لەدایکبوون: ١٩٤٤ گوندی بارزان.
مەرگ: ١٩٨٧ ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
شوێنی گۆڕ: شنۆ، گواستراوەتەِوە بۆ گۆندی بارزان.
ئیدریس کوڕی گەورەی مەلا مستەفا بارزِِانی لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بارزان لە دایکبوو. لە نێو ھەلومەرجی شۆرشی سێھەمی بارزان (١٩٤٣ – ١٩٤٥) ھاتۆتە دنیا. ساڵی ١٩٤٧ مەلا مستەفای باوکی لەگەڵ ٥٠٠ کەس لە ھەڤاڵانی ڕەوانەی یەکێتیی سۆڤیەتی دەبن. ئیدریس ئەو کات تەمەنی ٤ ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا لە لایەن ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بۆ ماوەی ١١ ساڵ بۆ باشووری ئێراق دوور دەخرێنەوە و لە شارەکانی بەسرە، مووسڵ و بەغدا تووشی ژیانێکی پڕئەستەم دەبن. ئیدریس تا گەڕانەوەی مەلا مستەفا بۆ ئێراق و کوردستان لە ١٩٥٨دا لە بەغدا درێژە بە خوێندن دەدات. پاشان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لە ساڵی ١٩٦١ کە شۆڕشی ئەیلوول بەرپا دەبێت، بە سەرکردەیی مەلا مستەفا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدریس بارزانی وەکو پێشمەرگەیەکی ئەو شۆڕشە، تێکۆشانی دەست پێ دەکات.
لە رێکەوتنامەی ١١ی ئادار و وتوێژەکانی ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ حکومەتی ئێراق و لە دوای ساڵی ١٩٧٥ لە درێژدان بە شۆڕش و پێکھینانی بەرەی «جودا» و دواتر بەرەی کوردستانی چەند بەرھەمێکن کە رۆڵی گرنگی تیایاندا ھەبووە. سەبارەت بە ھێڵی جەماوەری پارتی توانی دیپلۆماسییانەی دوای ساڵی ١٩٧٥ بە شێوەیەکی سەرەکی بناغە دروستکەری بووە چونکە شارەزا و کارزان و جدی و بە پەرۆش بووە لە دروست کردنی پردی پەیوەندی لەگەل ئەوانی تر. تێکۆشان و ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی بە تایبەتی لە دوای ساڵی ١٩٧٥ بەڕادەیەک بووە کە بناغەیەکی پتەوی دروست کردووە و لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشی گوڵاندا داینە مۆی رێکخستنەوە و ھەڵیگرساندنەوەی شۆڕش بووە. ھەر دوای ھەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی نیشتمانی و پێشکەوتنخوازدا کە لە ساڵی ١٩٧٦ بەرپا بووە و دەبێتە سەرپەرشتکاری ئاوارەکانی دوای نسکۆی ١٩٧٥ لە ئێران.
لە کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی رۆژی ٣١ی مانگی ١ی ١٩٨٧ لە ناحیەی «سلیڤانا»ی سەر بە شاری ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ماڵئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشتی باوکی دەنێژرێ. پاش نزیکەی ١٠ ساڵ و دوای ڕاپەرێنی بەھاری ساڵی ١٩٩١ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری گواستنەوەی تەرمی ھەردوو بارزانی، باوک و کوڕ دەدا و لە ماوەی ٦ تا ٨ /١٠/١٩٩٣ لە ڕێورەسمێکی تایبەت تەرمی ھەردوو دەگوازرێتەوە خاکی ئازادی کوردستان و لە گوندی بارزان دەنێژرێن.
سەرچاوەکان:
ئافتاب نیوز: دایکی مەسعوود بارزانی و خوشکی ھۆشیار زێباری کۆچی دوایی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١١؛ بازدید در ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١. http://id.worldcat.org/fast/1643777