“كیلیان مۆرفی باس لە یەکەم پاڵاوتنی خۆی دەکات بۆ خەڵاتی ئۆسکار، کریستۆفەر نۆڵان دەڵێت: کە گۆڕانی كیلیان بۆ “ئۆپنهایمەر” جۆکەری هیس لێدجاری بە بیرخستەوە”
دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسکار، لە ڕۆژی سێشەممە دەرهێنەری فیلمی “ئۆپنهایمەر” کریستۆفەر نۆلان باسی لەوە کرد کە چۆن بۆ یەکەمجار “كیلیان مۆرفی” بینی لە ڕۆڵی جەی ڕۆبەرت ئۆپنهایمەر. “نۆلان” لە گۆڤاری ڤێرایەتی دەڵێت: بەڕاستی لە تاقیکردنەوەکانی قژ و ماکیاژدا بوو کە ئێمە لەسەر ئایماکس بە ڕەش و سپی وێنە دەگرین و ئیتر لەوێوە دەست دەکەیت بە بینینی ئەکتەرەکە، کە ئایکۆنێک دەهێنێتە ژیانەوە کاتێک کڵاوەکەی لەسەر دەکات و جگەرەکە دەکاتە گۆشەی دەمیەوە تۆ دەست دەکەیت بە بینینی ئەوەی کە چۆن دەجووڵێت، بەڕاستی ساتێکی ورووژێنەرە لەسەر هەموو فیلمێکە بینینی “كیلیان” کە ئەم ئایکۆنۆگرافییەی پێکەوە گرێدا تاقیکردنەوەکانی قژ و ماکیاژم لەگەڵ “هیس لێدجەر” بۆ ڕۆڵی جۆکەر بیرکەوتەوە.
فیلمی “ئۆپنهایمەر” 13 پاڵاوتنی بەدەستهێنا کە زۆرترین پاڵاوتنە بۆ فیلمێک لەم ساڵدا، “نۆلان” بە پاڵێوراوی تاکەکەسی بۆ دەرهێنەر و سیناریۆی وەرگێڕدراو دەچێتە شەوی ئۆسکار، مۆرفی و ئێمیلی بلانت بۆ یەکەمجار پاڵێوراون بۆ خەڵاتی ئۆسکار، هەروەها ڕۆبێرت داونی جونیۆر پاڵێوراوی ئەکتەری پاڵپشتی بەدەستهێنا. مۆرفی لە وڵاتی زێدی خۆیەوە کە ئێرلەندایە هەواڵی پاڵاوتنی خەڵاتەکەی پێگەیشتووە و بە ڤێرایەتی دەڵێت: “سوپاس بۆ خوا لە تایم زۆنێکدا دەژیم کە پێویست ناکات 5ی بەیانی هەستم لەخەو، چونکە پێشتر خۆم ئامادە کردبوو. چەند ڕۆژێک پشوومان هەبووە و منیش لە ماڵەوە بووم کە زۆر زۆر خۆش بووە. لە ڕاستیدا من لە ماڵی دایک و باوکمم لە ئيستادا لە شاری کۆرک. ئەمڕۆ لەگەڵ دایک و باوکم و هاوسەرەکەم بووم. بۆیە هەستێکی زۆر خۆش بوو بۆ من.”
مۆرفی، کاتێک کاندیدەکان ئاشکرا کران ئەو لە چێشتخانەی منداڵیدا بوو. دەڵيت “کوپێک چا و پارچەیەک کێکی ئیسفەنجییمان دەخوارد کە دایکم دروستی کردبوو، بە ڕاستی زۆر بەتام بوو.” لە خوارەوە مۆرفی لەگەڵ ڤيرایەتی قسە دەکات دەربارەی ئەوەی کە کاندیدکردنی بۆ ئەو خەڵاتە بۆ ئەو مانای چییە و، ئۆپنهایمەری ڕاستەقینە ئەگەر فیلمەکەی ببینیایە چۆن بیری لە فیلمەکە دەکردەوە؟
ئەمە یەکەم پاڵاوتنی تۆیە بۆ ئۆسکار. فیلمەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە. کاردانەوە و بیروڕای تۆ چییە لەسەر ئەمانە؟
مۆرفی: لە ڕاستیدا هەر شتێک بڵێم کەمە. من بەڕاستی زۆر شەرەفمەندم و بە جۆرێک هەستەکان زۆرن. بەڵام لە هەمووی زیاتر شانازی بە فیلمەکەوە دەکەم، شانازی دەکەم کە ئەوەندە دەستکەوتی بەدەستهێناوە و لە هەموو چاوەڕوانییەکانمان و، هەریەکێک لە ئێمە کە بەشدارە لە دروستکردنی ئەم فیلمەدا تێپەڕی. من بەردەوام خەڵک دەبینم لەسەر شەقامەکان کە دێن بۆ لام و پێم دەڵێن: “پێنج جار سەیری فیلمەکەم کردووە.” دواتر ئەمانە کەسانی بەتەمەنن و هەروەها کوڕ و کچی گەنجن، دوای ئەوانیش کە لەلایەن ئەکادیمیاوە ناسراوینەتە و بەڕاستی شتێکە کە هەرگیز چاوەڕێمان نەدەکرد.
کێ لە کاستی فیلمەکە ئەم بەیانییە یەکەمجار نامەی بۆ ناردیت؟
مۆرفی: هەمووی لە یەک کاتدا هات. هەر هەمووی. ئێمە هەموومان گرووپێکی زۆر تووندوتۆڵین، لەبەر ئەوە هەموومان زۆر لەیەکەوە نزیکین، بۆیە زۆر شیرینە کە ساتێکی لەو شێوەیە لەگەڵ هاوڕێکانتدا بەش بکەیت.
کێ دەهێنی بۆ خەڵاتی ئۆسکار؟
مۆرفی: پلانم وایە کە هاوسەرەکەم و کوڕەکانم بەرم.
ئایا کەسێک ئامۆژگاری کردوویت سەبارەت بە چوونە خەڵاتی ئۆسکار وەک پاڵێوراو؟
مۆرفی: هاوڕێیانم هەیە کە لە ڕابردوودا چوونەتە ئەوێ، هەموویان دەڵێن ئەزموونێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە کە هەرگیز لەبیرت ناچێتەوە. دەبێت بە دڵێکی کراوە بچمە ژوورەوە و، چێژ لێی وەربگرم چونکە ڕەنگە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە بۆیە ئەوە هەڵوێستی من دەبێت.
تۆ وەرزی خەڵاتەکانت ئەنجامداوە و خەڵکێکی زۆرت ناسیوە، بەڵام ئایا کەسێک هەیە کە هێشتا دەتەوێت لە خەڵاتی ئۆسکاردا چاوت پێی بکەوێت؟
مۆرفی: باوەڕم وایە گەردوون بڕیار دەدات کە تۆ کێ دەناسیت یان نا، من کەمتر هەوڵی ئەوە دەدەم کە خۆم بگەیەنم بە مێزی یەکێکی تر، ئەگەر بە سوتفە خۆت بکێشی بە کەسێکدا ئەوا کەواتە مەبەستێکی تێدا هەیە.
ئایا هەرگیز سەرسام بوویت بە هیچ ئەکتەرێک ؟
مۆرفی: جارێکیان هەندێ لە کوڕەکانی زنجیرەی “Succession”م ناسی کە زۆر سەرسام بووم پێیان، چونکە بەڕاستی خۆشترین زنجیرەی تەلەفزوێنیە لای من.
پێت وایە جەی ڕۆبەرت ئۆپنهایمەر چۆن بیری ئەکردە و لەسەر هەموو ئەمانە؟
مۆرفی: بەڕاستی ئەوە پرسیارێکی زۆر جوانە. پێم وایە ئەو تەواو سەری لێ دەشێوا، بە شێوەیەکی دڵخۆشکەرانە. پێموایە دڵخۆش دەبێت کە ئەگەر هیچ نەبێت خەڵک بە شێوەیەکی باشتر بیر لە چەکی ئەتۆمی دەکەنەوە، چونکە نیوەی دانیشتوانی سەر هەسارەکە لە وڵاتێکدا دەژین کە چەکی ئەتۆمی هەیە و ئێمەش بیرێکی ئەوهای لێ ناکەینەوە، چونکە شتی گرنگتر لە ژیانماندا دەگوزەرێت، بەڵام لەوێیە ئەگەر ئێمەش نەمانەوێ وەک شمشێری دامۆکلێس وایە کە بەردەوام بەسەر هەمووماندا هەڵواسراوە. ڕەنگە دڵخۆش بێت چونکە ئەوە جۆرێک بوو لە ئەرکی ژیانی ئەوە بوو کە ڕاشکاوانە قسە بکات سەبارەت بەو دۆخەی کە جیهان تێیدایە.
دەبێت لەبارەی فیلمی “Peaky Blinders” بپرسم – کەی دەست بە وێنەگرتن دەکەیت؟
مۆرفی: ئەگەر چیرۆکی زیاتر هەبێت بۆ گێڕانەوە من لەوێ دەبم، بەڕاستی بەڕاستی شانازی بەو بەرنامە تەلەفزیۆنییە دەکەم، پێم وایە شتێکی زۆر تایبەتمان دروست کردووە. ئێمە ٣٦ کاتژمێرمان لەو زنجیرە تەلەفزیۆنە دروست کرد کە من بە کوالێتی زۆر بەرزی دەزانم، بۆ فیلمەکە دەبێت تایبەت بێت. بەڵام من لەوێم ئەگەر سیناریۆیەکی باش هەبێت من لەوێم.
فیلمی داهاتووتان بە ناوی “Small Things Like These“، لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین پێشکەش دەکرێت. [فیلمەکە لەسەر ڕۆمانی مێژوویی کلێر کیگان دانراوە بە هەمان ناو، چیرۆکی جلشۆرە بەناوبانگەکانی ماگدالێن لە ئێرلەندا دەگێڕێتەوە.]
مۆرفی: فیلمێکە بۆ من زۆر گرنگە، چونکە خۆم بەرهەمم هێناوە و هەر خۆشم ڕۆڵی تێدا دەبینم، چیرۆکی فیلمەکە لە هەمان کتێبەوە وەرگیراوە کە یەکێکە لە کتێبە خۆشەویستەکانم. ئێمە یەکەم فیلمی ئێرلەندیین کە لە فیستیڤاڵی بەرلین ئامەدە دەبین.
بۆچی یەکێکە لە کتێبە خۆشەویستەکانت؟
مۆرفی: لەبەر ئەوەی دڵتەزێنە و جوانە و بێدەنگ و سیاسییە. هەموو ئەو سیفەتانەی تێدایە کە من چێژیان لێ وەردەگرم وە هیوادارم توانیبێتمان دادپەروەری لە وەرگێڕاندنەکەدا بکەین.
هەروەها مات دایمن و بێن ئەفلێک بەرهەمهێنەرن دەبن.
مۆرفی: بەڵێ، چونکە کۆمپانیاکەیان پارەی فیلمەکەی دا و پێکەوە بەرهەممان هێنا، کاتێک لە بیابان لە دەرەوە بووین و وێنەی فیلمی “ئۆپنهایمەر”مان دەگرت لەگەڵ ماتدا قسەمان لەسەری کرد بۆ یەکەمجار.
ئایا لە نێوان ڕیکۆردەکاندا پێت وت یاخود پێت وت “با بچین بۆ نانخواردن. دەمەوێت شتێکت بۆ بخەمە ڕوو؟”
مۆرفی: من بۆ نانخواردنی ئێوارە نەدەچووم، من نانم نەدەخوارد و لە نێوان ڕیکۆردەکاندا بوو پێم وایە لە کاتی یەکێک لە ڕیکۆردکردنی بارانەکاندا بوو، لەسەر سێت هیچ کاتێک بەفیڕۆ ناچێت بۆ فیلمێکی کریس نۆلان، بە دەگمەن دانیشتن هەیە، تەنانەت کورسیشی لێ نییە. بەڵام لەم بۆنەیەدا وێنەگرتنی شەوانە بوو و چاوەڕێی ئەوە بووین تاوەرە باراناوییەکان چاک ببنەوە و، من ئەم بیرۆکەیەم بۆ خستەڕوو و ئەویش ڕازی بوو بە بیرۆکەکە.
لە ئاهەنگی ئۆسکاردا نانی ئێوارە پێشکەش ناکەن، کەواتە خواردنێکی کەم لەگەڵ خۆت دەهێنیت؟
مۆرفی: ڕەنگە هەندێک لە کێکی ئیسفەنجیی دایکم لە جانتای دەستی هاوسەرەکەمدا بهێنم.
سهرچاوه؛
https://variety.com/2024/film/awards/cillian-murphy-oscar-nomination-christopher-nolan-oppenheimer-1235882860/
وهرگێڕانی له ئینگلیزییهوه؛ ئهحمهد ڕێبوار