• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 2, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پرسی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ئەو هەقیقەتانەی دوای ڕیفراندۆم دەرکەوتن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    موسوڵمانی زایۆنیی

    با ئارامی میدیایش تاقی بکەینەوە

    جەنگی ئیرادەو بەردەوامی ئاوەدانی

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی پێنجەم

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو   

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو  

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی چوارەم

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

  • چاوپێکەوتن
    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دیسان هه‌ڵه‌بجه‌ و زامه‌کانی

سۆزان سەعید لەلایەن سۆزان سەعید
ئازار 16, 2024
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
دیسان هه‌ڵه‌بجه‌ و زامه‌کانی
0
هاوبەشکردنەکان
12
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پێشه‌کی”

دووباره‌ 16ی سێ یه‌کی دیکه‌ هات و یادکردنه‌وه‌ی دیارترین کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و کۆستی کورد خه‌ریکه‌ دادێت، من وه‌کوو ژنێک و هاوکات وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووسیش هیچکات له‌ خه‌مخواردن و په‌ژاره‌ له‌ کاتی بۆنه‌ و یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆسته‌دا سڵم نه‌کردووه‌ و ناپرینگێمه‌وه‌ و بگره‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان خه‌مخواردن بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ جۆرێک سوکناییشم پێ ده‌بخشێت، هێنده‌ش که‌ له‌ هۆکاره‌کانی له‌ ناو خۆمدا گه‌ڕاوم به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووم که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێکی ئه‌وتۆم وه‌کوو تاکێکی کورد له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌م کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌دا له‌ ده‌ست نایه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ باری شانی خۆم سووک ده‌که‌م، من دڵنیام ئه‌م دۆخه‌ ده‌روونی-کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ دۆخی به‌شێکی زۆر له‌ هاووڵاتیان و تاکی کورده‌، کاتێک ده‌ڵیم تاکی کورد به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ته‌نها باسم له‌ سه‌ر باشووری کوردستان نییه‌ به‌ڵکوو باسی ڕۆژهه‌ڵاتیش ده‌که‌م، چونکه‌ به‌شێک له‌ هاوڕێیان و خزمانی من ڕۆژهه‌ڵاتین و تا ئه‌و شوێنه‌ی ته‌عامولم له‌گه‌ڵیان هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ له‌م دۆخی خه‌مخۆرانه‌ و په‌رۆشانه‌یه‌یان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌باشی تێگه‌یشتووم،  هه‌ندێجار وام هه‌ست کردووه‌ ئه‌وان له‌ ڕووی ده‌روونی و شوناسه‌وه‌ زیاتر له‌ ئێمه‌ی باشووری خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌خۆن.

هه‌ر ئێسته‌ که‌ من ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌نووسم ئاگادار کرامه‌وه‌ که‌ له‌ 13ی سێ وه‌ چه‌ند چالاکێکی مه‌ده‌نی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزیی ڕێپێوانیان به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست پێکردووه‌، تاکوو به‌ درێژایی بڕینی ئه‌و ڕێگا دوورودرێژه‌ به‌ یادی خۆیان و ده‌وه‌ن و دار و به‌ردی کوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات بهێننه‌وه‌ که‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زامه‌کانی ساڕیژ نه‌بووه‌ و قه‌تیش له‌ بیری ناکه‌ین واته‌ ناهێڵین له‌بیر بچێت، به‌م هۆیه‌ و ده‌یان هۆی دیکه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێم ڕۆژهه‌ڵات زۆر به‌په‌رۆش و خه‌مخۆر بووه‌ بۆ ئێمه‌ و ئێسته‌ش هه‌ر وایه‌. به‌ڵام له‌ پاڵ ئه‌م کێشمه‌کێشه‌ ده‌روونیانه‌مدا به‌ نیسبه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌رده‌وام بیریشم له‌م پرسیاره‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئایا ده‌بێت من ته‌نها به‌م دۆخه‌ خه‌مخۆرانه‌وه‌ خوو بگرم و به‌مه‌وه‌ قه‌ناعه‌ت بکه‌م که‌ هه‌ر ئه‌مه‌م له‌ ده‌ست دێت بۆ ڕێزلێنانێکی ڕه‌مزی و شکۆبه‌خشیی به‌ زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ یان ده‌توانم به‌ کاری دیکه‌ش هه‌ستم؟ دیاره‌ هه‌ر زووش وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م ده‌ده‌مه‌وه‌ و ده‌زانم ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێزلێنانه‌ ڕه‌مزییه‌ی من و هه‌ر کام له‌ ئێمه‌ به‌و دۆخه‌ هاوبه‌شه‌ی خه‌مخۆرییه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی زامدار و شکۆدار به‌ڵام تا کۆتایی زۆرمان ڕێگا له‌به‌رده‌م دایه‌، بۆ بینینه‌وه‌ی ئه‌و ئاسۆ ڕووناکه‌ش ده‌بێت له‌ بنه‌وه‌ به‌ باسی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئازاره‌کانی و ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی که‌ ئێستا تێیدا ده‌ژی بچینه‌وه‌.

“هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند پرسیارێك له‌ خۆمان و مرۆڤایه‌تی”

ئه‌گه‌رچی به‌پێی وتار و هه‌ڵوێست و لێدوان بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر شت وتراوه‌ و زۆر ڕێوڕه‌سمیش به‌ڕێوه‌ چووه‌ و کورد به‌پێی توانای خۆی هه‌وڵی یادکردنه‌وه‌ی وه‌کوو برینێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ زه‌ین و خه‌یاڵی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان داوه،‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا جیاواز له‌وه‌ی که‌ ئه‌و برینه‌ چه‌نده‌ قووڵ و ساڕێژهه‌ڵنه‌گره‌ هه‌میشه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ له‌ به‌رده‌مماندا هه‌یه‌ که‌ دیسان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ و سوێی ئازاره‌کانی بدوێین. یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ بۆچی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئاستی دونیادا به‌ڕاده‌ی هیرۆشیما و ناکازاکی نه‌ناسراوه‌؟ ڕاسته‌ یابانییه‌کان لای خۆیان هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌نانه‌ت شاری سه‌رده‌شتیش له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ هه‌ر به‌هۆی به‌عسییه‌کانه‌وه‌ کیمیاباران کرا وه‌کوو ده‌سته‌ خوشکانی هیرۆشیما و ناکازاکی له‌ ئازار و بریندا ده‌ناسێنن و ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا نه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و نه‌ سه‌رده‌شت هیچ کامه‌یان وه‌کوو ئه‌و دوو شاره‌ی یابان له‌ ئاستی جیهاندا نه‌ناسران و هێنده‌ی ئه‌و دوو شاره‌ش سه‌رنجیان بۆ ئازار و برینه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان ڕانه‌کێشاوه‌.

به‌شێک له‌م سه‌رنه‌کوتنه‌ی هاوارکردنی ئازاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دۆزی کورد که‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ لایه‌ن تێرم و گوتاره‌ سیاسییه‌ توتالیتار و ڕه‌هاخوازه‌کانه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌. واته‌ پاش په‌یمانی لۆزان و سه‌عدئاباد و هه‌موو ئه‌و په‌یمانانه‌ی که‌ به‌ نهێنی و ڕاشكاو له‌ نیوان چوار وڵاتی ئێران، تورکیا، ئێراق و سوریا و هه‌ندێ له‌ هاوپه‌یمانه‌ ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان مۆر کراوه‌، هه‌موو پلانه‌کان هه‌وڵدان بووه‌ بۆ جێگیر کردنی ئه‌م کۆڵه‌که‌یه‌ که‌ ناوی کورد و کورد‌ستان و خوێن و مه‌رگه‌ساته‌کانی له‌ ناو جوگرافیای هه‌ر کام له‌ وڵاته‌کاندا بمێنێته‌وه‌ و وه‌کوو بابه‌تێکی نێوخۆیی وڵاته‌کان چاویان لێ بکرێت، له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ سیاسه‌تێکه‌ که‌ ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته‌ پشتگیری بوونه‌ و تا ئاستێکیش به‌هۆی هه‌بوونی سه‌رمایه‌ و میدیا و لۆبی و دیپلۆماسییه‌تی فه‌رمییه‌وه‌ تێیدا سه‌رکه‌وتوو بوون. ئه‌م هه‌ژموونییه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌رخه‌ری دوو ئاست له‌ ئاکار و ئه‌خلاقی زاڵی سه‌رده‌مه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌خلاق بێت بێ ئه‌خلاقییه‌، به‌ڵام چونکه‌ هه‌ژموونییه‌کی لێ درووست کراوه‌ وه‌کوو کرده‌ و ئاکارێکی باو له‌ ڕێگه‌ی میدیای زه‌به‌لاح و لێدوان و گوتاری زل و قه‌به‌وه‌ بڵاوی ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ ناو ڕای گشتیی خه‌ڵکی جیهاندا ئاوا جێگیری ده‌که‌ن که‌ گوایه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاساکانی ده‌ربه‌ستی و پابه‌ندیی یاسایی ئه‌واندایه‌.

له‌ ڕاستیدا به‌ر له‌ هه‌ر شتێک و په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌بێت کۆی مرۆڤایه‌تی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بێت، ئه‌مه‌ی که‌ مرۆڤایه‌تی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ نییه‌ و نابێت و نه‌یتوانیوه‌ قووڵایی ئازاره‌کانی مرۆڤی کورد له‌ برینی هه‌ڵه‌بجه‌دا بپێوێت نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هێزانه‌ی که‌ به‌ناو نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جیهانگیری مرۆڤایه‌تیی ده‌که‌ن یان ڕۆحێکی مرۆڤانه‌یان نییه‌ یان له‌ ڕاستیدا هه‌ر ئاوێنه‌ی خودی مرۆڤایه‌تین، به‌ڵام به‌ باره‌ دڵڕه‌قانه‌ و شه‌ڕئامێزه‌که‌یدا و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بێت بڵێین مرۆڤایه‌تی یانی سیاسه‌تکردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاساکانی ئه‌خلاق و ڕه‌وشت. یانی چاونووقان به‌سه‌ر برینی مرۆڤ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و له‌ ناو که‌وانه‌ی قازانج و زیانی خۆت. باشه‌ ئه‌گه‌ر پێوه‌ره‌که‌ ئه‌مه‌یه‌ ئه‌وا ئه‌و سیسته‌م و ده‌زگا سیاسی و میدیاییه‌ی جیهان که‌ ئاوه‌ها ڕێچکه‌یه‌یکی سیاسی پراکتیزه‌ ده‌که‌ن چ جیاوازییه‌کیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن و به‌عس و مه‌کینه‌ مرۆڤکوژ و میدیا توتالیتاره‌که‌یدا؟ ئایا هه‌ر ئه‌مه‌ی که‌ مرۆڤایه‌تی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌شدار نه‌بوون له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌دا یانی ئه‌وان بێ گوناهن و سووچیان نییه؟‌ یانی چونکه‌ ئه‌وان به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و له‌ ڕێگه‌ی بازرگانێکی هۆڵه‌ندی یان هاووڵاتیانی ئه‌ورووپی و زانستی ڕۆژئاواییه‌وه‌ مایه‌ی ژه‌هرخوارکردن و کیمیابارانکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان فه‌راهه‌م کردووه‌ ئه‌وا ئیتر ئه‌وان تاوانبار نین و ته‌نها که‌سابه‌ت و بازرگانیی خۆیان ڕاپه‌ڕاندووه‌؟  یان چونکه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و ماڵپه‌ڕدا وێنه‌ و ئامار و ڕاپۆرت و گوزارشتیان له‌ برینه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاو کرده‌وه‌ ئیتر ئه‌م ڕؤڵه‌ دژه‌مرۆڤانه‌ و شه‌ڕانییه‌یان له‌ سه‌ر شانۆی حه‌قیقه‌تخوازیی مێژوودا نه‌دیو ده‌گیرێت و له‌ ئه‌هریمه‌نێکی ڕه‌شه‌وه‌ ده‌بن به‌ فریشته‌یه‌کی سپی؟

من پێم وایه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌بێ ئه‌مه‌ به‌ بیر خۆماندا بهێنینه‌وه‌ که‌ کاتێک کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوویدا جگه‌ له‌ یه‌ک دوو هه‌واڵ و ڕاپۆرت، سه‌ر له‌ به‌ری ئه‌وانه‌ی دیکه‌ که‌ به‌ حیسابی خۆیان هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر ڕژێمی سه‌دام به‌م زایه‌ڵه‌ دژه‌ کوردانه‌وه‌ (وشیارانه‌ یان ناوشیارانه‌، که‌ من پێم وایه‌ زۆربه‌ی زۆریان وشیارانه‌ و به‌پیی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی، بازرگانی و ئه‌منی قه‌ومی وڵاتانی خۆیان بوو) ده‌یانوت که‌ بۆچی سه‌دام وای له‌ خه‌ڵکی خۆی کردووه‌؟ نازانم ئێمه‌ چۆن ده‌بێ بۆیان ڕوونمان بکردایه‌ته‌وه یان ئێسته‌ش ڕوونی بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌ی هاوار ئێمه‌ خه‌ڵکی ئێراق نین و هاووڵاتی سیسته‌می سیاسیی به‌عس و سه‌دام نین، به‌ڵکوو کوردین و له‌ سه‌ر خاکی کوردستان و به‌هۆی ڕێک کوردبوونمانه‌وه‌ کیمیاباران و قڕ کراوین، بۆیه‌ ده‌بێت بڵێم ئه‌و تێڕوانین و پرسیاره‌ به‌ڕواڵه‌ت مرۆڤدۆستانه‌یه‌ که‌ له‌ ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤی ئه‌و کاتیش له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا دووپات کرایه‌وه‌ و ده‌یوت سه‌دام بۆ وای له‌ خه‌ڵک و هاووڵاتیانی خۆی کردووه،‌ له‌ مێنتاڵیته‌ و ڕوانگه‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت که‌ له‌ دوو حاله‌ت به‌ده‌ر نییه‌ یه‌که‌م جاهیل و گه‌مژه‌ن و دووه‌م فێڵباز و دووڕوون، به‌پێی مێژووناسیی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانیش کورد یه‌کێک له‌ کۆنترین دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌که‌ و بگره‌ دامه‌زرێنه‌ری شارستانێتی له‌ ناوچه‌ی نێوان دوو ڕووباران یان مێزۆپۆتامیا بووه‌ و ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له‌ مێژووی که‌ونارادا هه‌بووه‌ و تا ئێستاش بۆ پارێزگاری له‌ خاک و گیان و نیشتیمانی خۆی خه‌بات ده‌کات، به‌پێی ئه‌م گێرانه‌وه‌ زاڵه‌ له‌ مێژووی ئێمه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بپرسین له‌ که‌یه‌وه‌ کورد خۆی به‌ ئه‌ویدییه‌کی وه‌کوو فارس و تورک و عه‌ره‌ب زانیوه‌ تاکوو وه‌کوو به‌شێک له‌وان هه‌ژمار کرێت؟ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ خه‌ڵکی ئێراق و هاووڵاتی سه‌دام ناو ببرێت؟

له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ کایه‌یه‌کی نه‌زمی جیهانییه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ بێده‌سه‌ڵاته‌کان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ گیرۆده‌ن و پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه‌، له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقدا باسێک له‌ ژێر ناوی یاسا و ئه‌خلاقدا هه‌یه‌ و تێڕوانینه‌ ژیرانه‌ و ئاقڵانه‌که‌ ده‌گات به‌م ئه‌نجامه‌ که‌ ده‌بێت ویژدان یاسا بێت نه‌ک یاسا ویژدان! به‌ به‌یاسادانانی ویژدان ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ له‌ به‌رده‌م ئێمه‌یا ده‌هێڵێته‌وه‌ که‌ له‌ یاساکان که‌ مه‌رج نییه‌ ویژدانیان تێدا بێت یان با بڵێین مه‌رج نییه‌ به‌پێی ویژدان ئیشی پێ بکرێت، لابده‌ین و ئازاره‌کانمان له‌ کڵاڕۆژنه‌یه‌که‌وه‌ هاوار بکه‌ین که‌ دڵی سته‌مکار و هاوبه‌ش و شه‌ریک و هاوپه‌یمانه‌کانی بله‌رزێنێت، خه‌وی خۆشیان لێ بکات به‌ شه‌وه‌ و مۆته‌که‌ی هه‌ناسه‌ بڕ، ئه‌گه‌رچی کورد وه‌کوو خۆی له‌م بواره‌دا و له‌م ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌دا ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ره‌ و که‌موکوڕی زۆره‌ به‌ڵام سته‌مکاران و زاڵمانی ئه‌م ڕووداو و کوردقڕانه‌ نه‌ک دوو کۆمپانی یان دوو وڵات یان ته‌نها حیزبی به‌عس و سه‌دام بن به‌ڵکوو دوای سه‌دام و به‌عس و سه‌رچاوه‌ مه‌عنه‌وییه‌کانی بیره‌ فاشییه‌که‌ی، هه‌موو ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتن، به‌ بێده‌نگییان، به‌ چه‌واشه‌ گێڕانه‌وه‌یان و چه‌واشه‌ ڕووماڵکردنیان، زامی هه‌ڵه‌بجه‌ زامی کورد بوونه‌، زامی مێژوویه‌کی که‌ونارایه‌ که‌ به‌ ده‌ستی شارستانییه‌تی ئاسن و چه‌کی ژه‌هراوی و دڕنده‌یی سه‌رده‌م له‌ ژێر ده‌مامکی پێشکه‌وتن و یاساته‌وه‌ریدا هه‌ر ساڵه‌و ده‌کولێته‌وه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ زامی کوردبوونه‌ که‌ به‌ خه‌یانه‌تێکی مێژوویی هه‌خامه‌نه‌شییه‌کان ئیمپراتۆریای به‌هێزی دونیای کۆنی لێ سه‌ندرایه‌وه‌ و تا ئێسته‌ له‌ سه‌ر زێدی باب و باپیرانی زوڵمی لێ ده‌کرێت و زایه‌ڵه‌ی ته‌نها و ته‌نها له‌ چۆڵه‌وانییه‌کانی ویژدانی مرۆڤایه‌تیی سه‌رده‌مدا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌، جگه‌ له‌ خۆمان کێ ده‌یبیستێ؟ جگه‌ له‌ خۆمان کێ ده‌توانێت مرۆڤایه‌تیی دادگایی بکاته‌وه‌؟

پۆستی پێشوو

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

پۆستی داهاتوو

مه‌ستووره‌ى ئه‌رده‌ڵانی

سۆزان سەعید

سۆزان سەعید

ڕۆژنامەنووس

پەیوەندیداری بابەتەکان

پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئه‌یلول 30, 2025
80
کوردەکانی خوراسان   
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کوردەکانی خوراسان  

ئه‌یلول 30, 2025
28
میتانییه‌كان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

میتانییه‌كان

ئه‌یلول 28, 2025
29

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2024
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە