لەسەر داوەتی فەڕمی کونسوڵخانەی کۆماری میللی چین لە کوردستان، چاوی کورد بەشدارە لە کۆنفرانسێکی نێو نەتەوەیی لە شاری پەکینی پایتەختی چین.
لە ڕۆژی (٢٠ / ٣ / ٢٠٢٤)ەوە شاندێکی ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک دامەزراوەی تر لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیاجیاوە بەشدارە لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە بایەخی تەکنۆلۆژیا لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان، کە لە ماوەی دیدارەکە چەندین بابەتی ئەکادیمی پێشکەش دەکرێت و نوێنەرانی ناوەندی چاوی کورد چەندین چالاکی کولتوریی و دیداری گرنگ ئەنجام دەدەن.
دیدارەکە ماوەی دوو حەفتە دەخایەنێت.