پێشه‌کی:
نه‌ورۆز بۆ کورد ته‌نها بۆنه و جێژنێکی تێپه‌ڕ و ڕاگوزار نییه، ته‌نانه‌ت جێژنێکیش نییه ته‌نها که خه‌رمانه‌ی ئایین و باوه‌ڕی میتافیزیکی ده‌وری ته‌نیبێت، به‌ڵکوو به ته‌واوه‌تی جێژن و بۆنه‌یه‌کی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه. هه‌ر کام له گێرانه‌وه‌کان له‌باره‌ی نه‌ورۆز بکه‌ین به پێوه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ته ده‌بینینه‌وه که نه‌ورۆز چرکه‌ساتی ڕابوون و کڵپه‌ی ئاگری سه‌ربه‌ستی و ئازادییه دژی تاریکستانی زوڵم و سته‌م! ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی پڕڕه‌نگ و ئاڵاوئالای نه‌ورۆز له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌که که به‌راورد ناکرێت به هیچ کام له‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌وانیش له ژێر تیشکی ئیلهام و په‌یامی نه‌ورۆز ئه‌م بۆنه‌یه ده‌گێڕن و به‌رز ڕایده‌گرن. نه‌ورۆز له ناو کورددا وه‌کوو کڵپه‌یه‌کی به‌رزی ئاگر ده‌روون و هه‌ناوی هه‌موو کوردستانیان ده‌ته‌نێته‌وه، ئاڵقه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ و سووڕانه‌وه‌ی پیرۆز به ده‌وری ئاگری نه‌ورۆزدا قووڵایی ئه‌م بۆنه و ڕه‌مزه له خه‌یاڵدان و یادگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جه‌معی ئێمه‌دا ده‌رده‌خات. شتی هه‌ره سه‌رنجڕاکیشیش ئاماده‌یی و سه‌رپشکیی ژنان به‌شیوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و بێوێنه‌یه، نه‌ورۆز و ژن و ژیان و ئازادی لێک ده‌ئاڵێن و به‌شیوه‌یه‌کی ره‌مزی په‌یامی ئازادیخوازیی کورد و کوردستان له‌گه‌ڵ ئاگر و مه‌شخه‌ڵانی تیشکدا به‌رز ده‌فڕێت. نه‌ورۆز فۆرمی شوناسی سیاسی و ده‌کرێت بڵێین جه‌وهه‌ری خواستی سیاسیی کورد ده‌خاته ڕوو، خواستێک که به درێژایی ساڵانێکی زۆر له ڕیگای سیسته‌م و ڕژێمه داگیرکا‌ر و تاریکپه‌رسته‌کانه‌وه سه‌رکوت کراوه، بۆیه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ورۆز بۆ بۆنه‌یه‌کی ڕاگوزار و تێپه‌ڕ دابه‌زێنین و ڕه‌هه‌ندی سیاسیی و شوناسمه‌ندانه‌ی ئه‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌یمان له‌بر چاوبێت، له‌مه‌ش گرینگتر ناسین و ناساندنی هه‌مه لایه‌نه‌ی نه‌ورۆزه وه‌کوو جێژن و بۆنه‌یه‌کی ڕه‌مزی و هێمایی کورد له ڕێگه‌ی پسپۆڕان و ناوه‌نده ستراتیژه که‌لتوورییه‌کانی کوردستان، که به‌داخه‌وه ئه‌گه‌رچی کار و چالاکی به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا کراوه، به‌ڵام له هه‌مبه‌ر میدیای زه‌به‌لاح و پڕوپاگه‌نده‌ی وڵاتانێکی وه‌کوو تورکیا و ئێران کورد زۆر لاوازه و ده‌بێت حه‌تمه‌ن ژوورێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م ڕه‌هه‌نده شوناسساز و ڕه‌مزییانه دابمه‌زرێت و که‌سانی کوردپه‌روه‌ر و زانستمه‌ند تێیدا ڕۆڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گێرانه‌وه‌ی ئه‌ویدییه‌کانی کورد بگێڕن. بۆ نموونه تۆمارکردنی نه‌ورۆز له لایه‌ن تورکیاوه له ڕێکخراوی جیهانیی یونسکۆ به‌ناوی جێژنێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی چه‌واشه‌کاریی و غه‌درێکی گه‌وره‌یه له کورد و بۆنه‌که‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌مه به نیسبه‌ت ئێرانیشه‌وه ڕاسته، بۆیه گرینگی ژوورێکی پسپۆڕانه‌ی شوناسخواز له ناو کورددا بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاوه‌ها بابه‌تانێک ده‌ورێکی چاره‌نووسساز ده‌گێڕێت.
نه‌ورۆز؛ گێڕانه‌وه مێژووه‌کان و کورد:
نه‌ورۆز ڕه‌نگه کۆنترین و دیرۆکیترین جه‌ژن بێت له دونیادا، ئه‌م جه‌ژنه له ناوچه‌یه‌کی جوگرافیایی به‌رین له تورکیاوه تاکوو هیندوستان و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌ورووپیش ده‌گرێته خۆی، به‌ڵام ئاخێزگه و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ورۆز به‌پێی زۆرێک له نیشانه مێژووییه‌کان و ده‌رکه‌وته زمانییه‌کان کوردستان و وڵاتی کوردان بووه، ئه‌مه‌ی که هه‌ر وڵاتێک به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و گوتاری سیاسی-که‌لتووریی خۆی نه‌ورۆز به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه له ڕاستیدا نابێ به لای ئێمه‌ی کورده‌وه شتێکی سه‌یر بێت، ئه‌وانیش ساڵانێکه له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز ده‌ژین و بووه به به‌شێک له که‌لتوور و یاده‌وه‌رییان، به‌ڵام ئێمه وه‌کوو کورد و خاوه‌نی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ڕۆژه ده‌بێ له ئاستی جیاجیادا هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین که ماهییه‌ت و شوێنگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ورۆز ون نه‌بێت، ده‌بێ به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه مێژووییانه‌ی که تیشکێکی ساده‌شیان خستووته سه‌ر نه‌ورۆز و به‌پێی ئه‌و نه‌ریت و دابانه‌ی که ئه‌مڕۆ له فۆرمگه‌لی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، جلوبه‌رگ، زمان و خواردن و هه‌موو دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا هه‌نه شوێنپێ و ئاسه‌واری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ورۆز له هه‌ناوی یاده‌وه‌ری و خه‌یاڵدانی گشتیی کورددا بدۆزینه‌وه. مامۆستا سۆران حه‌مه ڕه‌ش لێکۆڵه‌ری جیاوزی بواری مێژوو له وتارێکدا له ژێر ناوی ” کاتی ئەوە نەهاتووە کە هەندێک لە نووسەرانی کورد دەست لە نەورۆز هەڵبگرن؟”ده‌ڵێت:
“نەورۆز لە فەرهەنگماندا ڕەگێکی قووڵ و دێرینی هەیە، کۆنترین سەرچاوەی کوردی کە بە وردی باسی ئەو جەژنەی کردبێت، ئەحمەدی خانیە. ئەحمەدی خانی زیاتر لە سێ سەد ساڵ لەمەوبەر لە مەم و زیندا باسی نەورۆز و خۆشی و شادی ئەو ڕۆژە لە ناو کورددا دەکات. ئەم جەژنە بە شێوەیەک لە ناو کورددا ڕەگی داکوتیوە، کە هەتاوەکو نزیکی چوار سەد ساڵ لەمەوبەر شارۆچکەیەک لە شارەزوور ناوی (مێرکاوە)بووە و هەر بە ناوی کاوەی ئاسنگەرەوە ناونرابوو.
هەروەها لە یەکێک لە ئەفسانەکاندا کە سەبارەت بە بنەچەی کورد باسکراوە، تێیدا کورد بەستراوەتەوە بە چیرۆکی کاوە و زوحاکەوە. زانا و مێژوونوسی گەورەی جیهانیی، ئەبوحەنیفەی دینەوەری، کە خەڵکی نزیک کرماشان بووە و یەکەم کەس بووە کە نزیکی هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر کتێبی تایبەتی لەسەر مێژووی کورد نووسیوە و کتێبەکەی بزرە، لە کتێبێکی تری‌دا کە ماوە سەبارەت بە مێژووی جیهان نووسیویەتی بە ناوی (الاخبار الطوال)، باس لە بنەچەی کورد دەکات. دینەوەری هاتووە چیرۆکی زوحاک دەگێڕێتەوە و ئەویش دەڵێت کە ئەو کەسانەی کە لە دەست زوحاک دەرباز دەکران و ڕوویان دەکردە چیاکان، نەتەوەی کوردیان لێ پێکهات و ئەم ئەفسانەیە لای مەسعودیش دووبارە بووەتەوە. لە که‌لامی یارسانیشدا دیسان ئەو خۆبەستنەوە بە کاوە و ئەفسانەی زوحاکەوە دەردەکەوێت. شاوەیس قولی کە لە نزیکی ساڵی ١٤٠٧ز لەدایکبووە، دەبینرێت کورد بوون و گوزارشکردنی لە کاوەدا بە شێوەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەخاتە ڕوو کاتێک کە بە هەورامی یێژێت:
ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد
بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد
من ئەو شێرەنان چەنی دەستەی گورد
سلسلەی سپای زەحاک کەردم ھورد
واتە “من بنەچەم کوردە و باوباپیرانم کوردە و لە ڕەگەزی کوردم، من ئەو شێرەم کە لەگەڵ کۆمەڵێکدا سوپای زوحاکمان وورد کرد”. لێرەدا شاوەیس قولی زۆر بەڕوونی ناسنامەی کوردبوونی بەستۆتەوە بە کاوەی ئاسنگەرەوە.”
شتێک که ده‌بێت لێره‌دا سه‌رنجی بده‌ین ئه‌وه‌یه که نه‌ورۆز ڕه‌گێکی قووڵی له زاکیره و خه‌یاڵدانمان هه‌یه و نابێ بوار به هه‌ر که‌سێک که شتێکی که‌م و کورت له مێژوو ده‌زانێت یان چه‌ند کتێبی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی مێژووه خوێندووه‌ته‌وه، هه‌ڵسێت به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن له مێژوو یان ڕووداوێک که مێژوویه‌کی هه‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه لێره‌دا مامۆستا سۆران ئه‌م پرسیاره‌ی کردووه که بۆ هه‌ندێک له نووسه‌رانی کورد واز له نه‌ورۆز ناهێنن واته واز له شێواندنی ناهێنن. ڕه‌نگه یه‌که‌مجار ئه‌م شێواندنه‌ی نه‌ورۆز بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌پێی هه‌ندێ تێڕوانینی ئایدۆلۆژیک ده‌ست له مێژوو وه‌ردرا و کاوه وه‌کوو خائین ناوزه‌د کرا و زوحاکیش وه‌کوو قاره‌مان که ئه‌مه دووره له ڕاستیی ئه‌و گێڕانه‌وانه‌ی که له به‌رده‌ستدان. بۆیه له درێژه‌دا ده‌خوێنینه‌وه:
لە ڕاستیدا زۆربەی سەرچاوە مێژووییەکان بە هیچ جۆرێک کاوە و زوحاک وەک خەڵکانی سەر بە دوو نەتەوەی جیاواز باس ناکەن و وەک یەک دەیانبینن. ئەوە ئەمڕۆ هەندێ نووسەری کوردە کە بۆ مەبەستی ئایدیۆلۆجی خۆی خەریکە ئەو مانایەی پێ دەدەن. مێژوونوسی سەردەم نابێت بەو جۆرە سادەیە مامەڵە لەگەڵ مێژوودا بکات. ئەمڕۆ کریستیانەکان سێ جەژنی سەرەکی دەکەن، جەژنی کریسمس، جەژنی سەری ساڵ و جەژنی ئیستەر. ئەو سێ جەژنە هەرسێکیان پێش ئاینی کریستیان لە ناو ڕۆمەکاندا کراون. ئەمڕۆ مێژوونوسانی ئەوروپی هەوڵ دەدەن لە بنەچەی ئەو سێ جەژنە بگەن، بەڵام سەرەڕای بەڵگەی یەکلاکەرەوەی مێژوویی سەبارەت بەو سێ جەژنە، ئەوان نایەن بە خەڵک بڵێن ئەو جەژنە جەژنی کریستیانی نین و نابێت ئاهەنگ بگێڕین. کەچی مێژوونووسی کورد زۆر بە سادەیی و به بێ بەڵگە داستانێکی هەزاران ساڵە کە وەک ڕوونکرایەوە بۆچوونی چەندین نەتەوە و فەرهەنگی چووەتە سەر، سەرەڕای ئەوە بە زۆر دێت و ئەیەوێت بۆ مەبەستی ئایدیۆلۆجی خۆی، ڕەتیبکاتەوە، خەریکە بە ئەبوحەنیفەی دینەوەری کورد دەڵێت، نە ئەبوو تۆ نزیکی هەزار و دوو سەد ساڵ لەمەوبەر بنەچەی کورد ببەسیتەوە بە ئەفسانەی زوحاک و کاوەوە و بە ئەحمەدی خانی دەڵێت کە نزیکی سێ سەد ساڵ لەمەوبەر نەئەبوو لە مەم و زیندا باسی خۆشی جەژنی نەورۆز بکەیت و بە شاوەیس قوڵی دەڵێت تۆ هەڵە بوویت کە کاوەت بە کورد لە قەڵەم دا و بە شارەزووریەکان دەڵێت ئێوە نەئەبوو شارۆچکەیەک بە ناوی کاوەوە ناوبنێن “مێرکاوە”. ئەمە نەک مێژوونوسین نیە، بەڵکو تاوانە بەرامبەر بە فەرهەنگ و مێژووی نەتەوەیەک. دیارە ئەرکی مێژوونوسە کە هەمیشە لە دابونەریتە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان بکۆڵێتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە دابونەریت نابێت وامان لێبکات کە توندڕەوانە مامەڵە لەگەڵ فەرهەنگ و مێژووی سەدان و هەزاران ساڵەمان بکەین و بە نوکە قەڵەمێک ئەو جەژنە گرنگە هەڵبوەشێنینەوە.
من پێم وایه ئه‌وه‌ی وه‌کوو ڕاستییه‌کی ڕوون له‌م خوێندنه‌وه و شیکارییه‌ی نه‌ورۆزدا ده‌یبینینه‌وه ئه‌مه‌یه که نه‌ورۆز هه‌ل و ده‌رفه‌تێکه بۆ باڵاکردنی نه‌ته‌وه‌کان و کێ له هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌و‌انه پێشه‌نگتر و شایسته‌تر که خاوه‌ندارێتی له ڕێوڕه‌سمێکی پیرۆز و مه‌عنه‌ویی وا‌بکات جگه له کورد، جگه له نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ئێستا ژنان و کچانی له ڕۆژهه‌ڵات پێشه‌نگایه‌تیی ڕچه‌شکێنترین و جیاوازترین ڕابوون دژی یه‌کێک له سیسته‌مه سیاسییه کۆنباو و توولیتاره‌کان ده‌کات، ئایا ڕابوونی کاوه دژی زوحاک به فرۆمێکی دیکه‌دا و له سیاقێکی ژنانه‌دا شتێکی له‌مه زیاتر بوو؟ ئێستا له باتی کاوه ژینا و ژیناکان له گۆڕه‌پانن، به‌ڵام په‌یام و ئامانج هه‌ر یه‌ک شته ئازادی بۆ نه‌ته‌وه‌کان له ده‌ستی خوێن‌ڕێژ و سته‌مکار!