“گۆرانیه‌كی تر به‌ر لهنوستنی گه‌وره‌كان”
ماوه‌یه‌كه گوزارشتی (وردبینیی لیستی موچه) بوه‌ته كلیله‌وشه و سه‌رباسی باسان، زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان و په‌یامنێران و به‌رپرسان و نوێنه‌ران و شرۆڤهكارانمان ڕه‌زیلی ناكه‌ن له‌به‌كارهێنانیدا و به‌وپه‌ڕی ده‌ستبڵاویه‌وه نه‌ك پێنج فه‌رزه و سێ ژه‌مه، به‌ڵكو هه‌مو سه‌ره سه‌عات و له‌گه‌ڵ هه‌مو خوله‌كێكدا ئاوی گوێچكهمانی پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌و حه‌شاماته‌ی ئێمه ده‌بو خه‌ریكی كارێكی تربوان و زیاتر له‌خه‌می بابه‌ته‌كه‌دا بوان، نه‌ك به‌و جۆره هه‌ر خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی به‌ندێكی بێمانای ئه‌و گۆرانییه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره بن كه خراوه‌ته سه‌ر زاریان. ڕه‌حمه‌ت له پێشینانمان كه ده‌یانوت ئاش ئیشی خۆی ده‌كات و چهقچهقهش سه‌ری خۆی دهئێشێنی.
ئه‌وان هه‌ر ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه؛ هه‌رێم لسیت بنێرێت به‌غدا وردبینی ده‌كات و موچه ده‌نێرێت. به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن و پێمان بڵێن ناوهڕۆك و ڕه‌هه‌ند و گرێوگۆڵهكانی ئه‌و بابه‌ته چین و چ لایه‌نێك له‌به‌غدا ئه‌و كاره ده‌كات و چۆن و به‌چ پێوه‌ر و له‌سه‌ر چ بنه‌ماو ڕێسایه‌كه.
به‌هه‌رحاڵ باكه‌مێك ناوه‌رۆك و ده‌قی ئه‌و گۆرانیه سواوه شی بكه‌ینه‌وه؛
هه‌مو لیستێكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی كه له‌بودجه‌ی گشتیه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، به‌رله خه‌رج كردن له دو وێستگه و له‌لایه‌ن دوو لایه‌نی جیاوازه‌وه وردبینی ده‌كریت و پاش خه‌رج كردنیش ملكه‌چه بۆ پێداچهونهوهی چاودێری دارایی.
وێستگه‌ی یه‌كه‌می وردبینی له یه‌كه‌ی وردبینی ناوخۆیی فهرمانگهكاندایه و نابێته گرفت، به‌ڵام ئه‌و وردبینیه‌ی كه گوایه به‌غدا له وێستگه‌ی دووه‌مدا بۆ لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌دات دیار نییه چ لایه‌نێك ئه‌نجامی ده‌دات و چۆن ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌ر بنه‌مای چ دۆكیۆمێنت و به‌چ پێوه‌رێك ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌غدا لایه‌نی یه‌كه‌مه كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای له‌ئه‌ستۆیه، تاكو ئیستا هیچ هه‌نگاوێكی فه‌رمی و ڕێكخراوی نه‌گرتۆته به‌ر بۆ پرۆسه‌ی (توطین)، هیچ هه‌نگاوێكی فه‌رمیشی نه‌ناوه بۆ دیاریكردن و ڕێكخستنی ڕێكاره‌كانی ووردبینی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
پێناچی تا ئێستایش له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی خۆمانه‌وه به‌فه‌رمی داوای ڕونكردنهوه و دیاریكردنی ئه‌و میكانیزمه‌یان كردبێت و گرێ و ئاڵۆزیه‌كانیان خستبێته به‌رچاو و ڕێكاری به‌دیلیان پێشكهشكردبێ، كه پێویست بو بیكه‌ن و به‌رچاوی خه‌ڵكیش له سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتوو ڕون بكه‌نه‌وه.
ئاخر ئه‌وان جارێ هه‌ر خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ن كه به‌سه‌رپێی و به‌ده‌م ڕێگاوه ده‌ستیان به تێكست و ئاوهزهكهی ده‌گات، گه‌وره‌ترین هه‌وڵی زۆربه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ناوبه‌ناو سۆراخی موچه له‌لای به‌رپرسه‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش به‌زاره‌كی وسه‌رپێی وه‌ڵامێكیان ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌مانیش ده‌یكه‌نه گۆرانیی سه‌رزار و خۆراكی ڕاگه‌یاندنه‌كان.
باسه‌كه باسی وردبینیی لیستی موچه‌یه و گۆرانیهكهیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه، كه‌چی دیار نیه بۆ ئه‌م مانگه و مانگه‌كانی داهاتویش ووردبینی ئه‌و لیستانه چۆن ده‌كرێت و كی ده‌یكات؟
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن دیوانی چاودێری دارایی ده‌یكات به‌و پێیه‌ی له بڕیاری دادگا ناوی هاتووه، وه‌ك هه‌ندێك له چاوپێكه‌وتن و لێدوانه‌كانیان واده‌ڵێن، ئه‌وه من پێم وایه وردبینی لیستی موچه پێش خه‌رج كردن كاری دیوانی چاودێری دارایی نییه و پێیشی ناكرێت، كاری دیوانی چاودێری پێش خه‌رج كردن ڕوونه كه چه‌ند سنوردار و دیاریكراوه به‌پێی یاساكه‌ی و به‌پێی سروشتی ئیشهكهیشی كه چاودێریه نه‌ك جێبه‌جێكردن، دیوانی چاودێری دارایی فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی نیه تاكو ئه‌و كاره جێبهبهجیكاریه ئه‌نجام بدات.
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن له فه‌رمانگه‌ی ژمێركاری ( دائرة المحاسبة)ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت، ئه‌وه من پێم وایه زه‌حمه‌ته و، موچه له له‌فه‌رمانگه‌كانی ته‌مویلی مه‌ركه‌زی كه ئه‌وانه‌ی هه‌رێم و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێراقیش له‌وجۆره‌ن ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و حسابانه‌ی كه به سیسته‌می ژمێریاری مه‌ركه‌زی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت و گونجاونیه له دائیره‌ی موحاسه‌به بكرێت.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن گه‌نجینه‌كان وردبینی بۆده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش هه‌م گرانه و هه‌م هیچ به‌رچاو ڕونیه‌ك نیه كه به‌غدا ئاماده‌كاریی ئه‌وه‌ی كردبێت و ئه‌و ئیشه كار و كاتی زۆری ده‌وی.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وه‌ك جاران وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خۆی به پرۆسه‌ی وردبینیه‌كه هه‌ڵسێت ئیدی ئێستا ئه‌م وردبینیه‌ی پێش خه‌رجكردن چیه له‌لایه‌ن به‌غداوه؟
ئه‌گه‌ر بڕیاریشه هیچ ڕێوڕه‌سم وڕێسا و ڕێكارێكی ژمێریاری و وردبینی ڕه‌چاو نه‌كرێت و كاره‌كه‌یش بچێته‌سه‌ر ئه‌وه‌یان جیایه!
ئه‌مه ته‌نها سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ووردبینیهكه ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ووردبینیهكهیش گرفته‌كه قوڵتر و ئاڵۆزتره. گریمان موعجیزه ئاسا له‌م مانگه‌دا یان له‌چه‌ند مانگی داهاتو هه‌مو گرفته‌كانی دیاریكردنی لایه‌نی ووردبینیكار چاره‌سه‌ركران. ئه‌ی چۆن وردبینیه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت؟
كاتێك لیستی موچه ده‌درێته به‌غدا بۆ ووردبینی پێویسته پوخته‌ی لیستی مانگی پێشوی په‌سه‌ندكراو له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕانه‌كانی مانگیی پێشوی په‌سه‌ندكراو له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕانه‌كانی ئه‌م مانگه پێش په‌سه‌ند كردن به‌هاوپێچی هه‌مویان پێكه‌وه بدرێنه به‌غدا بۆ ووردبینی و په‌سه‌ند كردن.
لیستی موچه‌ی مانگه‌كانی پێش‌و هه‌روه‌ها لیستی گۆڕانه‌كانی مانگه‌كانی پێشویش له‌لایه‌ن به‌غدا ووردبینی نه‌كراون و په‌سه‌ند نه‌كراون تاكو ببنه پێوه‌ر و بنه‌ما بۆ وردبینیی لیستی گۆرانكاریه‌كانی ئه‌م مانگه و مانگه‌كانی داهاتو، ئاخر زیاد و كه‌مبونی موچه و ده‌رماڵه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له یه‌كه‌م ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تاكو خانه‌نشین بونی وه‌ك ئه‌لقه‌ی پێكه‌وه گرێ‌دراو له چوارچێوه‌ی زنجیرهیهكدایه و ئه‌ڵقه به‌ئه‌ڵقه ده‌بێ به فلته‌ری ئه‌و ووردبینیانهدا تێپه‌ڕێ.
گریمان به‌بێ بونی ئه‌م پێشینه دامه‌زراوه‌یی و ڕێساییه و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستیه‌كانی ئه‌وكاره به‌غدا ده‌یه‌وێت ده‌ستبكات به ووردبینی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌مانگی داهاتوه‌وه فه‌رمانگه‌كان ڕاسته‌وخۆ لیسته‌كانی موچه و لیستی گۆڕانه‌كان و دۆكیۆمێنته پێویسته‌كان له فه‌رمان و نوسراوه‌كانی په‌یوه‌ست به زیاد و كه‌می موچه‌و ده‌رماڵه به‌هاوپێچ بۆی ده‌نێردرێن. ئایا چۆن ووردبینیهكه ئه‌نجام ده‌دات؟
با ئه‌وه‌یشی بێته سه‌ر كه هه‌مو فه‌رمان و نوسراوه‌كانی هاوپێچی لیسته‌كه كه تایبه‌تن به‌زیاد و كه‌مكردنی موچه، به‌هه‌زاران دانه‌ن و به‌زمانی كوردین و پاڵپشتن به‌سه‌دان ڕێنمایی تایبه‌ت به‌و بوارانه كه له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ری كردون و كاری له‌سه‌ر كردون.
ئایا به‌غدا پشت به چ لیستێك ده‌به‌ستێت وه‌ك بناغه بۆ ووردبینی ئه‌و لیسته‌ی كه بۆی ڕه‌وانه ده‌كرێت؟ ئه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمان و نوسراو ڕێنماییانه ده‌كات كه هه‌رێم موچه‌و ده‌رماڵه‌یان پێ كهموزیاد ده‌كات به‌سه‌دان و هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ن؟ له‌وانه‌یه هه‌ندێك پێیان وابێت كه ووردبینی لیستی موچه ته‌نها گه‌ڕانه به‌شوین ناوی دوباره‌دا! بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه‌یش ئاڵۆزتره كه باسمكرد، به‌ڵام نامه‌وێت له‌وه زیاتر ماندوتان كه‌م.
ده‌بێ گوناهی ئێمه چی بێ لێره خه‌ڵك ئه‌كه‌ین به به‌رپرس و هه‌ندێكیش ده‌نێرین بۆ به‌غدا تاكو مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌ده‌ست بهێنن كه‌چی گه‌وره ترین كاری هه‌مویان وتنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره قسه بێ‌سود و بێ ناوهرۆكانهیه.
ساڵانی ڕابووردو بهیتوبالۆرهكان جۆرێكی تربون: ساڵانێك به‌رده‌وام هه‌ر ده‌یان ووت و ده‌یان وته‌وه با هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌یاسای بودجه‌وه ئیتر به‌غدا به‌مسۆگه‌ری پشكی هه‌رێم به سهروزیادهوه ده‌نێرێ، ئیمه ئه‌وكاتیش به‌رده‌وام ده‌مان نوسی و هاوارمان ده‌كرد كه ئه‌و یاسایانه به‌جۆرێكن هه‌ركات وه‌ك خۆیان جێبه‌جیی بكرێن ئه‌وه هه‌رێم به‌هه‌ر چوارپه‌ل ده‌كه‌وێته ناو ته‌ڵه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێشیان نه‌كات ئه‌وه تاوانبار ده‌كرێت به‌سه‌ر پێچی، به‌رده‌وامیش باسی ته‌ڵه‌ی خه‌رجیی فیعلیمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وده‌میش ئه‌و جۆره ژاوه‌ژاوانه ئه‌وه‌ند بڵند و زۆر بون نه‌یانده‌هێشت كه‌س گوێی له ده‌نگی چركه‌ی كاتژمێره‌كه‌ی ئێمه بێت.
سه‌ره‌نجام پاش نۆساڵ كاتیك یاساكه‌ی بودجه جێبه‌جێكرا ئینجا زانیان كه ئه‌و یاسایانه‌ی بودجه له2015 وه له‌به‌غدا ده‌رچون هه‌رخۆیان كۆسپ و كاره‌ساتن بون و شیاوی جێبه‌جێكردن نه‌بون و سته‌می گهروهیان تێدابوو ده‌رهه‌ق به‌هه‌رێم .
سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتیش به‌هه‌مانشێوه چه‌ند ساڵیك زۆرترین قسه ئه‌وه‌بو كه با هه‌رێم خۆی نه‌وت هه‌نارده نه‌كات و ڕاده‌ستی بكات ئیتر هه‌رێم سهرڕیژدهكرێت له‌پشكی بودجه‌ی ئێراق، به‌ڵام نزیكه‌ی ساڵێكه هه‌رێم ناتوانێت نه‌وت هه‌نارده بكات و ئاماده‌یه راده‌ستی به‌غدای بكات و به‌پیی یاسای بودجه‌یش ده‌بێ وابێ، به‌ڵام به‌غدا نه نه‌وته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێ و نه پشكی بودجه‌شی بۆ ده‌نێرێ…