“خوێندنه‌وه‌يه‌كى مێژوويى”
“پێشه‌كى”
سيسته‌مى سياسى به‌درێژايى قۆناغه مێژووييهكانى ژيانى مرۆڤايه‌تى، كه هه‌موو جۆره‌كانى حوكمڕانى و كۆى پڕۆسه‌ى سياسى له وڵاتێكدا ده‌گرێته‌وه، به‌رده‌وام گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌گه‌ر سه‌يرێكى به‌رهه‌مى ئه‌و نووسه‌ر و فه‌يله‌سوفانه بكه‌ين كه له بوارى زانستى سياسى و فه‌لسه‌فه‌ى سياسييدا بيروبۆچوون و تێڕوانينى خۆيان تۆمار كردووه، مه‌به‌ستيان بووه باش‌ترين سيسته‌م به گوێره‌ى قۆناغه‌كانى ژيانى سياسى ئه‌و شوێنه‌ى تيايدا ژياون پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌وانه: ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ، قه‌شه ئۆگهستين، هۆبز، لۆك، ڕۆسۆ و مۆنتيسكۆ و… هتد، هه‌تاوه‌كوو ئێستاش مشت‌ومڕ و نووسين و تێزه‌كان به‌رده‌وامن له خستنه‌ڕووى جۆره‌كانى حوكمڕانى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌يه تێكڕاى ئه‌و سيسته‌مه سياسييانه هه‌روا له‌خۆڕا و كتوپڕ دروست نه‌بوون، به‌ڵكوو له‌سه‌ر خه‌رمانێك له مێژوو، بيروبۆچوون، شه‌ڕى نێوخۆ و ململانێى نێوان چينه جياوازهكان، هاتۆته كايهوه، تاوه‌كوو بتوانن له‌م ڕێگه‌يه‌وه به‌خته‌وه‌رى و چاكه و ئه‌من و ئاساييشى سياسى و ئازادى بۆ ژيانى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه مسۆگه‌ر بكه‌ن.
بۆ نموونه سه‌رده‌مێك فهيلهسووفان پشتگيرى حوكمڕانى پادشايه‌تى ڕههايان كردووه، دواتر كه زانيويانه ئه‌م پڕۆسه‌يه سه‌رده‌كێشێت بۆ ديكتاتۆرى، ته‌رحى سيسته‌مى پاشايه‌تى ده‌ستوورى يان ئۆرستۆكراتييان كردووه، يان ديموكراتى و هه‌ڵبژاردن، هه‌ندێكى تريان چه‌مكى “په‌يمانى كۆمه‌ڵايه‌تى”يان هێنايه گۆڕێ و پێيان وابوو، ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا و دروستكردنى ده‌وڵه‌ت پهيمانێكه له نێوان تاكه‌كان به‌گشتى و ده‌سه‌ڵات به تايبه‌تى، تاك واز له هه‌ندێك ياخود ته‌واوى مافه سرووشتييه‌كانى خۆيان دێنن، له پێناوى ئاسايش و به‌خته‌وه‌رى، هه‌ندێكى تريان داواى جياكردنهوهى ده‌سه‌ڵاته‌كان و بوونى چاو‌دێر و ده‌ستووريان كرد، ئه‌م بارودۆخه له مێژووى ئه‌ورووپادا به چه‌ندين قۆناغى هه‌وراز و نشێودا تێپه‌ڕى و تاوه‌كوو ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى ئێستا دروست بوون و ئه‌و شێوازه حوكمڕانييانهى ئێستا هه‌ن وه‌كوو په‌رله‌مانى، نيمچه په‌رله‌مانى، تێكه‌ڵ، سه‌رۆكايه‌تى، كۆمهڵهيى…هتد، په‌يڕه‌و ده‌كه‌ن.
سويسرا يه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى ئه‌وروپا و جيهان، كه جۆرێك له سيسته‌مى سياسى په‌يڕه‌وده‌كات و له‌و ڕێگه‌يه‌وه توانيويه‌تى ئاساييش و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاووڵاتييه‌كانى دابين بكات و ببێته جێگه‌ى تێڕوانينى وڵاتان و سه‌رمايه‌داران و سياسهتووانان، پێى ده‌ڵێن كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى، يان كۆمهڵهيى. لێره‌دا بۆ ڕوونكردنه‌وه ئه‌م سيسته‌مه و شێوازى په‌يڕه‌وكردنى له سويسرا، هه‌وڵ ده‌ده‌ين ئه‌م توێژينه‌وه‌يه بنووسين، ئه‌ويش به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كان و ئه‌و ده‌ستووره‌ى كه ئێستا له سويسرا په‌يڕه‌و ده‌كرێت، باسهكهشمان دابه‌ش كردوه بۆ چه‌ند تهوهرهيهك، كه له‌خواره‌وه ئاماژه‌ى پێ ده‌كه‌ين:-
ته‌وه‌ره‌ى يه‌كه‌م:- ناساندنى سويسرا له‌ڕووى مێژووييه‌وه، له‌م تهوهرهيهدا هه‌وڵمانداوه، كورته مێژووييه‌كى سويسرا بخه‌ينه‌ڕوو، تاوه‌كوو به‌رچاو ڕوون بين له‌و قۆناغه مێژووييانه‌ى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ى پێدا تێپه‌ڕيوه.
ته‌وه‌ره‌ى دووه‌م:- سيسته‌مى سياسى له سويسرا، له‌م تهوهرهيهشدا باسى سيسته‌مه‌كه و گرنگترين ئه‌و دهزگايانهى ئه‌و سيسته‌مه‌ى له‌سه‌ر بنياتنراوه، خستووه‌ته ڕوو.
ته‌وه‌ره‌ى سێیه‌م:- ڕۆڵى پارته سويسرييهكانمان له ژيانى سياسى ئه‌و وڵاته‌دا باس كردووه، كه تاوه‌كوو ئێستاش ئه‌وان به‌جۆرێك له جۆره‌كان سيسته‌مه‌كه ڕاده‌گرن و به‌رده‌وامى هه‌يه.
له‌م باسه‌دا چه‌ندين گرفتمان هاتۆته ڕێگه، له‌وانه كه‌مى كات و كه‌مى زانيارى به‌زمانى كوردى له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى سويسرا و سيسته‌مى سياسى ئه‌و وڵاته. بۆ ئه‌م باسه‌ش پشتمان به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه به‌ستوه كه له ليستى سه‌رچاوه‌كاندا ئاماژه‌ى پێكراوه.
“ته‌وه‌ره‌ى يه‌كه‌م:- كورته مێژووييه‌كى سويسرا”
سه‌ره‌تاى دروست بوونى سويسرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ يه‌كگرتنى سێ ناوچه كه ئه‌وانيش بريتى بوون له( شفوتز، ئونتر فالدن و ئورى) له ساڵى 1291زاينى، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه مێژووييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سويسرا له ساڵى 1499 دا سه‌ربه‌خۆيى له ئيمپراتۆرييهتى ڕۆمانى وه‌رگرتووه، له ساڵى 1515وه سويسرا سياسه‌تى بێلايه‌نى په‌يڕه‌و كرد، ساڵى 1848 پاش ئه‌وه‌ى سويسرا له شه‌ڕدا له به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا شكستى هێنا، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى فيدڕاڵى خۆى ڕاگه‌ياند. له‌هه‌ردوو جه‌نگى يه‌كه‌م و دووه‌مى جيهانيدا، سويسرا بێلايهتى خۆى پاراست و تا ئێستاش په‌يڕه‌وى ده‌كات، له ساڵى 1960 بوه ئه‌ندامى ڕێكخراوى بازرگانى ئازادى ئه‌ورووپا، له‌ساڵى 1963 بوه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌تى ئه‌وروپا. له‌ساڵى 1992گه‌لى سويسرا له ڕاپرسيیهكدا له‌دژى ئه‌ندامبوونى وڵاته‌كه‌يان له يه‌كێتى ئه‌ورووپادا ده‌نگياندا، له‌ساڵى2002 له ڕاپرسيهكى تردا گه‌لى سويسرا ده‌نگياندا بۆ ئه‌ندام بوونى وڵاته‌كه‌يان له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌م سيسته‌مه دان به‌هه‌بوونى چه‌ند دهزگايهكدا ده‌نێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام يه‌كێك له‌و ده‌زگايانه باڵاده‌ست ده‌كات به‌سه‌ر ده‌زگاكانى تردا، ئه‌و دهزگايهشى په‌رله‌مانه، كه له سويسرا پێى ده‌ڵێن كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى. پاش شۆڕشى فه‌ڕه‌نسى و له سێداره‌دانى مير، سيسته‌مى كۆمه‌ڵه له فه‌ڕه‌نسا په‌يڕه‌و كرا، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى كه‌وتنه ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ى نيشتمانيى، كۆمه‌ڵه‌ى نيشتمانييش هه‌ڵده‌ستا بهدياريكردنى ئه‌وانه‌ى كه ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى كاروباره‌كان ده‌كه‌وته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌م سيسته‌مه له فه‌ڕه‌نسا كه‌وته نێو گێژاوێكه‌وه، كه له ساڵى (1792) ده‌ستى پێكرد تا ساڵى(1795) به‌رده‌وام بوو، تا فه‌ڕه‌نسا له‌و سيسته‌مه لايدا، واته سيسته‌مى كۆمه‌ڵه دوور خرايه‌وه، هه‌روه‌ها له فه‌ڕه‌نسا سيسته‌مى كۆمه‌ڵه بۆ جارى دووه‌م له ساڵى 1848 پهيڕهوكراو له ساڵى 1871 بۆ جارى سێیه‌م پهيڕهوكرا، ئه‌مه‌ى دواييان دوا په‌يڕه‌وكردنى سيسته‌مى كۆمه‌ڵه بوو له وڵاتى فه‌ڕه‌نسادا، هه‌روه‌ها له توركيا سيسته‌مى كۆمه‌ڵه‌ى په‌يڕه‌و ده‌كرد، بهگهيشتنى “مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك” په‌يڕه‌وكردنى ئه‌م سيسته‌مه‌ى ته‌نها له‌ڕووى تيۆرييه‌وه بوو. ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت سيسته‌مى كۆمه‌ڵه بووه مۆركى سيسته‌مى سويسرا و له‌هيچ وڵاتێك به‌ته‌واوى په‌يڕه‌وى نه‌كرا ته‌نها له سويسرا نه‌بێت[1].
“ته‌وه‌ری دووه‌م:- سیسته‌می سیاسی له سوویسرا”
يه‌كه‌م:- ده‌زگاكانى ده‌سه‌ڵات له سويسرا، سويسرا له ساڵى( 1948) وه ده‌وڵه‌تێكى فيدڕاڵييه، له(22) كانتۆن ياخود هه‌رێم پێك دێت، له ساڵى (1974)هه‌موواركردنه‌وه له دهستوورهكهيدا كرا، به‌گوێره‌ى ئه‌م هه‌مووار كردنه‌وه‌يه (تعديل) ده‌سه‌ڵاتى فيدڕاڵى فراوانكرايهوه و چوارچێوه‌ى سيسته‌مى ڕاميارى سويسرا ديارى كرا.
1. ده‌زگاى ياسادانان:- ده‌زگاى ياسادانان له ده‌وڵه‌تى فيدڕاڵى سويسرا له (2) ئه‌نجوومه‌ن پێك دێت: ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى و كانتۆنه‌كان، بهههردووكيان ده‌ڵێن (كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى) الجمعية الفيدرالية. ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى له لايه‌ن هه‌موو هاووڵاتيانى ده‌وڵه‌تى سويسراييهوه له هه‌ڵبژاردنى ڕاسته‌وخۆ پێكه‌وه داده‌نرێت، به ڕاده‌يه‌ك يه‌ك نوێنه‌ر بۆ(22)هه‌زار ده‌نگ، به‌مه‌رجێك به‌لاى كه‌مه‌وه هه‌ر كانتۆنێك يان نيوه‌ى كانتۆن نوێنه‌رێكى هه‌بێت به چاوپۆشينى له ژماره‌ى دانيشتووانى. ئه‌و كانتۆنانه يان نيوه كانتۆنانه، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى بۆماوه‌ى چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمه‌كان له(42) ئه‌ندام پێك دێت، به‌ڕاده‌يه‌ك (2)ئه‌ندام بۆ هه‌ر كانتۆنێك و يه‌ك ئه‌ندام بۆ هه‌ر نيوه كانتۆن. 31كانتۆنى سويسراى هه‌يه، هه‌ريه‌ك له‌و دوو كانتۆنانه به نيو كانتۆن ده‌ژمێردرێت به تێڕوانينى ده‌ستوورى فيدڕاڵى. كۆمه‌ڵه‌ى فيدراڵى وه‌كوو په‌رله‌مانێك يان هه‌ر ده‌زگايه‌كى ياسادانانى هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كارى ياسادانانى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ماده‌ى(85) له ده‌ستوورى سويسرا، تايبهتمهندييهكانى كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى به‌م شێوه‌يه ديارى كردووه:-
دانانى ياساكانى ده‌وڵه‌تى فيدڕاڵى، هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى ده‌زگاى ڕاپه‌ڕاندن له ئه‌نجوومه‌نى يه‌كێتى فيدڕاڵ، موسادهقهكردنى په‌يماننامه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى بيانيدا، كاروكاردانهوهى پێويست بۆ پاراستنى ئاساييشى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، پاراستنى سه‌ربه‌خۆيى و بێ لايه‌نى ده‌وڵه‌تى سويسرا، جاڕدانى شه‌ڕ و به‌ستنى په‌يماننامه‌ى ئاشتى، زامن كردنى ده‌ستوورى كانتۆنه‌كان. هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ى پێويست بۆ زامنكردنى و ڕێزگرتن له ده‌ستوورى فيدڕاڵى، لێبووردنى گشتى و تايبه‌ت، سه‌رۆكايه‌تى كردنى سوپا و هه‌ڵسوكه‌وت پێكردنى، بودجه‌ى ساڵانه و موسادهقهكردنى ژمێره‌ى كۆتايى(خيتامى) ده‌وڵه‌ت، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌رز، چاودێرى باڵا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن و دادگاى فيدڕاڵى، ته‌ماشاكردنى ناكۆكييه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته فيدڕاڵييهكان ده‌رباره‌ى تايبهتكارييهكانيان، ههموواركردنهوهى ده‌ستوورى فيدڕاڵى. كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى هه‌رچه‌نده له ئه‌سڵدا ده‌زگاى ياسادانانه، به‌ڵام هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ندێك كاروبارى ڕاپه‌ڕاندنى زۆر گرنگ، بۆ نموونه: كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى لێبووردنى تايبه‌ت ده‌رده‌كات، ئه‌ندامانى ده‌زگاى ڕاپه‌ڕاندن هه‌ڵده‌بژێرێت و سه‌رۆكايه‌تى سووپا ده‌كات، و سه‌رۆكى سووپا داده‌نێت، چاودێرى گشتى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن و دادوه‌رى و پاراستنى ئاساييشى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات[2].
دووه‌م:- ده‌زگاى ڕاپه‌ڕاندن، ده‌زگاى ڕاپه‌ڕاندن يان ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى له (7)كه‌س پێكدێت، كه له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه (كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى) هه‌ڵده‌بژێردرێن، بۆ ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه به‌مه‌رجێك ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدا بێت كه دانراون بۆ ئه‌ندامێتى له‌م ئه‌نجوومه‌ندا( 4) ساڵه و تازه‌ش ده‌كرێته‌وه، بۆنموونه يه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه (32)ساڵ و يه‌كێكى ديكه‌ش (25)ساڵ مانه‌وه، وه‌كوو ئه‌ندامێك له ئه‌نجوومه‌تى فيدڕاڵيدا، نابێت له كانتۆنێك(2) ئه‌ندام هه‌بێت له ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵيدا، واتا ئه‌و (7) ئه‌ندامه ده‌بێت هه‌ر يه‌كێكى خه‌ڵكى كانتۆنێك بێت، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى و جێگره‌كه‌ى وههڵدهبژێرێت، بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵ و نابێت نوێش بكرێته‌وه. سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى، سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى فيدڕاڵييهو ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌وتۆى نييه، ته‌نها نوێنه‌رايه‌تى سويسرا له ده‌ره‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها نه‌خۆى و نه هيچ وه‌زيرێك ناتوانن بڕيارێك وه‌رگرن له تاكڕهويى، به‌ڵكوو بڕياره‌كان به زۆرينه‌ى ده‌نگى ئهنجوومهكه وه‌رده‌گيرێت. به‌گوێره‌ى ده‌ستوور ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى ده‌بێت ڕ‌اپۆرتێكى ساڵانه بخاته به‌رده‌ه‌م كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵييهوه، كه هه‌موو كاروباره‌كان بگرێته‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا، كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى ليژنه‌يه‌ك پێك دێنن بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى ورد و پاشان ڕاسپارده‌كان سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌كه ده‌داته كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى. كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى يان پشتگيرى له ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى ده‌كات يان تێبينى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه، كه‌ده‌بێت ئه‌و تێبينيانه پهيڕهوبكات له كاروبارهكانيدا و بۆ ساڵى داهاتوو خۆى لابدات له‌و ڕه‌خنانه‌ى ڕووبه‌ڕوويان بۆته‌وه.
وه‌كوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، لێره‌دا كێشه‌ى لێ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه يان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه نييه له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى و ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵييدا، به‌ڵكوو ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى ده‌بێت په‌يڕه‌وى ئه‌و ڕێنماييانه بكه‌ن كه كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى بۆى دياريكردووه. ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه زياتر تيۆرييه، به‌ڵام له پڕاكتيكدا ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى قورسايى تايبه‌تى خۆى هه‌يه و به‌هێز و به هه‌يبه‌ت و سه‌قام گرتوو و پته‌وه له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى فيدڕاڵى دا و ده‌توانێت پاڵپشتى له سياسه‌تى خۆى بكات، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێكخستنى حيزبى و پێكهاته‌ى په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى. هۆى سه‌ركه‌وتنى سيسته‌مى كۆمه‌ڵه له ده‌وڵه‌تى سويسرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێلايه‌نى سويسرا له هه‌ردوو جه‌نگى يه‌كه‌م و دووه‌مى جيهانى، واتا تووش نه‌بوونى به شه‌ڕ و ئه‌نجامه‌كانى شه‌ڕ، هه‌روه‌ها سه‌قامگيرى ڕه‌وشى كۆمه‌ڵايه‌تيى و ئابوورى و سياسيى له‌م وڵاته‌دا و ئاستى هۆشيارى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى به‌رز لاى هاووڵاتيانى سويسرايى و په‌يڕه‌وكردنى شێوه‌ى فيدڕاڵى و سيسته‌مى ديموكراسى ناڕاسته‌وخۆ.
سيسته‌مى كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌يه هه‌ندێك ياسا زانه‌كان ده‌ڵێن: سيسته‌مى كۆمه‌ڵه له بنچينهى جياكارى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان دامه‌زراوه له به‌رئه‌وه‌ى چه‌ند دامودهزگايهك هه‌ن له ده‌وڵه‌تدا كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن, هه‌ندێكى ديكه‌ش ده‌ڵێن سيسته‌مى كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر بنچينهى جياكارى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكوو بۆچوونه‌كانى “جان جاك ڕۆسۆ” به‌رجه‌سته ده‌كات، كه پێى وابوو ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌ده‌ست ده‌زگاى ياساداناندا (په‌رله‌مان) كۆبێته‌وه تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ده‌سه‌ڵاتى گه‌ل له قه‌ڵه‌م بدرێت.[3]
“ته‌وه‌ره‌ى سێیه‌م:- ڕۆڵى حيزبه‌كان له ژيانى سياسی دا”
ڕۆڵى حيزبه‌كان له ژيانى سياسی دا، له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فيدڕاڵى نوێى سويسرا له ساڵى 1848دا، ته‌نها يه‌ك حيزب كۆنتڕۆڵى ژيانى سياسى كرد بوو، ئه‌ويش ڕاديكاڵه‌كان بوون، كه به‌دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و ده‌وڵه‌ته داده‌نرێن، كه ئێستا به حيزبى ليبڕاڵى ڕاديكاڵى ناسراون، ئه‌م حيزبه له‌و كاته‌وه بۆماوه‌يه‌كى دوورودرێژ زۆرينه‌ى كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى و ئه‌نجوومه‌نى كانتۆنه‌كان و كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى كۆنتڕۆڵ كرد بوو. ساڵى 1891 حيزبى كاسۆليكى موحافيزكار كه ئێستا به حيزبى ديموكراتى مه‌سيحى ناسراوه، له‌سه‌ر پشكى ڕاديكاڵه‌كان گه‌يشته حكوومه‌ت، ساڵى 1929 حيزبى كشتو‌كاڵى، كه ئێستا به حيزبى گه‌لى سويسرى ناسراوه، به‌شدارى حكوومه‌تى كرد، ساڵى 1943 حيزبى سۆسياليستى توانى كورسييه‌كى ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌ساڵى 1959وه ئه‌و چوار حيزبه كۆنتڕۆڵى ژيانى سياسييان كردوه و پێكه‌وه نزيكه‌ى 80%ى ده‌نگى هاووڵاتيانيان به‌ده‌ستهێناوه و پێكه‌وه حكوومهتيان دامه‌زراندووه.
1.حيزبى ليبڕاڵى ڕاديكاڵى:- ساڵى 1894 به‌شێوه‌يه‌كى ڕه‌سمى دامه‌رزاوه، وه‌ك ميراتى دامه‌زرێنه‌رانى ده‌وڵه‌تى فيدڕاڵى سويسرا له ساڵى 1848دا سه‌يرى ئه‌م حيزبه ده‌كرێت، سه‌ره‌تا به ڕاديكاڵه‌كان ناسرا بوون، دوايى ناوى ڕهسمييان بوو به حيزبى ڕاديكاڵى ديموكراتى، ئه‌م حيزبه تا ساڵى 1943 حيزبى گه‌وره و كاريگه‌رى وڵات بوو، كه خاوه‌نى زۆرينه‌ى كورسييه‌كانى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى بوو، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م حيزبه پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى وڵات بوو.
ساڵى 1999حيزبى ڕاديكاڵى گه‌وره‌ترين سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناو توانى زۆرترين كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى و ئه‌نجوومه‌نى كانتۆنه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2007دا ئه‌و حيزبه پاشه‌كشه‌ى كرد و پێنج كورسى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانى له‌ده‌ستدا و ژماره‌ى كورسييه‌كانى له 26وه بووبه 31 كورسى، هه‌ر هه‌مان ساڵ له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى كانتۆنهكانيشدا ژماره‌ى كورسييه‌كانى له 14 وه بووبه 12 كورسى، حيزبى ليبڕاڵى ڕاديكاڵى دوو نوێنه‌رى له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن هه‌يه، ساڵى 2009 ئه‌و حيزبه له‌گه‌ڵ حيزبى ليبڕاڵى سويسرى يه‌كى گرت و ئێستا به‌ناوى حيزبى ليبڕاڵى ڕاديكاڵى كارده‌كه‌ن و 35 كورسييان له ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانيى و 13 كورسييان له ئه‌نجوومه‌نى كانتۆنه‌كاندا هه‌يه.
2.حيزبى سۆسياليستى سويسرى:- ئه‌م حيزبه له ساڵى 1888 دامه‌زراوه، له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك حيزبێكى ئۆپۆزسيۆن لهدى حكوومه‌ت كارى ده‌كرد، كه ئه‌و كاته حكوومه‌ت به‌ته‌نها له لايه‌ن حيزبى ڕاديكاڵى ليبڕاڵى به‌ڕێوه ده‌برا، له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 1919 حيزبى سۆسياليست سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ى كورسييه‌كانى له ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانى له 20 كورسييه‌وه بووبه 41 كورسى، ئه‌م حيزبه ورده ورده وازى له بيروبۆچوونى كۆمۆنيستى و كه‌سايه‌تييه كۆمۆنيستيهكان هێنا و سياسه‌تێكى ڕيفۆرمخوازى پهيڕهوكرد. له ساڵى 1943 ئاستى جه‌ماوه‌رى ئه‌م حيزبه گه‌يشته لووتكه و پله‌ى يه‌كه‌مى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێنا و به‌وه‌ش بۆ يه‌كه‌مجار ڕێگه‌ى پێدرا به‌شدارى پێكهێنانى حكوومه‌ت بكات، ساڵى 1959 بۆجارى دوه‌م سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هێنا و به‌شدارى حكوومه‌تى كرد. حيزبى سۆسياليست ماوه‌ى 10ساڵ له پاشه‌كشه بوو، كه‌متر(20%) ده‌نگه‌كانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى فيدڕاڵى به‌ده‌ست ده‌هێنا، به‌ڵام له ساڵى 1995 جارێكى تر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسى ده‌ركه‌وته‌وه و له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2003، 53 كورسى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانى به‌ده‌ست هێنا.
له‌دوا هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2007دا ئه‌و حيزبه پاشه‌كشه‌ى كرد و نۆ كورسى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستدا. له ئێستادا پێگه‌يه‌كى جه‌ماوه‌رى هه‌يه.
3.حيزبى ديموكراتى مه‌سيحى:- ساڵى 1992 به‌شێوه‌يه‌كى ڕه‌سمى و له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى دامه‌زراوه، له ساڵى 1919وه تاوه‌كوو ساڵى 2003 به به‌رده‌وامى دوو كورسى له حكوومه‌تدا هه‌بوه و پارێزگارى لێكردوه، له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2003دا ڕێژه‌ى( 14.4%)ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهينا، ئه‌وه‌ش كه‌مترين ڕێژه بوو كه‌بوه مايه‌ى ئه‌وه‌ى كه يه‌كێك له كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى له‌ده‌ست بدات، له هه‌ڵبژاردنى 2007 توانى تا ڕاده‌يه‌ك متمانه‌ى خه‌ڵكى سويسرا به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و ژماره‌ى كورسييه‌كانى گه‌يشته 31 كورسى، وه‌ك حيزبى ڕاديكاڵى ليبڕاڵى..
4.حيزبى گه‌لى سويسرى:- سه‌ره‌تاى ئه‌م حيزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حيزبى جووتياران له ساڵى 1917 له كانتۆنى (زيورخ) و له ساڵى 1918 له كانتۆنى بێرن ده‌ركه‌وت، ئه‌م حيزبه له ساڵى 1937 له‌سه‌ر ئاستى سويسرا دامه‌زرا و به حيزبى گه‌ل ناسرا، له ساڵانى (1929-2003) يه‌ك كورسى له حكوومه‌تى فيدڕاڵ هه‌بوو، له هه‌ڵبژاردنى ساڵى(2003) سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناو به ڕێژه‌ى(29%)ى ده‌نگه‌كان و (59)كورسى ئه‌نجوومه‌نى نيشتمانى مسۆگه‌ر كرد، به‌وه‌ش توانى كورسيه‌كى تر له ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى به‌ده‌ست بهێنێت و ژماره‌ى كورسييه‌كانى بوو به دوو كورسى.
“ده‌رئه‌نجام”
له‌دووتوێى زانيارييه‌كانى ئه‌م باسه‌دا ده‌گه‌ينه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى لاى خواره‌وه:-
1.سيسته‌مى سياسى كه سيسته‌مى فيدڕاڵييه، توانيويه‌تى ئاساييش له‌و وڵاته‌دا سه‌قامگير بكات و بيكاته وڵاتێكى پێشكه‌وتوو له ڕووى سياسييه‌وه.
2.هاوسه‌نگى نێوان ئه‌نجوومه‌نه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن به‌جۆرێك هاوسه‌نگن، كه هيچيان ڕۆڵى ئه‌وى تريانى بزر نه‌كردووه، هه‌ردووكيان ڕۆڵى گه‌وره‌يان له ژيانى سياسى ئه‌و وڵاته‌دا گێڕاوه.
3. دابه‌شكردنى وڵات به‌سه‌ر چه‌ند كانتۆنێكدا و گرنگى پێدانيان له ڕووى ژماره‌ى ده‌نگ له ئه‌نجوومه‌نى فيدڕاڵى و بۆته مايه‌ى پێكه‌وه ژيانى ئه‌م ويلايه‌تانه و يهكگرتنيان له ده‌وڵه‌تى سويسرا.
4.سويسرا له‌ڕووى ژيانى حيزبايهتييهوه چه‌ندين حيزبى تێدايه، به‌شێوه‌يه‌كى ديموكراتييانه و ئاشتييانه پێكه‌وه كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
5.پێشكهوتوويى سيسته‌مى سياسى له سويسرا، بۆته مايه‌ى سه‌قامگيرى ئابوورى و بازرگانى، له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته جێگه‌ى به‌ستنى چه‌ندين كۆڕى ئابوورى گه‌وره، كه ئه‌مه‌ش سه‌رمايه‌ى زۆرى ڕاكێشاوه بۆ ئه‌و وڵاته و له‌ڕووى بابوورييهوه سه‌قامگيرى پێبه‌خشيوه.
ليستى سه‌رچاوه‌كان؛
- خه‌ليل عه‌بدولڵا: سيستمى سياسيى سويسرا، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2010.
- به‌هادين ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د: تيۆرى ده‌وڵه‌ت و سيسته‌مه ڕاميارييهكان، سلێمانى، 2002.
[1] به‌هادين ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د: تيۆرى ده‌وڵه‌ت و سيسته‌مه ڕاميارييهكان، سلێمانى، 2002، ل256-257.
[2] به‌هادين ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د: تيۆرى ده‌وڵه‌ت و سيسته‌مه ڕاميارييهكان، ل257-258.
[3] به‌هادين ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د: سه‌رچاوه‌ى پێشوو، ل258-260.