“پێشه‌کی”
ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ وه‌کوو شتێکی ڕوونی لێهاتووه ئه‌مه‌یه که هه‌ر سیسته‌مێکی سیاسی وێژمان و دیسکۆرسی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م دێنێت، سیسته‌مه‌کان به بێ خواست و ئاره‌زوویه‌کی سیاسی که له هه‌ناوی ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاریکراودا خۆی مانیفێست ده‌کات، هیچ مانایه‌کیان نییه و ئیتر سیسته‌م نین به‌ڵکوو وه‌کوو هه‌واڵی تێپه‌ڕ و ڕێبواری له حاڵی گوزه‌ردان که دێر یان زوو فه‌رامۆش ده‌کرێن و له‌به‌رچاوان ون ده‌بن، لێره‌دا دوو ئه‌کت و چه‌مکی “گێڕانه‌وه” و “یاده‌وه‌ری” که جومگه بزۆز و مانابه‌خشه‌کانی شوناس پێکدێنن، چالاک ده‌بن و به ئاڕاسته‌ی خواستی ده‌سه‌ڵات ده‌چنه پێشه‌وه، دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست له “خواستی ده‌سه‌ڵات”، ده‌سه‌ڵاتێکی واقیعیی سیاسییه که جومگه پراکتیکییه‌کانی کۆمه‌ڵگای له ژێر ده‌ست و کۆنترۆڵ دایه. ئه‌مه جه‌وهه‌ری ئه‌کتی هه‌ر جۆره “خود”ێک پێکدێنێت و دیالیکتیکی خوده‌کان واته خود و ئه‌ویدی ململانێیه‌که که یان شوناسێکی کراوه و به‌هێز به‌رهه‌م دێنێت یان شوناسێکی لاواز و ژێرده‌سته، ئه‌م ململانێیه له ژینگه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه جگه له‌وه‌ی که ده‌رخه‌ری ئه‌مه‌یه که جیهان مه‌کۆی شه‌ڕی نه‌رم و ڕه‌قی هێزه‌کانه به داخه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌کی دیکه‌ی تێدا نییه. هه‌ر سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات و هێزێکی سیاسی یاسای کایه‌ی خۆی و گێڕانه‌وه و خه‌یاڵکردنی خۆی مانیفێست ده‌کات و له ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه به سه‌ر جومگه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌یسه‌پێنێت. ئه‌وه‌ی که ئێمه وه‌کوو کورد چه‌نده توانیومانه “خود”ی خۆمان بگێڕینه‌وه و بینوێنینه‌وه به‌شێکی وابه‌سته‌یه به‌و سیسته‌م و کایه‌یه‌ی که ئه‌ویدی زاڵ و به‌ده‌سه‌ڵات پێناسه‌ی کردووه و به سه‌رماندا سه‌پاندوویه و ئێمه که‌متر توانیومانه لێی ده‌ربچین.
ئێمه وه‌کوو کورد و جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ناسیاسیمان تا چه‌نده توانیومانه خۆمان و مێژووی ڕووداوه‌کان و قووڵایی کۆسته‌کانمان مانیفێست بکه‌ین؟ تا چه‌نده توانیومانه ئه‌م خۆمانیفێستکردنه وه‌کوو هه‌یمه‌نه و ههژموونییهک بخه‌ینه ناو کایه‌یه‌کی هاوبه‌ش له گه‌ڵ ئهویدییهکانمان؟ یه‌کێک له ئه‌ویدییه‌کانی ئێمه ئێران به گشتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێرانی و کۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌تییه، ئه‌و کایه‌یه‌کی جیاوازتری له کایه‌ی داگیرکه‌ران و چه‌وسێنه‌رانی دیکه‌ی کوردستان وه‌کوو ئێراق و سوریا و تورکیا هه‌یه، ئه‌و به په‌موو شوناس سه‌رده‌بڕێت و خوێنه‌که‌ی ده‌ڕژێنێته ناو ده‌ماری جه‌سته‌ی خۆیه‌وه و لێی ده‌خواته‌وه. له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا میدیا وه‌کوو ئامرازێکی گرینگی مانیفێستکردنی خود (له ڕێگه‌ی دوو لۆسه‌ی گێڕانه‌وه و یاده‌وه‌ری) و ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیدا ڕۆڵ ده‌گێڕێت، کایه‌ی میدیایی کۆماری ئیسلامیی کایه‌یه‌کی ههمووشتخواز و تۆتالیتاره و به وشیارییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه له سه‌ره‌وه و له پێگه‌ی خودێکی پیرۆز و مه‌زن ئه‌ویدییه‌کانی سووک و چرووک و بچووک ده‌نوێنێته‌وه. ئه‌وانه‌ی که ئاگاداری کایه و شێوازی ئیش‌کردنی چه‌ندین ساڵه‌ی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ و میدیایی کۆماری ئیسلامی بن، ده‌زانن ئه‌مه شتێکی تازه و ناوازه نه‌بووه و ته‌نها ئاڕاسته‌ی ته‌قاندنه‌که‌ی به‌ره‌و کورد چڕتر و به‌رهه‌ستتر کردۆته‌وه، له چه‌ندین ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆمار‌دا، کورد جگه له تاقم یان ده‌سته و ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی خێڵێکی غه‌واره و نامۆ که له لایه‌ن براگه‌وره‌وه(ئه‌وان واته خۆیان) قبووڵ کراوه و به فه‌خره‌وه ژێرده‌سته‌یی و براگچکهیی به دیاری پێده‌به‌خشێت، وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی نییه، ترۆپکی ئه‌م حاڵه‌ته له‌و فیلمانه‌دا خۆی نیشان ده‌دات که له‌باره‌ی کاره‌ساتانێکی وه‌کوو هه‌ڵه‌بجه یان ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که کورد به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تێیدا به‌شدار و قوربانی بووه، خۆی نیشان ده‌دات.
له سه‌د ساڵی ڕابردوودا شتێک که به‌های به شوناس و ڕه‌نجی ئێمی کورد به‌خشیوه ئه‌و خه‌بات و گیاندان و کاره‌ساتانه بووه که ڕووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه و یه‌کێک له گرینگ‌ترینیان کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بووه. ده‌بێ بزانین له ڕووی مێژوویی و تێڕوانینی سیاسییه‌وه هێزه ئێرانییه‌کان له هه‌ڵخڕاندنی سه‌دام و خووی دڕنده و تۆڵه‌سێنه‌رانه‌ی به‌عس و سه‌دام دژ به هه‌ڵه‌بجه و کورد به‌شدار بوون، به‌ڵام به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌وپه‌ڕی که‌ڵک و سوودیان له قوربانیبوونی کورد له هه‌ڵه‌بجه‌دا بینیوه، هه‌م له نواندنی خۆیاندا له میدیاکانی جیهان وه‌کوو ڕزگارکه‌ر و به‌هاناوه‌چووی لێقه‌وماوانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌میش وه‌کوو کردنه‌وه‌ی سنوور بۆ تیماری برینه‌کانیان له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ندێ شاری وه‌کوو کرماشان. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه زه‌قترین و قێزه‌ونترین ڕه‌فتارێکه که تۆ بتوانی له کایه‌یه‌کدا بیبینیته‌وه! ئه‌و له زمان قوربانییه‌که‌وه قسه ده‌کات که خۆی مردووه یان کوژراوه، واته به‌شێک له‌وه‌ی که که‌ڵکی خراپ له کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه وه‌رگیراوه ئه‌مه‌یه که نه قوربانییه‌کانمان توانیان قسه بکه‌ن و نه ئێمه‌ش توانیمان به باشی باسی قوربانییه‌کانمان بکه‌ین و بیگێڕینه‌وه. لێره‌دا نموونه‌ی ئه‌م سووکایه‌تیکردن و دابه‌زاندنه‌ی قووڵایی کاره‌ساتێک له فیلمێکی سینه‌مایی به ناوی “حیکایه‌تی عاشقی” نوێندراوه‌ته‌وه، ده‌خه‌مه ڕوو. فیلمێک که ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گره‌کانی نێزیک له ده‌سه‌ڵاتیش به فیلمێکی بێ ناوه‌رۆک و لاواز له ڕووی پێکهات و فۆرم و فیلمنامهنووسیهوه لێکی ده‌ده‌نه‌وه به‌ڵام چونکه ئه‌وان له ناو دیسکۆرسی “شه‌ڕی پیرۆزی ئێرانی “یان “سینه‌مای شه‌ڕی پیرۆز” چاوی لێده‌که‌ن ناتوانن قووڵایی ئه‌و شێواندن و دابه‌زاندنه له کاره‌ساتێکدا ببینن که به سه‌ر کورددا هاتووه.
“نموونه‌یه‌ک له نیشانه‌ناسیی هه‌له‌بجه له فیلمێکدا”
ناوی فیلم: حیکایه‌تی عاشقی.
نووسین و ده‌رهێنان: ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده.
ئه‌کته‌ره دیاره‌کان: بارامی ڕادان، شیلان که‌ریمی، قوتبه‌دین سادیقی، شوان عه‌تۆف.
ئه‌م فیلمه ساڵی 2016 دروست کراوه و له ناو سینه‌مای گیشه و بهردهنگتهوهردا جێ ده‌گرێت و ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌مای ئێرانیش هیچ دانێکی باشیان پێدا نه‌ناوه، چونکه ئه‌م فیلمه “ده‌بوو له ناو سینه‌مای جه‌نگدا خۆی ببینێته‌وه به‌ڵام به لاڕێدا چووه”، هه‌روه‌ک له سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌م پێدا ئه‌م فیلمه به‌و هۆیه‌وه له ناو فه‌زای سینه‌مایی ئێران‌دا په‌سه‌ند نه‌کرا، چونکه هیچ لایه‌نێکی هونه‌ری ئه‌وتۆی تێدا به‌دی نه‌کراوه چ له ڕووی پلات و فۆرم و گێڕانه‌وه‌وه و چ له ڕووی کارئه‌کته‌ر داڕێژییه‌وه بۆیه فیلمه‌که ته‌نها چه‌ند ئه‌کته‌ری ناوداری وه‌کوو ڕادان و قوتبه‌دین سادیقی و شوان عهتۆفی کردووه به ئامراز تاکوو جێی سه‌رنجی بینه‌ر بێت، ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌ش کورده و خه‌ڵکی بیجاڕی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
“چیرۆکی فیلمه‌که”
فیلمه‌که به دیمه‌نی “پاسداران” و “ڕه‌زمه‌نده‌کانی” کۆماری ئیسلامی له‌مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1988 ده‌ستپێده‌کات که خه‌ریکن به‌عسییه‌کان له ده‌روبه‌ری هه‌ڵه‌بجه ڕاو ده‌نێن و هێرشیان کردووه‌ته سه‌ریان، هه‌واڵنێرێکی سوورکهڵهی لووسکه‌ی فارس به ناوی عه‌لی که برایه‌کی شه‌هید بووه و دایکیشی له بۆردومانه‌کانی تاران‌دا کوژراوه ئاگادار ده‌کرێته‌وه که هه‌ڵه‌بجه کیمیاوی لێی دراوه و ئه‌ویش به “هه‌ستی مرۆڤدۆستانه و لادان له فه‌رمانی فه‌رمانده” به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به پێ به‌ڕێده‌که‌وێ، پاش سه‌د مه‌ترێک یه‌کێک له ڕه‌زمه‌نده‌کان جیپێکی سوپایی بۆ دێنێت و به‌ڕێده‌که‌وێت. سیکانس و دیمه‌نی دواتر که له ڕووی زه‌مه‌نی گێڕانه‌وه و ڕووداوه‌وه ده‌بوو پێش دیمه‌نی پاسدار و سوپای کۆمار بایه ئه‌و دیمه‌نه‌یه که “چیمه‌ن”ی ده‌نگبێژ و مۆسیقار و بووکی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ “شاهۆ”ی پێشمه‌رگه(ڕۆڵه‌که‌ی شوان عه‌تۆف ده‌یگێڕێت) و ده‌نگبێژ و ژه‌نیار ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، شاهۆ خه‌ریکه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی باری ماشینه‌که‌ی ده‌کات تاکوو بیگه‌یه‌نێته پێشمه‌رگه‌کان و چیمه‌ن ده‌ڵێ ده‌بێ بێم له‌گه‌ڵت و ئه‌ویش ده‌ڵێ نابێ، بڕۆ بۆ لای باوه گه‌وره و منداڵه‌کانیش له‌وێن (ئه‌و منداڵه هه‌تیوانه‌ی که ماڵی باواگه‌وره و چیمه‌ن سه‌رپه‌رشتی به‌خێوکردنیان قبووڵ کردووه) چیمه‌ن له‌گه‌ڵ شاهۆ به ماشین به‌ڕێده‌که‌وێ تا ده‌گه‌نه لای گۆڕستانه‌که، شاهۆ چیمه‌ن قه‌ناعه‌ت پێده‌کات که له‌گه‌ڵی نه‌یه‌ت، چیمه‌ن هه‌موو سۆز و ده‌ربڕینێکی عاشقانه له هه‌ڵسوکه‌وت و سیمای‌دا شه‌پۆلان ده‌دات، ئه‌مانه ڕۆحێکن له دوو جه‌سته‌دا.
ڕه‌نگه ئه‌و چه‌ند خوله‌که‌ی سه‌ره‌تای فیلمه‌که بکرێ به‌رگرییان لێبکرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی دیمه‌نه‌کانی دیکه و ڕه‌وت و ڕیتمی چیرۆکه‌که وا نیشان ده‌درێت که به زۆر و زه‌بر پێکه‌وه لکێنراون و هیچ لۆژیکێکی گێڕانه‌وه و پلانێکی چیرۆکانه‌ی تێدا نییه، بۆ نموونه پاش کیمیابارانه‌که و ئاواره‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی باواگه‌وره و چیمه‌ن و گواستنه‌وه‌یان له ڕێگه‌ی عه‌لی هه‌واڵنێری سوورکه‌ڵه و وێنه‌گره‌وه له ناو ڕێگادا کاتێک هه‌موویان سواری جێپهکهن چه‌ند خۆمپاره له نێزیکیان ده‌درێت و ماشێنه‌که‌ش خرا ده‌بێت و عه‌لی پێیان ده‌ڵێت ده‌بێ باقی ڕێگا به پی بڕۆن و چیمه‌ن هێشتا دڵی لای شاهۆ و پێشمه‌رگه‌یه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام عه‌لی پێشی پێده‌گرێت و خومپاره‌یه‌ک له نێزیکیان ده‌درێت و هه‌ر دووکیان له هۆش ده‌چن. کاتێک چاو ده‌که‌نه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری کرماشانی ڕۆژهه‌ڵاتن که هێزه‌کانی سوپای کۆمار به هه‌موو مرۆڤدۆستییانه‌وه، گواستوونیانه‌وه بۆ ئه‌وێ تاکوو تیمار بکرێن، ئه‌گه‌رچی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی چیمه‌ن له نه‌خۆشخانه بۆ که‌مپی ئاواره‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌لیش بۆ وێنه‌گرتن له کاره‌ساته‌که و دواتر ناردنه‌وه‌ی وێنه‌کان بۆ به‌رپرسی گۆڤاره‌که و پاره‌وه‌رگرتنی باش له باتی وێنه‌ی کاره‌سات(که قوتبه‌دین سادیقی ئه‌کته‌ر و سینه‌ماکاری ناوداری کورد، ڕۆڵه‌که‌ی ده‌گێڕێت)، له ئۆردووگاکه‌دا که عه‌لی سه‌ردانی خێمه‌ی باواگه‌وره ده‌کات تێده‌گات که ناوی شاهۆ له ڕۆژنامه‌دا هاتووه و وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌ک که تیرباران کراوه مه‌رگی ڕاگه‌یه‌ندراوه، عه‌لی هه‌وڵ ده‌دات له چیمه‌ن نێزیک ببێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ڕۆمانسیانه و ئێرانیانه، بۆیه باوا گه‌وره‌ش ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌که‌ی بڕه‌خسێنیت و به چیمه‌ن ده‌ڵێت: کوڕێکی باشه، چیمه‌نیش به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه کوڕه باشه‌کان هه‌موویان له ژێر خاک‌دا خه‌وتوون، چیمه‌ن به هه‌ڵوێستێکی زه‌ق و زۆپهیهوه ڕوو له شاخ و شاهۆ(پێشمه‌رگه) وه‌رناگێڕێت به‌ڵام عه‌لی چه‌ند جارێک سه‌رپێیی و ئاسایی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات و به شێوه‌یه‌کی ناسرووشتی و نالۆژیکی ده‌بینین که چیمه‌ن ئان‌وسات عاشقی عه‌لی ده‌بێت و به بێ هیچ زه‌مینه و گێڕانه‌وه‌یه‌کی چیرۆکی هه‌ر له ئۆردووگاکه‌دا شایی ده‌گرن و شیوه‌ن و کاره‌سات ده‌که‌ن به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ.
به ئاسانی لێره‌دا شکستی پێشمه‌رگه له هه‌مبه‌ر سه‌رکه‌وتنی دارده‌ستێکی سوپا(عه‌لی هه‌واڵنێر) ده‌نوێنرێته‌وه، واته به تووندترین و سووکترین شێوه هاوکێشه‌ی پێشمه‌رگه و ئازادی له هه‌مبه‌ر فاشیزمی به‌عسی و داگیرکارییان دابه‌زاندووه بۆ پێشمه‌رگه و عه‌لی لووسکه‌ی هه‌واڵنێر که له ئه‌نجامیشدا شاهۆ(پێشمه‌رگه) له هه‌مبه‌ر عه‌لی(ئامرازی ڕاگه‌یاندنی سوپا) ده‌یدۆڕێنێت، چیمه‌نیش خودی هه‌ڵه‌بجه‌یه که ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن سوپاوه(عه‌لی) داگیر ده‌کرێت هه‌رچه‌نده به تۆزێک ناڕازیبوون و پرته‌وبۆڵه‌ی چیمه‌نه‌وه! دواتر چیمه‌ن و عه‌لی ده‌چن بۆ تاران و له ماڵی عه‌لیدا ئه‌ویندارانه خه‌ریکن ده‌ژین و چیمه‌ن مه‌ست و مه‌دهۆشی ژیانه له‌گه‌ڵ عه‌لی هه‌واڵنێر، له‌و لاشه‌وه شاهۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و نه‌مردووه، باواگه‌وره هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه که ژیانی چیمه‌ن و عه‌لی تێکنه‌چێت و زیندووبوونی شاهۆی پێشمه‌رگه بشارێته‌وه و زۆر پێداگری له‌وه ده‌کات که چیمه‌ن و عه‌لی نه‌یه‌نه‌وه بۆ ئۆردووگا و سه‌ردان نه‌که‌ن بۆیه باواگه‌وره خۆی منداڵه‌کان ده‌بات و له تاران سه‌ردانی ئه‌م دوو کۆتره به‌خته‌وه‌ره‌ی تاران واته عه‌لی و چیمه‌ن ده‌کات به‌ڵام ئه‌وان له‌ناکاو ده‌گه‌ڕێنه‌وه و چیمه‌ن گوێی له ده‌نگی گۆرانی شاهۆ ده‌بێت و تا دواخێمه ده‌چێت به شوێن ده‌نگه‌که‌دا کاتێک لۆ و چمکی خێمه‌که به‌حاڵ لاده‌دات، له پشته‌وه شاهۆ ده‌بینێت، چیمه‌ن و عه‌لی به سه‌رلێشێواوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تاران و چیمه‌ن تووشی دۆخێکی عاتیفی ئاڵۆز و دژواز ده‌بێت و نێوانی له‌گه‌ڵ عه‌لیدا تێکده‌چێت و عه‌لیش ئه‌و ئازاد دهیهێڵێت له بریاردان که ئایا بمێنێته‌وه یان بڕوات؟ چیمه‌ن ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری و ئه‌ویندارێتی داده‌نێت و دێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، پاشان شاهۆ چه‌ندین جار دێته به‌ر ده‌رگای ماڵیان له هه‌ڵه‌بجه به‌ڵام باواگه‌وره پێی ده‌ڵێ چیمه‌ن نایه‌وێت بتبینێت و له دیمه‌نێکدا چیمه‌ن ده‌ڵێت دڵم هێشتا لای عه‌لییه.
دوابه‌شی فیلمه‌که ساڵی 2014 پیشان ده‌دات که عه‌لی پێشانگایه‌کی بۆ وێنه‌کانی جه‌نگ و هه‌ڵه‌بجه کردۆته‌وه له تاران و ده‌سته ده‌سته خه‌ڵک خه‌ریکن ئیمزای لێوه‌رده‌گرن و شاهۆش هه‌ر به هه‌مان شێوه. دواتر شاهۆ چاوی به وێنه‌ی چیمه‌ن و منداڵه‌کان له کاتی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌وێت و عه‌لی ده‌چێت لێی ده‌پرسێ لێره چ ده‌که‌ی؟ شاهۆ ئێسته ئیتر پێشمه‌رگه نییه و قات و بۆینباخی هه‌یه، عه‌لی ده‌ڵێ چیمه‌ن چۆنه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ ئاگام لێی نییه، عه‌لی باوه‌ڕ ناکات و مشتومڕێک له نێوانیاندا ڕوو ده‌دات و فیلمه‌که وای ده‌نوێنێت که عه‌لی زیاتر له شاهۆ عاشقی چیمه‌نه، له دیمه‌نێکی دیکه‌دا و هه‌ر له‌و زه‌مه‌نه‌دا چیمه‌نی ده‌نگبێژ و ئه‌وینداری جاران دیسان ده‌نگی به‌ڕواڵه‌ت ورده‌ورده چاک بووه‌ته‌وه و خه‌ریکه له هه‌ڵه‌بجه کۆنسێرتێک بۆ منداڵان بکات که‌چی له هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی کرماشان، ئان‌وسات عه‌لی دێته لای و ئاڵقه‌که‌ی بۆ دێنێته‌وه و بووکی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت به هی ئه‌و و پرۆژه‌ی داگیرکاریی خاک و جه‌سته‌ی مێینه‌ی نیشتمان کامڵ و یه‌کلا ده‌بێته‌وه.
“لێکدانه‌وه‌ی فیلمه‌که”
هه‌موو فیلمه‌که له ڕاستیدا له‌و دوو دیمه‌نه‌ی سه‌ره‌تادا که پاسداران له به‌عسییه‌کان ده‌ده‌ن و به‌عسییه‌کانیش له کورد ده‌ده‌ن و پاسداران ڕزگاریان ده‌که‌ن کورت ده‌بێته‌وه و درێژه‌ی فیلمکه ململانێیه‌کی وێنه و ڕۆڵ و دیالۆگ به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشیانه و ده‌سکرده که ده‌یه‌وێت ڕۆڵی ڕزگارکه‌ر و براگه‌وره بۆ ئێران بنوێنێت، به‌ڵام ئه‌م ڕزگارکردنه به بێ تێچوو نابێت، حه‌قده‌ستی ده‌وێت، له سینه‌مای ستراتیژیک و بواری جه‌نگ و سیاسه‌تدا، ژن هه‌میشه هێما و ڕه‌مزی نیشتمان و خاکه، له کۆی فیلمه‌که‌دا چیمه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هۆگرییه‌ی به شاهۆ و پێشمه‌رگه و گۆرانی و هونه‌ری کوردی زۆر به ئاسانی و ناسرووشتی خۆی ده‌دات به ده‌سته‌وه و ته‌سلیمی سۆز و داوای عه‌لی ده‌بێت، شاهۆ ئه‌گه‌رچی نه‌مردووه و هێشتا گڕه‌ی ده‌نگ و سۆزی هاواری دێت به‌ڵام چیمه‌ن وه‌ریناگرێته‌وه چونکه سێبه‌ر و موگناتیسێکی دیکه دڵی داگیرکردووه و ڕایکێشاوه، عه‌لی سوورکهڵهی لووسکه‌ی هه‌واڵنێر، وێنه‌گری ناو سوپا و برای شه‌هید، په‌یامی فیلمه‌که زۆر کورت و ڕوون و قێزه‌ونه و ناهونه‌رییه: له سه‌ر گۆڕی هه‌ڵه‌بجه ده‌یکه‌ین به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی ئینساندۆست و کورددۆستین، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌ی رێگای که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف به‌ناو خاکی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڕوات، هه‌ڵه‌بجه کاره‌سات نییه بۆ ئه‌وان به‌ڵکوو فه‌رهود و ده‌سکه‌وته، ئه‌نفالکردنه له ناو قه‌واره‌ی ئایینی شیعه‌ی کۆماری ئیسلامی، ئه‌م فیلمه دابه‌زاندنی هه‌ڵه‌بجه‌یه له ئاستی کاره‌سات و ڕووداوی دژه ئینسانیی گه‌وره بۆ بابه‌تێکی ڕۆتین و سواو وه‌کوو عه‌شقی ئێرانی و داگیرکه‌رانه، ئه‌م فیلمه جگه له شێواندنی سیما و شوناسی هه‌ڵه‌بجه و به سیاسی‌کردنی مێژووی کاره‌سات له خزمه‌ت ڕۆحی ئێرانی-شیعی‌دا هیچ په‌یامێکی دیکه‌ی نییه به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش چونکه زۆر ناهونه‌ری و ناشیانه دروست کراوه ته‌نانه‌ت سینه‌مای ئێرانیش په‌سه‌ندی نه‌کرد و وه‌کوو فیلمێکی تووڕدراو و تۆزلێنیشتوو ماوه‌ته‌وه، ڕۆژێک ده‌بێ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه و ئه‌و ئه‌کته‌ره کوردانه له سه‌ر ئاوه‌ها سووکایه‌تی و ڕووشاندنێک وه‌ڵام به کورد و هه‌ڵه‌بجه بده‌نه‌وه.