پڕۆفیسۆرێكی ئایینی سه‌ر به ئاكپارتی، چەند ساڵێك بەر لە ئێستا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی TRT گوتی ”ئه‌وه‌ی نوێژ نه‌كات حه‌یوانه“ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان له وته‌یه‌كیدا گوتی هه‌ر ئافره‌تێك رێگه له منداڵبوون بگرێت و منداڵی نه‌بێت به نیو مرۆڤ حیسابه. سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشووی توركیا ئیسماعیل قاره‌مان، كه ئه‌ویش هه‌ر سه‌ر با ئاكپارتییه گوتی ”پێویسته ده‌ستووری توركیا ده‌ستوورێكی ئایینی بێت“.چەند ساڵێك بەر لە ئێستا، له‌ناو توركیا هۆمۆسێكسسواڵهكان خۆپیشاندانیان دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد كه 50 هۆمۆسێكسسواڵی كرده ئامانج. هه‌روه‌ها له مانگی ره‌مه‌زاندا له توركیا دیسكۆ و مه‌لها و چێشتخانه‌كان به كراوه‌یی دەمێنێتەوە و، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه حكوومه‌ت و نه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت مەلها و دیسكۆ و باڕەكان له ره‌مه‌زاندا دابخات، دەڵێن رەمەزان بەڕێی خۆی و مەلها و دیسكۆش بەڕێی خۆی.
مه‌به‌ستمه بڵێم كه هه‌موو خه‌ونێكی ئاكپارتی بۆ به ئایینی كردنی توركیا ده‌بێته مه‌حاڵ و ناتوانن زهڕرهیهك له عهلمانییهتبوون لا بده‌ن، چونكه ئه‌وه عه‌لمانییه‌ته رێگه‌ی داوه توركیا به هه‌موو بۆچوون و ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه درێژه به ژیان بده‌ن. ئەردۆغان، لە هەموو ئاكەپەییەكان زیاتر دەزانێت و لێی تێگەیشتوە، بۆیه كاتێك چووە میسر لە 2014 گوتی ”به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین ده‌ستووری توركیا ئایینی بێت و، پێویسته عه‌لمانی بێت، چونكه عه‌لمانییه‌ت وای كردوه ئێمه به هه‌موو پێكهاته و ئایین و مه‌زهه‌بێكه‌وه له توركیا بژین“ .
90%ی سه‌ركرده‌كانی ئاكپارتیش پشتگیری له ده‌ستوورێكی عه‌لمانی ده‌كه‌ن و دژی ده‌ستوورێكی ئایینین.عه‌لمانییه‌ت و ئایینی ئیسلام بۆ توركیا بوه به خێر و به‌ره‌كه‌ت و توانیویانه وڵاته‌كه‌یانی پێ به‌هێز بكه‌ن، به‌ڵام بۆ كورد بوه به ماڵوێرانی و له ژێر سێبه‌ری عه‌لمانییه‌تدا سوپای توركیا به درێژایی 100 ساڵ كوردی كوشت و ئاواره كرد. له ژێر سایه‌ی ئیسلامیشدا هه‌زاران كوردیان كوشت و گوند و ماڵیان وێران كردن و شاربهدهیان كردن، نموونەی دەوڵەتی عوسمانی زۆر زیندووە، كە سڵیان لە كوشتنی كورد و داگیركردنی خاكەكەی نەكردووە لەژێر سێبەری ئیسلامدا.
ده‌بێت بڵێین عه‌لمانییه‌ت و ئایین به كوردی باكوور چی، ئاخر سەركردە سیكۆلارەكان، سیكۆلاریان بەدرۆ بەكارهێنا بۆ كوشتنی كورد، سەركردە ئاینییەكانیش ئایینیان بە درۆ بەكارهێنا بۆ حەڵاڵكردنی خوێنی كورد.