لە کۆتاییەکانی شوباتی ئەمساڵدا، مەسرور بارزانی لە قۆناغێکی چارەنووسساز و هەستیاردا لەسەر بانگهێشتی کۆشکی سپی گەیشتە ئەمریکا، وێستگەیەک هەوڵەکان بۆ سڕینەوەی مێژوو و ناسنامە و حکومڕانی کوردی بوون، هەنگاوەکان هێندە ئاشکرا بوون، گرووپ و پارتە پرۆکسییەکانی ئێراق، نەیاندەشاردەوە کە کۆتایی هێنانی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکییانە، بەڵام فشار و هەوڵە بوێرانەکان؛ تەسلیم و نەبوون و ئیرادەی پۆڵایین، ئەو خەونەیان لە گۆڕنا.
لە ئەمریکا مەسرور بارزانی لەسەر ئاستی باڵا پێشوازیی لێکرا، هەر زوو گۆڤاری (فۆرن پۆلسی) بڵاوی کردەوە، کە بەرەوپێشچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بەرامبەر پێگەی قەوارەی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەدا؛ ئەمریکا لە ڕێگەی دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەر کوردستان، دەیەوێت ئەم قەوارە دەستوورییە بە بەهێزی و کارایی بمێنێتەوە و وەکو هەمیشە ببێتە نموونەی سەقامگیری و پێکەوەژیان و ئاشتی و تەناهی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، ڕێک ئەوەی کە جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە محمد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی ئێراقی گووت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا جەختی لە پاڵپشتی زیاتری ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە، بەتایبەت لە ژمارەیەک بواردا لەوانە؛
1.ڕووبەڕوونەوەی ئاڵنگارییەکان هاوشانی هەرێم بەهۆی ئەو پیلانانەی کە بۆ لەناوبردنی قەوارەی هەرێم دەدرێن.
2.پاڵپشتی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە.
3.هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
4.چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا بەتایبەت پرسی مووچە.
لەگەڵ دیدارەکانی سەرۆکوەزیرانی ئێراق لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، دەقی ئەو پاڵپشتییانەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشووتر بۆ حکوومەتی هەرێم لەڕێگەی مەسرور بارزانییەوە دووپاتیکردبۆوە، دووبارە بە وردی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی کرایەوە.
جۆبایدن چی بە شاندی ئێراق گوت؟
1.ئەمریكا پشتیوانی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
2.نەوتی هەرێمی كوردستان دەست بە هەناردە بكاتەوە.
3.نابێت ئێراق ببێتە هەڕەشە و مەترسی لەسەر كوردستان.
4.دەبێت قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
5.سەقامگیریی هەرێمی کوردستان ببێتە نموونە بۆ شارەکانی تری ئێراق.
6.پێشیلی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان نەكرێت و مووچە و شایستە داراییەكان و تەواوی مافە دەستوورییەكانیان زامن و پارێزراو بكرێن لەلایەن حکوومەتی ئێراقەوە.
7. هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان شەفاف و دادپەروەر بێت و دووربێت لە دەستووەردان و دیزاینی پێشوەختە، ئەمەش راستەخۆ پشت بەستنە بە بڕیار و گوتەکانی سەرۆک بارزانی سەبارەی بە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان.
8. پاڵپشتی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، چونکە پێشمەرگە زامنی ئارامی هەرێمی کوردستان و ئێراقە.
“کۆبەند”
هەموو ئەو گوتانەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆکوەزیرانی ئێراقی گوت، ئەو داواکاریی و گفتوگۆیانە بوو کە مەسرور بارزانی لە ئەمریکا خستنییە سەر مێزی دیالۆگ لە کۆشکی سپی، ئەمەش دەرخەری سەرکەوتن و بە ئەنجام بوونی دیدارە مێژووییەکەی مەسرور بارزانییە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و سەرکەوتنی دیپلۆماسییەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بە بەهێزبوونی زیاتری قەوارەی هەرێمی کوردستان و زامنی ماف و داخوازییەکانی کورد لە حکوومەتی ئێراقە، لەگەڵ ئەوەشدا شکاندنی ئەو فشار و بەرنامە داڕێژراوانە بوو کە بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەدران.