لەکاتی ڕوونکردنەوەی شکستی فیلمی The Wrong Man، وەرگێڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن؛ هیچکۆک لەم فیلمەدا “خۆدی خۆی ئاسایی نییە” تەنزئامێزە، بەڵام ئەم گێڕەرەوە فەلسەفییە سینیکییە درێغی لە بەلاڕێدابردنی چیرۆکەکە ناکات وەک ئەو پێی خۆشە. بێگومان ژیانی ڕاستەقینەی “یاوێکی ئاسایی”، مۆسیقاژەن “مانی بالێسترێرۆ” کاریگەری قووڵی لەسەر هیچکۆک دروستکرد کە بە هەڵە تۆمەتبار بە دزیکردن دەکرێت. ئەم ناساندنە هەڵەیە پەلکێشی ناو شەڕێکی کابوساوی لەگەڵ بیرۆکراسی دەوڵەت دەکات؛ هەرچەندە دزە ڕاستەقینەکە لە کۆتاییدا دەگیرێت، ژیانی خێزانی مانی تێکدەچێت و هاوسەرەکەی بەهۆی باری دەروونییەوە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت. بە مەبەستی جەختکردنەوەی ئەم بەر-ڕاستیکەوتنە، هیچکۆک دەرهێنانی فیلمەکەی بە شێوەی دۆکۆمینتاری ساختە درووستکردووە: ڕەش و سپی، ڕیالیزمی(باڵانسکردنی دیمەن)، دووبارەبوونەوە وێنەی ژاوەژاوی میترۆ دابەزین و تاریکی و زیاتریش. وەک هیچکۆک لە سەرەتای فیلمەکەی ماوەیەکی کورت دەردەکەوێت، چیرۆکەکە “تاریکە” ئەوەندەش ترسناکە بۆ “ڕاستیەیەی”. بەڵام لە پەیوەندی نێوان ڕاستی “ئۆبجێکتی” و خەمۆکی “سەبجێکتی”دا کێشەی لێکدانەوەکان دێنە ئاراوە.
هیچکۆک بۆ ئەوەی ئەتمۆسفێرێکی خەمۆکی بەدەست بهێنێت، سەرنجی خۆی لە ڕوانگەی گێڕانەوەی چیرۆکی بێتاوانی مانی دەخاتە ڕوو. بەم شێوەیە کارەکتەری دۆکیۆمێنتاری فیلمەکە تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ دیدگای سەبجێکتی مانی بۆ ئەو بارودۆخە ترسناکەی کە خۆی تێدا دەبینێتەوە. بەم شێوەیە کامێراکەی هیچکۆک، لە نیوەی یەکەمی فیلمەکەدا، بزوێنەری بیرۆکراتی کاریگەری بێدەسەڵاتی سەبجێکتی لە دەموچاویدا دروست دەکات. بیر لەو دیمەنانە بکەرەوە کە مانی دەبرێتە بنکەی پۆلیس: لە سەرەتادا کامێرا، مانی-مان نیشان دەدات کە لە ئۆتۆمبێلەکە دێتە دەرەوە، پاشان بەردەوام دەبێت لە گرتەی گۆشەنیگا لە فرەیمێکی گۆشە زۆر نزم، بەم شێوەیە نیگای مانی بۆ باڵەخانەی پۆلیسی بە هەڕەشە ئامێز پیشان دەدات کە بینەران ناچار دەکات بە شێوەیەکی زیندوو ئەزموونی قورسایی ئەو دامەزراوەیەی بکەن کەوا دەردەکەوێت خەریکە بڕوخێت بە سەریدا. هەمان کاریگەری لە دیمەنەکانی زیندانیشدا بەدەست دێت: کامێرا سەرەتا دەربڕینی بێدەسەڵاتی دەموچاوی مانی-مان پیشان دەدات و پاشان دەبڕێت بۆ گرتەی پۆینت ئۆف ڤیو، کە ئەمەش نیگای پڕ پرسیارییەکەی لە زیندانە تەسکەکەدا دەخاتە ڕوو. بەڵام لێرەدا تووشی یەکەم لوغزی فیلمەکە دەبین؛ سەرەڕای ئەم بەکارهێنانەی کامێرا سەبجێکتڤێتیەی-جەختکردنەوە لەلایەن مۆسیقای هەڕەشەئامێز، پێکدادانی دەستبەندەکان(کەلەپچە)، ژاوەژاوی لێدانی دەرگای زیندانەکان و زیاتر-چیرۆکەکە بە بێباکی بەجێمان دەهێڵێت. ئێمە ئاگاداری بێتاوانی مانیین و بۆیە پێویستە خۆمان لەگەڵ دیدگای ئەو بگونجێنین، بەڵام گونجاندنکە شکست دەهێنێت. بە واتایەکی تر لە فیلمی The Wrong Man هیچکۆک سەرکەوتوو نابێت لە وروژاندنی هەستەکاندا، کەواتە تایبەتمەندی ئەو دیمەنانەی لە فیلمەکانیدا کە بەگرتەیەکی پۆینت ئەف ڤیو سەبجێکتیڤی وێنە گیراوە کە نیگای کەسەکە، شتەکان دەرناخات، هەنگاوەکەی بەرەو ئامانجەکانی نابات، بەڵکو ڕووداوەکان خۆیان چاویان لەسەریەتی، بە شێوەیەکی مەترسیدار سەرنجی ڕادەکێشن، بەشێوەیەک بەرەوو نقوبوونی دەبەن، وەک چۆن بە شێوەیەکی نموونەیی لە فیلمی سایکۆدا ڕوودەدات کاتێک ئەفسەری “ئاربۆگاست” بە پلیکانەکاندا سەردەکەوێت. ئیرادە هەرگیز ئازاد نییە، سەبجێکتیڤیەت هەمیشە لە ژێر کۆت و بەندایە.١ بە پێچەوانەوە لە فیلمی The Wrong Man دا وەک ئەوە وایە سەرەڕای بارودۆخی ترسناک، ئیرادەی مانی هەموو کاتێک بە دوور لە سنووردارکردن بمێنێتەوە، چونکە ئەوە ڕوونە کە مانی بە کەمترین شێوە کاریگەری لەسەر هەموو ئەو ڕووداوە ناخۆشە نییە؛ بەم پێیە نیگای سەبجێکتیڤ ناتوانێت ‘هی خۆی’ بێت.
کەواتە ئەمە ئەو ناتەباییەیە کە لە فیلمەکە وروژێنراوە: هەرچەندە هیچکۆک ئەو تەکنیکە بەکاردەهێنێت کە مەبەست لێی کاریگەرکردنی ناسینەوەی بینەرانە لەگەڵ قوربانییەکە، بەڵام قوربانییەکە وا کاردانەوەی دەبێت وەک ئەوەی ترسناکیی وێناکراو پەیوەندی بەوەوە نەبێت، وەک ئەوەی چاودێرێکی بێباکی ئەوان بێت. سەبجێکتی “مانی” لەگەڵ شێوازی سەبجێکتکردندا ناگونجێت وەک و ئەوەی فۆڕمی فیلمەکە پێشنیاری دەکات. لە فیلمەکانی هیچکۆک کە سەرنج دەخەنە سەر “گواستنەوەی تاوان”، کارەکتەری سەرەکی کە بە هەڵە تۆمەتبار کراوە، هەرگیز بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێ تاوان نییە. هەرچەندە تاوانبار نییە بەو کارانەی کە بە هەڵە تاوانبارکراوە پێی، تۆمەتەبارکردن بە هەڵە پرسی تاوانبارێکی دیکە دەخاتە ڕوو: لە کاتێکدا کە لە ڕاستییەکان بێ تاوانە، لە ڕووی ئارەزووەکانییەوە تاوانبارە. بۆ نموونە لە فیلمی I Confess، قەشە لۆگان تاوانبار نییە بە کوشتنەکە؛ سەرەڕای ئەوەش، بکوژە ڕاستەقینەکە درک بە ئارەزووی لۆگان دەکات، بەو پێیەی ئەو کەسە دەکوژێت کە هەڕشەی لە ڕوس کردووە بەهۆی پەیوەندی ڕابردوویەوە لەگەڵ لۆگان. هەمان شت بۆ فیلمە Strangers on a Train دەگوزەرێت، دیارە ناتوانرێت بڵێین “گای” تاوانبارە، بە مانا یاساییەکەی ئەم زاراوەیە، بە بەشداریکردن لە کوشتنی ژنەکەیدا؛ بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کێشەیەی کە ژنەکەی بۆی دروست دەکات، ناتوانرێت لە تۆمەتی تاوانباری سەبجێکتڤێتی یان بە جۆرێک، نەیدەتوانی پێشوازی نەکات لە کوشتنی هاوسەرەکەی بە دەستی برۆنۆ. بە پێچەوانەوە، لە فیلمی The Wrong Man تۆمەتە هەڵەکە یەک تۆزقاڵ تاوانباری ناوروژێنێت، مانی بە سادەیی پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بێ تاوانە و نە ئەم ڕێڕەوەی ڕووداوەکانی دواتر و نە شێتی هاوسەرەکەی ناتوانن هەڵوێستەکەی بهەژێنن یان هەستێکی بە خۆ سەرزەنشتکردن.
بە کورتی مانی تا دەتوانێت لە پاڵەوانێکی دوور لە کافکای هەندێک ئامێری بیرۆکراتی لە ڕووانگە کرداریکەیەوە تاوانبار دەکات؛ تا کۆتایی چیرۆکەکە تاوانەکە بە شێوەیەکی دەرەکی بەسەریدا دەسەپێنرێت کە لە ناوەڕۆکی بوونەکەیدا کاریگەری لەسەر نییە. با بچینەوە سەر دیمەنی بنکەی پۆلیس: پێدەچێت گرتە سەبجێکتیڤە دووبارەبووەکانی دەست و پێی مانی ڕەنگدانەوەی شەرمەزاری و هەستکردن بە شەرمەزارییەکەی بێت؛ پاشان ئەو پەڵە ڕەنگانە دەبینین کە دوای وەرگرتنی پەنجەمۆرەکانی لەسەر دەستەکانی ماونەتەوە-کە بێگومان خوێنمان بیردەخاتەوە “نیشانەی تاوانباری لەسەریەتی” بەڵام سەپێنراوە و هەربەهەمان شێوەی تۆمەتی دزیکردنەکە.’٢ بەم شێوەیە کاریگەری سەیر و سەمەرەی ئەم دیمەنە دیسانەوە ئەوەیە کە مانی ئەو کەسە نییە کە هەست بە تاوانباری و شەرمەزاری دەکات. کەواتە ئەوە دەکرێت کێ بێت؟ وەڵامەکە لە سیاقی فیلمەکەدا هاتووە: ئەو سەبجێکتەی کە بە ئامادەییەوە تاوانباربوونەکە دەگرێتە ئەستۆ و لە ئەنجامدا، ئەوە ڕۆزی هاوسەری مانییە و تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت. ئێستا چ جۆرە میکانیزمێک دەتوانێت هەنگاوێکی لەو شێوەیە بورووژێنێت؟ وەڵامێکی بەڕواڵەت قەناعەت پێکەر لە خودی ڕۆزەوە دێت: “خەتای منە ئەمە بەسەر تۆدا هاتووە، ئەوە ددانی ژیرییە” دەزانم نەدەبوو ڕێگەت پێبدەم بچیتە فەرمانگەی بیمە بۆ ئەوەی پارەم بۆ قەرز بکەیت و هەموو ئەمانە بەسەر تۆدا شکانەوە. پێشتر قەرزار بووین چونکە نەمدەزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ شتەکاندا بکەم، چونکە نەمزانیوە چۆن ئابووری بم. ڕاستی ئەوەیە کە من بێهیوام کردوویت مانی. من ژنێکی باش نەبووم”.
ئایا ئێمە باوەڕمان بەم ڕوونکردنەوە هەیە؟ یەکێک لە وانە بنەڕەتییەکانی شیکاری دەروونی لاکانی ئەوەیە کە دانپێدانانی سەبجێکت بە تاوانباری هەمیشە وەک فێڵێک بۆ ڕاکێشانی ئەویتر؛ سەبجێکتەکە “هەست بە تاوان دەکات” سەبارەت بەو کارانەی ئەنجامیداوە بۆ ئەوەی تاوانبارییەکی دیکە و زۆر ڕادیکاڵتر داپۆشێت. کەواتە “دانپیادانان بە تاوانەکەیدا”، لە کۆتاییدا فێڵێکە کە ئامانجیەتی ئەویتر بخاتە تەڵەوە، بە سزادانی ئەو هەڵەیەی کە لەلایەن سەبجێکتەکەوە پێشنیار کراوە، ئەویتر دەڵێت هیچ شتێک دەربارەی تاوانباری ڕاستەقینەی سەبجێکتەکە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت بە پشتگوێخستنی ڕاستی تاوانەکەی، سەبجێکتەکە پێشنیار بۆ ئەویتر دەکات تاوانێک کە مەرج نییە لێی بەرپرسیار بێت. ٣ کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی ئەم جۆرە فێڵە لە ڕۆزدا بناسێتەوە کە ئامادەی کردووە بۆ ئەوەی تاوانباری بخاتە ئەستۆی خۆی، لەو لە پڕ دانپێدانانەدا کە هۆکاری هەموو کێشەکانی مانی ئەو بووە لەبەر ئەوە ژنێکی خراپ بووە، بە تایبەتی ئازاری ددانەکانی (مانی وەک دزێک ناسێندرا کاتێک خێزانەکەی ناردبووی بۆ ئەوەی دەرمانی ئازار شکێن بۆ ددانی بهێنێت). دەبێت لە شوێنێکی تردا بەدوای ڕاستییەکانی تاوانباریدا بگەڕێین: لە دیدگای ژنەکەییەوە بۆ ئەوەی کە ئایا لە پشت بێگەردی مانیەوە چی بگوزەرێت. مانی وەک هاوسەرێکی ئایدیاڵ وێنا دەکرێت: باوکێکی خۆشەویست کە زۆر کار دەکات بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانەکەی، کە منداڵەکانی زۆریان خۆشدەوێت، کوڕێک کە بە قووڵی پەیوەستە بە دایکییەوە (هەرکاتێک تەلەفۆنی بۆ بکات، دێت بۆ یارمەتیدان)، کەسێکی زۆر متمانەپێکراوە کە هەمیشە لە هەمان کاتژمێردا دێتەوە ماڵەوە، هاوسەرەکەی خۆشدەوێت و بە باشترین شێوە یارمەتی دەدات (دەبینین خۆی دەشوات و خۆی بە منداڵانەوە سەرقاڵ دەکات). ئەم وێنە نمونەییە بە دیمەنی دەمە دەمی منداڵەکان بەهێزتر دەبێت: ئەکۆردیۆنی کوڕە بچووکەکە برا گەورەکەی ئیزعاج دەکات کە دەیەوێت پیانۆ بژەنێت، بەڵام هەر کە مانی دەگات، بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە، کوڕەکانی ئارام دەکاتەوە بە بەڵێندان کە لەگەڵ هەریەکەیان بە جیا مەشق بکات.
دوای ئاشتکردنەوەیان، مانی بە مناڵەکانی دەڵێت ڕێگەی سەرکەوتن بریتییە لە بڕوا بە خۆبوون، ئەم دیمەنە و ئەو دیمەنەی کە مانی دەپاڕێتەوە لە بەردەم وێنەی مەسیح، دواتر وردە وردە ڕووخساری دزی ڕاستەقینەی لەسەر ڕووخساری مانی دەردەکەوێت، بەزۆری وەک نیشانەی باوەڕێکی بەهێزی مانی بە خۆی و بە خودا دادەنرێت. ئەگەر نەڕوخێت و شێت نەبێت ئەوە ڕزگارت دەکات.٤ بەڵام هەر لە سەرەتای فیلمەکەدا کاتێک مانی لەسەر ژیانی خۆیان دەدوێت و ئاماژە بەوە دەکات کە هەرچەندە هیچ پارەیەکیان بۆ پزیشکی ددان نییە، “ئێمە کەسانی زۆر بەختەوەرین، ئازیزم”، ڕۆز گومانەکانی خۆی لە ژیانی خێزانی نمونەیی خۆیان دەردەبڕێت لە وەڵامدا: ئایا واین؟ بەبێ ئەم گومانە تاریکە هیچ هەڵچونێکی نەخۆشی دەروونی ڕۆز نەدەبوو: ئەگەر ناسینەوەی درۆی بەڕێکەوت دەتوانێت ببێتە هۆی دەرئەنجامە کارەساتبارەکان چونکە لەناو بەختەوەری ڕواڵەتی خێزانی مانی زەبرێک کە پێشتر پێداگری لەسەر بوو، هەرچەندە بوونی نەبوو. وەک لاکان دەڵێت، واقیعی زەبرێکە خۆی دووبارە دەکاتەوە بە ڕێگەی واقیع:٥ بۆ ئەوەی ئەو تراومایە سەرهەڵبدات، دەبێت پاڵنەرێک دەرەکیی لە واقیعیدا هەبێت، ڕووداوێک هەبێت کە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی، وەک ئەو ناساندنە هەڵەیەیەی لە فیلمی The Wrong Man دایە. ئایرۆنی فیلمەکە لەوەدایە کە لایەنە دیکۆمێنتاری و واقیعییەکەی لە کۆتاییدا تەڵەیەکە: واقیعی چیرۆکەکە وەک مادەیەکی کیمیایی کە بەهۆی جەهەری بەرکەوتنی واقیعە کە لە خەیاڵی سەرکوتکراودا پێکهاتووە، دێتەناوەوە. ئەم چیرۆکە خەیاڵییە دەربارەی چیە؟ ڕەنگە بە بەراوردکردنی کاردانەوەی ڕۆز لەگەڵ ڕەفتاری تایبەتی کەسێکی نەخۆشی عوسابی وەسوەسەیی، ڕۆز تاوانباری بەسەر خۆیدا دەسەپێنێت، چونکە ئەمە تاکە ڕێگایە دەتوانێت ڕواڵەتی کامڵی مانی ڕزگار بکات. تەنها بە تاوانبارکردنی خۆی بۆ هەموو ئەو ڕووداوە خراپانەی ڕوویداوە، بۆ ئەوەی خۆی لەو ڕاستییە دوور بخاتەوە کە بەرگە نەگیراوە ئاشکرایە لە تەواوی ڕووداوەکە لەگەڵ پێناسە هەڵەیەی مانی، ئەو ڕاستییەی کە بێگەردی، ئیشەکەی، پەرۆشی مانی جگە لە دەمامکێک بۆ نێگەتیڤییەت لەگەڵ نەبوونی توانای سێکس و هیچی تر نین: بەڕاستی مرۆڤ پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا بیرۆکەی فشاری دەمارەکان بەجۆرێک کە ژنەکە دەبێت لە نەخۆشخانە بخەوێنرێت، بۆ کەمکردنەوەی گرژیی ناوماڵەکە نییە، ڕەنگە ئەگەر زیاتر جەخت بکردرایەتەوە، مێردەکەی وای بیر دەکردەوە کە شتێکی نەگەتیڤ لە کەسایەتی خۆیدا یان لە کردارەکانی هاوبەش بەرپرسیار دەبوو لەو بارودۆخە دەروونییە کە کەوتبووە سەر خێزانەکەی، یان تەنها دوای دوعاکانی بۆی باری دەروونی تەواوتێکچووە.٦
بەڵام چەقبەستووی مانی زۆر ڕادیکاڵتر دەردەکەوێت: دەبێت وەک نیشانەی هەڵوێستی نەخۆشی دەروونی بیری ئەو لێبکرێتەوە. ڕاستییەکەی پشت وێنا بێگەردییەکەی لاوازییەکی سادە نییە، بەڵام بێباکی دەروونی لە ئەوپەڕی غیابیدا، کارەکتەری نەحلەت لێکراو و سەیرەسەمەرە لە “ئارامی ناوەوەی دەروونی” مانیدا لەو دیمەنانەدا هەست پێدەکرێت کە مانی ئەوەندە بێباکانە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەدبەختی خۆی هەبوو، بە چاوێکی ببەزەییەوە چاودێری هەڵچونی شێتی ڕۆز دەکات. ٧بەم مانایە باوەڕ بە خودا و بە خۆی، بەزۆری وەک پاراستنی مانی لە تێکچوونی خۆی لێکدەدرێتەوە، دەردەکەوێت کە بە وردی دەربڕینی شێتێتیەکەتی: ئەو بەو تاوانبارییە بنەڕەتی و ئۆنتۆلۆجییە کە پێکهێنەری بوونی مرۆڤە، دیاری ناکرێت، لە بوونی مرۆڤ وەک (بوون-لە زمان). ناوی فرۆیدی بۆ ئەم هەستکردن بە گوناهە، بێگومان Parricide(بەواتای کوشتنی دایک یان باوک یان کەسێکی نزیک): وەک چۆن لاکان فرۆید بەکاردەهێنێتەوە، تەنها ئەو ڕاستییەی کە ئێمە لە بارەیەوە دەدوێن، ئاماژەیە بۆ کوشتنی باوکمان؛ ئەوە دەگەیەنێت کوشتنی باوکمان؛ باوک تەنها تا ئەو ڕادەیە حوکم دەکات کە مردووە، لە بەرگ و ناوی خۆیدا. ئەگەر ئەو کابوسە کافکاییە کە مانی قوربانییەکی هەڕەمەکییەتی، هەتا تاوانی بەسەریدا نەسەپێنێت قوتاری نابێت-واتە ئەگەر هەوڵ نەدات ئەویتر فریو بدات بە قوربانی بە خۆدان، لەبری تاوانی سەرەکیەکە، تاوانێکی کە-لەبەر ئەوەی کە مانی بە هیچ شێوەیەک ناچێتە ناو ڕەهەندی تاوانبارییەوە: ناچێتە ناو پەیوەندی قەرزی ڕەمزییەوە. بە واتایەکی تر تاوانباری تەنها سەرکوت ناکرێت بەڵام دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمەش پێگەی مانی وەک باوکێکی نمونەیی ڕوون دەکاتەوە، فۆکەسی خێزانە نمونەییەکە ٨ – هەر بەم توانایە، ئەو لە دەروونیدا قەتیس ماوە.
واتە کارکردنی “ئاسایی” باوک ئەوە دەگەیەنێت کە ئەندامانی خێزانەکە بە تەواوی ناتەواوییەکانی باوکی ڕاستەقینە وەردەگرن، کە سەرنجی ئەو بۆشاییە دەدەن کە کارکردنی هێمای بەتاڵی ناوی باوک لە ئەزموونی خۆیەوە جیا دەکاتەوە، کە لەوانەیە بەکرێگیرێک بێت (واتا کەسێک تەنها ماوەیەکی کاتی لەو شوێنەدا بمێنێتەوە کە تێیدایە). باوکێک کە ئەم بۆشاییە لەبەرچاو نەگرێت و کە لە ئەنجامدا وەک باوکێک مامەڵە دەکات کە لە ڕاستیدا پێی وایە ئەو باوکە، باوکێک تەنها دەتوانێت نەخۆشی دەروونی بێت. ٩ کەواتە چۆن بێباکی نەخۆشی دەروونی مانی نەخۆشکەوتی ڕۆز لەناو وەسوەسەی تاوانباری لە خوددا خێراتر دەکات؟ لێرەدا پێویستە مرۆڤ ئەوە لەبیری بێت کە ئەم کەوتنە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هەڵچونی توڕەیی لە دژی مانی ڕوودەدات: ‘تۆ خۆت نمونەیی نیت. چۆن بزانم تۆ تاوانبار نیت؟ تۆ هەموو ئەو کارانەم پێ ناڵێیت کە کردوتن! لەم دیمەنەدا ڕۆز لەناو ژوورێکی تاریک دانیشتووە، نزیک گڵۆپی مێزەکە کە ڕووناکییەکە دەخاتە سەر دەموچاوی خۆی و سێبەری ترسناک بەسەر هەموو شوێنەکەدا باڵدەکێشێت. کاتێک هەڵدەستێت و لە مانی نزیک دەبێتەوە، سەیری سێبەرە گەورەکانیان دەکەین کە شێواوی دەبن و دەبنە شێوەی ترسناک. ڕۆز لەبەردەم ئاوێنەکەدا دەوستێت و فڵچە تەلییەکە دەگرێتە مانی؛ فڵچەکە بەریدەکەوێت و دەگەڕێتەوە بەر ئاوێنە دەکەوێت. لەم ساتەدا کامێرا سەرەتا مانی بە بریندار پیشان دەدات و پاشان دەچێتەسەر ئاوێنە شکاوەکە، کە تێیدا دەتوانین وێنەی پەرش و بڵاوی دەموچاوی ببینین، کە ئەو شێواندنە نادیارە وێنە شەشپاڵویمان(جۆرێکی نیگارکێشانە) بیر دەخاتەوە. لە گرتەی داهاتوودا مانی جارێکی دیکە دەردەکەوێتەوە، ئێستا بە دەربڕینێکی بێتاوانی لەسەر دەموچاوی؛ هەوڵدەدات دەست لە ڕۆز بدات، کە سەرەتا بەرپەرچی دەداتەوە و پاشان لەناو بێهێزیدا نوقم دەبێت، دەموچاوی خۆبەدەستەوەدان نیشان دەدات. بە نیگا دوورەکەی مانی لە باوەش دەگرێت کاتێک دەڵێت: “بەڕاستی من کێشیەکم هەیە. دەبێت ڕێگە بدەیت من بخەنە شوێنێک. خەڵک باوەڕیان بە من هەبوو و منیش بێ هیوام کردن من تاوانبار بووم”.
فڕێدانی فڵچەکە ئەو خاڵە دیاری دەکات کاتێک، بۆ کورتە ساتێک، ڕۆز دەتوانێت توڕەیی خۆی لە بێ هەستی مانی بخاتەڕوو هەڵوێستی بێ توانایی، بەم شێوەیەش بۆ ئەوەی تەندروستی ئەقڵی خۆی بپارێزێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە پڕێکا تێکدەچێت و تاوانبارییەکە دەگرێتە ئەستۆی خۆی- بۆچی؟ وەڵامەکە لە ڕەنگدانەوەی مانی لە ئاوێنە شکاوەکەدا هاتووە. ئەوەی تێیدا دەیبینین، بۆ ساتێک، لایەنی پێچەوانەی وێنە باوکایەتییە تەواوەکەیەتی: ڕووخساری درزاوی و گاڵتەجاڕانەی شێتێکی قێزەونی پیاوێکی شێتە. ١٠ ئێستا، کێ-چ نیگایەک-لە ڕاستیدا دەتوانێت ئەم ڕەنگدانەوەیە ببینێت؟ ئەو نیگایەی کە چاودێری وێنەکە دەکات بە دڵنیاییەوە ناتوانێت هی مانی بێت، چونکە لە هەردوو گرتەی پێشوودا مانی دەردەکەوێت لەبەردەم ئاوێنەدا، کە لەو گرتەیەدا لە لاوە دەرکەت بوو. لە ئەنجامدا ناتوانێت ڕووی لە ئاوێنەکە بێت. هەروەها ڕۆزیش ڕووی لە ئاوێنەکە نەکردووە؛ چونکە ئەگەر وابێت، ئەوا لە ڕاستیدا دەیتوانی ئەو ڕووخساری شێواوە ناشرینە لە ئاوێنەدا ببینێت، وە خۆشی دەبوو بتوانێت ڕەنگدانەوەی خۆی ببینێت، کە ئەمەش لێرەدا ڕاست نییە. لەبەر ئەم هۆکارە تاکە ڕوانگەیەک کە نیگاکە دەتوانێت لێیەوە بێت، ڕوانگەی گڵۆپی سەر مێزەکەیە. بەپێی تیۆری لاکانی، هەموو شاشەیەکی واقیع پەڵەیەکی پێکهێنەر لەخۆدەگرێت، شوێنەواری ئەوەی کە دەبوو ڕێگری لێبکرێت مەیدانی واقیع بۆ ئەوەی ئەم بوارە بتوانێت یەکدەنگی خۆی بەدەست بهێنێت؛ ئەم پەڵەیە بە وشێوەیە دەردەکەوێت کە لاکان ناوی ناوە “ئۆبجێکتی بچوک”. ئەوە ئەو خاڵەیە کە من، سەبجێکتەکە، ناتوانێت بیبینێت: تا ئێستا خۆی لێم دەدزێتەوە وەک چۆن ئەو خاڵەی کە شاشەکە خۆی لێیەوە نیگاکە دەگەڕێنێتەوە’، سەیرم دەکات: ئەو خاڵەی کە خودی نیگاکە تێیدا نووسراوە مەیدانی بینراوی واقیع. بەڵام لە دەروونیدا، ئۆبجێکتی a بە وردی ڕێگری لێناکرێت: خۆی بەرجەستە دەکات، بوونی تەواوی جەستەیی وەردەگرێت و دەردەکەوێت-بۆ نموونە لە شێوەی ڕاوەدوونەرێکدا کە لە پارانۆیادا هەموو شتێک “دەبینێت و دەزانێت”. لە فیلمی The Wrong Man ئەم جۆرە ئۆبجێکتە کە نیگاکە بەدی دەکات، بە نموونەی کراوە بە گڵۆپی سەرمێز کە سەرچاوەی ڕووناکییە. وەک لاکان لە سیمیناری ١١یەمنی خۆیدا دەڵێت. ‘ئەوەی کە ڕووناکییە سەیری من دەکات’. ” وێنەی مانی کە گڵۆپەکە لە ئاوێنە شکاوەکەدا دەیبینێت وێنەی دەموچاوە بریندارەکەیەتی کە دەگۆڕێت بۆ کاریکاتێرێکی قێزەون،
و ئەوەی ڕۆز ناتوانێت لە گرێدانی هێماکاندا یەکیبخات ئەم وێنا بەرگە نەگیراوەیە. لێرەدا مرۆڤ دەبێت پێناسەی ئاسایی لاکان بۆ دەروونی بەبیر بهێنرێتەوە، لە دەروونناسیدا، “ئەوەی لە ڕیزبەندی هێمادا دەرناکەوێت، لە ڕاستەقینەدا دەردەکەوێت، کە ژینگەی دەرەوەی سەبجێکتە، بۆ نموونە وەک وڕێنەکردن”. ١٢ بەم شێوەیە، بەو پێیەی ڕۆز ناتوانێت بەرگەی سەیرکردنی وێنەی شێواوی مانی بگرێت و ناتوانێت لە ڕیزبەندی هێمادا یەکبخات، ئەم نیگایە لە گڵۆپەکەدا وەک شتێکی وەسوەسەیی ئۆبجێکتی بەرجەستە دەبێت. ١٣ سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆز لە کۆتاییدا تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت، لە کاتێکدا مانی تەواوی (تەندرووستی دەروونی) دەمێنێتەوە، The Wrong Man تێزی بێلۆر پشتڕاست دەکاتەوە کە لە فیلمەکانی هیچکۆکدا کارەکتەرە نێرەکان هەمیشە بەدەست دەروونیانەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا مێینەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی یان ڕەنگدانەوەیی لەسەریان تەنها تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن. ١٤ نەخۆشییە دەروونییەکەی ڕۆز لە کۆتاییدا ڕەنگدانەوەی مانییە: بە تاوانبارکردنی خۆی و شێتبوون، ڕۆز وا دەکات کە گونجاو بێت بۆ مانی هەڵوێستی بێباکی دەروونی خۆی بپارێزێت، بەو پێیەی ڕۆڵی ژنە هەڵەکە دەگێڕێت، وەکو بوونەوەرێک کە بناڵێنێت بە دەست تاوانبارییەوە، مانی توانای ئەوەی هەیە وەک پیاوی ڕاست و ئازاد لە کۆت و بەندی تاوان بەردەوام بێت لە ژیان.
بەو پێیەی ژنەکەی ڕۆڵی شێتێکی گشتی دەگرێتە ئەستۆ، شێتی مانی دەتوانێت بەردەوام بێت لە بەستنی دەمامکی گشتی ئاسایی گەرا. نوکتەیەکی بەناوبانگی سۆڤییەت هەیە لە سەردەمی بە ناو “سۆسیالیزمی ڕاستەقینە”، باس لەوە دەکات کە چۆن ڕادیۆ ئێریڤان وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە: “ئایا ڕابینۆڤیچ لە تیروپشکی مۆسکۆ ئۆتۆمبێلێکی بردەوە؟”- لە بنەڕەتدا، ئەویانسیبەی ئەو کردی، ئۆتۆمبێل نەبوو بەڵکو پاسکیل بووە. جگە لەوەش نەیبردەوە، بەڵکو دزیبووی! پێشنیاری ئێمە ئەوەیە کە خوێندنەوەی ئاسایی The Wrong Man دەبێت وەرچەرخانێکی هاوشێوە بە ئاراستەیەکی فێمینیستدا بکات، بۆ ئەو لێکدانەوەیەی کە فیلمەکە باس لە پاڵەوانێک دەکات کە لە چەرخی ئامێرە کافکاییەکان گیری خواردووە، پاشان بە هەڵە تۆمەتبار دەکرێت و، بەهۆی سەقامگیری ئەخلاقەکانی، توانیویەتی لە هەموو ئەو کارەساتە ڕزگاری بێت، لە کاتێکدا هاوسەرەکەی، بەهۆی لاوازی کارەکتەری مێیینەییەوە، بەرگەی فشارەکان ناگرێت و شێت دەبێت، مرۆڤ دەبێت وەڵامی بداتەوە: لە بنەڕەتدا ئەمە ڕاستە؛ تەنها ئەوەیە کە پیاوەکە بۆیە دەتوانێت قوتاری ببێت چونکە هەر لە سەرەتاوە ئەو شێتە. جگە لەوەش ئەوەی ژنەکەی بەرگەی ناگرێت، فشاری دۆخەکە نییە بەڵکو سەیرکردنی کاریکاتێرە قێزەونەکەیە کە لە ڕاستیدا وێنەی ڕاستەقینەی هاوسەرەکەیەتی.
تێبینی
١. جین ناربۆنی، ‘ڤیزەیز دی هیچکۆک’، لە کاهیێرس دو سینەما، زنجیرەی ٨: ئەلفڕێد هیچکۆک، پاریس ١٩٨٠، ل. ٣٣.
٢. لێسلی بریل، ڕۆمانسی هیچکۆک، پرینستۆن، نیوجرسی: چاپخانەی زانکۆی پرینستۆن ١٩٨٨، ل. ١١٥.
٣. میشێل سیلڤێسترێ، دیماین لا سایکلیسی، پاریس: ناڤارین ئێدیتۆر ١٩٨٨، ل. ٢٤.
٤. لەسەر ئەم خاڵە تایبەتە، هیچکۆک گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە ‘چیرۆکی ڕاستەقینە’دا کردووە، کە لە گۆڤاری ژیاندا بڵاوکراوەتەوە: لە فیلمەکەدا مانی پیاوێکی ئازایە، توانای ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی واقیع بێتەوە، لەکاتێکدا مانی ڕاستەقینە پیاوێکی هێندە ترسنۆک بووە کە پارێزەرەکەی ترسی ئەوەی هەبووە کە ڕەنگە ببێتە هۆی لە کاتی دادگاییکردنەکەدا تووشی تێکچوون دەبێت، زۆر هاوشێوەی هاوسەرەکەی.
٥. جاک لاکان، چوار چەمکی بنەڕەتی شیکاری دەروونی، هارمۆندسوۆرس: پێنگوین ١٩٨٦، ل. ٥٨.
٦. ڕیمۆند دورگنات، کەیسی سەیر و سەمەرەی ئەلفڕێد هیچکۆک، لەندەن: فابەر و فابەر ١٩٧٤، ل. ٢٢٧.
٧. سەرنج بدەن کە دەروونناسی بە وردی بە ناتەبایی نێوان سوژە و سوبژێکتیڤکردن پێناسە دەکرێت: تێیدا سوژە تێکەڵ بەو تۆڕە هێمادارە نییە کە شێوازی سوبژێکتیڤکردنی خۆی، ناسنامەی هێماسازییەکەی – و، وەک پێشتر بینیمان ، هەمان ئەم ناتەباییە لە پێشوازی ئێمەدا لە فیلمەکەدا کاردەکات.
٨. سەرنج بدەن کە باوکی سەرۆک شریبەر – ئەو دەروونناسە بەناوبانگەی کە بیرەوەرییەکانی لەلایەن فرۆیدەوە شیکراونەتەوە – جۆرێک لە باوکی تەواو بووە: نووسەری کتێبی زۆرترین فرۆشراو سەبارەت بە وەرزشی جەستەیی بۆ منداڵان و دیسیپلینی جەستەیی دروستیان، ئەو لە هەموو شوێنێکدا بە باشی ناسرابوو ئەڵمانیا.
٩. وەک لاکان دەڵێت، نەک تەنها سواڵکەرێک کە پێی وایە پاشایە، شێتە، بەڵکو پاشایەک کە پێی وایە پاشایە – کە بێ ئیرادە خۆی لەگەڵ ئەرکی هێماداری پاشادا دەناسێنێت.
١٠. کاتێک لە فیلمەکانی تردا کەسایەتی شاشەی ئەومان بیر دێتەوە، هەڵبژاردنی هێنری فۆندا بۆ مانی دەبێتە شتێکی گرنگ. لە فیلمەکانی پێشوویدا فۆندا کارەکتەری ئەرێنی پێدەدرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی تێدا بگێڕێت؛ بەڵام بەهۆی زۆر کامڵبوونیانەوە، ئەم کارەکتەرانە جۆرێک لە بێهەستی و ساردی و ئەهریمەنیییان تیشک دەدا. (ئەم لایەنەی کەسایەتی شاشەی فۆندا بۆ یەکەمجار لەلایەن نووسەرانی بەکۆمەڵ لە فیلمی Cahiers du cinema لە شیکارییە ناسراوەکانیاندا بۆ فیلمی The Young Mr. Lincoln لەلایەن فۆردەوە ئاماژەی پێکرا؛ بڕوانە ‘ “Young Mr. Lincoln” de John Ford’ (texte collectif] , Cahiers du cinema no. ٢٢٣ ، ١٩٧٠.) بە گەڕانەوە بۆ دواوە، ئەوەی سەرکەوتنی دواتری فۆندا لە ڕۆڵی کارەکتەری نەرێنی لە فیلمی جارێک لە ڕۆژئاوای سێرجیۆ لیۆن ئاشکرای دەکات، ڕێک ئەم سیفەتەیە کە هەر لە سەرەتاوە لە کەسایەتی شاشەکەیدا دوکەڵی لێدا و دەچڕا بۆ ساتێک لە فیلمی پیاوی هەڵەدا وەک دەموچاوی مانی لە ئاوێنە شکاوەکەدا.
١١. لاکان، چوار چەمکی بنەڕەتی،-ل. ٩٦.
١٢. جاک لاکان، ئێکریتس: هەڵبژاردنێک، لەندەن: تاڤیستۆک ١٩٧٧، ل. ٣٨٨.
١٣. ئەم چرایە، ماددەبوونی ئەو نیگایە کە ئەو شتە دەبینێت کە دەستی بەسەردا گیراوە، لە دیمەنەکەدا لەگەڵ پزیشکی دەروونیدا دەردەکەوێتەوە. لە کامێراکەدا ڕۆز دەردەکەوێت کە لەسەر مێزەکە دانیشتووە؛ لەبەردەمیدا، لەسەر مێزەکە، چرایەکی گەورەی مێزەکە بە ڕووناکییەکی گەشاوە سەری دەورە داوە. لە دەرەوەی شاشە گوێمان لە دەنگی پزیشکی دەروونی دەبێت کە داوای لە ڕۆز دەکات aboiit ترسەکەی. ناوبەناو، فیگەری پزیشکی دەروونی دەبینین کە لە پشت چراکەوە وەستاوە – واتە بە وردی لە پشت ڕوانگەی ئەو نیگایەوە کە لێرەدا دیسانەوە دەردەکەوێت و بەم شێوەیە، وەک پزیشکی دەروونی دەڵێت، ‘سێبەری ئەهریمەنیی کە قسەی ڕقاوی دەڵێن’ پڕۆژە دەکات.
١٤. ڕیمۆند بێلۆر، ‘دەروونی، دەمار، چەواشەکاری’، لە مارشال دیوتێلب ئاوم و لیلاند پۆگ، وەرگێڕان، خوێنەرێکی هیچکۆک، ئیمز: چاپخانەی زانکۆی ویلایەتی ئایۆوا ١٩٨٦، ل. ٣٢١.
سەرچاوە: Slavoj Zizek – Everything You Always Wanted to Know About Lacan (But Were Afraid to Ask Hitchcock) (1992)
لاپەڕە ١٨٥ -١٩٤
نووسین: ڕێناتا سالێزل
وەرگێڕانی: هۆگر جەزا