سەرناکەوی تا ڕێگای سەخت نەبڕی، ھەموو وڵاتە بەھێزەکانی ئێستای جیھان لەم قوناغەی ھەرێمی کوردستان تێدایە تێدا دەربازبووینە تا گەیشتن بە ئەمڕۆ، ئەو ڕێگایە پڕە لە ئاڵنگاری و بەربەست و قەیرانی سەخت، نەیارەکانی وڵاتە بەھێزەکانی ئێستا ھەمیشە دژایەتیان دەکرا بۆ ئەوەی ھیچ زلھێزێکی تر لە جیھان دەرنەکەوێت ھەر خۆیان بەتەنھا زلھێز و خاوەن بڕیاری بن لە جیھان دا، گەر شۆرشی ئەتاتورک نەبوایە لە دوای جەنگی یەکەمی جیھان شتێک نەدەبوو بەناوی تورکیای ئێستا، کە چەندین ساڵە زلھێزترین وڵاتە لە ناوچەکەیە. گەر شا ڕەزای پەھلەوی نەبوایە ئێران بەتەواوی دەبووە موڵکی بەریتانیا و ڕووسیا، کە یەکیان رۆژئاوای ئێران لە ژێر دەستی بوو یەکیان رۆژھەڵات. ئەمریکا بە پلانی درێژخایەن و پرۆژەی ستراتیژی بووە دەوڵەتی یەکەمی جیھان. بەریتانیا بە ستراتیژی و زیرەکانەی خانەوادەی شاھانە بوون بە خاوەنی نیوەی موڵکی وڵاتانی جیھان.
کورد ھەتا خەبات و قوربانی دانی زیاتر بێت داوای مافی زیاتر دەکات، جاران کورد تەنھا داوای ئەوە دەکرد کە لەسەر خاکی خۆیان بمێنن و دەرنەکرێن، دوای قوربانی دانی زۆر وتیان دەبێت لەسەر خاکی ئێمە ھەندێک شت بە دەستی کوردەوەبێت و کارەکانی کورد بەڕێوەببەن. دوای چەندین شۆرش داوای خودموختاری و ئۆتۆنۆمی کرد کە دەسەڵات بە دەستی ناوەند نەبێت زمانی کوردیش بە زمانی فەرمی بناسرێت. دوای ئەوەش پێیان حەزمنەکرا کورد داوای ھەرێمی کرد و دیموکراتی و فیدڕالی بۆ ئەو وڵاتانەی بەشێکن لێی. ئێستاش کە لە فیدڕاڵیش تێناگەن ھەر دەیانەوێت دەسەڵات ناوەند بێت کورد داوای زیاتر دەکات ھەتا دەگات بە کۆنفیدراڵی و سەربەخۆیی، بۆ ئەوەی ئێدی کورد خاوەن بڕیاری سەربەخۆیی خۆی بێت، مەسرور بارزانی بە ئاشکرا و ڕاشکاوانە لە لوتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات ئاماژەی پێدا.
مەسرور بارزانی دەیەوێت کورد بباتە قوناغێکی دیکە. کە شۆرشەکەی وای کرد یەکسەر بچێتە لیستی ڕەش و نەخوازراوانی نەیارانی گەلی کوردستان! بە شێوەیەک ئەوان خەتی سوری لە سەر ناوی دانراوە کە ئێدی نابێت سەرۆکی حکومەت یان پۆستێکی باڵا وەربگرێت. مەسرور بارزانی ھەر سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم شۆڕشی رایگەیاند، کارنامەی کابیەنەکەی پڕبوو لە پرۆژەی ستراتیژی و درێژخایەن، پلانی ئەوەبوو ئێدی کارتی فشاری وڵاتانی دەوربەر لەسەر ھەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە. دەستیکرد بە زامنکردنی ئاسایشی خۆراک و رێگاوبانی سەردەم تا ژینگەیەک دروستبکات چاوی وەبەرھێنانی جیھانی زیاتر بەلای ھەرێمەوە ڕابکێشێت. ھەرێم لە قەتیسبوونی ناوچەکە دەربچێت بەرەو قۆناغی زیاتر ھەنگاو بنێت و ببێت بە خاوەن بڕیاری سەربەخۆیی خۆی کەنەیارەکانی ھەر دەیانەوێت لەناوچەکە قەتیس بکرێت بۆ ئەوەی ھەرێمێکی خاڵی بێت لە دەسەڵات و لاواز بێت لەبڕیاردان بۆ ئەوەی ھەر لەژێر بڕیاڕو ئەجێندایی ئەوان بمێنێتەوە.
گۆڕینی ئاراستەی داعش بۆ ھەرێم، بڕینی بوودجەی ھەرێم، مووشەک و درۆن بۆ ئەوەن کە ھەرێم تەسلیم بێت و نەبێت بە خۆی، بەڵام کاک مەسرور نەک تەسلیمی سیاسەتی ئەوان نەبوو لەسەر ئەوەی لە لیستی ڕەشی ئەوان دایەو سیاسەتمەداری دڵخوازی ئەوان نییە، کە لە داڤۆش بوو ئێران مووشەکی گرتە ھەولێر کاک مەسرور لۆبیەکی دروستکرد یەکەم جاربوو زۆبەی وڵاتانی جیھان بە جارێک ئێران سەرکۆنە بکەن، ھەروەھا بەوەش نەوەستا ئامادەنەبوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە، کە ئەمە یەکەم جاربوو کەسێکی بێ دەوڵەت بەزمانی فەرمی بە ئێران بڵێت نا کە دەوڵەتەکانی دیکە کرنووشی بۆ دەبەن! ھەرچەندە کاک مەسرور دەیزانی ئەمە بۆ شەخسی ئەو خراپە، ئەوان زیاتر بەرامبەری ھاردەبن و ناوی لەلیستی ڕەشی ئەوان دا زیاتر تۆخ دەبێت، بەڵام کاک مەسرور بۆ شکۆی کورد ئامادەبوو زیان بەھەموو بەرژەوەندی شەخسی خۆی بدات بۆ ئەوەی بڵێت کورد خاوەنی ھەیە ئێدی ناگەرێتەوە بۆ سەردەمی ژێردەستی بوون.
ھەموو ئەو فشار و تەحەددی و قەیران و دژایەتیانەی لەسەر کابینەی کاک مەسرور ھەن لەسەر ھەر وڵاتێکی جیھان بوایە دەمێک بوو پەکی کەوت بوو. کە پەتای کۆرۆنا لەلایەک و دابەزینی نەوت لەلایەکی دیکە و فشارەکانی دەرەکی و بڕیارە شۆڤێنیەکانی بەغدا و درۆن و مووشەکەکانی ئێران و پیلانەکانی ناوخۆ بۆ ئەوەی ئابووری ھەرێم بەبارمتە بگیرێن، ھەرێمی کوردستان بەتەواوی لاواز بێت و لەناوبچێت، بەڵام ھەتا ئێستا حکوومەتی ھەرێم ماوەو ھەر چی سەختییە بڕیویەتی زۆری نەماوە بەسەر ھەموو شتێکان زاڵ بێت و سەربکەوێت. ئەوکات ھەموو بەرھەمەکە دەبینن دەزانن شۆرشی مەسرور چەند کاریگەری ھەبووە کە یار و نەیارەکانی شۆۆک دەبن، ھەر کە شوێنی خۆی گرت ھەرێم ھەر بەرەو پێشەوە دەچێت قەت جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ دواوە.