جوگرافیا دەتوانێت زۆر شت لەبارەی جیهانەوە ڕوون بکاتەوە. بابەتەکە بە شێوەیەکی ناباوەڕ فراوانە، بەڵام چەندین نهێنی لەخۆدەگرێت کە بۆچی شارستانییەتی مرۆڤایەتی بەو شێوەیەیە. بیر لەوە بکەرەوە کە لە کوێ لەدایک بوویت؟ ڕەنگە تۆ هێشتا لەوێ بژیت. بیر لەوە بکەرەوە کە لە کوێ چوویتە قوتابخانە؟ گەڕەکەکەت چەند گەورە بوو یان بچووک بوو، چ جۆرە هاوڕێیەکت هەبوو. بۆ کات بەسەربردن زۆر سەردانی چ شوێنێک دەکەیت، چ جۆرە سرووشتێک لە دەورووبەری ناوچەکەت بووە؟ لەوانەیە هەستێکی سەیر بێت کە پرۆسێسکردنی ئەو جۆرە خێزان و هاوڕێیانە بکەیت کە مرۆڤ تێیدا لەدایک بووە و چۆن کاریگەرییەکانیان گەیاندوویتە ئەو شوێنەی ئێستا لێیەتی. بەڵام وەڵامەکە لە جوگرافیادایە، جوگرافیا هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەم خۆت و هەم شارستانییەتە کۆنەکان بەو شێوەیەی ئەمڕۆ بن.
“جوگرافیا؛ پێکهاتە نادیارەکە”
هەرچەندە شێوازی فێربوونی جوگرافیا و مێژوو وا دەکات، وا دەرکەوێت کە دوو بابەتی تەواو جیاوازن، بەڵام پشتگوێخستنی خاڵە هاوبەشەکەی نێوانیان خزمەتێکی ناشرین دەبێت بۆ هەردووکیان، جوگرافیا لە هەموو هۆکارەکانی تر زیاتر کاریگەری لەسەر مێژوو هەبووە. بۆ نموونە ژاپۆن وەربگرە: تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە بۆچی تۆکیۆ شارێکی ئەوەنە زەبەلاحە و یەکێکە لە شارە چڕەکانی جیهان؟ دەتوانین بە ئاسانی ئاماژە بەوە بکەین کە شارەکە ناوەندێکی داهێنانی تەکنەلۆژی و کولتووری ناوازەیە، ئەوە وەڵامێکی دروست دەبێت، بەڵام ڕوونکردنەوەیەکی ورد نییە. چوار لەسەر پێنجی خاکی ژاپۆن شاخیاوییە و 70%ی زەویەکانی دوورگەکە بۆ بەرهەمهێنانی خۆراک نەگونجاوە، ئەمەش پارچەیەکی بچووکی وڵاتەکەی بەجێدەهێڵێت بۆ گەشەکردن، هەر بۆیەش ژاپۆن تەنها چەند شارێکی هەیە کە دانیشتووانیان زۆر چڕن، هەروەها ژاپۆن کولتوورەکەی زۆر یەکسانە، بە ئاستهم هیچ هۆز و نەتەوەیەکی کۆن هەیە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە یەکەم شارستانیەتەکانی وڵات زۆر لە یەکترەوە نیشتەجێ بوون، لانیکەم ئەوانەی سەرکەوتوو بوون. بەڵام ئەمە بۆ بڵاوبوونەوەی کولتووری باش نەبوو و بەم شێوەیە شارستانییەتی ژاپۆنی وەک ئەوەی ئێستا دەیانناسین لەدایک بووە.
هەروەک ژاپۆن، چیرۆکێکی پشتەوەی جوگرافی دەتوانێت ئاماژەمان بۆ هۆکارە شاراوەکان بکات کە بۆچی هەندێک شارستانییەتی کۆن لەو شوێنەی ئێستا کۆتاییان هاتووە. بۆچی ئەمریکا ئەوەندە بەهێزە؟ چۆن ئەوروپا بە بەراورد لەگەڵ کیشوەرەکانی دیکە پێشکەوتنی بەدەستهێنا؟ بۆچی ئەفریقا لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا ئەوەندە لە دواوە دادەنرێت؟ زۆرێک لە هۆکارە بڕیاردەرەکان ئاماژە بە بارودۆخی جوگرافی دەکەن. جوگرافیا وەڵامی هەر یەکێک لەو پرسیارانەی هەیە، بەڵام سەرەتا دەبێت لە پێکهاتە جیاوازەکان تێبگەین و چۆن کاریگەرییان لەسەر شارستانییەتە کۆنەکان هەبووە.
“هێڵەکانی پانی و کەشوهەوا”
ڕەنگە گرنگترین پێکهاتەی جوگرافی ئەوە بێت کە چۆن هێڵەکانی پانی کاریگەری لەسەر شارستانییەتە کۆنەکان هەبووە، هێڵە پانییەکان درێژی ڕۆژێک لەسەر زەوی و کەشوهەوا دیاری دەکەن، بێ گرنگیدان بە مەودای ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا چەندە. لە بەرامبەردا مەودای باکوور بۆ باشوور درێژی ڕۆژ و کەش و هەوا و ئاو و هەوای جیاوازیان هەیە. ناوچە گەرمەکان، کەمەرەییەکان، بازنەکانی جەمسەرەکان و هاوتەریبی باکوور و باشوور هەموویان بەم شێوەیە سنووردار کراون. کەشوهەوا تەنها هۆکارێک نییە بۆ گەشەکردنی بەرهەمەکان. هەروەها دەتوانێت چارەنووسی نەخۆشییەکانی ناو خاکەکە و خۆشگوزەرانی ئاژەڵەکانیان دیاری بکات و لە کاتی شەڕی چەکداریدا سوودی گەورە یان زیانێکی ترسناکیان هەبێت، بە درێژایی مێژوو زۆرێک لە هێرش و داگیرکارییەکان لەلایەن کەشوهەواوە دیاری دەکرا نەک ئەو کەسانەی شەڕیان تێیدا دەکرد.
“کشتووکاڵ”
یەکەم شارستانییەتەکانی مرۆڤ ڕاوچی-کۆکەرەوە بوون، کۆچەری بوون، چونکە کاتێک ئەو شوێنەی کە تێیدا نیشتەجێ بوون خۆراکیان تەواو بوو، دەبوو بچنە ناوچەکانی دیکە. ئەم شارستانییەتە یەکەمانە لە جووڵەی بەردەوامدا بوون و نەیاندەتوانی بەچکەکانیان لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن، تەنیا دەیانتوانی ئەو کەسانە هەڵبگرن کە دەیانتوانی بە خێرایی خێڵەکان بجوڵێن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بە لەباربردنی منداڵ، کۆرپەکوژی، یان خۆبەدوورگرتن لە سێکس کۆنترۆڵی لەدایکبوونیان دەکرد، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی دانیشتووان. یەکەم شارستانییەتەکانی مرۆڤ ڕاوچی-کۆکەرەوە بوون، کۆچەری بوون، چونکە کاتێک ئەو شوێنەی کە تێیدا نیشتەجێ بوون خۆراکیان تەواو بوو، دەبوو بچنە ناوچەکانی دیکە. ئەم شارستانییەتە یەکەمانە لە جووڵەی بەردەوامدا بوون و نەیاندەتوانی منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن. تەنیا دەیانتوانی ئەو کەسانە هەڵبگرن کە دەیانتوانی بە خێرایی خێڵەکان بجوڵێن، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بە لەباربردنی منداڵ، کۆرپەکوژی، یان خۆبەدوورگرتن لە سێکس کۆنترۆڵی لەدایکبوونیان دەکرد، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەی دانیشتووان. توانای چاندن و هەڵگرتنی خۆراک ئەگەری دانیشتن و نیشتەجێبوون بە شارستانییەتە کۆنەکانی بەخشی. لەو ناوچانەی کە کشتوکاڵیان تێدا دەکرا، شارستانیەتەکان هێزی کاری گەورەیان پەرەپێدا، ئەمەش لە بەرامبەردا ڕێگەی بە دروستکردنی ئاڵۆزترین سیستەمی ئاودێری و بەرهەمهێنانی بەردەوامی خۆراک دا، کە دەتوانێت خۆراک بە هۆزە گەورەکان بدات.
“ئاژەڵ”
هەرچەندە ئاژەڵەکان بە تووندی پێکهاتەی جوگرافی نین، بەڵام هێشتا شایەنی باسکردنن. هاوکات لەگەڵ هەر جۆرە زەوی و کەشوهەوایەک کە ڕووبەڕووی ببنەوە، شارستانییەتەکانی یەکەم خۆیان لەنێو ئەو ئاژەڵانەشدا بینیەوە کە بەشێک بوون لە گیانلەبەرە کێوییەکان. کەواتە بە پێناسە، ئەوان بە یەکسانی بەشێک بوون لە دیمەنەکە. ئێستا شارستانییەتە کۆنەکان کە ئاژەڵە ماڵیەکانیان هەبووە ڕێگەیان پێدەدان زەوییە باشەکان، زەوییە ڕەقەکان، یان زەوییەک کە پێویستیان بە ئاودێری سرووشتی دەبێت، بکێشن. لەگەڵ ماڵیکردن دا ئەم زەویانە بوونە بەسوود و ئەگەری چاندن و چاندنی بەروبوومیان هەبوو. ئەوانەی خاوەنی سوودەکانی هەبوونی ئەسپ، لاما، وشتر، یان هەر جۆرە ئاژەڵێکی کۆمەڵ بوون، دەیانتوانی خۆراک و سەرچاوەی پێویست بۆ بژێوی ژیانیان بگوازنەوە، لە کاتێکدا کۆمەڵگاکانی دیکە تەنیا لەسەر پشتیان دەیانتوانی ئەو کارە بکەن.
“چیاکان”
شاخ و دەروازەی شاخەکان لایەنە باش و خراپەکانیان هەیە، ئەمەش بەپێی ئەوەی کە ناوچەکە چ دەوروبەرێکی دیکەی هەبێت. ئەوان زۆر باشن بۆ ئەوەی وەک بەربەستێک خزمەت بکەن، کە سوودی بەرچاو لە ململانێدا پێشکەش دەکەن و داگیرکردنی وڵاتانی دیکە قورس دەکەن. سەرەڕای ئەوەش دەتوانن کوشندە بن بۆ شارستانیەتی داخراو. ئەگەر شارستانیەتێک تەنها بە شاخ یان دەریا دەورە دراوە، ئەوا گۆشەگیر دەبن. ئەگەر زەوییەکە لە پانییەکی بەسووددا بێت کە کەشوهەوایەکی زۆر باشی هەبێت، ئەوا دەتوانن بە خۆیان سەرفراز بن، بەڵام ئەگەر ئەمە وا نەبێت، ئەوا بۆ بەختی خۆیان جێدەهێڵرێن، بەو پێیەی ناتوانن بۆ خاکی زیاتر بڵاوببنەوە، ئەمەش مەیلی کۆتاییهاتنی شارستانیەت دەبێت.
“ڕووبارەکان”
زۆربەی شارستانییەتە کۆنەکان لە دەوری ڕووبارە گەورەکان دروست بوون، بەتایبەتی کاتێک ئەوانەی بەرەو دەریا دەڕۆیشتن. ژیانی دوور لە ڕووبارەکان زیاتر بەو مانایە بوو کە هۆزەکان دەبوو کۆچەری بن. ڕووبارەکان دابینکردنی ئاوی شیرین و پاک بۆ شارستانیەتەکان دابین دەکەن، کە دەتوانن بۆ بەروبووم و ئاژەڵ و خۆیان بەکاری بهێنن. کاتێک ڕووبارەکە بەتاڵ دەبێتەوە بۆ ناو زەریا، ئامرازەکانی گەڕان و گواستنەوە زیاد دەکات. هەروەها ڕووبارە گەورەکان دەتوانن وەک سوودێک لە دژی داگیرکاریدا بن، بە تایبەت کاتێک ڕووبەڕووی سوپای گەورە دەبنەوە کە دەبێت کۆمەڵێک پێداویستی و چەک بگوازنەوە.
“کەناراوەکان”
هاوشێوەی شاخەکان، کەناراوەکان لێکەوتەی پێچەوانەی جەمسەرییان هەیە، لە لایەکەوە کەنارە خۆڵاوییە جوانەکان کە مەل و بای کەمیان هەیە ڕێگە بە دروستکردنی بەندەر و دامەزراندنی ڕێڕەوی بازرگانی سەرکەوتوو لەگەڵ چەندین شارستانییەتی جیاوازدا دەدەن. زیانەکانی ئەم کەناراوانە ئەوەیە کە داگیرکردن تاڕادەیەک ئاسانە، ئەمەش هۆکارێکی گەورە بوو بۆ داگیرکردنی ئەمریکا لەلایەن ئەوروپییەکانەوە. کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا و کەنداوی مەکسیک کەنارێکی گەورەن بۆ نیشتنەوە. ئەگەر کەناراوەکانی شارستانیەتێک بەردین بن یان زۆر بە باشی بوونیان نەبێت، نزیکە لە مەحاڵەوە لە کەنارەوە داگیرکاری بکەیت. بەڵام ڕێگەی بازرگانی قورستریش دەکات، کە ئەم شارستانیەتانە ناچار دەکات داهێنانێکی تەکنەلۆژی بدۆزنەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن یان شکست بهێنن، ئەم هۆکارە جوگرافییانە بە گۆشەگیری بوونیان نییە، بۆ نموونە هەبوونی زۆرێک لە ڕووبارەکان سەرکەوتنی خێرا نابەخشێت . هەر تایبەتمەندییەک پێکەوە دەژین و یەکدەگرنەوە بۆ ئەوەی تایبەتمەندییە شایستەکانی خۆی بە هەر ناوچە و وڵات و شارستانیەتێک بدات.
“چۆن جوگرافیا کیشوەرەکانی لە قاڵب دا”
بە درێژایی مێژوو جوگرافیا چارەنووسی شارستانییەتە کۆنەکان و دەرئەنجامەکانیان لەسەر جیهانی ئەمڕۆ دیاری کردووە. ئێستا، کاتی ئەوە هاتووە بزانین ئەم شارستانیەتانە بە تەواوی چۆن بوون بە پێچەوانەی بارودۆخە جوگرافییەکانیان. کاریگەری بارودۆخی جوگرافی تەنها لە هەندێک ناوچەدا سنووردار نییە. تەواوی کیشوەرەکان بەهۆی تێکەڵکردنی ناوازەی تایبەتمەندییە جوگرافییەکانیانەوە زیانیان بەرکەوتووە و سەرفراز بوون.
“ئەوروپا”
ئەوروپا سوود لە جەریانی کەنداو وەردەگرێت. جەریانی بارانبارینی بەردەوام بە درێژایی ساڵ بە کیشوەرەکە دەدات، ئەمەش ڕێگە بە گەشەکردنی بەرهەمەکان دەدات بە قەبارەیەکی گەورە. ئەوروپا لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا نزیکەی هەمان پانی هەیە، بۆیە کەشوهەوا هەرگیز زۆر توندڕەو نییە. هاوینەکان گەرمن و زستانەکان ساردن، بەڵام زیادەڕەوی ناکەن بۆ ئەوەی خەڵک نەتوانن بە درێژایی ساڵ کار بکەن. زستان یارمەتی کوشتنی بڕێکی زۆر لە بەکتریا و مێرووەکان دەدات، ئەمەش دانیشتووان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، زەوییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەشتە، هیچ شاخ و دۆڵێک نییە، و ڕووبارەکانی زۆرن. هەروەها ناوچە بیابانییەکان کەمن، بۆیە لە بنەڕەتدا، هەموو کیشوەرەکە بۆ کشتوکاڵ باشە. نەک هەر ئەوە، بەڵکو ناوچە کەنارییە زۆرەکان زۆر باشن بۆ بازرگانی و دروستکردنی ڕێڕەوی بازرگانی. دیمەنی جوگرافی ڕێگەی بە دانیشتووانێکی زۆر دەدا کە دەتوانرا بەبێ هیچ نیگەرانییەک خۆراکیان پێ بدرێت. هەمان ئەم مرۆڤانە بەدوایدا پسپۆڕبوون لە هونەر و زانست و ئاییندا، خولگەیەکیان دروستکرد کە تیایدا ئەو تەکنەلۆژیایەی لە زانستەوە پەرەی سەند، ڕێگەی بە شێوازی باشتری بەرهەمهێنانی خۆراک و ئاستی ژیان دەدا.
“ئەفریقا”
لە لایەکی دیکەوە ئەفریقا، بەهۆی ئەوەی کە زەبەلاح و ڕاست و چەسپاوە و چەندین پانی هەیە، کەشوهەوای زۆر زیاترە لە ئەوروپا؛ دەریای ناوەڕاست، بیابان، دارستان، ساهۆ و گەرم. ئەمەش وا دەکات گواستنەوەی خۆراک و بەرهەم و ئاژەڵەکان نزیک بێت لە مەحاڵ. هەرچەندە ئەفریقا کەرتەکانی هەیە کە ڕووبارەکانیان فراوانە، بەڵام ئەمانە ئەوەندە قووڵ نین و هێمن نین کە بتوانن تێیدا تێپەڕن، ئەمەش وایکردووە ڕێڕەوی بازرگانی مەحاڵ بێت. دەرئەنجامی ئەمەش ئەوەیە کە ئەم شارستانیەتانە هەمیشە ناچار بوون لەگەڵ تەواوکەری خۆراک و بەرەنگاربوونەوەی برسێتی خەبات بکەن. بەم شێوەیە زانست و تەکنەلۆژیا و هونەرێکی کەم پەرەی پێدرا.
“جوگرافیا چۆن شارستانییەتە کۆنەکانی لە قاڵب داوە؛ میزۆپۆتامیا”
شوێنی میزۆپۆتامیا باشترین بوو بۆ دانیشتوانی کە دەکەوێتە ناوچەی ئەمڕۆی ئێراق-سوریا-تورکیا، هەروەها دەوڵەمەندترین بوو لەسەر هەموو هەسارەی زەوی. باشترین ئاژەڵی هەبوو بۆ ماڵیکردن، کەشوهەوای جۆراوجۆر کە ڕێگەی بە گەشەکردنی خۆراک دەدا بە درێژایی ساڵ، دوو ڕووباری زەبەلاحی هەبوو، دیجلە و فورات. ئەوان یەکێک بوون لە یەکەم شارستانییەتەکان کە شار-دەوڵەتیان هەبوو. حکومەتێکی ناوەندییان هەبوو هەروەها پەرستگایەکی زەبەلاحی پەرستنیان لە شارە سەرەکییەکەدا هەبوو. هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوەیە کە سیستەمی ئاودێری ئەوەندە پێشکەوتوو نەبووە کە ئاوێک بگرێت کە ڕژاوە بۆ بەشەکانی دەرەوەی شارستانیەت. بەهۆی ئەو زۆر خۆشگوزەرانییەوە، هاتنە ناو نەتەوە جیاوازەکانەوە، کە لە چەند شوێنێکی میزۆپۆتامیادا هەڵکەوتوون. هەموو شارێک بە یەکسانی دەوڵەمەند نەبوو بە سەرچاوە و خۆشگوزەرانی. تێدەگەین کە هۆزە جیاوازەکان سەرکردایەتی شەڕی بەردەوامیان دەکرد لەسەر کۆنترۆڵکردنی زەوی و ئاوی بەپیت. سەرەڕای کێشەکانی، میزۆپۆتامیا بە گشتی بە شێوەیەکی ناباوەر دەوڵەمەند بوو. هەر ئەوان بوون کە یاسای شەشیان داهێنا بۆ پێوانەکردنی کات.
“میسر”
هەرچەندە لە ژینگەیەکدا بوو کە ژیان تێیدا بە شێوەیەکی نائاسایی سەخت بوو، بەڵام نزیکیی میسر لە ڕووباری نیل وایکرد کە بتوانن گەشە بکەن. بە گۆشەگیرییەکی بێ ئەندازە، بەهۆی سنوورە بیابانییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی کۆمەڵگا و ناوچەیەکی زۆر کەم بۆ کۆنترۆڵکردن، پاراستنی دەسەڵات و پەرەپێدانی کولتووری شارستانیەت لە ڕێگەی کەسێک یان سەرکردەیەکەوە بە شێوەیەکی نائاسایی ئاسان بوو. ئەمەش ڕێگەی بە فیرعەون دا زاڵ بێت بەسەر شارستانییەتدا. فیرعەون کاریگەری لەسەر میسرییەکان دانا کە پێیان وایە ژیان و ژینگەکەیان نیعمەت و دیاری خوداوەندەکانە. هەر بۆیە فەلسەفەی میسری سەبارەت بە ژیان تا ڕادەیەک جیاواز بوو. لەبری ئەوەی لە مردن بترسن، ئاهەنگیان بۆ ژیان دەگێڕا و پێیان وابوو مردن درێژەپێدەری ژیانە. هەر لەبەر ئەمەشە گۆڕەکانیان مەزنە و ئێمە جوگرافیامان هەیە کە سوپاسی بکەین بۆ ئەوە.
“جوگرافیا چۆن شارستانییەتە مۆدێرنەکانی لە قاڵب داوە؛ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”
سەختە نموونەیەکی باشترت هەبێت بۆ وڵاتێک کە زیاتر لە ئەمریکا سوودی لە شوێنی جوگرافییەکەی وەرگرتبێت، دوو هۆکار تا ڕادەیەکی زۆر بەشداربوون لە کردنی ئەو هێزەی کە ئەمڕۆ هەیەتی: کەشوهەوا و زەوی، سەرەتا مرۆڤ پێویستی بە سوپایەکی زەبەلاح دەبێت بۆ داگیرکردنی خاکێکی ئاوا فراوان. بێگومان، وەک مێژوو دەریخست، ئیمپراتۆریەتەکانی بەریتانیا و فەرەنسا، لەنێو ئەوانی دیکەدا، بە تەواوی توانای ئەوەیان هەبوو. خراپیەکەی ئەوە بوو کە پێویستیان بە شەش ڕۆژ گەشتکردن بوو بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا بۆ ئەوەی بگەنە ئەمریکا. بۆ هەواڵ و خۆراک و سەرچاوەکان دەبوو لانیکەم هەفتەیەک چاوەڕێ بکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی فەتحێکی ئاڵۆز و لە کۆتاییدا داگیرکارییەکی مەحاڵ. دراوسێکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک، سوودمەند دەبوون لەو خاکە نزیکە، بەڵام کۆمەڵگاکانیان بەهۆی کەشوهەوای خۆیانەوە بەو شێوەیە پێشکەوتوو نەبوون. کەنەدا زیاتر زەوییەکی بەستووە و تەنها 5%ی بۆ کشتوکاڵ باشە؛ ڕووبارێکی زۆریان نییە بۆ بەستنەوەی زەوییەکە و بەمجۆرە دانیشتووانێکی بەڕاستی کەمن. مەکسیک زیاتر وشکە و شاخی زەبەلاحی تێدایە. بەزەحمەت 10%ی زەوییەکە وەک کشتوکاڵ کاردەکات. ئەمە لەگەڵ ئەوەدا تێکەڵ بکە کە ئەمریکا دەشتێکی گەورەی هەیە بۆ کشتوکاڵ، هەروەها زۆرێک لە ڕووبار و ڕێڕەوی بازرگانی.
بەڵام ئەمریکا سەرچاوەی ڕەسەنی نییە. ئەو نەوتەی کۆی دەکەنەوە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەلاسکا و تەکساس و کەنداوی مەکسیکەوەیە، سێ زەوی کە دواتر بەهۆی ئەو سوودانەی پێشوویانەوە کە جوگرافیا دانیان پێدا ناوە، بەدەستیان هێناوە. بەهۆی ئەوەی زەوی لە ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی تەخت بوو، دروستکردنی ڕێگاوبان و هێڵی ئاسن ئاسان بوو کە هەموو وڵاتەکەی بەیەکەوە دەبەستەوە.
“ئیسرائیل و فەلەستین”
یەکێک لەو ڕێگایانەی ئیسرائیل هەوڵی داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی فەلەستینییەکان، بەکارهێنانی جوگرافیای فەلەستینییەکانە لە دژی ئەوان، بۆ نموونە ئیسرائیلییەکان بە بەراورد لەگەڵ فەلەستینییەکان زۆرینەی زەویەکانیان لە ژێر دەستدایە. لەو خاکەی کە ئیسرائیل هەیەتی، هەموو خاکەکانی باکوور کشتوکاڵیان هەیە، ئەمەش جیاوازە لەگەڵ فەلەستین چونکە خاکەکانیان زەوییەکی بەپیت و کشتوکاڵییان نییە، ئیسرائیل نزیکەی هەموو ئەو ئاوەی کۆنتڕۆڵ دەکات کە دەچێتە ناو فەلەستین. فەلەستینییەکان بە هۆی کەشوهەوای وشک و کەمی کشتوکاڵ زۆر پشت بە ئاو دەبەستن. ئەمەش ململانێیەکی دروست کردووە کە چیتر ناتوانرێت بە شەڕی خاکی پیرۆز ناوی ببرێت. شەڕێکە کە زۆر لە شارستانیەتیەکاندا پێیدا تێپەڕبوون.
“دەرئەنجام”
تەنیا زەحمەت نییە جیهانێک بەبێ جوگرافیا لە خەیاڵتدا بێت؛ بەڵکو مەحاڵە. بەڵام زۆرجار مرۆڤەکان جوگرافیا دەبینن کە تەنها لە نەخشە یان وەسفکردنی خاک پێکدێت، نەک وەک ئەم کاریگەرییە گەورەیەی لەسەر ئەوەی کۆمەڵگاکان چۆن گەشەیان کردووە و ئەو جیهانەیان دروستکردووە کە ئێمە تێیدا دەژین. هەرکاتێک هەستت کرد کە پرسیارەکانت زەق بووەتەوە کە پێدەچێت هیچ وەڵامێکیان بۆ نەدۆزیتەوە، لەبیرت بێت جوگرافیا دەتوانێت هۆکارێکی یەکلاکەرەوەی گەورە بێت نەک تەنها لە چارەنووسی شارستانییەتە گەورەکاندا، بەڵکو لە چۆنیەتی ژیانماندا.
سهرچاوه؛
https://www.thecollector.com/geography-factor-in-civilization-success/
وهرگێڕانی؛ ئهحمهد ڕێبوار