• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, حوزه‌یران 16, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

    ئێران و ئیسرائیل؛ لە ململانێ و هەڕەشەوە بۆ جەنگی ڕاستەقینە

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    بەغدای دوێنێ و بەغدای ئیمرۆ؟؟؟

    ئەمریکا و هەرێم؛ هاوپەیمانییەکی ستراتیژی یان پەیوەندییەکی کاتی؟

    چۆن بوومە بەرد

    چۆن بوومە بەرد

    پاراستن لە پیسبوونی ڕووناکی و بینین

    پاراستن لە پیسبوونی ڕووناکی و بینین

  • شــیکار
    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    لوتکەی عەرەبی ئێراق؛ کێشەی ناسنامە لە نێوان قووڵایی نەژادیی و ئایینزایی

    ئێراق سەرزەمینى دیکتاتۆرەکان و نیشتیمانى گۆڕە بەکۆمەڵەکان

    کۆڵۆنیالیزم؛ ڕووخساریی داگیركارییە كلاسییەكییەكەی ڕۆژئاوا

  • ئــــابووری
    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    سه‌رچاوه‌ به‌پیته‌کانی نه‌وت و غاز له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەوشی خوێندنی ئایینی و فەرمی شاری سلێمانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

چه‌ند نامه‌یه‌كی مارتن هایدیگەر و هانا ئارێنت

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
كانونی دووه‌م 7, 2024
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
چه‌ند نامه‌یه‌كی مارتن هایدیگەر و هانا ئارێنت
0
هاوبەشکردنەکان
88
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“مارتن هایدیگه‌ر”

ئازیزەکەم هانا، شێت بووم. نزای بێدەنگی بۆ دەستە جوانەکانت و نێوچاوی ڕۆشتنت ڕووناکی خانمانەی هەڵگرتووە. هەرگیز شتێکی وام بەسەرنەهاتووە، لەڕێگای گەڕانەوە و لەژێر بارانێکی زریاناوی جوانتر و گەورەتر بوویت. دەمتوانی هەموو شەوێک لەگەڵتدا پیاسە بکەم.  وەکو هێمایەکی سوپاسگوزاری ئەم کتێبەم ببە، هێمای نیوەی وەرزی خوێندنە. تکایە هانا؛ هەندێک وشەم خەڵات بکە، ناتوانم ڕێگەت بدەم ئاواهی بڕۆی. پێش گەشتەکە زۆر سەرقاڵ دەبیت بەڵام هەندێک وشە و تەواو ئەگەر بە خەتێکی خۆشیش نەنوسرابن، کەس وەک تۆ نانووسێت.

خۆشحاڵم بە ناسینی دایکت.

 ٢٧-٢-١٩٢٥

“مارتن هایدیگەر بۆ هانا ئارێنت”

ئازیزەکەم، ئەگەر هێشتا دڵخۆش نیت بەو مرۆڤەی کە دوێنێ بووم، نامەوێت هەرگیز ئەو ساتانە لەژیانمدا ئاوا ببن. ئەوکاتەی کە دوودڵین و لەبیری دەکەین پێویستە باشبین پێویستە هەبیت.  هیچ شتیک نەبوو ئێمە لەیەک جیابکاتەوە، ئەو بوونە سادەمان پێکەوە و بە بێ نیگەرانی و داواکاری، بەبێ پرسیارکردن و بیرکردنەوە، لە پشوویەکی تەواودا دەیتوانی دڵخۆشییەکی ڕەهام پێ بدات، کاتێک لەسەرنوێنەکەم ڕاکشام یادەوەرییەکانی ڕۆژانەتم بیرهاتەوە، هەوڵم دەدا ئەو وێنەیەی کە ئەم یادەوەرییە بە تۆی دەبەخشێت لەگەڵ ئەو وێنەیەی ڕۆحم کە بۆ تۆی هەڵگرتووە کۆبکەمەوە. لەهەردوو وێنەکە؛ جگە لەو شەرمەی ئێستا دەتوانم بۆتی ڕوونبکەمەوە هیچی ترم نەدۆزییەوە. گوزارشتێکی نوێ کە لە ئامادەیی بینیبووم و کاری لێکردم بەدەست هێنا.

گەشت و چیاکان؛ ئەگەر تۆ بە شادییەکی ناوەکی و بوونێکی ڕەهاو ئازادانە نەهاتبای، دەکرا وەک ڵاڵێکی هەژار بمابانایەوە. دەڵێیت لە منداڵییەوە هەست بە خۆت ناکەیت، ئێستا سەر لە نوێ ئەو چاوە درشت و دەستە جوانە شەرمنانەم بەدەست هێنایەوە. هەی منداڵ، مادام سەر لەنوێ گەشتوویت بەم هەمووە هەرگیز جارێکی دیکە لەدەستی نادەیت. منداڵیت وەک خەڵاتێک لە سرووشتەوە بەدەست ناهێنیت، بەڵکو وەکو بنەڕەتێک بۆ ڕۆحت و وەک هێزێک بۆ بوونت بەدەستی دەهێنیت. کاتێک دووربوویت ئاگادارکردنەوەکانم دەخوێندەوە و بوونت زیاتر بوو لەلام. دڵخۆش و سوپاسگوزارم کە لێرەیت، ڕێک لەوکاتەی کە دەبینم لە شتەکانم دابڕاوم. کاتێک باشنیم، مانای وایە شتەکان بە باشی دەڕوات. بە نزیکەیی هەست بە بوونت دەکەم لەلام. لەم دواییەدا زۆر باش بوویت لەگەڵم، لەڕاستیدا شایەنی نیم. بەباشی و شادی ئاگات لە خۆت بێت.

  ١٤-٦-١٩٢٥

“مارتن هایدیگەر بۆ هانا ئارێنت”

ئازیزەکەم، بیرم لێ دەکریتەوە و لە پشووی کورتی کاردا لە یادگەمدا لەگەڵت بووم، دەکرێت ئەمەم بۆ ڕوون بکەیتەوە. تکایە وەک جاری پێشوو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی سەردانم بکە، سەڕەڕای ئەوەی کە باشنیت دڵخۆش ئەبم بە هاتنت. ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپدام، لەبەرئەوەی کەسێک کە تێزنامەیەکی تەواوکردووە هاتووە بۆلام، تەنانەت ئەگەر ڕەتیشی بکەمەوە دەبێت بیخوێنمەوە.  خۆشییەکەی لەوەدایە نیوەی هەفتەکەم دەڕوات، هیوادارم پێش ئەوەی بێیت تەواوی بکەم، لەبەرئەوەی ئیش ناکەم و لێت نزیک دەبم.

١-٧-١٩٢٥

“مارتن هایدیگەر بۆ هانا ئارێنت”

ئازیزەکەم، لەدڵەوە سوپاسی سڵاوەکەت دەکەم، ئەم هاوینە زۆربەی کاتەکان لە یادگەمدا بوویت و هیوای باشبوونم بۆ دەخواستی، نیگەران بووم کاتێک “جه‌ی” پەیوەندی پێوەکردم و جگە لە تۆ و دایکت هیچی ترم لێ نەبیست، وا دامناوە لەتۆوە هاتبێت، لە هەمان کاتیشدا پێویستە بڵێم “جه‌ی” زۆر پێشکەوتووە. زۆر ڕێگا گەڕام کە بمگەیەنێت بە ناونیشانی تۆ، نەشمدەتوانی بۆئەم بابەتە نامە بنێرم بۆ زانکۆ، باشترە بە زارەکی پلانەکانمت بۆ بگێڕمەوە؛

لەوەدام کتێبێک چاپ بکەم بەڵام لەبەر کارەکانی وەرزی خوێندن کە زۆر ماندووی کردبووم پێویستە پشوو بدەم. هۆسرێڵ بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ بانگهێشتی کردووم بۆ سیڵڤابلانای لە ئینگرین، لێرەوە بە مەبەستی کارکردن دەڕۆم بۆ کوخەکەم، لێرە هەتا سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەرقاڵم. ڕۆژی چوارشەم بۆ فرایبۆرگ گەشت دەکەم، لەوێشەوە لە ڕۆژی شەشەم گەشت دەکەم بۆ سویسرا. دەتوانین لە فاینهایم یەکدی ببینین؟ ڕێگەم بدە بانگهێشتت بکەم بۆ ئەوێ، ڕۆژی پێنجەم گەشتەکەم تەواو دەکەم.

“جه‌ی” پێی وتم پلانی گەشتکردنت بۆ ماین داناوە، دەکرێت ئەم نامەیەمت پێ نەگات. بەڵام پرسیارەکەم ئەوەیە؛ هێشتا ئامادەیت؟ ئەگەر وەڵامەکە ئەرێنییە پۆستێکی فەرمیم لەگەڵ سڵاوێکدا بەبۆنەی کۆتایی وەرزی خوێندن لە هایدلبێرگەوە بۆ بنێرە و بە درشتی وەڵامت دەدەمەوە.

بەهەرحاڵ، چوارشەم بە شەمەندەفەری ئەڵمانی گەشت دەکەم، کە نزیکی کاتژمێر سێی نیوەڕۆ دەگاتە فرایبۆرگ. لە ئێستادا دڵنیانیم ئاخۆ لە فاینهایم دەوەستێت یاخود نا. ئەگەر درەنگ ئەم نامەیەت پێ گەشت بەڵام پێش چوارشەم، ئەگەرتوانیت بێیت بێ ئەوەی ئاگادارم بکەیتەوە لە هەر بارێکدا لە فاینهایم، مانهایم یان هایدلبێرگ بێت من چاوەڕێت دەکەم. تەنها پێویستە دڵنیا ببیتەوە لەوەی شەمەندەفەری ئەڵمانی چ شارێک دەبڕێت و لە کامەشی دەوەستێت. بەپەلە دەنووسم، ئەگەر یەکدیمان نەبینی، لە ئینگادینەوە بۆ کۆنیگسبێرگ نامەت بۆ دەنووسم.

بەدڵێکی زۆر باشەوە.

ماربۆرگ لە ٢٩-٧-١٩٢٦

“لە هانا ئارێنت بۆ مارتن هایدیگه‌ر”

مادام نایەیت پێم وایە تێگەشتم، بەڵام وەکو هەموو ڕۆژێک دەترسم، دەکەومە نێو ترسێکی شاراوەوە. ئەوەی دەمەوێت بیڵێم: جگە لە قووڵایی نمایشێکی ئاگایانەی دۆخەکە هیچی تر نییە. هەروەک ڕۆژی یەکەم خۆشم دەوێیت و خۆشت باش ئەوە دەزانی. پێش ئەوەی دووبارە یەکدی ببینینەوە ئەوەم دەزانی. ئەو ڕێگایەی کە ڕێنوێنیت کردووم بۆی درێژ و سەختترە لەوەی پێشبینیم دەکرد، داوای تەواوی ژیان دەکات. تەنهایی ئەم ڕێگایەیە بژاردەیەکی خودییە و تاکە توانای ژیانە کە شایەنیم. بەڵام ئەو جوداییەی، کە چارەنووس بەرزی کردۆتەوە، هێزی ژیانکردنمی لەم دونیایەدا لێ نەبردووم، بەڵام ڕێگەی لێ بڕیووم، درێژە و ناتوانم بازبدەمە نێو دنیا. من ئەوە دەزانم، دەزانم تۆ ڕاستت دەکرد، لەبەرئەوەی پێشتر بەوەت دەزانی پێم وایە لێرە کە لە کۆتایدا بێدەنگ دەبم ناتوانم ببم بە خۆم. هەمیشە زیاتر لەوەی داوام لێدەکرێت دەبەخشم، ئەمما ڕێگەکەم جگە لەو بەرپرسیارێتییەی کە خۆشەویستییەکەمان پێمان دەبەخشێت هیچی تر نییە. ئەگەر خۆشەویستیم بۆ تۆ ون بکەم مافی خۆشم لەم ژیانەدا وندەکەم. بەڵام کاتێک لەم بەرپرسیارێتییەی کەلەسەرم بووە بە ئەرک، لێ دەبمەوە بیری ئەم خۆشەویستییە دەکەم.

هایدلبێرگ ٢٢-٤-١٩٢٨

“لە هاناوە بۆ مارتن هایدیگه‌ر”

ئازیزەکەم مارتن، بەمزووانە مانگی ئابە دەمویست بزانم ئاخۆ دەتوانم لە فرایبۆرگ سەردانتان بکەم؟ هاوینەکەی ئێرە زۆر باشە گەرم نییە کەشەکەی زۆر ڕوون و شەوەکانی گەرمە. دوای مارباخ، کە کەشەکەی هەموو ڕۆژێک سارد و باراناوی بوو، لێرە کەشەکەی زۆر خۆش و تازەیە. لە مانگی یانزە بەشی دووەمی وانەکانم لە سکۆتلەندا پێشکەش دەکەم. لێرە کەم کەم کاردەکەم. دڵنیانیم ئاخۆ لە مانگی یانزە – شاژنی دادوەران- هەمووی تەواو دەکەم یان نا، بەڵام ئەمە نیگەرانم ناکات، لەبەرئەوەی بە نزیکەیی وانەکانم لە سکۆتلەندا تەواوکردووە. تیلەر توانی لە کۆبەرهەمەکانت یارمەتیت بدات؟ پێڕستەکەی خاتوو فایک زۆرباشە و یارمەتیدەرێکی گەورەیە، کریڵ دەتوانێ یارمەتیت بدات؟ ئەگەر ئەڵمانییەکەی باشتر بووە ڕێی تێدەچیت. هەموومان لە یارمەتییەکانی ڕازی بووین. هیوادارم لە باشترین دۆخدا بن، لە سەردانییەکان ماندوو نەبووبن. لە دڵەوە سڵاوم بۆتان هەیە.

سویسرا ٦٦٥٢، تیگنا لە ٢٧ی تەمموزی ١٩٧٥

تەلەفۆن ٠٩٣٨١١٤٣٠

کازا باربیتا

“مارتن هایدیگه‌ر بۆ هانا ئارێنت”

سوپاس بۆ دێڕەکانت دڵخۆش دەبین بە سەردانیکردنت، لەوەیە ڕۆژی سێشەم ١٢ ی ئاب گونجاو بێت، یان هەینی ١٥ی مانگ. یەکەم وادە زۆر باشتر و گونجاوە وەک هەمیشە بۆ نانی ئێوارە دەمێنیتەوە؟  لە مانگی تەمموزدا هەڵامەتێکی باو ماندووی کردین. هەموو شتەکانی دیکەش هەڵدەگرم بۆ ئەوکاتەی یەکدی دەبینین، تەنها شاژنی دادوەران شتێکی قورسە.  دەشێت لەڕێگەی ڕۆژنامەکانەوە زانیبێتت ئۆجین فینک کۆچی دوایی کردووە. لە دڵەوە سڵاومان هەیە بۆت.

سه‌رچاوه‌؛ رسائل حنة آرندت و مارتين هيدغر 1925-1975، الكاتب/ مارتن هايدغر/ تقدیم و ترجمه‌/ حمید لشهب.

فرایبۆرگ ٣٠ی تەمموزی ١٩٧٥

وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌؛ مه‌دینه‌ ئه‌حمه‌د

پۆستی پێشوو

سەرلەنوێ سەیرکردنەوەیەک

پۆستی داهاتوو

سینەما وەک بەشێک لە هەقیقەت لە فیلمەکانی دزیگا ڤێرتۆڤ

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

شوناسی ونبوو لە گەشتێکی شیعرییدا
ئەدەب و هونەر

شوناسی ونبوو لە گەشتێکی شیعرییدا

حوزه‌یران 14, 2025
14
خوێندنەوەیەک بۆ وێنەی هونەرمەند لە گەنجیمدا
ئەدەب و هونەر

خوێندنەوەیەک بۆ وێنەی هونەرمەند لە گەنجیمدا

حوزه‌یران 2, 2025
38
فرۆید و برایانی کارامازۆڤ
ئەدەب و هونەر

فرۆید و برایانی کارامازۆڤ

ئایار 25, 2025
46

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2024
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« کانونی یەکەم   شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە