ئەو دژایەتییەی لەھەموو لایەکەوە دەکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەم ھۆکارەکە ئەوەیە کە ھەرێم بە خێرایی بەرەو پێش دەچوو، بەشێوەیەک وای لێھاتبوو کە خەڵکی ناوەراست و باشوری ئێراق ھاواریان دەکرد کە بخرێنە سەر ھەرێم. دەوڵەمەندانی ئەوان ھەموویان ھاتن لە شارەکانی ھەرێم نیشتەجێبوون کە جیاوازی شارەکانی ھەرێم لەگەڵ خۆیان ھێندەی دووری ئەرد و ئاسمان بوو. ھەر ئەوەش نا بە ھەزاران خەڵک لە ئێران و تورکیا و وڵاتانی دیکە دەھاتنە ھەرێم بۆ ئیشکردن کە زەمینەی ئیشکردن لە ھەرێم زۆر لەبارتربوو و باشتربوو لای خۆیان. کە ئەوان بە درێژای مێژوو وا فێرکرابوون کە کورد خزمەتکاری ئەوانە قەت نەیان بینی بوو خەڵکی ئەوان بێت لە ژێر دەستی کورد ئیش بکەن.
نەیارانی کوردسان ترسیان لەوەبوو نەک ھەر کوردستان لەدەست بدەن سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت، بەڵکو ترسیان لەوەبوو خەڵکی خۆشیان لەدەست بدەن. کابینەی نۆیەم ھەر سەرەتای دەستبەکاربوونی ھەنگاوەکانی بەرەو جیھان بوون بوو و لە قەتیسبوونی ناوچەکە دەردەچوو. کەئەمەش ترسی زیاتر خستە دڵی نەیارانی ھەرێم، بۆ ئەوەی ئەم پێشکەوتنە ڕابگرن، بوودجە بڕدرا، ئاراستەی داعشی گۆڕی بۆ ھەرێم، لەشکەرکێشیان کرد، لە کۆتایی دا بە درۆن و مووشەک ھێرشیان کرد ئێستاش شەڕی دەروونی لەگەڵ ھەرێم دەکەن مووچەیان نادەن جگە لەمەش بەسەدان کرێگیراوی ناوخۆی ھاندا کەدژایەتی ئەم ئەزموونە بکەن. سەری زمان و بنی زمانیان دەڵێن حکومەت لەماوەی سی ساڵی ڕابردوو دا چیکردووە ھەر کەدەڵێن حکومەت مانای ئەوەیە دەڵێن پارتی بەناڕاستەوخۆ، ھەرێمی کوردستان زۆر بە خێرایی بەرەو پێش چووە ئەوەی حکومەتی ھەرێم کردی لەماوەی سی و سێ ساڵی ڕابردوودا زۆربەی دەوڵەتە پێشکەوتوەکان لەماوەی سەد ساڵ و زیاتر ئەو بەرەو پێشچونەی نەبینیوە، ئەمریکا نزیکەی سەد ساڵی پێویست بوو بۆ ئەوەی بگات بەوەی ئێستا ھەرێمی کوردستان لەو ئاستەدایە، کە ئێستا ئەمریکا بەھێزترین و پێشکەوتوترین وڵاتی جیھانە ڕکابەری ھەموو جیھان دەکات
جگەلەوەش جۆگرافیای کوردستان لە چوار دەوری ئاگردایە، لایەکی بە گروپەکانی میلیشیا بەستراوە، لایەکی تر بە گروپی تیرۆریستی بەستراوە، ئەملا و ئەولاش ھەردەرفەتیان هەبێت کۆتایی بەحوکمڕانی کوردی دەھێنن، دارو بەردی کوردیش دەکەن بەفارسی تورکی عەرەبی، ھەموو پیلانێک دادەنێن حکومەتی ھەرێمی کوردستان شکست خواردوو بێت، نەبێت بەخاوەنی ھیچ دامەزراوێکی فەرمی ھەر لەژێر دەستی ئەوان بن وەکو کۆیلە بۆ بەرژەوندی خۆیان بەکاربھێنن، ھەتا ئێستاش لە ڕوانینی ئەوان شتێک نییە بەناوی نەتەوەی کورد، خاکێک نیە بەناوی کوردستان، ھەر دەرفەتیان ھەبێت کۆتایی بە دارو بەردی کوردی دەھێنن، ھەرچەند ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ھەنگاوبنێت ئەوان زیاتر دژایەتی دەکەن، ھەرچەند کاک مەسرور بەرەو جیھانبوون ھەنگاو بنێت کە لە ڕوانینی ئەوان کورد تەنھا بۆ خوڵامی ئەوان دراون زیاتر ھار دەبن.
ھەر بەبینینی شەقامی سەدوپەنجا مەتری و پرۆژەی ستراتیژی و بە جیھانیبوونی کاک مەسرور ھەروەک وابوو گولەیەک لەنێوچەوانی ئەوان بیدەی، کە نەیارانی کورد چەند ساڵە دەوڵەتن ھێشتا نەبوینە خاوەنی شەقامێکی سەردەمیانەی کە ئێستا لەھەولێر ھەیە.
ناڵێم کەموکورتی نیە بەڵێ ھەیە لەسەر حکومەت ئەرکە زیاتر خزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستان بکات، بەزووترین کاتیش کێشەی مووچە چارەسەربکات، خەڵکی ھەرێمی کوردستان شایەنی باشترین خزمەتگوزارین، بەڵام بەدوای قسەی بە کرێگیراوی نەیارانی کوردستان مەکەون، ھەموو شتێکی زەربی سفر دەکەن. پێش سی و سێ ساڵ لەخەیاڵی کەسدا نەبوو ھەرێم بگاتە ئەو ئاستە پێشکەوتن و ئاوادانیەی کە ئێستا ھەیە، کوردستان وای لێھاتبوو تەنھا ناوەکەی ھەرێم بوو ئەگەرنا ھەموو سیفەتێکی دەوڵەتی تێدابوو، ئەگەر ھەرێمی کوردستان بەراورد بکەین لەگەڵ وڵاتانی جیھان لەماوەی سی ساڵی سەرەتای ئەگەر یەکەم نەبێت بە دڵنیایەوە یەکێک دەبێت لە پێنچ وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھان. جا ئەوانەی چاویان ھیچ نابینێت تەنھا دژی حکومەت دەوەستن چاویان کوێرە ئامانجیان تەنھا دژایەتی حکومەت و بە تایبەتی پارتی یە و نایانەوێت ھەرگیز ئەو پێشکەوتنە ببینن کەلای نەیارانی کوردستان ھاندراون بۆ دژایەتی کردنی ئەم ئەزمونە خۆ ئەوانە ئەگەر ھەرێمی کوردستان وڵاتی خەڵکی تر بوایە بەدڵنیایەوە دەیان ووت بەو کەمە تەمەنە لەسەر ھەموو دژایەتییەکان کوردستان یەکێکە لە پێشکەوتوترین وڵاتی جیھان.