“یادی له‌دایکبوونی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و خوێندنه‌وه‌ی مێژووی بارزان”
“پێشه‌کی”
یادکردنه‌وه‌ی له‌دایکبوونی “مسته‌فا بارزانی” نه‌مر له رۆژی له‌دایکبوونیدا؛ هاوکات که ڕووداو و بۆنه‌یه‌کی ئیلهامبه‌خش و نه‌ته‌وه‌سازه، هه‌ڵگری ئه‌و ئالنگارییه‌شه که ئێسته کورد پاش شۆڕشه مه‌زن و کاریگه‌ره‌که‌ی ئه‌یلوولدا تێیدا ده‌ژی و، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێر‌اق له ئێستا هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دا که له ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی کورد که‌ڵک وه‌ربگرێت و هه‌موو بوون و مێژووی کورد له چوارچێوه‌ی دۆخی ئابووری و قه‌یرانێکی ساخته‌ی ده‌ستی خۆی کورت بکاته‌وه، دواجار کێشه‌کانیش به باڵای کورددا ببڕێت، بۆ ده‌ربازبوون له‌م لاڕێیه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژوویه‌ک که سه‌رچاوه‌ی به‌شێکی گرنگ و ده‌توانین بڵێین زۆر دره‌وشاوه‌ی خواستی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی ئازادی و مافی ره‌وای خۆی بووه، ئه‌ویش ئه‌و گوتار و مه‌عریفه‌یه‌یه که شۆڕشی ئه‌یلوولی له‌سه‌ر ڕۆنرا و “مه‌لا مسته‌فای نه‌مر” ڕێبه‌رایه‌تیی کرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌م شۆڕشه به‌هۆی پلانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تووشی شکست و نسکۆ بوو، به‌ڵام ڕۆڵیکی گه‌وره‌ی له دروستکردنی هه‌ستێکی گشتی و یه‌کانگیر بۆ کوردستان و شۆناسی کوردی هه‌بوو له هه‌موو پارچه‌کاندا، به‌ڵام له‌مانه‌ش گرنگتر له ڕووی مێژووییه‌وه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌مه بین که “مه‌لا مسته‌فا” و شۆڕشی ئه‌یلوول وه‌کوو دیارده‌یه‌کی هه‌ڵتۆقیوی له‌ناکاو نه‌بوون که بێنه ناو جه‌نگه‌ی ڕووداوه‌کاندا، به‌ڵکوو ده‌رئه‌نجام و لێکه‌وته‌ی خواستێکی کۆنتر و له‌مێژینه‌تر بوون که ده‌بێت شوێنپیی له خه‌بات و جووڵه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مه‌عریفییه‌کانی خانه‌قاکانی بارزاندا بگرین و ئه‌و جیهانبینیه‌ی که هه‌نگاو به هه‌نگاو و که‌سایه‌تی له‌دوای که‌سایه‌تی په‌ره‌یان پێداوه له مێژووی خۆیدا بخوێنینه‌وه، که یه‌کێک له خاڵه دره‌وشاوه‌کانی په‌یوه‌ندیی پته‌و و کوردانه‌ی خه‌باتی پارچه‌کانی کوردستان به‌یه‌که‌وه بووه. بۆیه لێره ئاوڕێکی کورت له مێژووی ئه‌و ڕێچکه‌یه و گه‌شه‌سه‌ندنی به شێوه‌ی کۆرۆنۆلۆژی و یه‌ک له دوای یه‌ک ده‌ده‌ین.
“بارزانییه‌کان له سه‌رده‌می ڕێبه‌رایه‌تی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان دا”
1914–شێخ ئه‌حمه‌د، له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵان بوو به جێگری شێخ عه‌بدوسه‌لامی برای.
1917–دیداری مێژوویی “مه‌لا مسته‌فا بارزانی” له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران له کوردستانی باکوور. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه پاش ئه‌وه بوو که شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری، داوای له شێخ ئه‌حمه‌د کردبوو که ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشی کوردستان له ئه‌ستۆ بگرێ.
1919–شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، پشتگیری شۆڕشی شێخ مه‌حموودی به‌رزه‌نجی له سلێمانی ده‌کا. هه‌روه‌ها له نامه‌یه‌کدا داوا له سه‌رۆک هۆزه‌کانی ناوچه‌ی بادینان ده‌کات که پشتگیری له شێخ مه‌حموود بکه‌ن.
1919–مه‌لا مسته‌فا، له‌سه‌ر ئه‌مری شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی، به‌ره‌و سلێمانی ده‌ڕۆن. به‌ڵام شۆڕش له‌لایه‌ن بەریتانیاوه سه‌رکوت ده‌کرێ و ناتوانن یارمه‌تییه‌کی شایان به شۆڕش بگه‌یەنن.
1920–پاش هاندانی ئینگلیز، ئاشوورییه‌کان هێرش دەکەنە سه‌ر بارزان و شه‌ڕێکی خوێناوی له ناویاندا ده‌قه‌ومێ.
1920–مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵ 200 که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی، ژماره‌یه‌ک له ماڵباته ئه‌رمه‌نییه‌کان له کۆکوژی تورکانی ئاناتۆلی ده‌رباز ده‌کات.
1929–مه‌لا مسته‌فا بارزانی، وه‌کوو نوێنه‌ری شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئینگلیزییه‌کان ده‌ڕواته مووسڵ.
1931–شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، پێشمه‌رگه‌کانی ده‌نێرێته یارمەتی ئیحسان نووری پاشا.
1931–به‌رپرسه‌کانی ئینگلیز و ئێراقی، ناکۆکی و ئاژاوه ده‌خه‌نه نێوان هۆزه‌کان. مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له‌م کاته‌دا ده‌ورێکی گرینگ بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه‌کان ده‌گێڕێ.
1931–هێزه‌کانی ئێر‌اق گه‌مارۆی بارزان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به بەرگری و خۆڕاگری بارزانییه‌کان، گه‌مارۆی سوپای ئێر‌اق تێک ده‌شکێنن.
1931–حکوومه‌تی به‌غداد، درێژه به دژایه‌تی بارزانییه‌کان ده‌دات. بیانووی تازه‌یان ئه‌وه‌یه که: «دامه‌زراندنی سوپای ئێر‌اق تێچووی زۆری بۆمان بووه. ده‌بێ به شه‌ڕ لەگه‌ڵ کورد، رایانبێنین».
1932–به‌غداد به بیانووی به‌رفراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، پیلانی له‌ناو بردنی بارزانییه‌کان داده‌ڕێژێ. هێزه زه‌وینیه‌کانی ئێر‌اق به پشتگیری فڕۆکه‌کانی بەریتانیا هێرشێکی به‌ربڵاو ده‌که‌نه سه‌ر بارزان. له‌م تێکهه‌ڵچوونه‌دا سوپای ئێر‌اق به توندی تێک ده‌شکێ. مه‌لا مسته‌فا له‌م شه‌ڕه‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی گێڕا.
1932–له مانگی فیڤرییه‌ی 1932دا دووه‌مین هێرشی سوپای ئێر‌اق دژ به شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، تێک ده‌شکێ. له مانگی مارسدا مه‌لا مسته‌فا بارزانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سدیقی برای و 300 پێشمه‌رگه، خه‌باتێکی نوێ ده‌ست پێده‌که‌ن. هه‌ر له‌م مانگه‌دا و له درێژه‌ی سێیه‌مین هێرشی سوپای ئێر‌اق، بارزان ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای ئێر‌اق. له مانگی ژووه‌ندا هێرشی هێزه‌کانی سوپای ئێر‌اق به پشتیوانی فڕۆکه‌کانی بەریتانیا به‌رفراوانتر ده‌بێ و ده‌بێته هۆی شکانی شێخ ئه‌حمه‌د و کۆتایی هاتنی شۆڕش. له ئه‌نجامدا، له‌به‌ر گوشاره‌کانی حکوومه‌تی ئێر‌اق، شێخ ئه‌حمه‌د په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا.
“سه‌ره‌تای رێبه‌رایه‌تی و سەرکردایەتی مه‌لا مسته‌فا بارزانی”
1933–ده‌وڵه‌تی تورکیا، شێخ ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه ده‌ست حکوومه‌تی ئێر‌اق. ئه‌مه بوو به سه‌ره‌تای دوورخستنه‌وه‌ی بارزانییه‌کان. مووسڵ، به‌غداد و ناسریه ده‌بێته شوێنی دوورخرانه‌وه‌یان. ئه‌م دوورخرانەوەیە، کۆتاییهێنانه بە ڕێبه‌رایه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د و وەئەستۆ گرتنی ڕێبەرایەتی لە لایەن مەلا مستەفا بارزانییه‌وه.
1936–“خه‌لیل خوشه‌وی” له هاوڕێیانی بارزانی، خه‌بات و به‌رخۆدانێکی سەخت دژ به هێزه‌کانی ئێر‌اق رێک ده‌خا. هێزه‌کانی ئێر‌اق، ته‌نیا به پاڵپشتی هه‌ندێ له هۆزه‌کان توانییان ئه‌و ڕابوونە تێک بشکێنن.
1937–شۆڕشی ده‌رسیم کۆتایی دێ. حکوومه‌تی تورکیا پاش تێکشکاندنی شۆڕش، خه‌ریکی کۆکوژی کورد ده‌بێ و پاش یه‌ک ساڵ ڕێبه‌رانی شۆڕش له‌سێداره ده‌دات.
1940–سلێمانی ده‌بێته دوایین شوێنی دوور خستنه‌وه‌ی بارزانی. شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا بۆ سلێمانی ده‌گوازرێنه‌وه. سلێمانی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ناوه‌ندی چالاکییه سیاسی و کو‌لتوورییه‌کانی کوردستان بوو. له‌ڕاستیدا له‌و کاته‌دا دڵی شۆڕشی کورد له سلێمانی لێی ده‌دا.
1941–بەریتانیا ده‌یویست سه‌رنجی بارزانی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشێ تا دووبه‌ره‌کی بخاته نێوان هێزه‌کانی ره‌شید عالی گه‌یلانی. به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا نەکەوتە داوی ئەم پیلانەوە.
1941–رۆشنبیران و نه‌ته‌وه‌خوازانی کورد له سلێمانی له رێکخراوێک به ناوی “هیوا” دا کۆ ده‌بنه‌وه. هیوا ده‌ورێکی گرنگی له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ک” له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌بوو.
1943–به هاوکاری پارتی هیوا، “مه‌لا مسته‌فا بارزانی” له سلێمانی ده‌چێته ده‌ره‌وه. به‌ر له‌وه‌ی بڕواته‌وه بۆ بارزان، ده‌ڕواته مه‌هاباد و له‌گه‌ڵ حاجی باباشێخ، سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی کۆماری کوردستان کۆ ده‌بنه‌وه.
1943–مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه باشووری کوردستان و شۆڕشی خۆی ده‌ست پێ ده‌کا. بارزانی له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕدا سه‌رکه‌وتووه و هێزه ئێراقییه‌کان به تووندی تێک ده‌شکێنێ و به‌شێک له کوردستانی ئێر‌اق ده‌خاته ژیر ده‌ستی خۆی. قه‌یرانی کوردستان ده‌بێته هۆی رووخانی ده‌وڵه‌تی نووری سه‌عید.
1944–بارودۆخەکە بەجۆرێک هاتە پێشەوە که مه‌لا مسته‌فا بوو به حاکمی بێڕکابەری کوردستان و حکوومه‌ت ناچار بوو که مل بە وتووێژ بدات.
1944–مه‌لا مسته‌فا بارزانی داواکارییه‌کانی خۆی به راشکاوی به حکوومه‌تی ئێر‌اق ڕاده‌گه‌یەنێ. داخوازییه‌کان بریتی بوون له: دامه‌زراندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له که‌رکووک، سلێمانی، هه‌ولێر، ناوچه کوێستانییه‌کانی مووسڵ و هه‌روه‌ها ناوچە کوردییەکانی خانه‌قین و مه‌نده‌لی، به‌فه‌رمیبوونی زمانی کوردی و ئه‌مه‌ی که کورد له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا جێگرێکی وه‌زیریان هه‌بێ. دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تێک که کاروباری کوردستان جێبه‌جی بکات و وه‌زیره‌که‌شی ده‌بێ کورد بێ.
1944–مه‌لا مسته‌فا سه‌ردانی به‌غداد ده‌کا و له‌گه‌ڵ نووری سه‌عید و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتووێژ ده‌کات. ئه‌وانیش به‌ڵێنی پێده‌ده‌ن که داواکارییه‌کانی کورد جێبه‌جی بکه‌ن و له‌سه‌ر به‌ڵێنیان پابه‌ند بن. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی نووری سه‌عید پاش ماوه‌یه‌کی کورت، تێکچوو و “حه‌مدی پاچه‌چی” بوو به سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت.
1945–“لێژنه‌ی ئازادی” به سه‌رۆکایه‌تی “مه‌لا مسته‌فا” دامه‌زرا و بڕیارگه‌لێکی گرینگی دا که بریتی بوون له: سه‌ربه‌ستی کوردستان، بنیاتنانی هێزی چه‌کدار بۆ پاراستنی کوردستان، هەوڵ بۆ ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌بات بۆ لێکگه‌یشتن و برایه‌تی له نێوان هه‌موو حیزب و پارته‌کانی کوردستان، گه‌یاندنی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌موو دونیا و گوشارخستنه سه‌ر به‌غداد بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی.
1945–بارزانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پاشه‌کشێی کرد و به‌ره‌و ئێران رۆشت تا له شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا که تازه پشکووتبوو یارمه‌تیده‌ر بێ.
“مەلا مستەفا بارزانی و کۆماری کوردستان لە مەهاباد (46-1945)”
پاش دوور خستنه‌وه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ به‌غداد، ساڵی 1940 بۆ سلێمانی ده‌گوازرێنه‌وه. خه‌ڵکی سلێمانی پێشوازییه‌کی شایان له‌م دوو ڕێبه‌ره ده‌که‌ن. به چه‌شنێک که له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌دا چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌کانی سلێمانی و به‌تایبه‌ت گه‌وره‌کانی شار، ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تییه سیاسی و کو‌لتوورییه‌کان، به ڕێز و حۆرمه‌تێکی زۆره‌وه هه‌ڵسوکه‌وتیان لەگه‌ڵ ده‌کرد‌ن و خه‌م و په‌ژاره‌ی غوربه‌تیان له دڵ ده‌تاراندن. له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له شاری ڕۆشنبیریی سلێمانی و پێوه‌ندی به‌ربڵاویان له‌گه‌ڵ چینه جۆراوجۆره‌کان و به‌شداری له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی بیرمه‌ندانی سیاسی سلێمانی، ده‌سکه‌وتی باشی بۆ مه‌لا مسته‌فا هه‌بوو و له‌و ئه‌زموونانه‌ی که به‌ده‌ستی هێنابوون بۆ درێژه‌دان به شۆڕش که‌ڵکی وه‌رده‌گرت.
ده‌رئه‌نجامی به‌شداری و هاوبیریی بارزانی له کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبی هیوا، ئه‌وه بوو له ئه‌نجامدا له قه‌فه‌سی تاراوگە ڕزگار بوو و دواجار به هاوکاری و هاوبیری ئه‌ندامانی هیوا، بارزانی له مانگی ژووئیه‌ی 1943 له سلێمانی هاته‌ده‌ر و خۆی گه‌یانده مه‌هاباد. پاش وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه سیاسییه‌کانی مه‌هاباد و سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆ بارزان گه‌ڕایه‌وه. ده‌رچوونی بارزانی له سلێمانی بۆ حکوومه‌تی به‌غدا گه‌لێک گران بوو، بۆیه خه‌ڵاتێکی 50000 دینارییان بۆ زیندوو یان مردووی دیاری کردبوو.
ئه‌م کاره، به‌ستێنی بۆ خه‌باتی ساڵانی 45-1943ی بارزان خۆش کرد. له‌به‌ر گوشاری سیاسی و سه‌ربازی بەریتانیا و پشتیوانی‌یان له حکوومه‌تی به‌غداد دژ به کورد له سلێمانی و بارزان و بۆردوومانی ده‌ڤه‌ره کوردنشینه‌کان و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی بزووتنەوەی کوردستان، بارزانییه‌کان بڕیاریان دا که بۆ رێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانیان و به‌هێزتر کردنه‌وه‌ی خۆیان و یارمه‌تی گه‌یاندن به کۆماری ساوای کوردستان بەرەو مه‌هاباد بڕۆن. بۆیه پاش پێوه‌ندیکردن به ڕێبه‌رانی کۆمار له مه‌هاباد و هێزه سه‌ربازییه‌کانی سۆڤییه‌ت له ئێران، له بارزانه‌وه بۆ مه‌هاباد که‌وتنه‌ڕێ. “مه‌لا مسته‌فا بارزانی” به یارمه‌تی برای گه‌وره‌ی؛ واته شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان، توانی ئه‌م سه‌فه‌ره به‌بێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئێران به ئه‌نجام بگه‌یەنێ. بارزانییه‌کان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان له به‌رواری 1924/7/11، له سنووری کێله‌شین، مه‌رگه‌وه‌ڕ و داڵانپه‌ڕه‌وه-له کاتێکدا که فڕۆکه‌کانی ئێر‌اق به دوایاندا ده‌هاتن، هاتنه نێو خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه و له شاره‌کانی مه‌هاباد، نه‌غه‌ده، شنۆ و ده‌ڤه‌ری ته‌رگه‌وه‌ڕ و مه‌رگه‌وه‌ڕ نیشته‌جێ بوون. به‌رپرسانی کۆماری کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان پێشوازییه‌کی شایستەیان له بارزانییه‌کان کرد.
به هاتنی مه‌لا مسته‌فا بۆ مه‌هاباد، رۆژنامه‌ی کوردستان؛ رۆژنامه‌ی کۆماری کوردستان، له ژماره‌ی 21ی به‌رواری شه‌مه (1946/3/2) له ڕاپۆرتێکدا به چڕی و به‌شیوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌واڵی پێشوازی له بارزانی گێڕابۆوه: “به‌ڕێز جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ڕێبه‌ری کورده‌کانی بارزان، رۆژی -1946/2/28 هاتنه نێو شاری مه‌هاباد و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێ کردن. سدیق حه‌یدره‌ی، به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه، به‌خێر هاتنی کردن. پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د کۆ بوونه‌وه. مه‌لا مسته‌فا، که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی و ڕێبه‌ری کورده‌کانی بارزانه و له‌ڕێی سه‌ربه‌رستی کورددا، ڕه‌نج و ئازاری زۆری کێشاوه. دوژمنانی کوردستان، بارزانی و هۆزه‌که‌یان له‌به‌ر ڕزگاریخوازی له زێد و نیشتمانیان ده‌رکردووه. ئه‌م پیاوه، بێجگه له‌وه‌ی که فه‌رمانده‌یه‌کی مه‌زنه، پیاوێکی ژیر و زانا و تێگەیشتووە و مرۆڤێکی بڕواداری نیشتمان په‌روه‌ره و ته‌مه‌نی نێزیک 45 ساڵه”. له نێوان جه‌ماوه‌ری بارزانییه‌کاندا، هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ئازا و بزێو هه‌بوو. هاتنی ئه‌م پارتیزانانه بۆ نێو هێزه چه‌کداره‌کانی حکوومه‌تی کوردستان، به‌تایبه‌ت له به‌ره‌کانی سه‌قز، بۆکان و بانه، که‌ش و هه‌وایه‌کی نوێی خولقاندبوو و ببووه خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له مێژووی کورددا. به‌تایبه‌ت دلێریی بارزانییه‌کان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی ئێران له شه‌ڕی به‌ناوبانگ و مێژوویی قاراوای سه‌قز، که له شه‌ڕگه‌لی مێژوویی و لەیادنەچووی ئه‌و ساڵانه بوو.
قازی محه‌مه‌د؛ سه‌رۆک کۆماری کوردستان و ئه‌ندامانی حکوومه‌ت، له هاتنی بارزانییه‌کان خۆشحاڵ بوون و به جوانی پێشوازییان لێ کردن. “مه‌لا مسته‌فا” پله‌ی ژەنەڕاڵی له ده‌ستی قازی محه‌مه‌د وەکوو شانازییەک پێ بەخشرا. بارزانیش هه‌موو هێزه‌کانی خۆی، به فه‌رمانده‌یی ئه‌فسه‌رانی پلەبەرزی خۆی وه‌کوو عیززه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، محه‌مه‌د مه‌حموود قودسی، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یرۆڵڵا عه‌بدولکه‌ریم، میرحاج ئه‌حمه‌د عه‌قراوی، سه‌ید عه‌زیز سه‌ید عه‌بدوڵڵا، عه‌بدوڕه‌حمان موفتی، شه‌وکه‌ت ئه‌فه‌ندی و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ئه‌فسه‌رانێک وه‌کوو به‌کر عه‌بدولکه‌ریم، خه‌یرۆڵڵا عه‌بدولکه‌ریم، نووری ئه‌حمه‌د تاها، محه‌مه‌د ساڵح و ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی کۆیی، که تازه هاتبوونه جه‌رگه‌یانه‌وه، له خزمه‌ت کۆماری کوردستان دانا. هاتنی بارزانی بۆ ڕیزی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد-که له یه‌که‌م رۆژه‌کانی ساڵی 1946 دامه‌زرابوو کارێکی مێژوویی بوو بۆ هاوبیری و هاوده‌نگی ڕێبه‌رانی دوو به‌ش له کوردستان به مه‌به‌ستی به‌رگری له کۆماری کوردستان و گه‌یشتن به خه‌ونه له‌مێژینه‌که‌ی کورد. له رۆژی دامه‌زراندنی کۆمار، سه‌رۆک کۆماری کوردستان، قازی محه‌مه‌دی نه‌مر، له کاتی سه‌ردان له هێزه‌کانی گارد به پێشمه‌رگه‌کانی بارزانی گوت: به‌شداریتان هۆی سه‌ربه‌رزی و شانازیمانه. ئێوه نموونه و ڕه‌مزی شۆڕشی کوردن. سپاس له بوونتان، بژی ڕێبه‌رتان مه‌لا مسته‌فا بارزانی.
مه‌لا مسته‌فا بارزانی پتر له یه‌ک ساڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مایه‌وه. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له مه‌هاباد و به‌شداری له یه‌که‌مین ئه‌زموونی حکوومه‌ت له کوردستان، فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌کداره‌کانی کوردستان، سه‌فه‌ر بۆ تاران و دیتنی شا و سه‌رۆکوه‌زیران، وتووێژ و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ئێران و زۆرێک له نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له تاران، ئه‌زموونێکی به‌نرخ بوو بۆ بارزانی و ئاستی زانستی سیاسی و دیپلۆماسی به‌رزتر کرده‌وه. بارزانی به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له‌م ئه‌زموونانه و به یارمه‌تی بیری تیژ و وریایی خۆی، بیری له داهاتووی کورد ده‌کرده‌وه و گه‌ڵاڵه‌ی بۆ داده‌ڕشت و ده‌بوو به ڕێبه‌رێکی کارزان و شاره‌زا و لێهاتوو و هه‌روه‌ها ده‌بوو به ڕه‌مز و سیمبولێک بۆ یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی کورد له مێژوودا.
*بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته له کتێبی “له‌سه‌ر ترۆپکی تۆفان؛ کۆکردنه‌وه‌ی به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی که‌ڵک وه‌رگیراوه”.