“به بۆنه‌ی یادی ئه‌نفال”
باسکردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و هه‌ڵدانه‌وه‌ی برینێکی ده‌سته‌جه‌معی، بووه به داب و خوویه‌کی ساڵانه‌ی زۆربه‌مان له سه‌روبه‌ندی 16ی سێ یان چوارده‌ی چوار، ڕۆژانێک که له‌یاده‌وه‌ریی گشتیی ئێمه‌دا وه‌کوو کاره‌ساتێکی گه‌وره دژ به کورد و خه‌ڵکی بێتاوانی ئه‌و شاره جێی گرتووه، ئه‌گه‌رچی ئاسته‌کانی ئه‌م جێگیربوونه مشتومڕی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ڕه‌وای هه‌قیشه که ئێمه له‌سه‌ر ئاوه‌ها ڕووداوانێک به‌رده‌وام له مشت‌ومڕ و دیالۆگدا بین. به‌ڵام یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له فۆرمی دیالۆگ و مشت‌ومڕ و بهشوناسکردن ده‌رچووه و له دوو فیگه‌ری دژ به‌یه‌کدا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خۆی به‌رجه‌سته کردووه‌ته‌وه. یه‌که‌میان وه‌کوو قوربانیبوون و ڕه‌مزی تیاچوونێکی گشتی که له لایه‌ن سه‌دام و ڕژێمی به‌عسه‌وه جێبه‌جێ کراوه و دووه‌میشیان وه‌کوو په‌رچه‌کردارێکی ناڕازیانه له هه‌مبه‌ر دۆخی هه‌نووکه به زایه‌ڵه‌ی ستایشی باوک(سه‌دام، ئێراق، به‌عس و…هتد) و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕه‌مزه‌کانی به‌عس و فیچقه‌کردنی ئاره‌زوویه‌کی ئۆدیپانه بۆ سێبه‌ری باوکی کوژراو ده‌رکه‌وتووه.
هه‌ر کام له‌م دوو فیگه‌ره ته‌عبیر له دوو دۆخی سایکۆلۆژی جیاواز ده‌که‌ن که له ڕاستیدا له جه‌وهه‌ر و ناخدا له یه‌ک کانگاوه هه‌ڵده‌قوڵێن، یه‌که‌میان کڕووزانه‌وه و خۆقوربانی نواندن و دووه‌میان تووڕه‌یی و دڵته‌نگی بۆ باوه‌شی جه‌لاد(به‌هۆی دۆخی هه‌نووکه‌یی له‌وانه مه‌عاش و گوزه‌ران و خراپیی حوکمڕانیی کوردی و…هتد) و به ده‌ربڕینێکی فرۆیدیانه سه‌دام لێره باوکی زاڵم به‌ڵام سێبهرداره، ئه‌گه‌ر به وردی بیر له ته‌عبیره‌کانی هه‌ر کام له‌م دوو فیگه‌ره بکه‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین هه‌ر دووکیان هه‌ر به‌رجه‌سته‌که‌ره‌وه‌ی دۆخی قوربانیبوونن، واته له کانگای خۆقوربانیکردن و خۆقوربانیزانینهوه ههلدهقوڵن، ئه‌م هاوکێشه ترسناکه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له ماوه‌ی سی ساڵ زیاتر که به سه‌ر ڕوودانیاندا تێده‌په‌ڕێت، هێشتا له ئاستی مادهبینانه و ئابووریزهدییدا ماوه‌ته‌وه، واته بۆ نموونه هه‌ڵه‌بجه و داخوازییه‌کانی ئه‌و شاره وه‌کوو جوگرافیا و وه‌کوو هاووڵاتیش ئاسته مادییه‌که‌ی تێنه‌په‌ڕاندووه و به‌شێوه‌یه‌کی جیدی و ڕاسته‌قینه به‌ره‌و ڕهمزیبوون و هێماوهرگرتن هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌گرتووه، دیار ئه‌م فه‌زا و مێنتاڵیتهیه به‌شێک له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی گرتووه‌ته‌وه و هێنده‌ش پاڵنه‌ر و ختووکه‌ده‌ری ده‌ره‌کی و پلانی سیاسی ئاڕاسته‌ی ده‌کات هێنده جه‌هل و کورتبینیی له پشته‌وه نییه.
هیچ که‌سێک ناتوانێت حاشا له‌وه بکات که هه‌ر له کاتی ڕوودانی کاره‌ساته‌که‌وه به ماوه‌یه‌کی که‌م شاعیران، هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و چالاکانی کورد له هه‌موو کوردستان و له چوار قوڕنه‌ی گۆی زه‌ویش هه‌ڵه‌بجه‌یان له ناو گوتارێکی شوناسمه‌ندانه‌ی گشتیدا جێگیر کرد و ئێسته‌ش ده‌لاله‌ته شوناسمهندانهکانی ئه‌و ده‌رکه‌وتانه له ده‌ق و کلیپ و چالاکییه‌کاندا ده‌بینرێته‌وه، خودی ئه‌مه ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی بوو له‌وه‌ی کورد هه‌ست به ئازاری هاوبه‌ش بکات و ئه‌و خه‌یاڵدانه گشتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی برینێکی وه‌ها ساڕێژههڵنهگر له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرێ که له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوانێک بنرێت، ئێمه ده‌توانین باسی زۆر ده‌ق و ڕێوڕه‌سم و چالاکی له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین که هه‌ڵه‌بجه له فۆرمی شارێکی بچووک له باشوور دێنێته ده‌ره‌وه و ده‌یکات به برینێکی ڕه‌مزیی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر له گۆرانی “سیروان ده‌خیل”ه‌که‌ی میدیا حسێنه‌وه تاکوو “دونیا خه‌مه، ژیان ژانه”ی ناسری ڕه‌زازی به شیعری ڕه‌زا حه‌مه‌ی شاعیره‌وه تاکوو شیعره‌کانی مامۆستا شیرکۆ بێکه‌س و ڕه‌فیق سابیر و په‌یکه‌ره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی هادی زیائودینی له سنه و تابلۆکانی ڕێبوار سه‌عید و ئیش و به‌رهه‌می ده‌یان نووسه‌ر و شاعیر و شێوه‌کار، حاشا له‌وه ناکرێت ئه‌م هه‌ره‌وه‌زییه دهرهوهستانهیه بۆ بهڕهمزیکردنی برینێکی ده‌سته‌جه‌معیی وه‌کوو هه‌ڵه‌بجه به‌ڕاده‌ی خۆی سه‌رکه‌وتوو بووه.
بێگومان ئه‌مه له سه‌ر ئه‌نفالیش ده‌کرێ بڵێین به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه و ڕه‌مزه گشتییه له هه‌ڵه‌بجه له خه‌یاڵدان و یادگه‌ی ئێمه‌دا جێگیر بووه بۆچی ماک و توخمه پێکهێنه‌ره‌کانی به بینراو و بیسراو ده‌که‌ونه‌وه ناو هاوکێشه‌ی جه‌للاد/قوربانییه‌وه؟ واته ئه‌گه‌ر سه‌ره‌داوه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌نجامی ئه‌م گێڕانه‌وه سه‌ره‌تاییه بده‌م به ده‌سته‌وه ده‌ڵێم سه‌دام بۆ به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ئێمه؟ ئایا ئه‌مه یارییه‌کی سیاسی و ئایدۆلۆژیکه یان کایه‌یه‌کی زه‌ینی ناوشیاره؟ دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستمان له سه‌دام ڕه‌مزێکه که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ته‌عبیر له ئاماده‌یی و فیچقه‌کردنی به‌عسیزم ده‌کات واته ئه‌و هێزه‌ی ده‌بێت ملکه‌چ و کۆیله‌ی بیت تاکوو بتوانی ژیان بکه‌ی، دیاره مه‌به‌ستی من له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دامیش ته‌نها ئاماژه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ نییه بۆ ئه‌و په‌یکه‌ره یه‌ک ده‌ست شکاو و قرتێنراوه ناهونهرییهی که ئه‌مساڵ به پێوه له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌که‌وه دانرابوو، ئه‌گه‌رچی من پێم وایه دانانی ئه‌و په‌یکه‌ره یه‌کده‌سته له سه‌ر ڕووکارێکی مه‌ڕمه‌ڕ ته‌عبیر و مه‌به‌ستێکی ڕاسته‌وخۆ و وشیارانه نییه بۆ ستایش و ڕێزلێنانی سه‌دام، هێنده‌ی که ته‌عبیر و ئاماژه‌یه بۆ نه‌ست و ناوشیارێکی بریندار که هێشتا تارمایی و تاپۆکانی به‌عس و سێبه‌ره‌کانی سه‌دام له زاکیره و خه‌یاڵدانیدا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، له ئاسته وشیارانهکهشیدا ئێمه ده‌توانین بپرسین ئه‌مه چ تێڕوانینێکی جوانیناسانه بۆ ئازار و مه‌رگه و کام ئیراده‌ی گێڕانه‌وه‌ی کاره‌ساته که سه‌دام ته‌نها به‌ده‌ستێکی شکاوه‌وه و بهپێوهوهستاو وه‌کوو په‌یکه‌ره‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕووکارێکی مه‌ڕمه‌ڕ زیندوو ده‌کاته‌وه و به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قیژه و زریکه و هاواره نه‌نووستوو و ئارامنهگرتووی ئه‌منه سووره‌که‌دا زاڵ و سالاری ده‌کاته‌وه؟ ئایا ئه‌مه جۆره جوانیناسییه‌کی هونه‌ریی کاره‌سات و و مه‌رگ و ئازاره که جه‌للاد به ده‌ستێکی شکاوه‌وه زیندوو بکه‌یته‌وه؟ یان نه‌خێر، ته‌نها داڕزانێکه له تێڕوانین و ده‌ره‌وه‌ستی ئێمه به‌نیسبه‌ت تێگه‌یشتنمان له کاره‌سات و شه‌که‌ت و ماندووبوونمان له‌وه‌ی که ئیتر هاوار بۆ ئازاره‌کانمان بکه‌ین؟ یان به‌دگۆڕانێکی به‌شێنه‌ییه له “گێڕانه‌وه‌ی کاره‌سات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کاره‌سات؟”
دیاره له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان به‌گشتی و کۆمه‌ڵگای کوردیش نۆستالۆژیای و ئاخوئۆف بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیکتاتۆر و تاسه‌ی ڕامووسانی دووباره‌ی جه‌للاد شتێکی سه‌یر نییه، نهستهوهریی ئه‌م هه‌رێمه به چێژبینین له ئازار و قوربانیدان بۆ ئایدیا بان سرووشتییه‌کان زاخاو دراوه، هه‌موو ئه‌و حیکایه‌ته سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی که له‌باره‌ی گیانله‌به‌ره ئه‌فسووناوییه‌کانی وه‌کوو خوێنمژ(vampire)، درنج و خێوی بیابان و…هتد، هه‌یه به جۆرێک له جۆره‌کان له فۆرمی حه‌ز بۆ جه‌للاد و ستایشی دیکتاتۆری باوک(جه‌للاد) دووباره ده‌بێته‌وه، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت هه‌ندێک گێڕانه‌وه ده‌بیستین که سه‌دام حسێن وه‌کوو پاڵه‌وان و قاره‌مانێکی بان سرووشتیی نیشتیمانیی(تۆ بڵێ ئێراقی به‌عسی داگیرکه‌ر و ئه‌نفالچی) ده‌نوێننه‌وه که گوایه وڵاتی له سه‌ر قامکێکی به‌ڕێوه ده‌برد و هیچ ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی بوێری ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد به لاچاویشه‌وه چاو له هه‌یمه‌نه و هه‌یبه‌تی دیکتاتۆر و سمێڵه به‌ده‌وییه‌که‌ی بکات، دیاره سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م حیکایه‌ت و گێڕانه‌وه‌یانه له ناو دونیایه‌کی وه‌همیانه و دۆشداماودا مانا په‌یدا ده‌که‌ن، دونیایه‌ک که بوونه‌وه‌ره‌کانی ناوی خورافه‌یان له ڕاستییه‌کان پێ باشتره، خورافه‌یه‌ک که له ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه ڕه‌نگه بڕێک هێوریان بکاته‌وه به‌ڵام له پانتای واقیعیدا تارمایی و شه‌وه‌یه‌که که هه‌ناسه‌یان له‌به‌ر ده‌بڕێت، بۆیه ده‌توانین بپرسین ئه‌م گێڕانه‌وه حه‌ماسی و ستایشئامێزانهی که به نیسبه‌ت جه‌لاده‌وه ده‌کرێت ئایا له دونیای بێداری و ملکه‌چییه‌کی واقیعیدا خۆ‌یا ده‌بێت یان وڕێنه‌ی ناو زینده‌خه‌ون و ده‌مه‌ده‌می تاسان و ههناسهلهبهربڕانی قوربانییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که دیکتاتۆر و جه‌للاد دۆڵپ ئاسا هاوشێوه‌ی شه‌وه‌یه‌کی سامناک هه‌ناسه‌کانی خستووه‌ته ژماره‌وه؟ به هه‌ر شێوازێک وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه و هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین ناتوانین نکۆڵیی له قه‌یرانێک بکه‌ین که له ئاستی گێڕانه‌وه‌ی کاره‌سات و گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌للاد و دیکتاتۆردا له به‌رده‌مماندا قوت بووه‌ته‌وه، ئه‌گینا هیچ کات په‌یکه‌ره‌یه‌کی جه‌للاد(با به دهستپهڕیویش بێت) له ڕووکارێکی مهڕمهڕیندا و له شارێکی وه‌کوو سلێمانیدا به‌پێوه دانه‌ده‌نرا، من ناڵیم ئه‌مه ده‌ستێکی پلانداڕێژانهی له پشت بووه(هه‌ر چه‌ند نابێت ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش به دوور بزانین) به‌ڵام ئه‌مه کام زائیقه و چه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه که ئاوه‌ها جه‌للادی کاره‌ساته‌کانی خۆی به‌پێوه وێنا ده‌کات و زیندوو(با به نوقسانیش بێت) ڕایده‌گرێت؟ یان ده‌توانین بپرسین ئایا هیچ فۆرمێکی دیکه‌ی پیشاندانی دیکتاتۆر(جه‌للاد-باوک) نه‌بوو ئێمه به پێوه‌ری برینه‌کانمان دایڕێژین و بیگێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌للاد نه‌گه‌ڕێنینه‌وه یان نه‌گه‌ڕێته‌وه؟ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیارانه یان لانیکه‌م هه‌وڵدان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیارانه به‌ده‌ر نییه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سایکۆلۆژییه‌ی که له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری و جۆرێک داگیرکراویی ده‌روونی قوربانی و په‌یوه‌ستبوونی ناخه‌کی له نێوان دیکتاتۆر و قوربانیدا هێناوه‌ته ئاراوه.
له تێڕوانینی ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕه‌مزیی دیکتاتۆره‌کان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پێکهاتی که‌ونارای بنه‌ماڵه و کولتووری خێزانیی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه که بێگومان جه‌وهه‌ری ئه‌م پێکهاته‌یه له لایه‌ن ئایین و نه‌ریته‌کانه‌وه دیاری ده‌کرێن. ئایین و نه‌ریت دوو له هه‌ره جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌کانی تێگه‌یشتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ دونیا و دیارده و بوونن و مه‌عریفه سه‌ره‌تایی و کۆنه‌کان هه‌م له ڕێگه‌ی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌وه خۆیان مانیفێست کردووه و هه‌میش هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌وه پاساویان بۆ بوون و ڕه‌وایی تێگه‌یشتنی خۆیان له دونیا و گه‌ردوون و دیارده‌کانی هێناوه‌ته‌وه. له زۆر قۆناغی مێژووییشدا به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی کهونارابوونیان، ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره توانیویانه پشتگیر و پاڵپشتی یه‌کتر بن و هه‌ندێ جار له کراس و سوخمه‌یه‌کی یه‌کڕه‌نگدا پێکه‌وه ده‌رکه‌ون و هه‌ڵاواردنیان به‌م ئاسانییانه نابێت. یه‌کێک له بنه‌ماکانی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره ڕێزلێنانی بێمه‌رج و بیسێودووه له‌ناو پێکهاتی خێزان و بنه‌ماڵه‌دا له هه‌مبه‌ر باوک له ئاسته واقیعی و ڕهمزییهکهیدایه واته ملکه‌چبوونی هه‌میشه‌یی و بێمه‌رج له به‌رامبه‌ر “باوک” وه‌کوو ڕاگر و پارێزه‌ری پێکهات و بازنه‌ی ئه‌م خوان و خوێنه‌دایه.
ئێمه له ڕۆمانی “حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم”ی شێرزاد حه‌سه‌ندا به ڕوونی و ڕاشکاوی و به ته‌کنیکی به‌هێز و کاریگه‌ر ڕۆڵی باوک له ئاڕاسته‌کردنی خێزان (وه‌کوو پاژی بنیاتنه‌ری کۆمه‌ڵگا) و هه‌ڵبه‌ت خه‌ساندن و له‌باربردنی منداڵ و ڕۆڵه و ده‌سکه‌وت و به‌ر و داهاته‌کانیشی ده‌بینین، ڕه‌نگه ئه‌م ڕۆمانه ئه‌گه‌ر بڵێین ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێنه بۆ پیشاندنی کۆی سایکۆلۆژییه‌تی منداڵکارانه و پێنه‌گه‌یشتوو و به‌ده‌وی و له هه‌مان کاتدا سادۆمازۆخیستی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاته ئایینییه پێشنه‌که‌وتووه‌کان، هه‌ڵه‌مان نه‌کردبێت کارئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی ڕۆمانه‌که که بێناویشه و ده‌کات کوڕی گه‌وره‌ی باوک له گه‌وره‌ترین ژنی به هاندان و فیتی بچووکترین ژنی باوک به به‌ڵێنێکی سۆزدارانه و عاشقانه و به چه‌پڵه‌لێدانی هه‌موو خوشکه ڕاسته‌قینه و زڕخوشکهکان، باوکی دیکتاتۆر، باوکی خه‌سێنه‌ر و باوکی دیوار و حهسارساز ده‌کوژێت، به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کیی لێره‌دا ته‌نها به باوککوژی و دیکتاتۆرکوژییهوه ته‌واو نابێت به‌ڵکوو میراس و به‌رماوه‌کانی باوک و دیکتاتۆر درێژایی ڕێگاکه و ئاسۆی دۆخه‌که دیاری ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی مایه‌وه “سه‌گه‌کانی باوک” و خوێنی باوک به ده‌ستی کوڕه بوو، ئه‌گه‌رچی “حه‌سار”ه‌کانیان به‌جێهێشتبوو و لێی ده‌رباز بووبوون، سه‌گه‌کان کوڕ یان هه‌مان باوککوژیان ڕاوده‌نا، له سه‌ر دره‌خت، له سه‌ر دیوار، له ژێرزه‌مین، ته‌نانه‌ت له خه‌ون و مۆتهکهشدا وازیان نه‌ده‌هێنا و به‌دوای بۆنی خوێنی خاوهنهکهیاندا ده‌چوون، باوککوژ له هیچ کوێ و هیچ شوێنێک نه‌یتوانی تامی ئارامییه‌کی ئاسایی و پشوودانێکی ڕۆژانه‌یی بچێژێت جگه له ژێر سه‌ردابی گۆمه‌زی گۆڕستانێک، شوێنێکی شووم و دێز له تاپۆ و تارمایی کولتوورێکی که‌ونینه‌یی و خوێناوی “زێوان”ی گۆڕستان به مه‌رجی ئه‌وه‌ی کوڕه‌ی باوککوژ خوشکه پاکیزه‌کانی بداتێ ئیزنی ئه‌م خۆشاردنه‌وه و پشوودان و ڕزگاربوونه نیوه‌چڵه‌ی له ده‌ست سه‌گه‌کانی باوک و خه‌ونی خوێناوی باوک ده‌داتێ، ئه‌مه ئاسۆی پرۆسه و کۆی دیمه‌نی دیکتاتۆرپهرستی و بانگهێشتکردنه‌وه‌ی و گه‌ڕانه‌وه‌ی وێنا و پهیکهرهکانێتی و هه‌ڵبه‌ت به‌دواداهاته ده‌روونی و کردهکییهکانیشی.
بۆیه ده‌بینین دوای هه‌ژده ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی سه‌دام(2006) و هه‌ندێ له هاوه‌ڵ و تاقمه هاوبیره‌کانی، ئه‌م ڕاستییه‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێت که سه‌دام ته‌نها وه‌کوو جه‌سته و له‌ش (ئه‌وه‌ش له دونیای ڕێوێڵکهری زانیاری و داتا ساخته‌کانی هه‌نووکه بووه به گریمانه و ئه‌گه‌ر؛ ڕه‌نگه دڵخۆشییه‌ک که به‌ڵێ له‌سێداره درا و گؤربهگۆڕ بوو) له دونیادا نه‌ماوه و ئه‌و وێنه و ئایدیایانه‌ی که به‌عس و مه‌کینه‌که‌ی کاریان بۆ ده‌کرد به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌ناوه به پاساودانه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی جیا جیا ئێمه سرووته پاڵه‌وانی و حه‌ماسه‌ته بێ وێنه‌که‌ی له زاری تاقم و که‌سانی مه‌ده‌نی و هه‌ندێ میدیای سێبه‌ری سیاسی ده‌بیستینه‌وه یان جۆره هه‌وڵێکی خزۆک و به‌رده‌وام هه‌ست پێده‌که‌ین بۆ ستایش‌کردن و بانگهێشتکردنه‌وه‌ی یاد و بیره‌وه‌رییه‌کانی، ئه‌م ده‌نگ و هه‌وڵانه وه‌کوو تیشکم خسته سه‌ری جیا له‌وه‌ی خۆیان قوربانیی و زاملێکهوتوون ده‌یانه‌وێت له ستراتیژێکی گومڕاکه‌ر و پهردهپۆشدا خۆیان وه‌کوو تاقه‌ڕێگه‌ی بینینه‌وه‌ی ڕاستی و هه‌ڵگری کلیلی ڕزگاری بناسێنن، لێره‌دا ده‌ڵێن لایه‌نێک له‌م بانگهێشتکردن و یادکردنهوهیهی بیره‌وه‌رییه‌کانی دیکتاتۆر په‌رچه‌کردارێکه که له هه‌مبه‌ر دۆخی هه‌نووکه ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌رچه‌کرداره ئه‌وه‌نده په‌له‌قاژه‌یه‌کی ناته‌ندرووسته بۆ ده‌رچوون له دۆخی هه‌نووکه ئه‌وه‌نده هه‌وڵ بۆ بینینه‌وه‌ی ڕێگا و که‌شفی ڕێبازی ڕزگاری نه‌بووه و نییه، ته‌نها جۆرێکی دیکه له گه‌ڕانه‌وه بۆ سێبه‌ری ئه‌ویدیی گه‌وره و دیکتاتۆر و باوکی به‌ده‌وییه که بانگهێشتکه‌ر ئیراده‌ی خۆی به ته‌واوه‌تی له‌به‌رده‌میدا قوربانی ده‌کات! واته کاتێک تاک و هاووڵاتیی ئێمه ده‌که‌وێته ژێر زه‌خت و گوشاری ژیانی ڕۆژانه یه‌کسه‌ر خه‌یاڵی بۆ ڕۆڵی تاقانه و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی دیکتاتۆر ده‌چێت و دیکتاتۆر وه‌کوو فریادڕه‌س بانگهێشت ده‌کاته‌وه، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی باوکی به‌ده‌وی و بکوژ؛ له ڕاستیدا یه‌کێک له سه‌فسه‌ته و چه‌واشه تێگه‌یشتن و تێگهیاندنهکان دوای ڕووخان و له‌سێداره‌دانی سه‌دام هه‌ر ئه‌مه بووه که دیکتاتۆر و کاریزما و خه‌رمانه‌ی ده‌وری دابڕێژنه‌وه و هێشتا چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ن، شتێک که وه‌کوو به‌ڵگه بۆ ئه‌م سه‌فسه‌ته‌یه له لایه‌ن ئه‌م تاک و تاقم و که‌س و گرووپه‌وه باس ده‌کرێت دۆخی جێگیری ژیان و گوزه‌ران بووه له سه‌رده‌می دیکتاتۆری باوک و هه‌روه‌ها ئاره‌زوو و بوێریی دیکتاتۆر بووه بۆ جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری و عه‌داله‌ت.
هه‌ر وه‌کوو له سه‌رتادا تیشکم خسته سه‌ری ئه‌م ئهفسانههۆنینهوانه و ئه‌م حیکایه‌ته خورافیانه جگه له‌وه‌ی له نه‌ستێکی که‌ونینه و ناوشیاره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن، کایهپێکراوی کۆمه‌ڵێک تۆڕ و رایه‌ڵه‌ی میدیایی و ده‌یتای وێڵی ناو جیهانی ئێسته‌ن، له ئاوه‌ها دۆخێک‌دا نه‌ست و زه‌ینی ناوشیار کاراتر له وشیاریی و خودئاگایی ئیش ده‌کات بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌ی دیکتاتۆر بۆ پانتای ئه‌منه سووره‌که ده‌شیت جۆره شکستێک له نه‌ستی ئێمه‌دا و له ئاسته ڕه‌مزییه‌که‌یدا بێت هاوکات که په‌یامێکیشه بۆ ئاستی وشیاری و ئاوه‌زی ئێمه، شکستێک که دیکتاتۆر هێشتا هه‌ر به‌پێوه‌یه با ده‌ستێکیشی قرتا بێت، به‌ڵام لانیکه‌م هێشتا ڕه‌مزیانه هه‌یمه‌نه‌ی به سه‌ر ئه‌منه سووره‌که‌دا هه‌ر هه‌یه، ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڕاندنه‌وه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ی په‌یکه‌ره‌ی جه‌للادی-باوک بۆ ئه‌منه سووره‌که بخه‌ینه پاڵ وێنه‌یه‌ک که له ماڵه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر گیراوه و بڵاو کراوه‌ته‌وه ئه‌م وێنه سامناکهمان له نه‌ست و زه‌ینی ناوشیار ڕه‌هه‌ندی دیکه په‌یدا ده‌کات، وێنه‌ی ماڵه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر، وه‌کوو ڕه‌مزی هه‌زاران که‌سی قوربانی دانراوه و له سه‌ر پارچه‌یه‌ک نووسراوه “ئه‌م خانووه بۆ فروشتن” به ڕه‌قه‌مێکی ته‌له‌فۆنه‌وه فرۆشتنی ئاسه‌واری ڕه‌مزیی که ته‌عبیر له مه‌رگی هه‌زاران که‌س ده‌کات، به جۆرێک کڕینه‌وه‌ی هه‌مان په‌یکه‌ره‌ی دیکتاتۆره که له ئه‌منه سووره‌که‌دا دانراوه.