هەرێمی کوردستان ، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانە و هیچ دەسەڵاتێک تواناى لاوازکردن و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە و بە فشارى دادگەیەک کەبڕیارە دژەکانى لەلایەن فاشیز م دەرەوەى سنوورەکان بەرامبەر بە کوردستان جێبەجێ دەکرێت .روون وئاشکرایە،کە پێش رووخانى ڕ‌ژێمى بەعسیش و لە ساڵى 1991 دواى چەندین ساڵ خەبات وتێکۆشانى گەلەکەمان بۆ یەکەم جار گەلى کورد توانى ببێتە خاوەن ئەزموون وحکوومڕانى خۆى لە ناوچەکەدا و دواتر لە پرۆسەیەکى دیموکراسی وئازاد هەڵبژاردنى ئەنجامدا و پەرلەمان وحکوومەتى خۆى دامەزراند ، لە پاش رووخانى ڕ‌ژێمى بەعس بە سەرکردایەتیی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و بەتایبەتى رۆڵى سەرەکیی کوردستان ئێراقى نوێى لە سەر بنەماى دیموکراسى و هاوبەشى و ئینجا دەستوورێک کەتێیدا مافەکانى کوردى تێیدا مسۆگەر بێت دامەرزا، شایانى ئاماژەیە کە پێش ده‌ستووری 2005ی ئێراق، هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌بووه و به هه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان، ئێراق شێوازی سیسته‌می فیدڕاڵییه‌تی وه‌رگرت. جگه له هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا هیچ هه‌رێمێكی دیكه نییه، بۆیه ئێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌توانێت ئێستا له‌م سیسته‌مه به‌رده‌وام بێت.هەرێمی کوردستان کە قەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە لەناو دەستوری ئێراقدا جێگیر کراوە مۆدێلێکی حوکمڕانییە کە ئەمەریکیەکان بنچینەیان بۆ داناوە ئەیانەوێ بیکەن بە مۆدێلێک بۆ سەرجەم ناوچەکە پەیڕەو بکرێت بەهەر نرخێک بێت دەیانەوێ ئەم مۆدێلە لە حوکمڕانی سەر بخەن و بەجێ بگەیەنن .
بەپێی دەستوورى هەمیشەیی ئێراق، نەک تەنها بە گەلەکۆمەکى و زۆرینە بەڵکو تەنانەت بە هەمواركردنەوەی دەستووریش، نە هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێندرێتەوە، نە هیچ دەسەڵاتێكی كەم دەكرێتەوە. لە خوارەوە بەپێی ماددەكانی دەستوور ڕوونی دەكەمەمەوە. دەستووری ئێراق، دەستوورێكی جامدە، واتە ڕێوشوێنەكانی هەمواركردنی ئەوپەڕی قورسن بۆ ئەوەی بە گۆڕانی بارودۆخی سیاسی و هاوكێشەی هێز، نەتواندرێت لە ڕێگەی دەستوورەوە مافی پێكهاتەیەك پێشێل بكرێت. لەم چوارچێوەیەدا، بڕگەی پێنجەمی ماددەی 142ی دەستووری عێراق، لە بڕگەكانی تایبەت بە هەمواركردنەوەی دەستوور، ئیستسنایەكی داناوە كە بریتیە لەوەی: پاش ئەوەی هەموو هەموارەكانی دەستوور بەو مەرجانەی دەستوورەكە دایناوە، كران، دەبێ مەرجەكانی ماددەی 126ی دەستووریش جێبەجێ بكرێن، ئینجا هەموارەكە دەچێتە قۆناغی كۆتایی ماددە 126ی دەستوور لە پێنج بڕگە پێكهاتووە، بڕگەی چوارەمی دەڵێ: ناتواندرێت هیچ ڕێوشوێنێكی هەمواركردنەوە بۆ ماددەكانی دەستوور بگیرێتە بەر، كە ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو دەسەڵاتانەی هەرێمەكان كە ناكەونە نێو تایبەتمەندییە دەسەڵاتەكانی فیدرالی کە تێیدا لە چەند ماددەیەک ئاماژەى پێکراوە وهاتووە :
یەکەم: هەرێمى کوردستان بە پێى دەستوورى هەمیشەیی ئێراق و بە پێى ماددەى 116، پێکهاتووە لە پایتەخت و هەرێمەکان وپارێزگا لامەرکەزییەکان و ئیدارە ناوخۆییەکان.
دووەم: هەروەها بەپێى ماددەى 117، دەستوور دان بە هەموو هەرێمە نوێیەکاندا دادەنێت ، بە پێى بڕگەکانى دەستوور بۆ دامەزراندنیان.
سێیەم: بەگوێرەى ماددەى 118 دەبێت ئەنجوومەنى نوێنەران لەماوەى شەش مانگدا ، بە زۆرینەى سادە یاسایەک دەربچوێنێ، بۆ دیارکردنى ئەو ڕێوشوێنانەى کەپەیوەسن بە پێکهێنانى هەرێمەکانەوە.
چوارەم: بە پێى ماددەى 119، پارێزیەک یانیش زیاتر ، بۆ هەیە هەرێمێکیان هەبێت ، بە پشت بەستن بە داواکاییەک بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆمێک کە تێیدا سێ لە سەر یەکى ئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاکە داواى دامەزراندنى هەرێمێک بکەن.
پێنجەم: بە گوێڕەى ماددەى 120 ، هەر هەرێمێک بۆ خۆى دەستوورێک دادەرێژێت ، کە تێیدا سەرۆکایەتى ئەو هەرێمە شێواز و میکانیزمەکانى بەکارهێنانى ئەو دەسەڵاتانە دەستینشان دەکات ، بەو پێیەى کە ناکۆکن نەبێت لەگەڵ ئەم دەستوورەدا.
شەشەم: لە ماددەى 121 یشدا دەسەڵاتەکانى هەرێمەکان مافى پیادەکردنی یاسادانان و ڕاپەراندن و دادوەرییان هەیە ، بە پێى ئەم دەستوورە ، بێجگە لەو دەسەڵاتانەى کە تایبەمەندن بە حکوومەتى فیدراڵییەوە. هەروەها حكوومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای فیدراڵی له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ناكۆكی یان دژییه‌ك له‌نێوان یاسای فیدراڵی و یاسای هه‌رێمدا هه‌بوو له‌سه‌ر بابه‌تێك، كه له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا نه‌بێت، كه تایبه‌تن به حكوومه‌تی فیدراڵی ، لەگەڵ ئەوەى کە هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمدایه، به‌تایبه‌تی پێكهێنان و ڕێكخستنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم، وه‌ك پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی هه‌رێم.
حەوتەم: بە پێى دەستوورى هەمیشەیی ئێراق مافى هەرێمەکان لە مادەى 121 پێکهاتووە لەوە کە دەبێتە ئەو داهاتانەى کە لە حکوومەتى فیدراڵیدا بەدەست دێن ، تێیدا پشکى هەرێمەکان دابین بکرێن ، لە پێناو ڕاییکردنى ئەرک وکارەکانیان ، بە ڕچاوگرتنى داهات و ڕێژەى دانیشتیوان وپێداویستییەکانیان .
هەشتەم: هەروەها کردنەوەى نووسینگەى تایبەت بە هەرێم وپارێزگاکان لە باڵیۆزخانە ونێردیپلۆماسییەکان ، بەمەبەستى کاروبارى ڕ‌ۆشنبیرى،کۆمەڵایەتى وگەشەپێدان.، بە پێى ماددەى 24 ، ده‌وڵه‌ت ئازادیی گواستنه‌وه بۆ كرێكار و شمه‌ك و سه‌رمایه‌داران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكاندا، ئه‌مه‌ش به یاسا ڕێك ده‌خرێت.
بە پێى ماددەى چوارەم ،زمانى عەرەبى و کوردی دوو زمانى فەرمیین لە ئێراقدا ، کە تێیدا مافى سەرجەم ئێراقییەکان لەناوى پارێزراوە لە رووى فێرکردنى ڕۆڵەکانى بە زمانى دایک ، وه‌ك توركمانی و سریانی له ده‌زگاكانی فێركردنی ده‌وڵه‌تدا به‌پێی یاسا په‌روه‌رده‌ییه‌كان، یان به هه‌ر زمانێكی دیكه له ده‌زگاكانی فێركردنی تایبه‌تدا.سنووری ده‌سته‌واژه‌ی زمانی فه‌رمی دیاری ده‌كرێت و هەورەها قسه‌كردن و وتووێژ و ده‌ربڕین له بواره فه‌رمییه‌كاندا به هه‌ریه‌ك له دوو زمانه‌كه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دادگاكان و كۆنگره فه‌رمییه‌كان.داننان به به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی نامه و ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان به هه‌ردوو زمان.
بە پێى دەستوورى هەمیشەیی دڵنییایکردنى مافى هەرێمەکان ئاماژە به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی و په‌سه‌ندكردنی ئه‌وان ده‌كات، کە تێیدا بە پێى ماددەى 126 نابێت هیچ هه‌مواركردنێك له‌و مادانه‌ی ده‌ستووردا ئه‌نجام بدرێت، كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌رێمه‌كان، كه ناكه‌ونه سنووری ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه، ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی په‌یوه‌ندیدار و ڕه‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی دانیشتوانی له ڕێگای ڕاپرسیی گشتییه‌وه.
ئەوەى لەماوەى 19 ساڵ نووسینەوەى دەستوور و رەزامەندى لە سەر بینراوە ، ئەو راستییەیە کە حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئێراقی فیدراڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و پیاده‌كردنی یاساكان مه‌به‌ستیان نه‌بووه ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵكوو به‌ته‌واوی پشتگوێ‌یان خستووه، چونكه له به‌دواداچوون بۆ هه‌ر ماده‌یه‌كی ئه‌م ده‌ستووره كه په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستان، پێشێلكارییه‌كی زۆر و كه‌موكوڕی و نادادپه‌روه‌ری به دی ده‌كرێت، بەتایبەتى هەموو ئەو ماددانەى کە پەیوەست بە هەرێمى کوردستان و مافەرەوا دەستوورییەکانى تا بە ئێستا بە شێوەى تەواو و کردەیی جێبەجێ نەکراون ، کە ئەوەش دەرخەرى ئەو راستییەیە کە ئێراق دواى سەدەیەک بەردەوام خەون بە سەنتراڵیزم دەبینێ و نەک هاوبەشى و نە دەستوورى وەک خۆى جێبەجێکردووە و نەباوەریشى بە فیدراڵی بووە.