ڕۆژی (23 / 1 / 2024) لە (هۆڵی خاك)، ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایانی زانكۆ وڕوناكبیران ونوسەران وخوێنەران، مەراسیمێكی ڕێكخست بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبی(كورد ودەوڵەت لەمێژوودا) لە نوسینی (پرۆفیسۆر دكتۆر كەیوان ئازاد ئەنوەر)، كە كتێبەكە لەلایەن چاوی كوردەوە چاپكراوە.
لە مەراسیمەكەدا بەڕێز نوسەر و ڕوناكبیر (ئەبوبەكر كاروانی) بابەتێكی پێشكەش كرد بە ناونیشانی (كورد وەك قوربانیی نەبوونی دەوڵەت لەمێژوودا).