• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
یه‌ك شه‌ممه‌, حوزه‌یران 1, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 110

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    پیلانێک کە بووە هۆی ئەوەی کورد بگاتە ئامانجەکانی

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    گوڵان بە شکۆمەندی خۆی نووسييەوە

    تاران و واشنتن دوو هەنگاو یەک ئامانج

    سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتارەکەى سەرۆکوەزیرانی کوردستاندا

    دیبلوماسیەتی درەوشاوە

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    ئاشتی کوردستانی باکوور و گەمەی دادێ

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    هەر خزمەتگوزارییەک بەخۆڕایی بوو، تۆ کاڵاکەیت

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 109

    ڕەخنەی شین

    ڕەخنەی شین

    سەرکردە و جەماوەر

    سەرکردە و جەماوەر

  • شــیکار
    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    دۆزینەوەی لوسی؛ پەردەلادان لەسەر گۆڕان  و پەرەسەندنی مرۆڤ

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    سەرە قەڵەمێك لەمەڕ هەڕەشەی هایبرید لەسەر هەرێمی كوردستان

    چاویلکەی زیرەک

    چاویلکەی زیرەک

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    گەشتوگوزاری ڕەش؛ جیهان لەبەردەم ڕەوتێكی نوێی گەشتوگوزاریدا

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

    نزیکەی هه‌شت سه‌د هه‌زار ساڵ لەمەوبەر تەنیا 1%مرۆڤایەتی ڕزگاری بووە

  • ئــــابووری
    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی یه‌كه‌م

    نووڕۆژ (نەورۆز)؛ مێژووی دێرین و نەریتی لەبیرکراو: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی شــیکار

مافە دەستووریەكان و پەرتەوازەیی كورد

دکتۆر هیوا ڕەشید لەلایەن دکتۆر هیوا ڕەشید
ئازار 31, 2024
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
مافە دەستووریەكان و پەرتەوازەیی كورد
0
هاوبەشکردنەکان
78
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

پێشەكی

بە پێی مادەی یەكەمی دەستووری ئێراق فۆرمی دەوڵەتی ئێراق فیدراڵیە، فیدراڵیەتیش بەمانایەكی سادە واتە یەكگرتنێكی ئارەزوومەندانە. دیارە سیستەمەكە بۆ ئەو وڵاتانە گونجاوە و هاتۆتە كایەوە كە تیایدا فرەییی نەتەوەیی و كولتووری و ئاینی هەیە. پاش ڕووخانی ڕژێی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣ كورد بە هیوایەكی زۆرەوە بەشداری كارای هەبوو لە دووبارە داڕشتنەوەی دەوڵەت و سیستەمی دەستوری ئێراق. ئەگەر چی كورد لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا تووشی تاوانی پاكتاوی ڕەگەزی و جینۆساید بوە و هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی شوناس و كولتووری درا، بەڵام دواجار سیستەمی دیكتاتۆری تووشی چارەنووسی چاوەڕوانكراوی خۆی بوو وەك هەر دیكتاتۆرێكی تر.

مافە دەستوورییەكان

بۆیە  لە دانان و نوسینەوەی دەستوور لە ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ كورد دەنگی بۆ ئەم ڕێكەوتنە كۆمەڵایەتیە دا، وە كورد چەندین مافی دەستووری بۆ جێگیربوو، لە وانە داننان بە شوناس و زمان و كولتوور و كیانی سیاسی هەرێمی كوردستان، وە سەبارەت بە پرسی خاك مادەی ١٤٠ دانرا بۆ یەكلای كردنەوەی چارەنوسی ناوجە دابڕێنراوەكان. وە دانان بە فیدراڵیەت بۆ كورد وەك هەموو پێكهاتەكانی تر جێی بایەخ بوو، چونكە فیدراڵیەت گونجاوە لە گەڵ بنەماكانی دیموكراتی بە پشت بەستن بە دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لە نێوان هەرێمەكان و حكومەتی فیدراڵ.

بەڵام بە تێپەڕینی كات و هاتنی چەند حكومەتێك لە ئێراق بە ئەزموون دەركەوت كە جێ بەجێ كردنی فیدراڵیەت بەو شێوەیەی لە دەستووردا هاتوە ئاسان نیە، بۆیە مافە دەستوورییەكانی كوردیش بە تایبەتی تووشی ئالەنگاری بوونەوە، ئەمەش دەكرێت بۆ دوو هۆكار بگەڕێتەوە. یەكەمیان، نەبوونی ئیرادەیەكی ڕاستەقینە لە لایەن كاربەدەستان لە ناو حكومەتی فیدراڵ بۆ پابەندبوون بە دەستوور، وەكو ئەوەی هاتوە و لە بەرژەوەندی هەموو لایەك لە چوارچێوەی فیدراڵیەتێكی تەواو و بەهەموو بەها و تایبەتمەندیەكانیەوە. و هۆكاری دووەم خودی هێزە سیاسیەكانی هەرێم كە لە بەغدا بوونیان هەبوو.

نەبوونی سیاسەتی نیشتیمانی كوردی لە بەغداد:

ئەوەی مایەی نیگەرانیە بۆ هاوڵاتیانی كورد بریتیە لە غیابی سیاسەتێكی نیشتیمانی كوردیی كارا لە مامەڵەكردن لە گەڵ حكومەتی فیدراڵ و دەزگا فیدراڵیەكان. هاوڵاتی ئێمە نیگەرانی ئەوە نیە كە كارەبەدەستانی بەغدا چۆن دەڕوانن لە ماف و پێگەی كورد و چۆن مامەڵەی لە گەڵ دەكەن، بەڵكو زۆرجار هێزە سیاسیە كوردیەكانن كە سەركەوتوو نەبوون لە دروستكردنی بەرەیەكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ داڕشتن و جێ بەجێ كردنی ئەجێندای سیاسی و دەستوری كورد لە بەغداد. لێرە مەبەستم هەموو نوێنەرانی كوردە چ لە دەسەڵات بن یان ئۆپۆزسیۆن، ئەمەش فاكتێكە و دەبێت دانی پێدابنرێت.

ئەگەر چی هەندێ دەڵێن دەستووری ئێراق بخوێنیتەوە وا هەست دەكەیت بۆ وڵاتێكی پێشكەوتووی وەك سویسرا نوسراوەتەوە، وەهەندێ تر پێیان وایە دەستووری ئێراق پڕیەتی لە بۆمبی چێنراو كە دەكرێت بە كورددا بتەقێتەوە، ئەگەر هۆشیارانە هەنگاو نەنێت و سیاسەت نەكات. بە بۆچوونی ئێمە هەردوو بۆ چوونەكە جۆرێك لە موبالەغەی تێدایە. بۆیە دەستووری ئێراق و فەلسەفەی سیستەمی فیدراڵی بەشی ئەوە دڵنیایی تیدایە كە نیگەرانی ئێمەی كورد بڕەوێنێتەوە، بە مەرجێك بوونی سیاسی كورد لە بەغداد بوونێكی بەهێز و نیشتیمانی بێت لە شەڕی جێ بەجێ‌ كردنی دا. چونكە بمانەوێت یان نا، یاسا و سیاسەت وەك دوو ڕووی یەك دراون، هەردووكیان كاریگەریان لە سەر یەكتر هەیە، بۆیە دەستووریش كە لە لووتكەی یاساكانە، ناتوانێت ژیانی خەڵكی بگۆڕێت، و لە دۆخی ڕاستەقینەدا ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و پارێزەری ماف و ئازادییەكان، ئەگەر بوونی سیاسیمان لاواز و پەرتەوازە و فرە گووتار بێت. چونكە دەستوور وەك بەڵگەنامەیەكی یاسایی باڵا بۆ پراكتیزەكردنە لەواقعی سیاسی و كومەڵایەتی و ئابووری لە رێگەی دەزگا و دەسەڵاتەكانی دەوڵەت وەكو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری و جێ‌ بەجێ‌ كردن.

پەندێكی ئەمریكی هەیە ئێژێت” دەستوور گەرەنتی بەختەوەریت بۆ دەكات، بەڵام ئەوە لە سەر تۆیە كە دەستی پێوە بگریت و داوای بكەیت و دەستبەرداری نەبیت”. واتە بەختەوەریەكە پەیوەستە بە هەوڵادان بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی، بەمانایەكی تر وەك دەوترێت ماف نادرێت، بەڵكو بەدەست دەهێنرێت و وەردەگیرێت. لێرە پرسیارێ دێتە پێشەوە ئایا كورد بۆ هەمیشە كاریگەری لاوازی هەبوە لە دروستكردنی بڕیاڕ لە سەر بنەمای دەستوور لە بەغداد، بە شێوەیەك لە بەرژەوەندی مافە دەستووریەكانی بێت؟ ئایا كورد لەوە تێ نەگەیشتبوو كە پاش ڕووخانی ڕژێم گۆڕینی ئەقڵییەت و كلتوری سیاسی بەعسیزم كارێكی ئاسان نیە لە كۆمەڵگەی سیاسی ئێراق و دەكرێت ببێتە ئالەنگاری بۆ مافەكانی با لە دەستووریش هاتبێت؟

بۆیە نەبوونی دید و ڕوانگەیەكی نیشتیمانی و ئیرادەیەكی یەكگرتووی پتەو بۆ كاركردن لە سەر بنەماكانی فیدراڵیەت بە جێ بەجێ كردنی دەستوور و مافە دەستوورییەكان، دەتوانین بێژین هۆكاری سەرەكی ئەو دۆخەیە كە هەیە لە بەغداد بەرامبەر بە كورد. ئەوەی ئێستاش ڕوودەدات فۆڕمێكی تری سیاسەتە دژ بە مافە دەستوورییەكان و بنەماكانی فیدراڵیەت. ئەگەر سەرنج بدەین نەیارانی كورد سودیان لە دەستوور وەرگرتوە بۆ ئەوەی بوونی سیاسی و دەستووری كورد لاواز بكەن و دووبارە فۆرمی سیستەمە سیاسیەكە بكەنەوە بە ئاراستەیەك كە دژە بە فیدراڵیەت و هاوبەشی لە دەوڵەتداری.

نیەت پاكی بەغداد بەرامبەر مافە دەستووریەكان:

بۆ نموونە لە پرسی مووچە، دەركەوتوە چەمكی “هاوڵاتی بوون”ی تاكی كورد لە ئێراق پرسێكی جدی و لە پێشینە نیە لای دەسەڵاتدارانی ئێراق، چونكە دوای بڕیاڕەكانی دادگای فیدراڵی لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ دەبوایە  دەوڵەتی ئێراق پرسی موچەی هاوڵاتی هەرێمی لەناو ململانێ‌ سیاسیەكان دەربهێنایە، چونكە دوای وەرگرتنی مەلەفی نەوت و غاز و ڕاگرتنی ناردنە دەرەوەی نەوت، چاوەڕوانكراوبوو كە قەیرانی دارای و گرفتی مووچە لە هەرێم دروست دەبێت. بۆیە چ دادگای فیدراڵا چ دەسەڵاتی جێ‌ بەجێ‌ كردن یان یاسادانان ئەم پرسەیان وەك پرسێكی هاوڵاتی ئێراقی نەخستە پێش پرسە سیاسی و ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، لە كاتێكدا دەزانین حكومەتی ئێراق لە سەردەمی شەڕی داعش كاتێك داعش ٤٠% ی خاكی ئێراقی داگیر كردبوو، بەتایبەتی شاری موسڵ، بەڵام مووچەی مووچەخۆران خەرج دەكرا. ئایا ئەم تێڕوانینەی بەغداد بۆ پرسی مووچە و دواخستن و بەستنەوەی بە بیانووە سیاسیەكان و گفتوگۆكانەوە ڕەوایە!

یەكێك لە بیانوەكانی تری حكومەتی فیدراڵ ئێستا بریتیە لە نەناردنی لیستی سەربازی و پێشمەرگە لە لایەن حكومەتی هەرێم، بۆیە بەغداد مووچەی تەواوی نەناردووە، لە كاتێكدا دادگای فیدراڵی بڕیاڕی لەم پرسە داوە وەكو ماف، وە ئەم بیانوەش جێگەی باوەڕ نیە و بەڵگەش نیە بۆ نیەت پاكی، چونكە لە بەرامبەردا دەبینین هێزەكانی ملیشیای حەشد كە نزیكەی ٢٥٠ هەزار مووچە خۆرن هێشتا لیستی ناو و داتایان بەردەست نیە لە وەزارەتی دارای ئێراق، بەڵام مانگانە بەكاش پارەیان بۆ خەرج دەكرێت، وە هێزەكانی هەواڵگریش بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامە نووسان هێشتا ناویان و زانیاریان لە وەزارەتی دارای بەردەست نیە، بەڵام مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت. لە كاتێكدا پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆی هەرێم لە سەردەمی شەڕی داعش پشتیوانی باشی سوپای ئێراق بوون و زیاتر لە هەزار شەهید و نزیكەی ١٠ هەزار برینداریان داوە لە شەڕی داعش، بەڵام ئێستا بە نیەتێكی خراپەوە مامەڵە دەكەن، وە دەیانەوێت دووبەرەكی و ناتەبای پەرەبسێنێت، ئەم پرسانە دەبێت بە گفتوگۆو هەماهەنگی یەكلای بكرێتەوە، نەك بژێوی خەڵكی پێوە ببەسترێتەوە. بەغداد لەم پرسە بە شێوەیەك مامەڵە دەكات كە لە ئیندێكسی شەفافیەت و نەبونی گەندەڵی لە لووتكە وڵاتانی جیهانی بێت، هەموومان ئاگادارین ئەم وڵاتە تاكە وڵاتە ڕابردووی لە ئێستا پێشكەوتوو تر بوە، وە لەم وڵاتە بە پێی هەندێ‌ داتا تەنها لە بیست ساڵی ڕابردوو نزیكەی ٥٠٠ ملیار دۆلار لە لایەن بەرپرسانەوە بردراوە.

لە گەڵ ئەمانەش دا من وەك مووچە خۆرێك كە بەنەتەوە كوردم و بەناسنامە و بە پێی دەستوور هاوڵاتی ئێراقیم هیچ  پەیوەندیم نیە بەو ململانێ‌ سیاسیەی كە هەیە، چۆن دەبێت دەوڵەت خۆی لە بەرپرسیاری بێ‌ بەری بكات، یان من وەكو كارتی فشار بەكار بهێنێت، لە كاتێكدا ئەمە مافێكی دەستووریە و دەوڵەت بە دەستوور ناچارە كە بە چاوی یەكسان سەیری هاوڵاتیانی بكات هەر لە زاخۆ تاكو فاو. هەروەكو لە مادەی ١٤ی دەستوور هاتووە “العراقیون متساوون أمام القانون دون تمییز بسبب الجنس أو العرق أو القومیە أو الاصل أو اللون أو الدین أو المذهب أو المعتقد أو الرأی أو الوضع الاقتصادی أو الاجتماعی”.

بنەمای لێك جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان و ڕۆڵی دادگای فیدراڵی:

بۆیە پێویستە بابەتیانە و بەدەر لە بۆ چوونی سیاسیی سەیری ئەم پرسانە بكرێت. یەكێك لە بنەما گرنگەكانی هەر دەستوورێك بنەمای لێك جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانە. ئەمەش زۆر لە مێژە لە لایەن بیرمەندان و فەیلەسسوفانەوە باسی لێوەكراوە وەكو كانت و جون لوك و مونتسكیو، لە پیناو ڕێگرتن لە دروست بوونی دیكتاتۆری سیاسی و دەستووری نابێت هیچ دەسەڵاتێك دەستورەردان لە كاروتایبەتمەندی دەسەڵاتێكی تر بكات. واتە دەسەڵاتەكان پابەندبن بەو تایبەتمەندیە دەستووریانەی بۆیان دانراوە بەبێ‌ تەداخوول كردن لە كار و  تایبتمەندی دەسەڵاتێكی تر. بۆیە ئەم بنەمایەش لەناو دەستووری ئێراق دا دانی پێدا نراوە (مادەی ٤٧)، بۆیە هەریەك لە دەسەڵاتەكانی یاسادانان و دادوەری و جێ بەجێ كردن تایبەتمەندی و دەسەڵاتیان دیاری كراوە، و تەنها لە سنورێكی كەم هەماهەنگ و چاودێرن بە سەر یەكەوە لە پێناو پاراستنی ماف و ئازادیەكان و بنەماكانی دەستوور. بۆیە كاتێك ئەم بنەمایە وەك خۆی جێ‌ بەجێ‌ نەكرا، بێ‌ گومان مەترسی لە سەر ماف و ئازادیە دەستووریەكان و فۆرمی حكومڕانی دروست دەبێت.

ئەگەر سەرنجی تایبەتمەندی دەستووری و رۆڵی دەستووری دادگای فیدراڵی بدەین دەبینین ئامانجی ئەم دەسەڵاتە دادوەریە گرنگە دواجار پاراستنی دەستور و ڕێگرتنە لە سەرپێچی دەستوور، بەمانایەكی تر رۆحی دەستوور جێ‌ بەجێ‌ دەكات جا لە ڕاڤەكردنی دەستوور بێت یان لە یەكلای كردنەوەی ناكۆكیەكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و فیدراڵ یان ناكۆكی نیوان دەسەڵاتە ناوخۆیەكان وەك پاریزگاكان(مادەی ٩٢،٩٣)، بۆیە لە وڵاتانی فیدراڵی ئەم دادگایە رۆڵی گرنگی هەیە بۆ پاراستنی مافە دەستووریەكان و لابردنی سەرپێچی دەستور. بۆیە لە ئێراقیش رۆڵی ئەم دادگایە نادیدە ناگرین، بەڵام لە گەڵ ئەوەش دا هەندێ‌ لە بڕیاڕەكانی ئەم دواییەی دادگاكە بەدەر نیە لە كاریگەری سیاسی و مەرامی سیاسی بە ئاڕاستەی سنورداركردن و بچووكردنەوەی پێگەی سیاسی و دەستووری هەرێمی كوردستان.

بۆ نموونە لەو حوكمەی لە داوای ژمارە ٨٣ و هەردوو یەكخراوەكەی (١٣١) و(١٨٥)ی ئیتیحادی /٢٠٢٣ هەستاوە بە تەشریع كردنی چەندین دەقی یاسای نوێ، لە سەر بنەمای نادەستوری بوون و هەڵوەشانەوەی چەند بڕگەیەك لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان- ئێراقی ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو. یەكێك لە بیانوەكان سەرپێچی مادەی ١٤ و ١٦ی دەستورە كە تایبەتن بە بنەمای یەكسانی و پێدانی دەرفەتی یەكسان بە هەموو تاكێك، وە بیانوویەكی تر بریتیە لە گونجاندن لە گەڵ یاسای ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠١٩ی هەمواركراوی كۆمسیۆن سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئێراق، تاوەكو سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات، ئەگەر چی دەكرا بۆ ئەم بابەتەش بگەڕێتەوە بۆ هەرێم و بە تایبەت دەسەڵاتی دادوەری و ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی لەم پرسە. بۆیە ئەم تەشریع كردنەی دادگاكە لە لایەكە ناچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتە دەستووریەكانی دادگاكە، بە تایبەتی راڤەكردنی دەقەكانی دەستور، كە ئەمەش پێچەوانەی بنەمای لێك جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانە. وە لە لایەكی تر  پەنا بردن بۆ تەشریع لەم كەیسە ئەگەر ببێتە پێشینەیەكی دادوەری ئەوە مەترسیدار دەبێت لە داهاتوو، چونكە هەر كاتێك تانەیەك بدرێ لە یاسایەكی هەرێم ئەو دادگایە بۆی هەیە بڵێ‌ ئەو یاسایە یان دەقە ناگونجێت لە گەڵ دەستوور، تا ئێرەش ئاساییە، بەڵام لە هەمان كاتدا بێ گەڕانەوەی بۆ ئیرادەی نوێنەرانی گەلی كورد لە هەرێم كە بریتییە لە دەسەڵاتی یاسادانان هەستێت بە هێنانی دەق و دەستەواژەی یاسایی نوێ. بۆ نموونە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەمواركراو یاسایەكی گرنگە بۆ گەلەكەمان، چونكە بەم یاسایە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢ بەڕێوە چوو. ئەگەر چی وەكو هەر یاسایەك تێبینی هەڵدەگرێت و شایەنی هەمواركردنە لە لایەن پەرلەمانی كوردستان، نەك بخرێتە ژێر دەستی ناحەزان و بۆ بەرژەوەندی خۆیان چۆن بیانەوێ بەو شێوە مادەكانی هەڵوەشێننەوە و دەقی بۆ زیاد بكەن، ئەوەی تا ئێستا كراوە زۆر مایەی نیگەرانی نیە، بەڵام ترسەكان لە هەنگاوەكانی دواتر و دەست بردنە بۆ سەروەری و دەستكەوتە نیشتیمانیەكانی ترمان، كە موڵكی هیچ پارتێكی سیاسی نیە.

لە لایەكی تر دادگاكە هەستاوە بە لابردنی كورسی كۆتاكان، بە بیانووی ئەوەی پێشێلی مادەی ١٦ی دەستوورە كە دەرفەتی یەكسان دەدات بە هەموان بێ‌ جیاوازی، لێرەدا هاوڕام لە گەڵ بۆچوونی ئەنجوومەنی شورای هەرێم كە بە وەرگرتنەوەی كورسی كۆتا ئەگەری زۆرە گرفت دروست بكات لە مسۆگەركردنی  كورسی بۆیان، لە سایەی بڕیاڕدانی دادگاكە بە دابەش كردنی هەرێم بۆ سیستەمی فرە بازنەی بۆ چوار بازنە. چونكە دەنگەكانیان بڵاودەبێتەوە، وە ڕەنگە نەگاتە نرخی كورسی، بۆیە لەم حاڵەتەدا مافی كەمینەكان پێشێل دەكرێت كە مافێكی دەستووریە لە بەشداری سیاسی. لە لایەكی تر لابردن و ناوزەدكردنی كورسی كۆتاكان لە یاسای هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەمواركراو، لە كاتێكدایە لە یاسای تری ئێراق دا وەكو یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگا و قەزاكان بە ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٨(لە مادەی ٩ بڕگەی یەكەم ٩ كورسی دابینكردووە و دابەشی كردوە بە سەر كەمینەكان لە پارێزگا جیاوازەكان). بۆیە بە بۆچوونی ئێمە لەم پرسەدا بوونی كۆتا پێشێلكردنی دەستوور و مادەكانی ١٤ و ١٦ نیە، كە كردوویانە بە بنەما بۆ ئەم حوكمە، چونكە ئەگەر وا بوایە دەبوایە چاوخشانەوەكە یان بڕیاڕەكە بۆ بابەتی كۆتا بۆ یاسا پەیوەندیدارەكانی تریش بوایە كە باس لە كۆتا دەكەن لە ئێراق، وەك لە سەرەوە ئاماژەمان پێكرد نەك تەنها یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ژمارە ١ ی ساڵی ١٩٩٢ ی هەمواركراو، بە بۆ چوونی ئێمە ئەمە بۆ لێدانە لە بەرژەوەندی پارتێكی سیاسی چونكە ئەم ١١ كورسیە زۆرجار لە زۆر پرسدا هاوڕا و هاوپەیمانیەكی سیاسیان هەبوە لە گەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆیە بە بۆ چوونی ئێمە دادگای دەستووری نابێت ببێت بە بەشێك لە ململانێ سیاسەكان، وە نابێت بۆ بەرژەوەندی هیچ لایەنێك راڤەی دەقە دەستووریەكان بكات.

زەمینەسازی سیاسی لە مامەڵە لە گەڵ بەغداد:

بمانەوێت یان نا زەمینەسازی سیاسی رۆڵی گرنگی هەیە، لە جووڵەی دەزگا فیدراڵیەكان بە قازانج یان زیانی كورد و مافە دەستووریەكانی. لە لایەكی تر بوون و ئەقڵی سیاسی و دەستووری كورد لە بەغداد سەركەوتوو نەبوە لە شەڕكردن بۆ مافە دەستووریەكانی كورد، بۆ نموونە بۆچی تا ئێستا لایەنە سیاسەكان و پەرلەمانتاران هەڵنەستاون بە تۆماركردنی سكاڵا دژ بە دەسەڵاتە فیدراڵیەكان لە لای دادگای فیدراڵی؟، دەبوایە كورد وە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد دەكرا زنجیرە سكاڵایەكیان تۆمار بكردایە دژ بە مامەڵەی دەسەڵاتە فیدراڵیەكان بەرامبەر مافە دەستووریەكانی كورد، بۆچی كورد لە ئێراق دا چ مافێكی دەستووری وەك خۆی پێدراوە؟ دەستور چەندین بنەما ودەقی تیدایە كەدەكرێت پەنای بۆ ببرێت دژی هەر بڕیاڕ یان هەر یاسایەك كە تەبا نەبێت لە گەڵیدا، بۆیە دەبێت دان بەوەشدا بنەین كە ئەقڵی دەستووری و توانای تێگەیشتنمان بۆ چەمك و بنەما و مافە دەستوریەكان لە لایەكەوە سنوردار بوە، وە دەستوری ئێراقمان بە لاوە گرنگ و پیرۆز نەبوە بۆ پاراستنی مافەكان، و وەك پێویست دیراسەمان نەكردووە، لە لایەكی تر نا تەبای وای كردووە نەچینە شەڕی مافە دەستووریەكان بە بەهێزی و یەكگرتوویەوە.

بۆ نموونە ئەو زیانانەی كە لە لایەن ڕژێمەكانی پێشووی ئێراق دژ بە گەلی كوردستان و خاكەكەی كەوتووە زیانێكی زۆری بێ‌ سنوری ماددی و مرۆیی و ژینگەیین. بۆ نموونە بە پێی ڕاپۆرتی دەست نیشانكردن و خەمڵاندنی زیانە مادی و مرۆییەكانی رژێمەكانی پێشوو لە نێوان ساڵانی ١٩٦٣-٢٠٠٣ كە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە ئامادەكراوە بە نزیكەی ٣٨٤ ملیار دۆلار مەزندە كراوە، كە پێویستە حكومەتی ئێستای ئێراق قەرەبووی هەرێم بكاتەوە، ئەمە قەرەبووەش مافێكی دەستووریە بۆ كورد، هەر وەكو لە بڕگەی یەكەم لە مادەی ١١٢ ی دەستور باس لە تەرخانكردن بەشێك لە داهاتی نەوت و غاز كراوە بۆ ئەو ناوچانەی زیانمەندبوون لە تاوانەكانی ڕژێمی پێشوو. هەروەها لە مادەی ١٣٢ی دەستووریش بەهەمان شێوە باس لە ئەركی دەوڵەت كراوە لە قەرەبوو كردنەوەی كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و زیان لێكەوتوانی ڕژێمی پێشوو، وە لە بڕگەی دووەم باس لە قەرەبووی قوربانیانی تیرۆر دەكاتەوە. یۆیە ئەم مافە دەستووریانە و چەندین مافی تر هەن پێویستە كورد شەڕی بۆ بكات.

فاكتێك هەیە كە ئێمە لەم جوگرافیایە دەژین لە چوارچێوەی ئێراق، وە ئێراقیش دەراوسێی چەند وڵاتێكە كە دۆخی كورد خراپ ترە تیایدا، وە ئیرادەیەكی هاوبەشی هەرێمی دروست بوە بۆ سنورداركردنی بوونی سیاسی و دەستوری كورد، بۆیە چاوەڕوان كراوە كە كار بۆ كۆتكردنی مافە دەستوریەكانی ئێمەش بكەن لە ئێراقدا. بۆیە هێزە سیاسەكانی هەرێم دەبێت مامەڵە و سیاسەتێكی ژیرانە و نیشتیمانی پەیڕەو بكەن لە گەڵ وڵاتانی هەرێمی، چونكە كاریگەریان كەم تا زۆر هەیە لە سەر حوكمڕانی و سیاسەت و مامەڵەی دەسەڵاتە فیدراڵیەكان لە ئێراق بەرامبەر بە هەرێم ومافەكانی.

بۆیە دەبێت هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكان بە بەرپرسیاریەكی نیشتیمانیەوە لە پرسە دەستووری و مافە دەستووریەكان بنواڕن. دەبێت هەموو هێز و لایەنەكان  پرسە نیشتیمانیەكان بخەنە پێش بەرژوەندی كەسی و حزبیەوە و ململانێ سیاسەكانی هەرێم نەهێننە بەردەم لایەنی تر، چونكە مێژوو و ئەزموون ئەوەی سەلماندوە مافەكانی نەتەوەی كورد هەردەم لە بەردەم ئالەنگاری و پلانی دوژمنانە. بۆیە ئەگەر ئێمە لە هەرێمی كوردستان فەراغی سیاسی و یاسای دروست نەكەین، وە پێمان وابێت كە خەڵكی تر دێت كێشەكانمان بۆ چارەسەر دەكات و تیماری دەردەكانمان دەكات، بێ‌ گومان ئەمە لێكدانەوەیەكی دروست نیە.

چارەسەری ڕیشەیی لە هەولێرە و لە نێوماڵی خۆمانە:

بۆیە چارەسەری ڕیشەی لە هەولێرە پێش بەغداد، بەمانایەكی تر ئاشتەوای نیشتیمانی و نیەت پاكی و هەنگاوی جدی و ڕاست ئەوەیە هێزەكان بەیەكەوە دابنیشن و بەرپرسانە مامەڵە بكەن، نەبوونی یەكگرتووی و برایەتی لە مێژووی كۆن و نوێ دا هۆكاری لاوازی و شكستەكانمان بوە، وە لێك تێ نەگەیشتنی سیاسی  لە ماوەی ڕابردوو وای كرد خۆمان تووشی ئەم دۆخە بكەین كە تیایداین. ئەگەر بهاتایە دەستوور و دەزگای دەستووری نیشتیمانی هەبوایە، و هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرایە نەدەگەیشتین بە ئەمرۆ. بۆیە نابێت هاوڵاتی ئێمە باجی پەرتەوازەی هێزە كوردیەكان بدات لە سیاسەتكردن چ چوارچێوەی حكومەتی هەرێم، چ لە مامەڵەی هەرێمیش لە گەڵ بەغداد.

كۆبەند:

بە دڵنیاییەوە دەیڵێم ئەگەر یەكگرتوویی و تەبایی ڕاستەقینە هەبێت لە سەر ماف و بەرژەوەندیە نیشتیمانیەكان ئەوە زاڵ بوون بەسەر گەندەڵی ئاسانترە و دەتوانرێت یاسا سەروەربێت و بەرژەوەندی گشتی بكرێتە  كرۆكی بڕیاڕ وكاری یاسایی و سیاسی.  وە بە یەكڕیزی دەتوانرێت سنور بۆ هەر هەوڵ و دەستوەردانێك دابنرێت چ لە لایەن وڵاتانی هەرێمی چ لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە، بۆ لاوازكردن و لە قاڵبدانی كیانی سیاسی و سنورداركردنی مافە ڕەوا و دەستوریەكان كورد. بۆیە مایەی نیگەرانیە كە یاسا و دەستوور و دەزگا دادوەریەكان بەكاربهێنرێت لە ناكۆكی سیاسی بۆ ئامانجی سیاسی تایبەت، بەڵكو یاسا و دەستور هەمیشە وا پێناسە دەكرێت كە كۆمەڵە ڕیسایەكە بۆ پاراستنی بەرژوەندی گشتی و مافی گشتی.

پۆستی پێشوو

جیهان و زمانی ئیمیل سیۆران‌

پۆستی داهاتوو

جاک لاکان؛ هێشتا له‌ فرۆید تێنه‌گه‌یشتووین

دکتۆر هیوا ڕەشید

دکتۆر هیوا ڕەشید

پەیوەندیداری بابەتەکان

مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە
شــیکار

مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

ئایار 24, 2025
29
ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی
شــیکار

ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

ئایار 23, 2025
36
لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی
شــیکار

لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

ئایار 19, 2025
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2024
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە