ئەوەی لە هێرشەکەی سەر تاوەری 22 لە ئوردون ڕویدا، شکانی ترسی میلیشیاکان بوو لە هێرشکردنە سەر ئەمریکیەکان. ئەوەی شەوی ڕابوردوو ڕویدا هەوڵدان بوو بۆ دروستکردنەوەی ئەو ترسە. بەم پرۆسەیە دەڵێن چاوترساندن یان دیتێرەنس. ئەوەی زیاتر ئەمەمان بۆ رون دەکاتەوە، بەکار هێنانی فڕۆکەی B1B بوو کە لە ئەمریکاوە هاتبو، لە ئاسمان بەنزینیان کردبوو، هەروەها گەڕانەوە بۆ ئەمریکا، ئەمە لە کاتێکدا ئەمریکا دەیتوانی هێزی دەریاوانی لە ناوچەکە بەکاربهێنێت، بەڵام هاتنی فڕۆکە لە ئەمریکاوە مانای وەهایە، لە ناوچەکە بن یان نا، توانای هێرشیان هەیە. ئەمە یەکێک بوو لە ئەو قسانەی ئەمریکیەکان بە ئێراقییەکانیان گوت، لە ئێراق بمێنین یان نا، توانای هێرشمان هەیە.