نگ به‌ حیزب و کاندیده‌ دڵخوازه‌که‌ی بدات. بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رنجڕاکێشان و سه‌رسامبوونێکی رووکه‌شانه‌ ده‌نگده‌دات وه‌ک ڕوخساری کاندیده‌کان یاخود هه‌ڵسوکه‌وت و گوتارێکی ڕوکه‌شانه ..تد‌[xx]

“جیاوازی نێوان هه‌ردوو ئاراسته‌که‌؛ ئه‌قڵانی و سایکۆلۆجی له‌ شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری ده‌نگدان”

ئاراسته‌ی ئه‌قڵانی ئاراسته‌ی سایکۆلۆجی
مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ئابووری ده‌بینێت. مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سایکۆلۆجی ده‌بینێت.
 فاکته‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی و ژینگه‌یی و گرووپه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ر نیه‌. فاکته‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی و ژینگه‌یی و گرووپه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ر هه‌یه‌.
ده‌نگده‌ر ئه‌قڵانییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سوود و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ که‌سییه‌کانی و به‌راوردکردنی تێچوون و قازانجه‌کانی ده‌نگ ده‌دات. ده‌نگده‌ر نا ئه‌قڵانییه‌، له‌ ژێرکاریگه‌ری هه‌ست و سۆز و فاکته‌ره‌ سایکۆلۆجییه‌کان ده‌نگده‌دات له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حیزبه‌ی که‌ هاوشوناسیه‌تی.
تاکی ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌کی زۆر ده‌نگده‌دات. تاکی ده‌نگده‌ر گوێ به‌ زانیاری نادات له‌ کاتی ده‌نگدان.
ده‌نگده‌ر دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی سوود و به‌رژوه‌ندییه‌ خودیه‌کان بڕیار ده‌دات ده‌نگ به‌ کێ بدات. ده‌نگده‌ر پێشتر خۆی یه‌کلاکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌نگ به‌ کێ بدات، مێشکی خۆی به‌و لێکدانه‌وانه‌ ئاڵۆز ناکات.
ده‌نگده‌ر له‌ کاتی هه‌بوونی زانیاری نه‌رێنی له‌سه‌ر حیزبێک، ئاراسته‌ی ده‌نگه‌که‌ی ده‌گۆڕی له‌ دژی. ده‌نگده‌ر هاوشوناسه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی، هه‌رچه‌نده‌ زانیاری نه‌رێنیشی له‌سه‌ر هه‌بێت به‌ڵام پاساوی بۆ ده‌دۆزێته‌وه‌ تاوه‌کو ده‌نگی پێبداته‌وه‌.
له‌ ڕوانگه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌قڵانییه‌وه‌ ده‌نگدان ئامرازێکی ئه‌قڵانییه‌ له‌ پێناو ئامانجێکی خودی. له‌ ڕوانگه‌ی ئاراسته‌ی سایکۆلۆجی ده‌نگدان خووه‌کی نا ئه‌قڵانیه‌.
تاکی ده‌نگده‌ر چه‌ند بژارده‌یه‌کی له‌به‌ر ده‌مه‌، باشترین بژارده‌ هه‌ڵده‌بژێرێت. تاکی ده‌نگده‌ر “کورته‌ ڕێگه‌” ده‌گرێته‌به‌ر و خۆی قایل ده‌کات.

له‌ ئه‌نجامدا؛ به‌وه‌ گه‌یشتین که‌ هه‌ردوو فێرگه‌ی ئه‌قڵانی و سایکۆلۆجی ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری ده‌نگده‌ر، هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌کی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ هێنانه‌کایه‌ی زانستی ڕه‌فتاری هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ دوو فێرگه‌ و ئاڕاسته‌ ته‌واو جیاواز و دژبه‌یه‌کن له‌ خوێندنه‌وه‌ و شیکارکردنیان بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌نگده‌ر، به‌ جۆرێک یه‌که‌میان “فێرگه‌ی ئه‌قلانی” ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خودی و ڕه‌هه‌ندی ئابوورییانه‌ ده‌کاته‌وه‌ و ته‌واوی فاکته‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆجییه‌کان پشتگوێ ده‌خات. دووه‌میشیان “فێرگه‌ی سایکۆلۆجی” ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر فاکته‌ره‌ نا ئه‌قلانی و ده‌روونی و سۆزدارییه‌کان ده‌کاته‌وه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خودی و ئه‌قلانیه‌تی ئابووری ته‌واو پشتگوێ ده‌خات.

سەرچاوە و پەراوێزەکان؛

[i]  محمد الحوراني، التفاعل الرمزي و نظریة الاختیار العقلاني المنطلقات المعرفیة لنموذج الرمزي في الاختیار العقلاني، جامعية الیرموک – قسم علم الاجتماع و الخدمة الاجتماعیة، اربد، الاردن، النشر، 21/6/2010 ص 2199

[ii]  جون، ستیوارت مل، النفعیة، ترجمة. حیدر حاج اسماعیل، المنظمة العربیة للترجمة- بیروت-لبنان، 2012 ص21

[iii]  محمد الحوراني، المصدر السابق، ص 2199

[iv] Pille Ivask, the effect of voting advice application on estonian
voters’ voting behavior, Master’s thesis, university of tartu- Faculty of Social Sciences, 2017 pp 13

[v] Paul Goldsmith, Rational Choice Model, politics, 9/3/2020, https://www.tutor2u.net/politics/reference/rational-choice-model

[vi] Richard boateng antwi, op,cit. pp 30

[vii]  ولید بن نایف السدیري، العقلانية في سلوك التصويت الانتخابي، مركز الإمارات للدراسات والبحوث الاستراتيجية، أبوظبي −دولة الإماراتالعربية المتحدة، 2012 ص24

[viii] Richard boateng antwi, op,cit. pp28

[ix] Anthony downs, An Economic Theory of Democracy, harper & row  publishers new york, 1957 pp 6

[x] James E. Campbell, Bryan J. Dettrey, Hongxing Yin, The Theory of Conditional Retrospective Voting: Does the Presidential Record Matter Less in Open-Seat Elections?, University at Buffalo, SUNY (research- availiable on this link) 10/3/2020,  https://www.econ-jobs.com/research/45795-The-Conditional-Theory-of-Retrospective-Voting-Does-the-Record-Matter-Less-in-Open-Seat-Elections.pdf

[xi]  ولید بن نایف السدیري، المصدر السافق، ص 45

[xii]  داڤید پاتریک هۆتۆن، سایکۆلۆجیای سیاسی- هه‌ڵوێسته‌کان، تاکه‌کان، دۆخه‌کان، و. حه‌مه‌ ڕه‌شید، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م- سلێمانی 2018، ل 266-267

[xiii]  هه‌مان سه‌رچاوه‌، ل 259

[xiv] Rui Antunes, Theoretical models of voting behavior,(research), Higher School of Education – Polytechnic Institute of Coimbra,2010, pp146-147

[xv]  السلوك التصويتي، شبکة الاخبار العربیة (الدراسة من جانب-  مركز الأهرام للدراسات السياسية والاستراتيجية)، 10/3/2020، http://www.anntv.tv/new/showsubject.aspx?id=120817

[xvi] Romain Lachat, The role of party identification in spatial models of voting choice, New York University, mail@romain-lachat.ch,( Paper prepared for the 2008 Annual Meeting of the International Society of Political Psychology, July 9–12, Paris.) pp4

[xvii]  داڤید پاتریک هۆتۆن، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 260-261

[xviii]  رنا رفعت شوكت، التنافر المعرفي لدى طلبة كلیة التربیة الاساسیة الجامعة المستنصریة، الجامعة المستنصریه- كلیة التربیة الأساسیة، – المجلد ٢٢ -العدد ٩٣ -٢٠١٦، ل 833

[xix]  داڤید پاتریک هۆتۆن،  سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 195

[xx] Richard R. Lau, David P. Redlawsk,  advantages and disadvantages of cognitive heuristics in political decision making,(research) American Journal of Political Science, May 15, 2001, pp2

پۆستی پێشوو

سروشتی عەرەب نەگۆڕە

پۆستی داهاتوو

بوونناسیی کتێب

محەمەد ڕەحمان ئەحمەد

محەمەد ڕەحمان ئەحمەد

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
شــیکار

دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

حوزه‌یران 22, 2025
53
ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە
شــیکار

ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

حوزه‌یران 22, 2025
19
پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان
شــیکار

پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

حوزه‌یران 19, 2025
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2024
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« نیسان   حوزەیران »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە