• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئازار 27, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    سەرنج: گۆڕان، یاخود لەدەستدانی واتایی بنەڕەتی وشەکان

    نان و نیشتمان؛ کاتێک برسییەتی دەبێتە تەڵەیەکی هەواڵگری

    ڕۆڵ و ڕەفتاری بەکاربەر لە کاتی قەیرانەکاندا.

    جەنگێكی چارەنوس ساز بۆ ئێسرائیل

    باس و خواسی دورگەی ئێپستین بە کوێ گەیشت؟!

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    هەڵەبجەی پێنج هەزار شەهید

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە, لەنێوان ناساندنی وەک جینۆساید و بەربەستەکانی قەرەبوکردنەوەی یاسایی

    کورد لە بەردەم گەردەلوولی جەنگدا

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 129

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

  • شــیکار
    ئەو ئێرانەی لە بری هەڕەشە دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەناردە نەکرد

    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

    ئێران لە نێوان خەیمەی سەفوان و داگیركردنی

    زانستی و مێژووی ڕۆژژمێری گریگۆری و ڕۆژی زیادکراوی مانگی شوبات

    تیۆرییە سیاسییە نوێیەکانی جیهان؛ گۆڕانکاری لە پارادایم و سەرهەڵدانی جیهانێکی فرەجەمسەر

    درۆنی گەیاندن

    درۆنی گەیاندن

    نەزمی جیهانی لە ڕوانگەی فرانسیس فۆکۆیاما؛ لە کۆتایی مێژوو بۆ داڕمانی سیاسی

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی هێــزی نەرم هزر

فەلسەفەی بەختەوەری

سروه‌ عومه‌ر لەلایەن سروه‌ عومه‌ر
شوبات 8, 2024
لە بەشی هزر
0 0
A A
فەلسەفەی بەختەوەری
0
هاوبەشکردنەکان
282
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

ژیانی مرۆیی پڕە لە هەڵپە و شاکەشاک بەدوای خۆشی و بەختەوەریدا. گەر لە هەریەکێک بپرسیت بەختەوەری چییە؟ وەڵامێکت دەداتەوە، ڕەنگە لای نەخۆش تەندروستی بێت، بۆ کۆیلەیەک ئازادی بێت، هەژارێک دارایی بێت، ئەو کەسەش کە هیچ ترس و مەترسییەکی نییە و هاوکات وەک ڕۆژانە دەیبیستین بیڵێین: لە هیچی کەم نییە، هێشتا وێڵە بە دوای بەختەوەرییەوە. ئارەزوو و داواکارییەکانی مرۆڤ بێ بڕانەوەن. داخۆ بەختەوەری چی بێت و چۆن وەدی بێت؟ دروستترین ڕێگا و تەکنیک کامە بێت تا مرۆ لە ژیانیدا بیگرێتە بەر بۆ ئەوەی پێی بگات؟

فەلسەفە مرۆڤ بەختەوەر دەکات؟ ئامانجی فەلسەفە بەختەوەرییە. فەیلەسوف بە ڕێی هزراندن و خستنەگەڕی ئاوەز باشترین ستایلی ژیانکردن پێشکەش دەکات. ئایا ئایین(ئایینە ئاسمانییەکان) بە دواخستنی ژیان و کردنی بە گۆڕەپانێکی پێشبڕکێ کە تێیدا مرۆڤ هەوڵی بردنەوەی ژیانێکی تر بدات، گوایا بەختەوەری ئامادەیە تێیدا، زانست کە لە ئێستادا پتر هەڕەشە و مەترسییە بۆ ژیانی مرۆڤ، ئەدەب بە گشتیی کە خەریکی خوڵقاندنی ژیانێکی یۆتۆپیانەیە، ئەوە بۆ مرۆڤ دەکەن؟ “مۆنتاین” فەلسەفە  بەو زانینە پێناسە دەکات کە بۆ ژیان ئامادەمان دەکات. واتە بیرکردنەوە و ژیان هەماهەنگن. بۆ ئەوەی فێری چۆنیەتی ژیانکردن ببین، دەبێت ڕێگەی فەلسەفە بگرینە بەر، کە هەر ئەو ڕێگەیەش ڕاستەقینەیە، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانە واقیعییەکەوە هەیە و ژیان دەکاتە بابەتی خۆی.

بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی فەلسەفە بە داناییەوە کە ئەویندارییە، پەیوەندی بە ژیان و بەختەوەری مرۆڤەوە، بۆچوونی فەیلەسوفی فەڕەنسی ئەندێ کۆنت-سپۆنڤیل وەک بنەما وەردەگرین کە لە نووسینە فەلسەفەییەکانیدا گرنگی پێداوە. ئەم بیرمەندە، فەلسەفە بە هونەری ژیان، یان فەلسەفە تامی ژیانمان پێدەبەخشێت، دەناسێنێت. دەشبێت سەرەتا لە ڕەچەڵەکی فەلسەفە بە ئاگابین. بەگەڕانەوە بۆ سەرەتاکانی فەلسەفە و دیاریکردنی لە ڕووی ئێتیمۆلۆجییەوە، ڕیشەی وشەکە، فەلسەفە(philosophia)، لە گریکی کۆندا، لە یەکگرتنی وشەی فیلۆ(philo) کە بە واتای خۆشەویستی دێت، لەگەڵ وشەی سۆفیا(sophi) کە واتای دانایی دەدات، پێکدێت. پێکەوە واتای خۆشویستنی دانایی دەگەیەنێت. فیساگۆرسیش یەکەم کەس بووە کە بەکاریهێناوە. ئەو گوتوویەتی: من دانا نیم، داناییم خۆشدەوێت، من فەیلەسوفم. بەڵام بە بۆچوونی کۆنت- سپۆنڤیل ئەوەندە کە بۆ هەمووشمان ڕوونە، بەس نییە بۆ دیاریکردنی چییەتی فەلسەفە. دەبێت لەسەر  دانایی بووەستین. دانایی چییە؟ ئایا بەبێ دانایی واتایەک بۆ فەلسەفە دەمێنێتەوە؟ دانایی بابەتێکی گەرموگوڕی نێو فەلسەفەیە و مشتومڕی زۆری لە بارەوە کراوە. کۆنت- سپۆنڤیل بە پالپشتی بۆچوونێکی ئەرستۆ، پێداگری لەوە دەکات کە دانایی نە زانستە و نە تەکنیک، شتێکە هەم بۆ خۆ و هەم بۆ ئەویتریش باشە. دانایی بۆ ئەو، مەعریفەیە،  زانینی ئەوەی چۆن بژیین. هەروەها بە مانای چۆنییەتی بیرکردنەوەش دێت. فەلسەفەش مەیلی بۆ دانایی هەیە، مەیل بۆ ژیانێکی بەختەوەرانە. فەلسەفە بە نزیکبوونەوە لە دانایی واتا وەردەگرێت. بۆئەوەی باش بژیین، دەبێت باش بیربکەینەوە. بەم پێیەش فەلسەفاندن دەبێتە زەرورەت، چونکە فەلسەفاندن مایەی بەختەوەریمانە. کۆنت- سپۆنڤیل بەم جۆرە فەلسەفاندن تووند بە بەختەوەرییەوە گرێ دەدات. هەروەها هانمان دەدات لە کۆشش بەرەو دانایی بوێربین، بۆئەوەی زوو بە بەختەوەری بگەین. مەبەستی فەلسەفەکارییە، هەرکات بێت شیاوە مرۆڤ دەست بە فەلسەفەکاریی بکات، بەڵام دەبێت پەلە بکات تا زووتر ژیان بچێژێت.

دیدی باو بۆ بەختەوەری و چۆنییەتی لەمسکردنەکەشی لە ژیاندا، دیدێکی ئیسلامیانەیە. بەدەربڕینێکی تر، نەستی مرۆڤی شەرقی نەستێکی ئیسلامیانەیە. هەر لە ژیاندا، عەوداڵی بەختەوەرییەکی بەهەشتیانەیە. بەختەوەرییەک کە بۆ ژیانی مرۆڤ دەست نادات. ئێ بە پێی فرۆید، مرۆڤ لەو ساتەی دێتە دنیاوە، یان لەدایکبوون خۆی تراومایە. دەروونی مرۆڤ بەجۆرێکە، پرەنسیپی چێژ دەریدەخات کە هەوڵ بۆ چێژ دەدات، بەڵام چێژی پەتی بوونی نییە، چونکە دەروونی مرۆڤ بە کۆمەڵێک گرژی و تەنگژە دەورەدراوە. بۆیە ناچارە پرەنسیپی واقیع دابهێنێت و چێژ ڕێکبخات، میکانیزمێک بۆ کەمکردنەوەی ژان بگرێتەبەر. فەلسەفە ئەوە بۆ مرۆڤ دەکات. بەڵام گەر فەلسەفە شوێنی خاڵیکردنەوەی لیبیدۆ بێت، بەدەربڕینێکی دی، فەلسەفە فۆڕمێکی بەدەستهێنانەوەی چێژە سەرەتاییەکان و کەمکردنەوەی گرژی بێت، ئایا تێڕوانینمان بۆ فەلسەفە، بەم شێوەیە، قەتیسکردنی و بەرتەسککردنەوەی فەلسەفە نییە؟ ئاخر بەختەوەری کە ئامانجی فەلسەفەیە فراوانتر و گشتگیرترە لە چێژ. سەرەڕای ئەوەی خودی کردەی هزراندنەکە بۆ فەیلەسوف چێژە، سەرباری ئاستەنگەکانی بەردەمی. لەسەرەوە ئاماژەمان بەوەکرد کە چییەتی فەلسەفە پەیوەستە بە چییەتی داناییەوە. لە مێژووی فەلسەفەدا، دانایی ڕاڤە و واتای جیای دراوەتە پاڵ: لای ئەپیکۆر، دانایی چێژە. ستۆیکەکان بە ویست ناساندوویانە، یان زانین و خۆشەویستییە لای سپینۆزا. دانایی لای کانت، ئەرکە. دانایی ترۆپکی بەختەوەرییە. لە هەر بارێکدا فەلسەفەکاریی دەستگەیشتنە بە فۆڕمێکی بەختەوەری.

بەپێی قورئان، ژیانی دنیا هیچ نییە جگە لە تاقیکردنەوەیەک. بەختەوەری کەوتۆتە ژیانی دوای مردنەوە، ئەویش بۆ بەهەشتییەکان. بۆ ئەو کەسانەی لە دنیا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن. بە پێی ئایەتی ١٧٩ی  سوڕەتی ئالی عومران، بەهەشت جێیەکە بۆ میوانداریی هەمیشەیی بەختەوەران. ژیانی بەهەشتیش لە چەندین ئایەتدا وەسفکراوە، هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی: «نەبوونی ترس و بیم، نەمری یان ژیانی هەمیشەیی، هاوسەرانی پاکیزە، هەستکردن بە ڕەزامەندی خوا، پاداشتی بێسنوور و نەبڕاوە،

سەرفرازی گەورە و دەستکەوتی بێسنوور، سایەوسێبەری جوان و ڕازاوەی هەمیشەیی، ستەم لێنەکران، باخەکانی بەهەشتی عەده‌ن کە چەندەها ڕووبار بەبەردەمیاندا جاری و ڕەوانە، بازن و دەستبەند و سەعاتی ئاڵتونی، پۆشاکی ئاوریشمی سەوزی جوان، بە کەماڵی شادیەوە شان دادان لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان، چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشت، هاوڕێ لەگەڵ خۆشترین و سازگارترین جێگە» خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئایەتەکانی ٦٢، ٨٣ی سوڕەتی البقرة، ١٥، ١٠٧، ١٩٨ی سوڕەتی ال عمران، ١٣، ٥٧، ١٢٤ي سوڕەتی النساء، ٣١ی سوڕەتی الكهف. دیدی باو بۆ بەختەوەری هەمان شتە.هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بەختەوەرییەکی لەوچەشنەن. چ هەوڵێک جا؟ ئایا مرۆڤ لە ژیاندا بۆی دەلوێت وا لێی پاڵداتەوە؟سۆراخکردنەکانی مرۆڤی ئێمە، شێوەیەکی پارادۆکسیکاڵە، گەڕانە لە پانتایی جوگرافییدا، هەوڵدانی بێوچان بۆ بەرزکردنەوەی سەروەت و سامان و پلەو پایەی کۆمەڵایەتی و سیاسی. لە گۆشەنیگای  ئالان بادیۆوە؛ بەختەوەری و ژیانی ڕاستەقینە، گشت ئەمانە تێدەپەڕێنێت. ژیانی ڕاستەقینە کڕۆکی فەلسەفەیە. کۆمەڵگە خۆرهەڵاتییەکان، کە فەلسەفە تێیاندا غیابە، یان کەمتر ئاشنان پێی، ئەم چالاکییانە لەجیاتی فەلسەفە دەخرێنە گەڕ و هزر تێیاندا مایەپووچە. هەڵبەت خزاونەتە نێو کۆمەڵگەی مۆدێرنیشەوە. لاوانی ئێمە نەرتییانە ژیان ڕێ دەکەن. بەرەو ژیانێکی ساختە ئاڕاستە دەکرێن: دەبێت منداڵان بخرێنە خوێندنگە تایبەتەکان، بۆ ئەوەی دواتر پزیشکی بخوێنن، لە پێناو ئایندەیەکی گەشدا. یان دەبێت کۆچ بکەن بۆ هەندەران. کیژانمان دەبێت جوانبن و جوانکاری بکەن. ژیانی ڕاسەقینە دژی ژیانی ساختە و نەریتیمان دەکاتەوە. کۆچەری کورد لە ئێستادا، کە بەدوای بەهەشتە فەنتازی کردەکەی دەکەوێت، دەگاتە وێ، جۆرە پەشیمانییەک دەردەبڕێت: هەرگیز ئەوە نەبوو کە بۆی دەگەڕام. ئەوان تەنیا هەڵهاتوون. گەر خۆشگوزەرانی و ئازادییەک لەوێ هەبێت، بەرهەمی فیکر و فەلسەفەیانە. وەختێک ڕێگە ڕاستەقینەکەمان دۆزییەوە، دەتوانین ببین بە کۆچەر و کۆچەری، سۆکراتێکمان گەرەکە ئەقڵیەتی گەنجەکانمان تێکبدا.

سەرچاوەکان:

-ئالەن بەدیوو، ژیانی حەقیقی، و. مەنسوور تەیفووری، چاپخانەی تاران.

-بەختتار عەلی، نا شوێن، دەربارەی دونیای ناوەوەی کۆچبەران، چاپخانەی کارۆ.

-زیگمۆند فرۆید، پرەنسیپی چێژ و پرەبسیپی واقیع، و. وەلید عومەر، ناوەندی ڕەهەند.

-ئازاد حەمە، فەلسەفاندنی پەتا، چاپخانەی تاران.

-بورهان محمدامین، تەفسیری ئاسان بۆ تێگەیشتنی قورئان.

پۆستی پێشوو

ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

پۆستی داهاتوو

سەرنجێك لەسەر ڕێنووس – بەشی دووەم

سروه‌ عومه‌ر

سروه‌ عومه‌ر

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ژن و ئوستووره‌؛ ئاركیتایپه‌كانی مێینه‌
هزر

ژن و ئوستووره‌؛ ئاركیتایپه‌كانی مێینه‌

شوبات 25, 2026
24
دەردە کوشندەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست؛ دەمارگیری ئایینیی و مەزهەبی

ته‌مموز 13, 2025
92
شوێنی ئادەم و ئیڤا (حەوا) لەزانستی شوێنەوارناسیدا

ته‌مموز 7, 2025
133

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2024
د س W پ ه ش ی
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
26272829  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە