“گرفته‌كان و چاره‌سه‌ر”
“پێشەكی”
شۆرشی تەكنەلۆژیا لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا، فاكتەرێكی گرنگی گەشەپێدانی پرۆسەی پەیوەندی بوو، ئه‌م گۆڕانكارییه مۆدیلێكی نوێی له بواری میدیادا هێنایه ئارا كه بهتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ناوده‌برێت، توانیویەتی سەرجەم شێوازه‌كانی “بینراو، بیستراو، خوێنراو” لەخۆیدا كۆبكاتەوە، ده‌رفه‌تیش بۆ جه‌ماوه‌ر بڕه‌خسێنێ كه به‌شداری له ئاڵوگۆڕی په‌یام و زانیاری‌دا بكات. هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو، له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا مۆدێرنه‌دا بوو، وێڕای سوودوه‌رگرتن له لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی له‌ڕووی ئاسانكاریی په‌یوه‌ندی، كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی جۆراوجۆری جێهێشت كه تائێستاش به‌رده‌وامه.
فره‌ڕه‌هه‌ندی كاریگه‌رییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی، پێویستی به‌توێژینه‌وه‌ی زانستییانه هه‌یه تا ئاست و جۆری كاریگه‌رییه‌كانی شرۆڤه بكات، له ڕوانگه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كانه‌وه، كۆمه‌ڵێك ئه‌رك بۆ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان تا ده‌گاته تاكه‌كه‌س ده‌ستنیشان بكرێت، له‌پێناو هێنانه‌دی ئامانجێكی گرنگ كه به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی یاسایی و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، له‌هه‌مانكاتدا دیاریكردنی كاریگه‌رییه نهرێنییهكانیش بۆ بنه‌بڕكردنیان، چونكه تائێستا به‌پێی ئاماری دادگاكانی كوردستان، هه‌زاران دۆسییه به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه، ئاسایشی كۆمه‌ڵگای كوردهواری خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی لێكترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه. هه‌ربۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌كورتی و پوختی، شرۆڤه‌ی ئه‌و مه‌ترسی و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه بكه‌ین.
یه‌كه‌م: چه‌مكی سۆشیال میدیا (تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) و گه‌شه‌سه‌ندنی
خزمه‌تگوزاری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (Social Media) به‌رهه‌مێكی نوێی بواری ئه‌لیكترۆنییه، له ڕوانگه‌ی پسپۆڕانی میدیاوه به‌شێوازێكی نوێی میدیای ئه‌لیكترۆنی داده‌نرێت. به‌بڕوای “كایه و میدۆف” میدیای ئەلیكترۆنی؛ سەرجەم ئامرازەكانیتری پەیوەندی (رادیۆ، تەلەفزیۆن، تەلەفۆن و تۆڕە پەیوەندییەكان)ی لەخۆگرتووە، دەتوانێ زۆرترین داتا بۆ جەماوەر بە نرخێكی كەم و خێراترین ماوە بگوازێتەوە[1]. (دەنیس مەككوێل) (Denis McQuail) سەبارەت بە هێز و بڕستی میدیای ئەلیكترۆنی لەو باوەڕەدایە؛ میدیای نوێی ئەلیكترۆنی بەیەكێك لە سەرچاوەكانی دەسەڵات دادەنرێن، واتا ئامرازێكە بۆ كۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردن و نوێكاریی لە كۆمەڵگادا كە ده‌توانن جێگەی دەسەڵات یاخود سەرچاوەكانیتریشی بگرنەوە[2]. به‌پێی پێناسێكیش بۆ چه‌مكی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌توانین بڵێین: نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه، خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆری ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتوری و سیاسی خستۆته‌ڕوو كه به‌كارهێنه‌ران بۆ كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ست به‌كاریده‌هێنن وه‌ك: پاراستنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی نوێ، پشكداربوون له‌و پرۆسانه‌دا. ده‌رفه‌تی ئه‌ندامبوون، چالاكی و به‌شدارییه‌كی ئامانجداریشی بۆ به‌كارهێنه‌ران فه‌راهه‌م كردووه.[3]
“ئه‌لیسۆن و بۆید” له‌و باوه‌ڕه‌دان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاریی وێبن كه ده‌رفه‌ت بۆ به‌كارهێنه‌ران ده‌ڕه‌خسێنن:-
1-له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیاریكراودا، پرۆفایلی گشتی و نیمچهتایبهتی دروست بكه‌ن.
2- ئاڵوگۆڕی زانیاریی له‌گه‌ڵ ئه‌و بهكارهێنهرانهدا بكه‌ن كه له سیسته‌مه‌كه‌دا هه‌ن.
3- لیستی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان و ئه‌وانیتریش ببینن كه له‌نێو سیستهمهكهدان.
به‌پێی ئه‌م پێناسه، ئاڵوگۆڕی زانیاریی و پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌كارهێنه‌ران له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ئارادایه[4]. بۆچوونی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به فاكته‌ری خێرای گه‌شه‌كردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئارادایه، به‌بڕوای پسپۆڕێك ئەم فاكتەرانەی خوارەوە بوونەتەمایەی ئەوەی كە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت ببێتە بەربڵاوترین تۆڕی پەیوەندی لەنێو كۆمەڵگادا:-
1- ئاسانی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەرامبەردا بەهۆی “چات”ەوە.
2- خێرایی لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زانیاری، بودجەیەكی كەمیشی پێویستە. هەندێكجاریش بەكاربەران نەناسراون.
3- توانستی بەرفراوانی ئینتەرنێت بۆ خستنەڕووی زانیاری بۆ كۆمەڵگا وەك: دەستراگەیشتن بە زانیاری، وەرگرتن و ناردنی نامەی ئەلیكترۆنی، كرینی پێداویستی بەشێوەی ئەلیكترۆنی كە رێگە لە بەهەدەردانی كات دەگرێت[5].
له‌هه‌مانكاتدا له ڕوانگه‌ی چه‌ند شارهزایهكیتر، فاكتهرهكهی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گۆڕانكاری له زۆر بواردا دروست كردووه، هه‌م به‌كارهێنه‌رانیشی زۆرتر گه‌نجانن كه چالاكترین چین‌وتوێژی كۆمه‌ڵگان، ده‌شێ له‌م دوو خاڵه‌دا چڕی بكه‌ینه‌وه:-
– پرۆسەیەك بۆ ئاڵوگۆری كۆمەڵایەتی لەئارادایە كە ناتوانرێ تەكنەلۆژیا لەو رەوتە سیاسی و كلتوری و كۆمەڵایەتییە جیا بكرێتەوە[6].
– زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شداربوونیش له‌ناو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چین و توێژی گه‌نجانن كه رۆژبه‌رۆژ رێژه‌كه‌ش له هه‌ڵكشاندایه، به‌جۆرێك بۆته باشترین میدیای په‌یوه‌ندی به‌تایبه‌تی بۆ گه‌نجان[7]. پسپۆرێكی تر سەبارەت بە بایەخی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لای جەماوەر پێی وایە: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بریتین لەو سایتە جەماوەرییە ئەلیكترۆنییانەی كە هاوڵاتیان هەرچەندە لە ڕوانگەی كات و شوێنەوە جیاواز بن، بە ئاسانی دەتوانن زانیارییەكانیان بۆ بخەنەڕوو و ئاڵوگۆڕی زانیاری و بۆچوونیش لەگەڵ یەكتردا بكەن[8].
گەشەسەندنی خێرای میدیای ئەلیكترۆنی به‌تایبه‌تی (تۆرە كۆمەڵایەتییەكان) وێڕای خەسڵەت و تایبەتمەندییەكانی بۆ بڕەودان بە مامەڵەی نێوان ئەندامانی كۆمەڵگا و كارئاسانی بۆ ژیانی رۆژانەیان تا دەگاتە دەستراگەیشتن بە هەواڵ و زانیاری گرنگ، هەندێكجار بەهۆی خراپ بەكارهێنانی ئامرازەكانی میدیای ئەلیكترۆنی لەلایەن رۆژنامەنووسان و بەكارهێنهرانهوه، تا دەگاتە كەمتەرخەمی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت لە ئاست ئەرك و مافەكانی خۆیدا كه به‌دواداچوونه بۆ لێكه‌وته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگا، كۆمەڵێك دیاردەی مەترسیدار و كاریگه‌ری نه‌رێنی جۆراوجۆری له هه‌رێمی كوردستاندا هێناوه‌ته‌ئارا، به‌جۆرێك كه بۆته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئارامی و ئاشته‌وایی جه‌ماوه‌ر و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیش. له‌م كورته توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو، به‌و هیوایه‌ی توێژه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی قووڵتر ڕه‌هه‌نده‌كانی شرۆڤه بكه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه بخاته‌گه‌ڕ تا تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ خزمه‌تی مافه مرۆیی و یاساییه‌كان ئاراسته بكرێت.
دووه‌م: كاریگه‌رییه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا
هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ناو جه‌ماوه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی جۆره‌ها چالاكی هه‌مه‌جۆری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ته‌ندروستی تا ده‌گاته بانگه‌شه بۆ ئایین ڕه‌خساندووه، ئه‌م ئاسانكارییانهش به‌هۆی نه‌بوونی هیچ جۆره چاودێریی و كۆنتڕۆڵێكیشهوه، زۆرجار ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی بووه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زیادبوونی ڕێژه‌ی تاوان و كاری نایاسایی، له چه‌ندین ڕه‌هه‌نده‌وه ئاسایشی كۆمه‌ڵگای كوردهواری خستۆته به‌رده‌م جۆره‌ها مه‌ترسییه‌وه. به‌گشتی كاریگه‌رییه نهرێنییەكان له هه‌رێمی كوردستان، لەڕووی فاكتەری (كات)ەوە بۆ دوو شێواز دابەش دەبێت:-
-زیانە هەنوكەییەكان كە پەیوەندیدارە بە ژیانی ئێستای كۆمەڵگا بەتایبەتی مامەڵەی هاوڵاتیان لەگەڵ یەكتردا.
-زیانە ئایندەییەكان كە لێكەوتەكانی كاریگەری لەسەر نەوەكانی داهاتوو دادەنێت.
توێژه‌ر به‌ئامانجی تاوتوێیه‌كی زانستییانه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، ڕاپرسییه‌كی فراوانی ئه‌نجام داوه تا له دیدی خودی جه‌ماوه‌ره‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌ته بكات و لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانیشی به‌دیاریكراوی له توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانتردا بخاته‌ڕوو، لێره‌دا به‌پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسییه، پۆڵێن و ڕیزبه‌ندی لایه‌نه نهرێنییهكانمان كردووه. به‌مانایه‌كیتر ڕیزبه‌ندی لایه‌نه نه‌رێنییه‌كان، به‌پێی بۆچوونی به‌شدارانی ڕاپرسییهكهیه.
1- تۆمه‌تخستنه‌پاڵ و ناوزڕاندن و جنێودان:-
دیارده‌یه‌كی دزێو كه به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌چێته خانه‌ی تاوان، به‌هۆی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانیشهوه ئه‌م تاوانانه له‌زیادبووندایه، هه‌ڵبه‌ستنی تۆمەت و ناوزڕاندنی كەس و گرووپ و لایه‌نه‌كانه كە كاریگەریی ڕاستەوخۆی له‌سه‌ر ڕێز و شكۆی مرۆڤ هه‌یه، چونكه جەماوەر بەتایبەت لە وڵااتانی رۆژهەڵات، بەخێرایی باوەڕ بەتۆمەت دەكەن كە زۆرجار لەژێرناوی رەخنەدا بڵاودەكرێنەوە. لە پێناسێكدا بۆ چەمكی تۆمەت خستنەپاڵ (قذف)، دەتوانین بڵێین: پێگوتنێكە سیفاتێكی سەلماندن و بینراوی تێدایە، زۆرجار لە ڕێگەی ڕۆژنامەگەرییەوە ئەنجام دەدرێت[9]. یاخود روونتر بڵێین لە تاوانی خستنە پاڵ و بوختان (قذف) دا خراپەكە (واقیعەكە) بەروون و ئاشكرایی دەخرێتە پاڵ كەسەكە یاخود لایەنەكە . یاسای سزادانی ئێراقیش[10]بەوردی پێناسی تاوانی خستنەپاڵی كردووە، تا ڕۆژنامەنووس لەژێرناوی رەخنەو هەڵسەنگاندندا، خۆی لەو تاوانە بپارێزێت. لەو ڕوانگەیەوە تۆمەت خستنەپاڵ بە پێشێلی مافی مرۆڤ دادەنرێت، چونكە ئەم لایەنە زیانبەخشانەی هەیە:-
– ڕەفتار یاخود تۆمەتێكی خراپ و ناوزڕێنەری تێدایە.
– بەشێوەیەكی دیاریكراو دەخرێتە پاڵ كەسێ، یاخود لایەنێك.
– خەڵك بەئاسانی بڕوای پێدەكات، چونكە وریایی لە هۆنینەوەیدا بەكاردێت، بۆ نموونە بە هونەرمەندێكی “جوان “دەڵێن بەدڕەوشتە “بە بەرپرس دەڵێن “گەندەڵە”، یاخود بە دەوڵەمەند دەڵێن “دز”ە، واتا نزیكایەتی و پەیوەندییەكی تووندوتۆڵ لەنێوان (جۆری تۆمەتەكە) و (كەسو لایەنە تۆمەتباركراو)دا هەیە[11]. لە هەمانكاتدا دیاردهیهكیتر كه له گرته‌ی ڤیدۆیی، پۆست و كۆمێنته‌كانی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا زۆر ده‌بینرێت، جنێودانه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕاوبۆچوون و كاره‌كانی به‌رامبه‌ر، له‌كاتێكدا ئه‌م ره‌فتاره به تاوان داده‌نرێت. به‌پێی پێناسێكی یاسایی، جنێودان (سب) واتا قسەیەك كه سیفاتێكی سادەو زووتێپەڕی هەیە[12]، بۆ شكاندنی شەرەف یان رووشاندنی ناوبانگی و برینداركردنی هەستی كەسێك یاخود لایەنێك ئەنجام دەدرێت، هەرچەندە بابەتی جنێوەكە شیاوی سەلماندن نییە، بەڵام یاسای سزادانی ئێراقی [13] سزای بۆ داناوە بەتایبەت كە لە ڕێگەی میدیاوه ئەنجام بدرێت چونكە زۆرترین كه‌س دەیبینن، ئەمەش جیاوازە لەوەی كە تاوانەكە لەبەرچاوی كەسێك یاخود چەند كەسێكی كەمدا بكرێت.
هه‌ردوو تاوانه‌كه به پێشێلی یاساكانی هەرێمی كوردستان داده‌نرێت و دوو بنەمای تاوانی تێدایە، یەكەمینیان بنەمای ماددیە كە ئەویش ئەنجامدانی رەفتارەكەیە واتا بڵاوكردنەوەی بابەت یاخود وێنەیەك كە ببێتەمایەی “لەكەداركردنی شەرەف”، دووەمین بنەماش بنەمای مەعنەوییە واتا كەسەكە یاخود لایەنەكە بەشێوەیەكی “مەبەستدار” پێشێلكارییەكەی ئەنجام دابێ[14].
2- پێشێلی مافی ژیانی تایبەت:-
ئەركێكی سەرەكی بەكارهێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، ڕێزگرتنە لە ماف و ئازادییەكانی مرۆڤ و نەزڕاندنی شكۆ و ناو و ناوبانگی كەسایەتی و ژیانی تایبەتی كەسەكان. سەرەتای بایەخدان بەم مافە مرۆییە، دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی سەدەی نۆزدە، كاتێك هەردوو یاساناسی ئەمریكی سامۆئیل وارین (Samuel warren) و لویس براندیس (D. Louis brandies) لەئەنجامی دەركەوتنی ڕۆژنامەی زەرد كە بێــپەروا پێشێلی ژیانی تایبەتی هاووڵاتیانیان دەكرد، لێكۆڵینەوەیەكیان لەساڵی (1890ز) بەناوی مافی ژیانی تایبەت خستەڕوو، تیایدا داوای چاوخشاندنەوەیان كرد بە یاساكانی ئەو سەردەمە بەمەبەستی پاراستنی مافی ژیانی تایبەت [15]. پاراستنی ژیانی تایبەت چەند بوارێك بگرێتەوە، وەك (مافی تەنیایی، سنورداركردنی دەستوەردان لە ژیانی مروڤ، رێگە گرتن لە دەستە ناحەزەكان بە مرۆڤ پارێزی و بە نهێنی هێشتنەوەی هەندیك كاروباری تاكەكانی كۆمەڵگا بە پاراستنی زانیارییە كەسییەكان پشتیوانی لەكەسایەتی و كەرامەتی مرۆڤ)[16]. كۆمەڵێك شێواز و رێگای جیاوازیتر هەیە كە هەندێ لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەیگرنەبەر و بەوهۆیەوە ژیانی تایبەتی كەسانیتر پێشێل دەكەن، گرنگترینیان بریتین لە:-
– شێواندنی زانیارییەكان.
– دزینی زانیاری.
– تەزویركردنی زانیاری.
– بڵاوكردنەوەی نهێنی كەسانی تر.
– سیخوڕیی و چاودێری نامەشروع.
– هاككردن یاخود دروستكردنی ئەكاونتی تەزویرو ساختە بەناوی كەسانی تر[17] .
هه‌رچه‌نده له هه‌رێمی كوردستانیشدا، چه‌ندین یاسا بۆ پاراستنی ژیانی تایبه‌ت و سزادانی پێشێلكاران هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ گرفت له خودی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا هه‌یه، بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م لێپرسینه‌وه له پێشێلكاران، بۆنمونه زۆرجار ئه‌كاونت و په‌یجه‌كان خاوه‌نیان دیار نییه، یاخود له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستانن و ده‌ستی یاسایان ناگاتێ، هه‌ربۆیه زه‌مینه‌یه‌كی خراپی بۆ سوكایه‌تی به ژیانی تایبه‌ت ڕه‌خساندووه.
3-تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی:-
ژیانی مرۆڤ و ئاستی ئارامی و بژێو و گوزه‌رانی، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به هه‌لومه‌رجی ئاسایشی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه، هه‌ربۆیه به‌بنه‌مایه‌كی گرنگی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێت كه له ده‌ستور و یاسای سه‌رجه‌م وڵاتاندا، پاراستنی به‌ئه‌رك داده‌نرێت. سەبارەت بە ئاسایش و مەترسییەكانی بەردەمی، پسپۆڕی بوارەكە “باری بوزان” لەو باوەڕەدایە؛ ئاسایش بە دۆخێك دەوترێ كە بەها بنەڕەتییەكانی كۆمەڵگا وەك دەیسەڵاتدارێتی و یەكپارچەیی خاك پارێزراو بن، بەڵام رێوشوێنەكانی پاراستنیشیان لەبەردەستدا بێ. ئەگەر رێوشوێنەكانی پاراستنی ئاسایش لە ئاستی مەترسییەكان پتەوتر بێ، ئەوا ئاسایش سەقامگیر دەبێ، بەڵام ئەگەر قەوارە و مەترسییەكان و ئاستی هەڕەشە لە رێوشوێنەكانی ئاسایش بەهێزتر بێ، ئەوا دەبێتەمایەی تێچوونیی دۆخی ئاسایش و ئارامی[18]. به‌گشتی چه‌ند بوارێكی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه به‌هۆی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه، ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك دیارده و لادانیشی دروست كردووه، لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه‌یان بۆ ده‌كه‌ین:-
– ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكی نێوان ئایینه‌كان:- لە هەرێمی كوردستاندا كە ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر (ئیسلام، مەسیح..) و ئایینزا و رێچكەی ئایینی (یەزیدی، كاكەیی، هەقە، نەقشبەندی، قادری) و ئایدۆلۆژیای جیاوازی (ئیسلامی، عەلمانی) تێدایە، زۆرجار له‌لایه‌ن كه‌سانێك له‌ژێرناوی بانگخوازی دینی یان ڕه‌خنه‌گری ئایینی، په‌یامی ئه‌وتۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه كه زیانی به‌موقه‌ده‌ساتی ئایینه‌كان گه‌یاندووه، ئه‌م شكاندن و پەلاماردانهی یه‌كتریش، مه‌ترسی شه‌ڕوئاژاوه‌ی له‌نێوان شوێنهكهوتووانی ئایینه جۆراوجۆره‌كاندا دروست كردووه.
– هاندان بۆ لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی:- به‌ناوی پێشكه‌وتن یاخود ئازادیی تاكه‌كه‌س، هه‌ندێكجار تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراون به ئامرازێك بۆ بانگه‌شه بۆ لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌پێی یاسا به تاوان و له‌دیدی ئایینه‌وه به‌حه‌رام و له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگاشه‌وه به‌دژایه‌تی كولتوور داده‌نرێت. به‌بڕوای پسپۆڕێكی میدیاش: له لادانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە لادان و سەرپێچی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه وەك هاندان و ئاسانكاری و ئامرازێكیش بۆ تاوان، ڕۆڵێكی زۆر كاریگەر بگێڕن[19].
– فهيكنيوز:- بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆره‌ها زانیاریی ناڕاست له‌ژێر ناوی هه‌واڵ و زانیاریی گرنگ، دیارده‌یه‌كی دزێوی سه‌دان په‌یج و ئه‌كاونته كه به‌وهۆیه‌وه هاوڵاتیانیان دووچاری گومان له‌هه‌موو جۆره هه‌واڵێك كردۆته‌وه.
به‌گشتی فه‌یكنیوز به‌كۆمه‌ڵێك نیشانه‌دا ده‌ناسرێته‌وه وه‌ك:-
– په‌یجه‌كه خاوه‌نه‌كه‌ی دیار نییه.
– زانیاریی نێو هه‌واڵه‌كه، له سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی وه‌رنه‌گیراوه.
– هه‌میشه ده‌رباره‌ی بابه‌ته گرنگه‌كانه وه‌ك: موچه، تیرۆر و ته‌قینه‌وه، دانان و لابردنی پۆست و پله، به‌دڕه‌وشتی، دزی و گه‌نده‌ڵی…هتد.
– له ماوه‌یه‌كی كورتدا دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فهیكنیوزهكه، زۆرجار لاده‌برێت و ده‌سڕدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.
-په‌یامه‌كه زیاتر ڕووی له چین و توێژی گه‌نجانه.
دیارترین مه‌ترسی فهیكنیوزیش به‌بڕوای پسپۆڕێك؛ بەهۆی كاریگەرییەكانی لەسەر گۆڕانی هۆشیاریی جەماوەر، ئاستەنگ بۆ تێگەیشتنی كۆمەڵگا بۆ بابەتەكان دروست دەكات[20]. بێگومان جگه له‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌مجار فهیكنیوزهكه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ههركهسێكیتر شه‌یر یان كۆپی بكات و بڵاوی بكاته‌وه، هه‌مان به‌رپرسیارێتی یاسایی و ئیتیكی ده‌كه‌وێته سه‌رشان.
– واتەوات:- وروژاندنی بابەتێكی دیاریكراوە، لەنێوان چەند كەسێكدا بەشێوەی زارەكی دەگوێزرێتەوە بەبێ ئەوەی بەڵگە و سەلماندنێ بۆ ڕاستی و دروستی لەگەڵدا بێت[21]. هەردوو نوسەری بەناوبانگ (گۆردن ئەلپۆرت و لیو پۆستمان) لە پەرتوكە ناسراوەكەی خۆیاندا “سایكۆلۆژیای واتەوات”، لەو باوەڕەدان واتەوات بریتییە لە:”بوونی بابەتێكی گوماناوی كە رێوشوێنێكی نییە لەپێناو دڵنیابەخشی بۆ بەدواداچوون و پشتراستكردنەوە، بەگشتی بەشێوەی زارەكی لە كەسێكەوە بۆ كەسانیتر دەگوێزرێتەوە”[22]. ئه‌م دیارده‌یه‌ش، زۆرباوه له‌ناو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا كه به‌ئانقه‌ست یاخود له‌ڕووی نه‌شاره‌زاییه‌وه، رۆژانه چه‌ندین واته‌واتی نوێ ده‌رباره‌ی ڕووداو و پێشهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه و سزای له‌سه‌ره.
سێیه‌م: هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان
ئاسانی لە پرۆسەی بەشداریی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەناو سنووری هەرێمی كوردستان، بە بەراورد لەگەڵ قۆناغەكانی پێشوو، فرسەتێكی لەباری رەخساندووە بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی كۆمەڵێك پرەنسیپی گرنگ، بەشداریی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بكەن، زۆرجارانیش لەپێناو بەدەستهێنانی هەواڵ و بابەتی سەرنجڕاكێشدا، پرەنسیپەكانی یاسا و ئاكاری مرۆیی و میدیایی پێشێل دەكەن. به‌بۆچوونی توێژه‌ر، دیارترین فاكته‌ره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده نه‌رێنییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ:-
– ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان كه به‌كارهێنه‌ری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، هۆشیاریی یاساییان لاوازه و ئاگاداری مادده یاساییەكان نین، بەتایبەت ئه‌و یاسایانه‌ی كه دیارده‌كانی (ناوزڕاندن و تۆمەتدانەپاڵ، شكاندنی سنوری ژیانی تایبەت) به تاوان داده‌نێت.
– كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه فه‌رمییه‌كان (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان) بۆ تۆمار و كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یجانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌ن.
– به‌جیهانیبوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لۆكاڵیبوونی یاساكان، بۆنمونه زۆرجار ئه‌كاونت و په‌یجه نه‌رێنییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، یاساكانی هه‌رێم ناتوانێ به‌دواداچوونیان بۆ بكات.
– كه‌س و لایه‌نه زیانمه‌نده‌كان به‌دواداچوونی یاسایی بۆ مافه‌كانی خۆیان ناكه‌ن، بۆنمونه له‌كاتی ناوزڕاندندا ده‌بێ سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن تا ببێته هۆشدارییه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌كاربهێنن.
– چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نووسانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خولی هۆشیاریی یاسایی و ئه‌كادیمییان نه‌بینیوه یاخود به‌پێی پێویست نه‌بووه، هه‌ربۆیه له‌ڕووی نه‌شاره‌زاییه‌وه سنوره‌كانی ئازادی راده‌ربڕین پێشێل ده‌كه‌ن.
– كه‌مته‌رخه‌می كۆمیانپا ئینتەرنێتییهكان له هەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری كڕیارانی هێڵەكانیان نادەن، یاخود به‌پێی پێویست هاریكاریی دامه‌زراوه یاساییه‌كان ناكه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵ و فلته‌ركردنی ئه‌كاونت و په‌یجه نه‌رێنییه‌كان.
– داواكاری گشتی تا ده‌گاته حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، نه‌یانتوانیوه چاودێرییه‌كی یاسایی و پێویستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكه‌ن.
چواره‌م: مامه‌ڵه‌ی نادروستی ئه‌لیكترۆنی
به‌رفراوانبوونی رێژەی بەكارهێنانی تۆرەكۆمەڵایەتییەكان، دەرفەتی بۆ بواری بازاڕگەری رەخساندووە تا بەهۆی ریكلام و دروستكردنی پەیوەندیی نێوان فرۆشیار و كریار، زۆرترین كاڵای ماددی یاخود سێرڤسی جۆراوجۆر بخەنەڕوو، سەرچاوەیەكی داهاته بۆ خاوەن بەرهەم و كارئاسانیش بۆ هاوڵاتیانه تا بەسانایی دەستیان بە كرین و ئاڵوگۆڕی كاڵا ڕابگات. وێرای ئەم لایەنە ئەرێنییە، جێگەی نیگەرانییە زۆرجار بەناوی فرۆشتنی بەرهەمی ئەلیكترۆنی و ئەپڵیكەیشنەوە یاخود جۆرەها خزمەتگوزاری وەك بەكرێدانی موڵك و ئۆتۆمبێلەوە، لەلایەن كەسانی تەڵەكەباز، هەوڵی فریودانی خەڵك ده‌درێت. یاخود ڕیكلام بۆ كاڵای نایاسایی ده‌كرێت وه‌ك: فرۆشتنی ئامێری سیخوڕی و نهێنی بۆ كاتی تاقیكردنه‌وه بۆ خوێندكاران، ده‌رمانی قه‌ده‌غه و هۆشبه‌ر…هتد.
هه‌رچه‌نده خۆشبه‌ختانه به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای چاودێرییه‌وه، زۆرجار ئه‌م تاوانبارانه دهدۆزرێنهوهو ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن، به‌ڵام كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی مامه‌ڵه‌ی نادروست، كاردانه‌وه و زیانی گه‌وره‌ی به كۆمه‌ڵگای كوردی گه‌یاندووه.
پێنجه‌م: سایبه‌رتیرۆریزم
دامەزراوەی (CRS) بەم چەشنە پێناسی “سایبەر تیرۆریزم” دەكات: هەڕەشە یاخود پەلاماردانێكی نایاساییە بۆسەر كۆمپیوتەر، تۆڕ و داتا ئەنباركراوەكانی ناو كۆمپیوتەر، بەمەبەستی ترساندن یا ناچاركردنی حكومەت یاخود جەماوەرەكەی بۆ دووركەوتنەوە لە ئامانجە سیاسی یاخود كۆمەڵایەتییەكانیان)[23]. مه‌به‌ست له‌م تاوانه، به‌كارهێنانی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانه بۆ بانگه‌واز و پڕوپاگه‌نده بۆ تیرۆریزم و تووندوتیژی یاخود دروستكردنی تیمی تیرۆریزمی ئه‌لیكترۆنی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگا، ئه‌م دیارده‌یه‌ش له ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی هه‌رێمی كوردستانیشدا په‌ره‌یسه‌ندووه، به‌پێی یاساكانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیش، به‌تاوان داده‌نرێت.
شه‌شه‌م: كۆپی ڕایت
تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رفه‌تێكی فراوانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و وێنه و ڤیدیۆ و ڕیكلام و جۆره‌ها خزمه‌تگوزاریتر فه‌راهه‌م كردووه، هه‌ندێكجاریش دیارده‌یه‌كی نه‌رێنی بۆته‌مایه‌ی زیانگه‌یاندن به‌م پرۆسه‌یه، ئه‌ویش كۆپی یاخود دزین و ده‌ستكاریكردنی به‌رهه‌می كه‌سێك یاخود لایه‌نێكه و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تی به‌ناوی كه‌سانیتر. یاخود شێواندنی وێنه و ده‌نگ و ڤیدیۆ بۆ ئامانجێكی خراپ، گرفته‌كه‌ش له‌وه‌دایه تاوانبارانی كۆپی ڕایت به‌دژواری ده‌دۆزرێنه‌وه. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەم مافە بۆ دوو شێواز پۆڵێن دەكرێت:-
ا-مافی مەعنەوی دانەر:- مافی مەعنەوی دانەر بریتیە له مافی بڵاوكردنەوە و پەخشكردنی نووسین و بەرهەم، مافی مۆنۆپۆڵكردنی بەرهەم لەلایەن خاوەنەكەیەوە، بانگەشەكردن بۆ خاوەندارێتی بەرهەم لەلایەن خاوەنە ڕەسەنەكەیەوە، مافی گۆڕانكاریی لەهەر جۆرە دەستەواژە و پێكهاتەیەكی بەرهەمەكەدا، مافی كۆكردنەوە و لەناوبردنی بەرهەم لەلایەن خاوەنەكەیەوە.
ب-مافی ماددی دانەر:- وەك مافی كۆپی رایت (Copy Right) بەهەرشێوەیەك بێ واتا بەشێوەی هەمیشەیی یاخود كاتی، مافی ڕێگەدان بەدەستڕاگەیشتن بە بەرهەمەكە، مافی دابەشكردن، مافی گواستنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەكە[24]. پێشێلی ئه‌م مافه، مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌وڵدان بۆ داهێنان و به‌رهه‌می نوێ و جوانیش دروست ده‌كات، چونكه كۆپیكردن ده‌بێته‌مایه‌ی دزین و ده‌ستكاری به‌رهه‌مه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانیش كۆپی ڕایت به‌تاوان داده‌نرێت، كه‌سه‌كه و سایت و په‌یجه‌كه‌ی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
“ڕێكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه و بنه‌بڕكردنی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”
هەنگاونان بەرەو پرۆگرامێكی فرەرەهەند لەپێنا و بەگژداچوونەوەی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێویستی به‌كۆمه‌ڵێك ڕێكاری گرنگ هه‌یه تا مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م میدیا مۆدێرنه له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌م بكه‌ینه‌وه.
- ڕۆڵی دامەزراوە فەرمییەكان
- هاندانی داواكاری گشتی:- به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان، ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی داواكاری گشتی بریتییه له به‌دواداچوون بۆ دۆسییه هه‌ستیاره‌كان كه زیان به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نن، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته داواكاری گشتی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه تۆمار بكات كه تۆمار نین و پڕوپاگه‌نده‌ی خراپ بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
- كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت و دانانی دەرگاوان:- له هه‌رێمی كوردستاندا، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یاخود ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كه‌ن، پێویسته به‌پشتبه‌ستن به یاسا به‌ركاره‌كان، هه‌فتانه ڕاپۆرتی چاودێریی له‌لایه‌ن داواكاری گشتی و سه‌ندیكاكانی رۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر وه‌ربگرن، بۆ فلته‌ركردنی ئه‌كاونت و په‌یجه نه‌رێنییه‌كان، واتا ببن به ده‌رگاوان. مه‌به‌ستیش له‌م سیسته‌مه، ناسراوترین فلتەره كه ڕۆڵی پاڵفته‌كردنی بابه‌ته‌كانی میدیا دەبینێ. چه‌مكی (دەرگاوانەكان Gatekeepers) بۆ یەكەمینجار لەلایەن (كورت لوین Kurt Lewin)ەوە بەكارهێنرا، بەتێڕوانینی ئەو كۆمەڵێك فلتەر هەن كە هەواڵەكانی پیادا تێدەپەڕن، ئەم فلتەرانەش دەروازەیەكی چوونە ژوورەوەن و تەنها بۆ هەندێك لە هەواڵەكان دەكرێنەوەو هەندێكیشیان دوور دەخاتەوەو بە نەشیاو ناوزەدیان دەكات[25].
– بەهێزكردنی میدیا فەرمییەكانی حكومەت بۆ پشتبەستن بە راستگۆیی و دابینكردنی مافی زانین بۆ هاوڵاتیان، تا په‌نا بۆ میدیای وروژێنه‌ر نه‌بن بۆ ده‌ستخستنی هه‌واڵ و زانیاری.
– دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەت ئەركی سەرشانیانە باشترین گوزەرانی ژیان بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن، رەخساندنی ژیانێكی ئارام بۆ كۆمەڵگا گرەنتیە بۆ خۆپارێزی و دووركەوتنەوە لە خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
– گرتنەبەری رێوشوێنی پاداشت و دنەدان و سزا و لێپرسینەوە: ئەركی دامودەزكا حكومی و رێكخراوە ناحكومی و گرووپە كۆمەڵایەتییەكانە لە رێی پەیجی سپۆنسەركراو، هەواڵ و زانیاری دروست دەربارەی ڕووداوەكان بخەنەڕوو تا ئاستی هۆشیاریی جەماوەر بەجۆرێك بێت كە باوەڕ بەجۆرهها دیارده‌ی نه‌شیاوی وه‌ك پڕوپاگه‌نده و واتەواتی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نەكەن. لەهەمانكاتدا دامودەزگا یاساییەكان بەتایبەت دادگا و داواكاری گشتی، لە رێی سكاڵای یاساییەوە ئەو خاوەن پەیج و ئەكاونتانە رووبەرووی سزا بكەنەوە كە واتەوات بڵاودەكەنەوە.
2- ڕۆڵی میدیاكان
– ته‌رخانكردنی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی میدیایی بۆ بڕه‌ودان به هۆشیاری یاسایی و ئه‌خلاقی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، له‌ڕووی ئاشكراكردنی نوێترین جۆره‌كانی هاك و تاوانیتری ئه‌لیكترۆنی تا هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
– بواری پیشەیی:- چالاككردنی دامەزراوە فێركاری و سەندیكاكانی تایبەت بە میدیا، به‌ئامانجی كردنه‌وه‌ی كردنەوەی خولی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران، تا خۆیان له خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بپارێزن، له‌هه‌مانكاتدا جه‌ماوه‌ریش هان بده‌ن بۆ خۆپارێزی له تاوانی ئه‌لیكترۆنی
– میدیا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م، ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی چاودێری دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی بكات، ڕاپۆرت و به‌دواداچوونی بنكۆڵكاری له‌كاتی هه‌ر جۆره پێشێلكارییه‌كدا بخاته‌ڕوو.
3- ڕۆڵی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان:
پێویسته دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان (به‌پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێم)، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت، به‌تایبه‌تی چینی گه‌نجان بۆ:-
– چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
– هۆشیاركردنه‌وه‌یان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (وه‌ك: چۆنییه‌تی خۆپارێزی له هاك، تیرۆری ئه‌لیكترۆنی، ڤایرۆس…)
سەرچاوەكان؛
*به‌زمانی كوردی:
- د. سامان فەوزی: راگەیاندن لەسایەی یاسادا، زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا، 2009.
- كارزان محەمەد: سانسۆری رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، چاپخانەی كەمال، سلێمانی 2011
- د.كارزان محەمەد: ڕۆژنامەنووس و تاوانەكانی ڕاگەیاندن، دەزگای جەمال عیرفان، چاپی دووەم 2017.
- د.كارزان محەمەد: لێكۆڵینەوەیەك دەربارەی مافی دانەر لە ئینتەرنێتدا، لا 2، سایتی ئەمرۆ
- https://www.emrro.com/pdf/lekolineweyekd.pdf
- یاسای سزادانی عێراق، 1969ی هه‌مواركراو.
*به‌زمانی عه‌ره‌بی:
- اسراء جبریل رشاد مرعی: الجرائم الإلكترونیة ” الآهداف – الآسباب – طرق الجریمة ومعالجتها.
- http://democraticac.de/?p=35426
- د. مبدر الویس: أثر التشهیر فی الصحافة، دراسة مقارنة، طبعة الاولی، مطبعە دار الجاحظ 1986.
- هانى الكايد: الاشاعة، مفاهيم و الآهداف و الآثار، الطبعة الآولى، الاردن، 2009م.
*به‌زمانی ئینگلیزی:
- Bell, D: (2007), Cyber Culture Theorists, Manuel Castells and Donna Haraway, New York: Routledge.
- Balmas, M. (2014). When fake news becomes real: Combined exposure to multiple news sources and political attitudes of inefficacy, alienation, and cynicism. Communication Research, 41.
- Congressional Research Service (CRS), Botnets Cybercrime and Cyberterrorism, 2008.
- Ellison, N. B. and D. M. Boyd (2007). “Social Network Sites: Definition, History and Scholarship”, Journal of Computer-Mediated Communication
- Massari, Luisa, (2010), “Analysis of Myspace user profiles”. Information
Systems Frontiers.
- Norman J. Medoff,Barbara Kaye: Electronic Media: Then, Now, and Later, 2016.
- Koh, J.; Kim, Y.; Butler, B. & Bock, G: (2007), Encouraging Participation in Virtual Communities. Communications of the ACM, Vol. 50, No.
- Pelling, Emma L, White, Katherine M, (2009), “The Theory of Planned Behavior Applied to Young People’s Use of Social Networking Web Sites”. Cyber Psychology & Behavior, 12(6), PP.755-759.
*به‌زمانی فارسی:
- بوزان، باری: مردم، دولتها، هراس. ترجمە: پژوهشكدە مطالعات راهبردی، 1378.
- رهپیك، سیامك: فرایند تصمیم‌گیری در بحران و نقش رسانهها، مجلە پژوهشهای ارتباطی، شماره (15)، 1387.
- ژان كازنو: جامعەشناسی وسایل ارتباط جمعی، ترجمە: باقر ساروخانی و منوچهر محسنی، تهران 1365
- كامیان خزایی (دكتر)، سمیرا ابراهیم پور كوملە: أسیب های ن‌و پدید شبكەهای اجتماعی مجازی در كمین خانوادە ایرانی1391.
- گردن ال پورت و لئو پستمن: روان شناسی شایعه، ، ترجمه: ساعد دبستانی با همکاری مرکز تحقیقات مطالعه و سنجش برنامه ای صدا و سیما، تهران: سروش، 1374.
- مک کوایل، دنیس: درآمدی بر نظریه ارتباطات جمعـی ، ترجمـه : پرویـز اجلالی، تهران، انتشارات مرکز مطالعات و تحقیقات رسانه، 1382.
[1]– Norman J. Med off, Barbara Kaye: Electronic Media: Then, Now, and Later, 2016., P 2.
[2] — مک کوایل، دنیس: درآمدى بر نظریه ارتباطات جمعـی ، ترجمـه : پرویـز اجلالی، تهران، انتشارات مرکز مطالعات و تحقیقات رسانه، 1382، ص 116.
[3] – Massari, Luisa, (2010), “Analysis of Myspace user profiles”. Information
Systems Frontiers, P1.
[4] – Ellison, N. B. and D. M. Boyd (2007). “Social Network Sites: Definition, History and Scholarship”, Journal of Computer-Mediated Communication, P211.
[5]– دكتر كامیان خزایی، سمیرا ابراهیم پور كوملە: أسیب های ن‌و پدید شبكەهای اجتماعی مجازی در كمین خانوادە ایرانی1391، ، ص (6-7).
[6] -Bell, D: (2007), Cyber Culture Theorists, Manuel Castells and Donna Haraway, New York: Routledge, P 170.
[7] – Pelling, Emma L, White, Katherine M, (2009), “The Theory of Planned Behavior Applied to Young People’s Use of Social Networking Web Sites”. Cyber Psychology & Behavior, 12(6), pp.755-759.
[8]– Koh, J.; Kim, Y.; Butler, B. & Bock, G: (2007), Encouraging Participation in Virtual Communities. Communications of the ACM, Vol. 50, No. 2, P70.
[9]– د. مبدر الویس: أثر التشهیر فی الصحافة، دراسة مقارنة، طبعة الاولی، مطبعە دار الجاحظ 1986، ص (47).
[10]– ماددەی (433) لە ژمارە (111)ی ساڵی (1969)ی یاسای سزادانی عیراق تایبەتە بە (قذف)، ئەمە دەقەكەیەتی:” هو اسناد واقعة معینة الی الغیر باحدی طرق العلانیة، من شانها لو صحت ان توجب عقاب من أسندت الیة او اختفارة عند أهل وطنة”.
[11]– د.كارزان محەمەد: ڕۆژنامەنووس و تاوانەكانی ڕاگەیاندن، دەزگای جەمال عیرفان، چاپی دووەم 2017، لا (104) .
[12]– د. مبدر الویس: أثر التشهیر فی الصحافة… ص (47).
[13]– ماددەی (434) لە ژمارە (111)ی ساڵی (1969)ی یاسای سزادانی عیراق تایبەتە بە (سب) كە ئەمە دەقەكەیەتی: (هو رمی الغیر مما یخدش شرفة أو اعتبارە او بجرح شعورة وان لم یتضمن ذلك اسناد واقعة معینة)
[14]– د.عادل عزام سقف الحیط: جرائم الذم و القدح و التحقیر المرتكبة عبر الوسائط الاكترونیة-شبكە الانترنت و شبكە الهواتف و النقالە و عبر الوسائط التقلیدیە و الآلیة و المطبوعات، ص (83).
*ئەم وتارە لەژێرناوی (مافی تایبەت)دا بوو كە لە گۆڤاری (هارڤارد)ی یاسایی لە ژمارە (4)ی ساڵی (1890ز) لەشاری بۆستن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاوكرایەوە (توێژەر).
[15]– د. سامان فەوزی: راگەیاندن لەسایەی یاسادا، زنجیرەی كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی چوارچرا، 2009، لا (20)
[16]– كارزان محەمەد: سانسۆری رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان، چاپخانەی كەمال، سلێمانی 2011، لا 127.
[17]– اسراء جبریل رشاد مرعی: الجرائم الإلكترونیة ” الآهداف – الآسباب – طرق الجریمة ومعالجتها.
http://democraticac.de/?p=35426
[18]– بوزان، باری: مردم، دولتها، هراس. ترجمە: پژوهشكدە مطالعات راهبردی، 1378، ص (12).
[19]– رهپیك، سیامك: فرایند تصمیم‌گیری در بحران و نقش رسانهها، مجلە پژوهشهای ارتباطی، شماره (15)، 1387، ص 129.
[20]– Balmas, M. (2014). When fake news becomes real: Combined exposure to multiple news sources and political attitudes of inefficacy, alienation, and cynicism. Communication Research, 41(3), 430-454.
[21]– هانى الكايد: الاشاعة، مفاهيم و الآهداف و الآثار، الطبعة الآولى، الاردن، 2009م، (ص21).
[22] – گردن ال پورت و لئو پستمن: ر وان شناسی شایعه، ، ترجمه: ساعد دبستانی با همکاری مرکز تحقیقات مطالعه و سنجش برنامه ای صدا و سیما، تهران: سروش، 1374، ص (9).
[23]– Congressional Research Service (CRS), Botnets Cybercrime and Cyberterrorism, 2008, P 4.
[24]-د.كارزان محەمەد: لێكۆڵینەوەیەك دەربارەی مافی دانەر لە ئینتەرنێتدا، لا 2، سایتی ئەمرۆ
https://www.emrro.com/pdf/lekolineweyekd.pdf
-[25] ژان كازنو: جامعەشناسی وسایل ارتباط جمعی، ترجمە: باقر ساروخانی و منوچهر محسنی، تهران 1365، ص (61).