“پێشه‌كی”
دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بە په‌تای سه‌رده‌م و به دایكی ئافاته‌كان ده‌درێته قه‌ڵه‌م، به‌ڵكو تاوانێكی رێكخراوه و شێواز و میكانیزمی خۆی هه‌یه، به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تاوانه داراییه‌كان داده‌نرێت به‌هۆی كاریگه‌رێتی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری، فكری سیاسی و ئه‌خلاقی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كان و داموده‌زگاكان، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له دیارترین گرفته ئابوورییه ئاڵۆزه‌كانی جیهان، چونكه هۆكاره بۆ گه‌وره‌كردنی حاڵه‌تی شێواندنی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری، كه به بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران و گه‌شه‌كردوو. له‌پێشدا ئێراق به‌م دیارده‌یه ئاشنا نه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت نه‌گه‌یشتۆته ئاستی دیارده‌یه‌ك كه پێویست به توێژینه‌وه و چاودێریكردن بێت، به‌ڵام له دوای داگیركردنی ئێراق له ساڵی 2003، سپیكردنه‌وه‌ی پاره بووه دیارده، به‌هۆی نه‌بوونی حكومه‌ت و په‌كخستنی داموده‌زگا دارایی و یاسایی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ك و گه‌شه‌كردنی بازاڕه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه.
له‌به‌ر گرنگی ئه‌م دیارده‌یه‌و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌رێنییانه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته به‌لامانه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رێتی خراپی له‌سه‌ر ئابووری و دارایی ئێراق له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بۆ هه‌مووان روون بكرێته‌وه. دیاردەی سپیكردنەوەی پارە یەكێكە لەو دیاردە مەترسیدارە نوێیانەی كە لە سایەی ئێراقی نوێ‌دا لە دوای ساڵی 2003وە هاتۆتە ئاراوە و هەڕەشە لە توانای ئابووری و دارایی ئێراق دەكات. دوای ئەوەی كێشەی بردنە دەرەوەی دراوی بیانی قورس لە ئێراق و ئەنجامدانی جۆرێك لە ئاڵوێری نادرووست لە سیستمی دارایی ئەم وڵاتەدا؛ بە ئاگاداری بانكی ناوەندی ئێراق و بە هاوكاری چەند بانكێكی ئەهلی سەری هەڵدا، لە ئێستادا بووەتە جێگەی باسوخواسێكی زۆر و بە زەقی قسەی لەسەر دەكرێت.
“بانكی ناوەندی ئێراق سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت”
ژمارەیەك لە شارەزایانی دارایی و پەرلەمانتارانی ئێراق و ناوەندە ئابوورییەكان لەمڕووەوە پەنجە بۆ بانكی ناوەندی ڕادەكێشن، بەوە تۆمەتباری دەكەن كە لە رێگەی تێوەگلان و هەوڵدان بۆ داچۆڕاندنی یەدەگی دراوی بیانی قورسەوە كار بۆ وێرانكردنی ئابووری ئێراق دەكرێت، ئەوەش لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی چەند كۆمپانیایەكی دیاریكراو بەسەر ئاڵوێرەكانی بانكی ناوەندی ئێراق و ئەنجامدانی كڕین و فرۆشتنی دۆلار و دروستكردنی جۆرێك لە پاشاگەردانی دارایی بەهۆی پەیڕە و نەكردنی بنەما و ڕێنماییە دارایی و بانكییەكان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پرۆسەیە كە پێویستە بە شێوەیەكی زانستییانە لە رووی ئابوورییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و وەكو ڕەهەندێكی نیشتمانی تەماشای بكرێت.
هەرچی بانكی ناوەندی ئێراقە سەرسوڕمانی خۆی لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانە دەردەبڕێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات؛ تێكەڵكردنێك لە نێوان تۆمەتباركردن و كەمتەرخەمی نواندن لە كارەكانی لیژنەی مەزادەكانیدا و نێوان ئامانجە سیاسیە ژێراوژێر و توێكڵدار و بە مەبەستەكاندا هەیە، كە بەهۆیانەوە دەخوازرێت بۆ بەرژەوەندی هەندێك كەس و لایەنی دەستڕۆیشتوو كۆنترۆڵی بانكی ناوەندی بكرێت و كۆتایی بە سەربەخۆییەكەی لەڕووی بڕیاردانەوە بهێنرێت. بەپێی زانیارییەكان (5 تا 6) مافیای ئابووری لە ئێراقدا بوونیان هەیە، كە خاوەنی چەندین كۆمپانیا و بانكی ئەهلی و تایبەتین و لە دەرەوەی بنەما و ڕێنماییە كارپێكراوەكانی تایبەت بە فرۆشتنی دراوەكان كاری فرۆشتنی دراوی قورس ئەنجامدەدەن و بە گشتی قازانجی رۆژانەیان دەگاتە سەرووی (280) ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی. لیژنەی ئابووری پەرلەمانی ئێراق لە ساڵی 2012دا ئەوەی ئاشكرای كردووە، كە چەند سەودایەكی ناڕوون و گوماناوی لەلایەن چەند كەسایەتییەكی دەستڕۆیشتوو لە ناوەوە و دەرەوەی بانكی ناوەندیدا لە رێگەی دەست تێكەڵكردن لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی دیاریكراودا لە شێوەی مافیای ئابووریدا ئاشكرا كراوە، كە بە شێوەیەكی ڕێكخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراو كاردەكەن بۆ داچۆڕاندنی یەدەگی نەختینەیی بانكی ناوەندی ئێراق و سەرپۆشێكی ناڕەوا و نایاساییان بۆ پارە و سەرمایەی سەرچاوە نادیار درووستكردووە، بە نیازی شتنەوەی دراوە بیانییەكان و هەوڵدان بۆ سەرلەنوێ بەكارهێنانەوەیان بۆ بەدەستهێنانی سوود و بەرژەوەندی چەند لایەنێك كە خێر و خۆشی ئێراق و گەلەكەیان ناوێت.
سپیكردنەوەی پارە؛ بریتییە لە ئەنجامدانی كۆمەڵێك پرۆسەی دارایی و حەواڵەكردنی دارایی واتا گۆڕینی (پارەی پیس) یان پارەی بەدەستهێنراوی نایاسایی بۆ پارەی پاك و مەشروع لە چوارچێوەی سیستمی یاساییدا بە ئامانجی شاردنەوەی سەرچاوەی بەدەستهاتنی ئەو پارانە لەلایەن كەسە تاوانبارەكان و مافیا داراییەكانەوە، پاشان گۆڕینیان بۆ پارەیەكی وەبەرهێنراو بە شێوەیەكی یاسایی و ڕەوا. لە هەندێك وڵاتانی جیهاندا بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ و، لەشفرۆشی و تاوانكاری و كاری تووندوتیژی، ئەمانە هەمووی بە سەرچاوەی پارەی پیس دەدرێنە قەڵەم، چونكە ئەوانەی ئەو كارانە ئەنجامدەدەن هەوڵدەدەن لە رێگەی پرۆسەی سپیكردنەوەی پارەوە بەرگێكی شەرعی و یاسایی بە بەری ئەو سەرمایانەدا ببڕن و لە پرۆژەی قازانجخوازی دیكەدا بەكارییان بهێننەوە. ئەمە پرۆسەیەكە لە سەرتاسەری جیهاندا بە بەربڵاوی بوونی هەیە و لە گەشەكردنێكی بەردەوامدایە. گەورەبوونی دیاردەی شتنەوەی پارە لە ئێراقدا لەم چەند ساڵەی دواییدا كۆمەڵێك كێشەو گرفتی ئابووری و كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەتی كاریگەری لەسەر گیرفانی بەكاربەر و هێزی كڕینی دیناری ئێراقی جێهێشتووە و هۆكارێكە بۆ سەرهەڵدانی گرانی، ئەمە جگە لە تێكدانی شیرازەی پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان و زەقبوونەوەی جیاوازی چینایەتی لەڕووی خۆشگوزەرانی و ئاستی بژێوی و بەرزبوونەوەی ئاستەكانی هەژاری و گەندەڵی و بەرتیلخۆری و تاوانكاری و ڕفاندن. لەڕووی ئابووریشەوە؛ شتنەوەی پارە هۆكارێكی ڕاستەوخۆیە بۆ بەتاڵكردنەوەی بانكەكان لە سەرمایە و بردنەدەرەوەی ئامێر‌و كارگەكان و ئاسەوارە مێژووییەكان بۆ دەرەوە و هێنانە ناوەوەی كاڵا‌و پێداویستی ماوە بەسەرچوو بۆ بازاڕەكان و ساغكردنەوەیان بەسەر خەڵكی ئێراقدا بەبێ رەچاوكردنی هیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی و تەندروستی، بەڵكو تەنها ئامانجی بازرگانەكان و ئەوانەی تاوانی شتنەوەی پارە و سەرمایە ئەنجام دەدەن بەدەستهێنانی پارەو زیادكردنی سەرمایەكانیانە. سەرەڕای تازەیی ئەم دیاردەیە لە ئێراقدا، بەڵام لەژێر كاریگەری كارلێك كردنی فاكتەرە ژینگەییەكانی ناوخۆی ئێراق لەگەڵ ژینگەی دەرەوەدا زۆر بە خێرایی تەشەنەی كردووە.
دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له ئێراقدا گه‌شه‌ی كرد و بڵاوبۆوه و ده‌رئه‌نجام و كاریگه‌رێتی زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و ئابووری وڵات دروستكرد و ئێراق بووه‌ته ژینگه‌یه‌كی له‌بار و شیاو بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سایه‌ی لاوازی لێپێچینه‌وه یاساییه‌كان و نه‌بوونی رێكاره سزاییه‌كان بۆ سنووردانان له‌به‌رده‌میدا، ئه‌م دیارده‌یه له فه‌رانبووندایه.
ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه:-
– باسكردن له ناڕه‌زایه‌تی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی.
– گه‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به شێوه‌ی نامه‌شروع (نایاسایی).
– روونكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه له ئێراق و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر كایه‌ی ئابووری وڵات.
– جیاكردنه‌وه‌ی پاره‌و دارایی ره‌وا (یاسایی) له ناڕه‌وا (نایاسایی).
– روونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كان و سرووشتی شاراوه‌ی ژینگه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له ئه‌نجامی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
– روونكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و قۆناغه‌كانی و فاكته‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی.
– دیاریكردنی رێگه‌و میتۆده‌كانی سنووردانان له‌به‌رده‌م ئه‌م دیارده‌یه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر بازاڕ‌و ئابووری ئێراق.
– گه‌یشتن به كۆمه‌ڵێك به‌رئه‌نجامی لۆژیكی و راسپارده‌ی به‌سوود.
“ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: چه‌مكی ده‌سته‌واژه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره”
هه‌موو پرۆسه‌یه‌ك له‌و پرۆسه فره‌شێواز و به‌رجه‌سته‌بووه‌كانی تایبه‌ت به دیارده‌ی قێزه‌ونی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، بۆ خۆی یه‌كێكه له‌و سیما تاوانكارییه نوێیانه‌ی كه ره‌هه‌ندێكی ئابووری له‌پشته‌وه‌یه، كه ته‌نها له سنووری یه‌ك ده‌وڵه‌تی دیاریكراودا ناوه‌ستێت، به‌ڵكو سنووره‌كانی ده‌به‌زێنێت و ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ناو چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تر. سه‌یر له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه سپیكردنه‌وه‌ی پاره به رێگه‌ی نایاسایی به یه‌كێك له تاوانه ئابوورییه رێكخراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، به‌ڵكو یه‌كێكیشه له مه‌ترسیدارترین تاوانه‌كان، كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ كار‌و چالاكییه ئابوورییه ناڕه‌واو نایاساییه‌كاندا هه‌یه‌و به ئابووری شاراوه (ژێراوژێر) ناسراوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویشی له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌به‌رهێنانی جیهانیدا هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ رۆڵ و كولتووری ده‌زگاو دامه‌زراوه داراییه‌كاندا هه‌یه. با بزانین سپیكردنه‌وه‌ی پاره چیه؟ له فه‌رهه‌نگی فكری ئابووری و یاسایی و دارایی جیهانیدا كۆمه‌ڵێك پێناسه بۆ تاوانی شتنه‌وه یان سپیكردنه‌وه‌ی پاره كراوه، دیاترینیان ئه‌مانه‌ن:-
“سپیكردنه‌وه‌ی پاره بریتییه له كۆمه‌ڵێك ئاڵوێر و حه‌واڵه‌كردنی پاره‌وپول به رێگه‌یه‌كی پیس و نادروست به مه‌به‌ستی گۆڕینی له دیوێكی ناشه‌رعی بۆ دیوێكی شه‌رعی و یاسایی، به ئامانجی شاردنه‌وه و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی پاره‌ی تاوانباران و گۆڕینی بۆ شێوازێكی شیاوی وه‌ك وه‌به‌رهێنانی یاسایی، به‌و شێوه‌یه‌ش چالاكییه تاوانكارییه شاراوه‌كان و بازرگانیكردن به مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانی كۆیله و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و له‌شفرۆشی و گه‌نده‌ڵی و كاری تووندوتیژی، هه‌موویان سه‌رچاوه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره‌ی پیس و نادروست، كه خاوه‌نه‌كانیان هه‌میشه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگێكی شه‌رعی و یاسایی به‌به‌ردا بكه‌ن له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌كانه‌وه و به‌كارهێنانیان له چالاكی و پرۆژه‌ی دروست و یاساییدا”.
پێناسه‌یه‌كی تری سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌مشێوه‌یه باسی ده‌كات:- “كۆمه‌ڵێك پرۆسه‌ی دارایی پێكه‌وه گرێدراوه بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ناشه‌رعی و نادروستی پاره‌ی پیس و نیشاندانی به شێوه‌ی پاره‌و پولی به‌ده‌ستهاتوو، له رێگه‌ی یاسایی و دروسته‌وه، یان كارێكه بۆ به‌كارهێنان و شاردنه‌وه و ئاڵوێركردنی پاره‌ی به‌ده‌ستهێنراوی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له رێگه‌ی تاوانێك یان گوناهێكه‌وه”.
- تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ خۆی تاوانێكی وابه‌سته‌یه و پێویسته پێشتر داهاته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانێك یان كارێكی ناشه‌رعییه‌وه به‌ده‌ست كه‌وتبێت، پاشان له قۆناغێكی دیكه‌دا پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌كان به‌دوایدا دێت به مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌یان و به‌یاسایكردنی، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی تاوانكاران ده‌دات كه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌رهه‌می تاوانه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێت و درێژه‌ی پێبده‌ن.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی به تاوانبارانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره داده‌نرێن، هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی هه‌ندێك پرۆسه‌ی ئاڵۆز‌و به‌ناویه‌كداچوو، كه ئامانج لێیان پێدانی به‌رگی یاساییبوون و شه‌رعیبوونه به پاره‌و داراییه‌كانیان له ئه‌نجامی جووڵه‌ی شه‌رعییانه‌ی ئاڵوێركردن به سه‌رمایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گونجاندن و دانانی ئه‌و پارانه له‌ناو سیستمی دارایی ده‌وڵه‌ت، به تایبه‌تی ئه‌و ده‌زگا داراییانه‌ی كه ئه‌مجۆره پارانه روویان تێده‌كه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش په‌رده‌پۆشی سه‌رچاوه نایاسایی و ناشه‌رعیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، واته له پاره‌یه‌كی پیسه‌وه ده‌كرێته پاره‌یه‌كی پاك.
شاره‌زای ئابووری دكتۆر “محێدین عه‌وه‌ز” به‌مشێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كات:- “سپیكردنه‌وه‌ی پاره بریتییه له شاردنه‌وه‌ی راستی و دروستی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌و پولانه‌ی، كه به رێگه‌یه‌كی نایاسایی (ناشه‌رعی) ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی یان دانانی له‌ناو بانكه‌كانی ده‌وڵه‌تانی تردا یان دانان و به‌كارهێنانیان له وه‌به‌رهێنان و چه‌ند كار‌و چالاكییه‌كی مه‌شروع له پێناو خۆده‌ربازكردنی خاوه‌نه‌كه‌ی له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و راگرتنی، ده‌شكرێت پرۆسه‌ی دانان له بانك یان شاردنه‌وه، چاوبه‌ستكردن، حه‌واڵه‌كردن، به‌كارهێنان و وه‌به‌رهێنانیان له ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوو یان ده‌وڵه‌تێكی تازه پێگه‌یشتوو بێت. ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی به‌م شێوه‌یه پێناسه كردووه:- “گۆڕینی جۆری پاره‌كانه له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی تر‌و به‌كارهێنانیان یان خه‌واڵه‌كردنیان یان گواستنه‌وه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، له كاتێكدا كه ئه‌و پارانه به رێگه‌ی ئه‌نجامدانی كارێكی تاوانكاری یان كارێكی به‌شدار له ئه‌نجامدانی تاواندا چنگ ده‌كه‌وێت، ئامانجیش لێی بریتییه له چاو به‌ستكردن یان شاردنه‌وه‌ی راستی و دروستی سه‌رچاوه‌ی ناشه‌رعی و نایاسایی ئه‌و پارانه له پێناو خۆده‌ربازكردن له‌و سزا‌و ده‌رئه‌نجامه یاساییانه‌ی له‌و كار‌و چالاكییه نایاساییانه‌دا ده‌كه‌وێته‌وه.
له یاسای میسری بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه:- “بریتییه له رێگه و هه‌ڵسوكه‌وتێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌وپول یان به‌كارهێنان، به‌ڕێوه‌بردن، پاراستن، گۆڕین، دانان و هه‌ڵگرتن، گواستنه‌وه، شاردنه‌وه یان وه‌به‌رهێنانی له كار‌و پرۆژه‌ی به‌یاساییكراودا، له كاتێكدا له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانكاریه‌وه به‌ده‌ستهاتووه”. كاتێك سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌بێته كارێك بۆ شاردنه‌وه و چاوبه‌ستكردنی داموده‌زگا داراییه‌كان له ئاست سه‌رچاوه‌كه‌ی یان گۆڕینی راستی و دروستی ده‌ستكه‌وتنی یان خۆشاردنه‌وه له ئاشكراكردنی و په‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پاره‌دا. ده‌توانین بڵێین كه خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه هه‌موو پێناسه‌كان پێكه‌وه گرێده‌دات و له یه‌ك پێناسه‌ی گشتگیردا كۆیانده‌كاته‌وه به‌مشێوه‌یه:- “سپیكردنه‌وه‌ی پاره هه‌وڵدانه بۆ پێدانی شه‌رعیه‌تبوون به پاره‌ی حه‌رام به ئامانجی نیشاندانی وه‌كو پاره‌یه‌كی به‌ده‌ستهاتووی حه‌ڵاڵ”.
“هۆكاری ناولێنان به تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره”
توێژه‌ران دیدو بۆچوونی جیاوازییان له باره‌ی په‌تای سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵی توێژه‌ران و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هۆكاری ناولێنانی به‌و ناوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك كه چالاكانی بواری قه‌ڵاچۆكردنی بازرگانانی مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان، كه به‌رده‌وام ئه‌و مادده‌یان به كه‌سانی ئالوده‌بوو ده‌فرۆشت، تێبینییان كرد ئه‌و بازرگانانه له كۆتایی هه‌موو رۆژێكدا بڕێكی زۆر پاره‌یان له جۆری كاغه‌زی و كانزایی بچوك له‌لا كۆده‌بێته‌وه و زۆربه‌ی كات روویان ده‌كرده ئه‌و ده‌ستشۆرانه‌ی كه له هه‌موو گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێبووندا هه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاره‌كانیان له یه‌كه‌ی بچوكه‌وه بگۆڕن به یه‌كه‌ی گه‌وره‌تر و پاشان پاره‌كانیان له بانكێكی نزیك له شوێنی كاركردنیان داده‌نا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه بچوكه‌كانی پاره‌كان به‌هۆی پاشماوه‌ی مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كانه‌وه زۆرجار پیس ده‌بوون، به تایبه‌تی كه له نێوان بازرگانانی مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌ستاوده‌ستی ده‌كرد، بۆیه شوێنه‌كانی ده‌ستشۆردن جێگه‌یه‌كی باش بوو بۆ شۆردنی پاره پیسبووه‌كان به هه‌ڵم و پاككه‌ره‌وه كیمیاوییه‌كان پێشئه‌وه‌ی به ژماره‌ی حسابی خۆیان له‌ناو بانكه‌كاندا دایبنێن. پاشان په‌یوه‌ندی له نێوان بازرگانانی مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان و پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا دروستبوو، به‌و پێیه‌ی كه چالاكی بازرگانی كردنی نامه‌شروع به مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كانه‌وه نزیكه‌ی 70%ی كۆی ئه‌و پارانه‌ی پێكده‌هێنێ، كه به رێگه‌ی ناشه‌رعی (نایاسایی) و له ئه‌نجامی تاوانی رێكخراوه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستده‌كه‌وێت.
هه‌ندێكی تر له توێژه‌ران پێیانوایه ئه‌سڵی ناولێنانه‌كه بۆ چه‌ند هۆكارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1931دا ده‌سته‌واژه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌كارهاتووه، له كاتی دادگاییكردنی “ئه‌لڤنوس ئالشیر باڵ كابۆنی”. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه شیكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و قۆناغانه‌ی كه پاره‌ی به‌ده‌ستهاتوو له‌لایه‌ن بانده مافیاییه‌كانه‌وه پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته پاره‌یه‌كی شه‌رعی و باسایی، هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تدا له رێگه‌ی به‌فیڕۆدان، ده‌ستبڵاوی، دزیكردن، له‌شفرۆشی، قوماركردن و بازرگانی مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌و پارانه له دوای به‌ده‌ستهێنانیان ده‌خرێنه ناو كار‌و چالاكی یاساییه‌وه و داهاته‌كه‌یان تێكه‌ڵاوی پاره‌ی نامه‌شروع ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی كه مافیاكان ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ په‌یڕه‌وی بكه‌ن. چه‌مكی سپیكردنه‌وه‌ی پاره وه‌ك زاراوه به چه‌مكێكی نوێ داده‌نرێت و چاوگی به‌كارهێنانی به‌پێی (ستیل) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاری رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، كاتێك له ساڵی 1973دا راپۆرتێكی له باره‌ی ئابڕوچوونی “واته‌ر گێت” بڵاوكرده‌وه. بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1982دا ئه‌م زاراوه‌یه خرایه ناو چوارچێوه‌ی كاری دادوه‌ری و یاسایی و به‌كارهێنراو له‌و كاته‌شه‌وه ئه‌م چه‌مكه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بووه شتێكی باو‌و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كارهێنرا.
“قه‌باره‌ی ساڵانه‌ی پاره سپیكراوه‌كان له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی بژارده”
ناوی ده‌وڵه‌ت بڕی پاره/به ملیار دۆلار
سویسرا 345
ناوچه‌ی كاریبی 342
لۆكسه‌مبۆرگ 327
ئه‌مه‌ریكا 300
دورگه‌كانی به‌هاما 155
كۆی گشتی 1469
سه‌رچاوه: زوهێر سه‌عید روبه‌یعی – سپیكردنه‌وه‌ی پاره، ئیماراتی عه‌ره‌بی 2005
كۆڕبه‌ندی ناوه‌ندی (الخلیج) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، كه له ساڵی 2000 له قاهیره به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه قه‌باره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به شێوه‌ی ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رامبه‌ره به رێژه‌ی 25% له كۆی ئاڵوێره داراییه‌كان له‌ناو بازاڕه داراییه‌كانی جیهان، به تایبه‌تی ئه‌و بازاڕانه‌ی كه سپیكه‌ره‌وانی پاره ده‌رفه‌تی خۆیانی تیادا ده‌بیننه‌وه بۆ ئه‌وه پاره‌و پوله‌كانیان بكه‌نه پاره‌ی مه‌شروع (یاسایی) به‌بێ گرنگیدان به به‌كارهێنانی ئه‌و پارانه له كاری باش، ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆكاری تێكچوونی هاوسه‌نگی له بازاڕه داراییه‌كاندا. توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن؛ كه رێژه‌ی 70%ی قه‌باره‌ی پاره سپیكراوه‌كان له رێگه‌ی بازرگانی به مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ند كارێكی تری وه‌ك بازرگانی چه‌ك و جیوه‌ی سپی و ساخته‌كردنی دراوه‌كانه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت. شاری نیویۆرك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی جیهانی بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره داده‌نرێت، به‌ڵام شاری له‌نده‌ن به ركاربه‌رێكی به‌هێزی نیویۆرك ده‌درێته قه‌ڵه‌م و له ئێستادا زیاتر له‌نده‌ن بۆ ئه‌و كاره په‌سه‌نده به‌هۆی نائاڵۆزی سیستمه‌كه و زیادبوونی توانای له‌نده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی سه‌وداو ئاڵوێره قه‌به‌و گه‌وره‌كانی په‌یوه‌ست به سپیكردنه‌وه‌ی پاره. داتا‌و ئاماره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه قه‌باره‌ی پاره‌ی پیس له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له جیهاندا بووه‌ته كارێكی زۆر قه‌به، به جۆرێك كه سنوور‌و قه‌باره‌ی بازرگانی پترۆلی له‌سه‌ر ئاستی جیهان تێپه‌ڕاندووه و بازرگانی چه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش به پله‌ی دووه‌م دێت.
تاوانه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره (Money Laundering) به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین تاوانه‌كانی ئابووری ژماره‌یی داده‌نرێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه و گرفتی راسته‌قینه‌ی به‌رده‌م داموده‌زگاكانی كار‌و داراییه له جیهانداو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسی توانای بنه‌ما یاساییه‌كانه له به‌دیهێنانی كاریگه‌رێتیان بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو كار‌و چالاكیه تاوانكارییه‌كان و قه‌ڵاچۆكردنی جۆر‌و شێوازه‌كانی. هه‌روه‌ها سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانه ئابورییانه‌دا، كه له‌لایه‌ن شاره‌زایان و پیشه‌گه‌رانی تاوانكارییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، تاوانێكه بنا‌وان سپیه، له كاتێكدا كه هه‌موو ئه‌م تاوانانه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌ر و بنه‌مایانه‌دا ناگونجێن، كه تیۆره كلاسیكییه‌كانی زانستی تاوان و سزا ئاماژه‌یان پێكردووه، جگه له‌مه‌ش سپیكردنه‌وه پاره تاوانێكی دوای كار‌و چالاكییه‌كانی پشت تاوانێكه، كه له رێگه‌یه‌وه بڕێكی زۆر دارایی نامه‌شروع و نایاسایی به‌ده‌ستهێنراوه.
“ته‌وه‌ری دووه‌م: هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره”
ده‌كرێت قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ (3) قۆناغی سه‌ره‌كی دابه‌ش بكرێت:-
- قۆناغی دانان و به‌كارهێنان:- له‌م قۆناغه‌دا خاوه‌نه‌كان خۆیان له‌و بڕه پاره پیسانه به شێوه‌ی كاش ده‌رباز ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی دانانی به شێوه‌ی به‌شبه‌ش له ئه‌كاونتێكی بانكی یان له رێگه‌ی كڕینی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌شتوگوزاری و كڕینی كاغه‌زه داراییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی پاشان راده‌ستی بانكه‌كانی ده‌وڵه‌تانی تر بكرێت. ئه‌مه‌یان یه‌كێكه به قورسترین قۆناغه‌كانی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌گه‌ری ئاشكرابوونی سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی پاره پیسه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بڕه پاره‌كان له سیستمی بانكیدا وه‌كو پاره‌ی دانراو به شێوه‌ی كاش یان به شێوه‌ی چه‌ك، ئیتر ته‌واوكردن و تێپه‌ڕین به قۆناغه‌كانی تری پرۆسه‌كه‌دا كارێكی ئاسانه.
- قۆناغی رووماڵكردن و چاوبه‌ستكردن:- ئه‌م قۆناغه له قۆناغی پێشخۆی مه‌ترسی كه‌متره، چونكه تیایدا پرۆسه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی به‌ئه‌نقه‌ستی ئه‌و بڕه پاره پیس و نایاساییانه و گواستنه‌وه‌ی به شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ جیهان ئه‌نجام ده‌درێت، له رێگه‌ی زنجیره‌یه‌كی به‌رده‌وامی حه‌واڵه‌كردنی بروسكه‌یی و ئه‌لیكترۆنی، كه تێیدا كه‌ناڵه بانكییه جیهانییه به‌رده‌سته‌كان به‌كارده‌هێنرێت، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌كاونته بانكییه وه‌همییانه‌ی، كه هیچ چالاكییه‌كی ئابووری راسته‌قینه پراكتیزه ناكه‌ن جگه له وه‌رگرتنی حه‌واڵه داراییه‌كان، پاشان نادنی بۆ لایه‌نێكی تر، به زۆریش له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵده‌بژێرن، كه له بواری له‌گژداچوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌دا یاسای تووند و كاریگه‌ر جێبه‌جێ ناكه‌ن.
- قۆناغی تێكه‌ڵكردن یان ئاوێته‌كردن:- ئه‌م قۆناغه له هه‌موو قۆناغه‌كانی تری سپیكردنه‌وه‌ی پاره مه‌ترسی كه‌متره، كه تێیدا پاره‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و دووباره وه‌ك پاره‌ی حه‌ڵاڵ (مه‌شروع) ده‌خرێته‌وه ناو بۆته‌ی ئابووری ناوخۆیی و جیهانی، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی كڕینی خانووبه‌ره و ده‌فره جۆراوجۆره‌كانی وه‌به‌رهێنان. به‌مشێوه‌یه ئه‌و روخسارانه‌ی تاوانه‌كه، كه ده‌بنه رێگه‌یه‌ك بۆ زانین و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و پارانه به ته‌واوه‌تی ونده‌بێت، به‌و شێوه‌یه‌ش تاوانباران و تۆڕه‌كانی تاوانی رێكخراو ده‌توانن سوود له پاره‌كانیان وه‌ربگرن و دووباره بیخه‌نه‌وه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و درێژه به كار‌و تاوانه‌كانیان بده‌ن.
“فاكته‌ره یارمه‌تیده‌ره‌كانی فراوانبوونی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره”
– فاكته‌ره‌كانی خراپبوونی ژینگه‌ی ناوخۆیی.
– فاكته‌ره‌كانی ژینگه‌ی ده‌ره‌كی، كه یارمه‌تیده‌رن بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه.
“سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی پاره‌ی پیس-نایاسایی”
- بازرگانی مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان.
- بازرگانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
- تاوانه‌كانی به‌رتیلخۆری، ده‌ستپیسی و زیانگه‌یاندن به سامانی گشتی و زێده‌ڕۆییكردن.
- تاوانه‌كانی زیانگه‌یاندن به ژینگه (پاشه‌رۆ ژه‌هراوییه‌كان، پاشه‌رۆ ئه‌تۆمییه‌كان).
- گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی و سیاسی.
- تاوانه‌كانی تیرۆر و چه‌ته‌گه‌ریی و، رفاندنی فڕۆكه و به‌بارمته‌گرتنی قوربانییان، به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی پاره.
- تاوانه‌كانی فێڵكردن و ده‌ستبڕین و پرۆسه‌كانی ساخته‌كاری و فێڵی بازرگانی.
- خۆدزینه‌وه له پێدانی باج به ده‌وڵه‌ت.
- هه‌موو جۆره‌كانی دزیكردن وه‌ك (دزینی شوێنه‌وار، دزینی مافی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌ب و زانستی و سێدی).
- تاوانه‌كانی ده‌ستبڵاوی و به‌فیڕۆدان.
- تاوانی ده‌ستدرێژیكردن و تاڵان و بڕۆیی.
- تاوانی ساخته‌كردن به هه‌موو جۆر‌و شێوازه‌كانی.
- ئاودیوكردن و مامه‌ڵه‌كردن به كاڵا رێگه‌پێنه‌دراوه‌كانی بازاڕی ره‌ش.
- ئاڵوێری ژێربه‌ژێری بازاڕی دراوه بیانییه‌كان.
- بازرگانیكردن به مرۆڤ (له‌شفرۆشی، منداڵان، ژنان به گشتی).
- بازرگانیكردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
“كاریگه‌رییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره”
گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونی قه‌باره و جۆره‌كانی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره مانای زیادبوونی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر بواری ئابووری و ره‌وشی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌یه‌نێت. سندوقی نه‌ختینه‌یی نێوده‌وڵه‌تی پێیوایه كه قه‌باره‌ی دارایی ئه‌و قازانجی ساڵانه‌ی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستده‌كه‌وێت له نێوان (600 تا 1500) ملیار دۆلاردایه، ئه‌مه‌ش بڕێكی مه‌ترسیداره، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه قه‌باره‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنی و خراپه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه، كه به گشتی ده‌توانین له‌م خاڵانه‌دا ده‌ستنیشانیان بكه‌ین:-
كاریگه‌رییه نه‌رێنی و خراپه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، جۆر‌و شێوازی كاریگه‌رییه خراپه‌كان:-
1 به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكڕای ئاسته‌كانی هه‌ڵئاوسان و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان و هه‌ژاركردنی زیاتری هه‌ژاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندتركردنی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
2 لاوازكردنی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داچۆڕاندنی تواناكانی ئابووری نیشتمانی.
3 لاوازكردنی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ به‌هۆی لاوازبوونی پاشه‌كه‌وتكردن و وه‌به‌رهێنان.
4 كۆنترۆڵكردنی بازاڕه‌كانی ناوخۆ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م و كاڵاكانی ده‌وڵه‌تانی بیانییه‌وه.
5 بردنی دارایی و سامانی وڵات بۆ ده‌ره‌وه‌و تێكچوونی هاوسه‌نگی نێوان پاشكه‌وتكردن و به‌كاربردن.
6 ناسه‌قامگیربوونی بازاڕی دارایی و نه‌ختینه‌و لاوازبوونی به‌های دراوی نیشتمانی و زیادبوونی كڕینی دراوه بیانییه‌كان و پاشه‌وتكردنیان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه.
7 خۆدزینه‌وه له پێدانی باج، كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و زیادبوونی ئاستی ناهاوسه‌نگی نێوان داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كان.
8 به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و تێچوونانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌ت به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی تاوان و له‌ده‌ستدانی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه.
9 په‌ككه‌وتنی كاروانی گه‌شه‌پێدان و دابه‌زینی ئاسته‌كانی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه.
10 بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێ ئه‌ندازه و بانده‌كان و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
كۆی ئه‌و خه‌رجییانه‌ی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی تاوانی سپیكردنه‌وه پاره‌وه ده‌یانخاته ئه‌ستۆ جۆری رێكاره‌كانی حكومه‌ت خه‌رجییه‌كان به ملیار دۆلار:-
1 به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی بازاڕی كار 120
2 قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و كه‌لوپه‌له دزراوه‌كان 60
3 به‌گژداچوونه‌وه‌ی بازرگانی مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان 40
4 رووداوه‌كانی ئوتومبێل به‌هۆی مه‌ی خواردنه‌وه‌وه 110
5 پارێزگاریكردنی تاكه‌كه‌سیی 64
6 سیستمی دادپه‌روه‌ری جینایی (تاوانیی) 78
كۆی گشتی خه‌رجییه‌كان: 472 ملیار دۆلار
سه‌رچاوه: زوهێر سه‌عید روبه‌یعی – سپیكردنه‌وه‌ی پاره، ئیماراتی عه‌ره‌بی 2005
“كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره”
ژماره و جۆری كاریگه‌ریه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:-
1 بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك زۆربوونی باندو چه‌ته‌كان.
2 سه‌رهه‌ڵدانی دیمه‌نه‌كانی رفاندن و گلدانه‌وه و راگرتنی مرۆڤ به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی پاره.
3 لاوازبوونی ئاستی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتییانی ئێراق.
4 پیسبوونی ژینگه و سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مته‌رخه‌می و بێ موبالاتی.
5 خراپبوونی ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن له رێگه‌ی كڕینی ویژدانی به‌رپرسان و كه‌سانی ئیداری.
6 زاڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
7 زیادبوونی ئاستی كێشه‌ی هه‌ژاری و دابه‌زینی ئاستی ژیانگوزه‌راندنی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه.
تێكدانی ره‌وشی كۆمه‌ڵگه له رێگه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه
“ته‌وه‌ری سێیه‌م: تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێراق”
- فاكته‌ره‌كانی ده‌ركه‌وتنی تاوانه‌كه:- ده‌توانین بڵێین كه دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێراق شتێكی ناسراو و باو نه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكی تاكه‌كه‌سیی بووه، كه ناكرێت وه‌كو دیارده لێی بڕوانرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه دیارده‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له كۆتایی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه زۆر بوو، ئگه‌ر به شێوه‌یه‌كی سنوورداریش بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لاوازی توانای كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بوو له دابینكردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بوو بۆ دروستبوونی ئه‌وه‌ی به بازاڕی ره‌ش ناوده‌برێت له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كاری به‌قاچاغبردنی نه‌وت و كاڵاكان له ئێراقه‌وه بۆ ده‌ره‌وه به‌هۆی كاریگه‌ری ئابڵۆقه‌ی ئابوورییه‌وه. به‌ڵام له دوای داگیركردنی ئێراق له ساڵی 2003و ئه‌و رووداوانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ككه‌وتنی حكومه‌ت و هه‌موو داموده‌زگاكانی و تێكدانی ژێرخان و واڵابوونی بازاڕه‌كانی ئێراق، هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئێراق ببێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ زۆربوونی رێژه‌ی تاوان له‌لایه‌ك و سه‌رهه‌ڵدانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، له لایه‌كیتره‌وه.
ده‌كرێت سیماكانی سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێرقدا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلێن بكه‌ین:-
- ژینگه‌ی ناوخۆیی:- بارودۆخی هه‌ڵكه‌وتووی دوای داگیركردنی ئێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌هۆی په‌ككه‌وتنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانییه‌وه كه‌شێكی له‌بار بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده نامۆیه به ئێراق. نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و داموده‌زگا چاودێرییه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی خنكاندنی بازاڕه‌كان و دروستبوونی بازاڕی ره‌ش و واڵابوونی ده‌رگای بازاڕه‌كانی ئێراق له‌به‌رده‌م بازاڕه جیهانییه‌كاندا و هێنانی كاڵا‌و شمه‌كی خراپی بیانی به‌لێشا و به‌بێ هه‌بوونی هیچ مه‌رج و پێوه‌رێك بۆ رێگه‌گرتنی وایكرد به ئاسانی ئاڵوێری دارایی ئه‌نجام بدرێت و بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێراق، له‌لایه‌كی تریشه‌وه لاوازیی كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی له دابینكردنی كاڵا‌و شمه‌ك و خزمه‌تگوزاری پێویست و وه‌ستانی زۆرێك له چالاكییه ئابوورییه‌كان به‌هۆی وێرانكاری و تێكدان و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی و پچڕانی به‌رده‌وامی ته‌زووی كاره‌باوه، هه‌مووی هۆكاری راسته‌وخۆ بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و بردنی سه‌رمایه‌كانی ئێراق بۆ ده‌ره‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بازرگانیكردن به قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و كاڵای رێگه پێ نه‌دراو، له‌ده‌ستدانی لێپێچینه‌وه و چاودێری و زۆربوونی رێژه‌كانی تاوانكاری به هه‌موو شێوازه‌كانی و تێكچوونی ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری له ئێراق.
- ژینگه‌ی ده‌ره‌كی:- فاكته‌رو پێكهێنه‌ره‌كانی ژینگه‌ی ناوخۆیی و له‌گه‌ڵ فاكته‌ر و پێكهێنه‌ره‌كانی ژینگه‌ی ده‌ره‌كی كارلێك بوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و، دروستبوونی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌شه‌كردنی له ئێراق. پرۆسه‌ی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ئێراق به رووی ئابووری جیهانیدا له دوای ئاوه‌ڵابوونی بازاڕه‌كانی ئێراق، بووه هۆی دروستبوونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌كه، له كاتێكدا له هه‌موو جیهاندا تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره گه‌شه ده‌كات، بۆیه له پاڵ هه‌ڵكه‌وتنی ژینگه‌ی ناوخۆ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی، ئێراق بووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وپول له‌لایه‌ن مافیا جیهانییه‌كانه‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بازاڕه تازانه‌ی كه له سایه‌ی گڵۆبالیزمدا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌شه‌یان كردووه‌و هیچ پانتاییه‌كی جوگرافییان نییه، كه بتوانرێت به ئاسانی كۆنترۆڵ بكرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه رێژه و قه‌باره‌ی تاوانی ئابووری له جیهاندا زیادیكردووه و هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت دانیان به هه‌بوونی پاره‌ی نامه‌شروع و پیسدا ناوه و له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سود و قازانجی زۆردا كارسانی بۆ ئه‌نجامده‌رانی ده‌كه‌ن به‌بێ به‌كارهێنانی چاودێریكردن و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی.
سه‌رچاوه‌كانی پاره‌ی پیس (نامه‌شروع) له ئێراق؛ ژماره و سه‌رچاوه‌كانی پاره‌ی پیس-نامه‌شروع:-
1 دزیكردن له‌ناو بانكه‌كان، كه رێژه‌یه‌كی به‌رزی ده‌فری سپیكردنه‌وه‌ی پاره پێكده‌هێنێت.
2 ئه‌و پارانه‌ی كه له دزین و فرۆشتن شوێنه‌واره گرانبه‌هاكان له بازاڕه جیهانییه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت.
3 ئاودیوكردنی ده‌زگاكان و ئامێره‌كان و كارگه‌كانی ئێراق بۆ ده‌ره‌وه.
4 فێڵكردنی پیشه‌سازی و بازرگانی له سایه‌ی نه‌بوونی رۆڵی ده‌وڵه‌ت و داموده‌زگاكانی.
5 كاره‌كانی دزی و رفاندنی خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره له‌لایه‌ن بانده‌كانه‌وه.
6 بردنی پاره ته‌رخانكراوه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
7 بازرگانیكردن به مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان.
8 وه‌رگرتنی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج له وه‌زیفه گشتییه‌كاندا
9 ئه‌و پارانه‌ی له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی دارایی هه‌ندێك داموده‌زگای ده‌وڵه‌تدا بووه، له كاتی روودانی شه‌ڕی ئه‌مدواییه‌دا.
10 دروستكردنی چه‌ندین كۆمپانیای وه‌همی و ساخته.
“كاریگه‌رییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێراق”
تێكچوونی سیستمی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌ونی ئاكاریی كۆمه‌ڵگه.
2 سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی رفاندن و ده‌ستدرێژیكردن و تیرۆركردنی خه‌ڵك به پاره.
3 تێكچوونی هاوسه‌نگیی په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زۆربوونی كێشه‌كانی هه‌ژاری و دابه‌زینی ئاسته‌كانی گوزه‌ران و ژیانی هاووڵاتیانی ئێراق.
4 زۆربوونی گه‌نده‌ڵی و تاوانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رتیلخۆری.
5 هاتنی به‌لێشاوی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریی ساخته‌و خراپ و فرۆشتنیان به هاووڵاتییان.
6 تێكدانی ره‌وشی كۆمه‌ڵگه له رێگه‌ی بازرگانیكردن به مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان.
7 زۆربوونی رێژه‌كانی تاوان و له‌ده‌ستدانی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتییان.
8 سه‌رهه‌ڵدانی پاشاگه‌ردانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
9 له‌ده‌ستدانی هه‌موو جۆره‌كانی لێپرسینه‌وه و چاودێریكردن و ته‌نگه‌تاوكردنی یاسایی.
10 لاوازبوونی داهاتی ناوخۆیی و تێكچوونی سیستمی دارایی.
11 داچۆڕاندنی سه‌رمایه له رێگه‌ی دزینی (دراوی قورس) له بانكه‌كان و گۆڕینی بۆ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
12 په‌كخستنی پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی ئێراق و له‌باربردنی توانای به‌رهه‌مهێنان.
13 قه‌رزداركردنی ئێراق به‌هۆی بردنی بڕێكی زۆری سه‌رمایه بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگی نێوان پاشه‌كه‌وتكردن و به‌كاربردن.
14 ناسه‌قامگیری نه‌ختینه‌یی (دارایی) و دابه‌زینی هێزی كڕینی دراوی نیشتمانی.
15 خراپی دابه‌شكردنی داهات و كۆبوونه‌وه‌ی له‌ده‌ست چینێكی مشه‌خۆردا.
15 هێنانه‌ناوه‌وه‌ی كاڵا‌و شمه‌كی ساخته بۆناو بازاڕه‌كانی ئێراق و كوشتنی پیشه‌سازی نیشتمانی، به‌پێی بنه‌مای ئیبن خه‌لدون: “كاڵای خراپ جێگه‌ی كاڵای چاك ده‌گرێته‌وه”،
ململانێكان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پاره له نێوان كه‌سانی خاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له نێوان گه‌وره فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگاكانی ئێراق، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره یاخود (شتنه‌وه‌ی پاره)، پاشان گۆڕا بۆ تاوانێكی رێكخراو كه چه‌ندین باند به‌رگری لێ ده‌كه‌ن و بووه‌ته خاوه‌نی پێكهاته‌و په‌یكه‌ری خۆی، ئه‌وه‌ش پاڵی به حكومه‌ته‌وه ناوه چه‌ند رێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر له دژی ته‌شه‌نه‌كردنی تاوانه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له وڵاتێكی نه‌وتداری وه‌ك ئێراق، كه گه‌نده‌ڵی زۆربه‌ی داموده‌زگاكانی بنكۆڵ كردووه. لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی ئێراق له مانگی نیسانی 2015دا له‌ده‌ستچوونی نزیكه‌ی (360) ملیار دۆلاری راگه‌یاند، به‌هۆی زۆربوونی گه‌نده‌ڵی و دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، كه به گشتی له نێوان ساڵانی 2006-2014دا روویداوه.
حكومه‌تی ئێراق بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته بانكی ناوه‌ندی ئێراق یاسایه‌كی ده‌ركردن بۆ نه‌هێشتن و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و رێگرتن له شاردنه‌وه و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه كردنی له رێگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه. به وته‌ی “سه‌عد حه‌دیسی”، وته‌بێژ به‌ناوی “حه‌یده‌ر عه‌بادی” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به‌گژداچوونه‌وه‌ی تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و، پشتیوانیكردنی دارایی تیرۆر. ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه؛ كه ئه‌و پرۆژه‌یه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی بانگه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌م بواره‌دا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمێكی حكومیی ئێراق كارده‌كات له‌سه‌ر به‌دواداچوون و چاودێریكردن و داڕشتنی سیاسه‌تی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی جووڵه‌ی دارایی ئێراق له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به گوێره‌ی بڕگه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ی كه ده‌رچووه.
“كۆتایی”
ده‌سته‌واژه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره كارێكی نادروست و بێ بنه‌مایه و واتای سپیكردنه‌وه‌ی شه‌رعی و دروستی پاره ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو واتای ئه‌نجامدانی تاوانێكی پێكهاتوو له كۆمه‌ڵێك تاوانی تر ده‌به‌خشێت، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سپیكردنه‌وه یان شتنه‌وه‌ی پاره‌وه نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه تیایدا پیسی و پۆخڵییه‌كی روون و ئاشكرا ئه‌نجامده‌درێت و پێویسته ئه‌نجامده‌ران و خاوه‌نی ئه‌و پاره‌و پولانه ئه‌و سزایانه بدرێن كه شایه‌نیانه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردنه؛ ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له جیهاندا له رێگه‌ی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی وه‌ك بانكه‌كان و پشكه داراییه‌كانه‌وه به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجدانه ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێراقدا رێگه‌ی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه له رێگه‌ی پرۆسه‌ی فێڵكردنی پیشه‌یازی و بازرگانییه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی ده‌كاته دووسه‌ره، یه‌كه‌میان له خودی ئه‌و تاوانانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه له رێگه‌ی فێڵكردنی پیشه‌سازی و بازرگانی و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی كاڵا‌و شمه‌كی ساخته بۆ بازاڕه‌كانی ئێراق ئه‌نجام ده‌درێت، له به‌رامبه‌ریشدا كه‌سی تاوانكار دوو جار قازانج ده‌كات، یه‌كه‌میان له كاتی روودانی تاوانه‌كه و دووه‌م، له رێگه‌ی ئه‌و قازانجانه‌وه كه له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه چنگی ده‌كه‌وێت به رێگه‌ی هاورده‌كردنی كاڵای ساخته به نرخێكی زۆر هه‌رزان و فرۆشتنی به نرخێكی به‌رز.
“ده‌رئه‌نجامه‌كان”
- دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێراق شتێكی تازه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی له‌باری و گونجاوی ژینگه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ گه‌شه‌كردنی.
- نه‌بوونی ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی كه سنوورێك بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه داده‌نێت له ئێراق.
- نه‌بوونی داموده‌زگای تایبه‌تمه‌ندی پێویست بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
- له جیهاندا بازرگانیكردن به مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، به‌ڵام له ئێراقدا دزینی پاره‌ی بانكه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه.
- ئاوه‌ڵابوونی بازاڕی ئێراق فاكته‌رێكی یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و، له پاڵ كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێراق له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكانی به‌بێ هیچ رێگرییه‌كی ئه‌منی یان دارایی و ئیداری و یاسایی.
- ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات، كه هه‌ندێك له پێكهاته‌كانی ده‌فری دارایی پیس و نایاسایی بریتییه له دزینی پاره‌ی بانكه‌كان و ئاودیوكردنی ئامێر‌و كارگه‌كان و شوێنه‌واره‌كانی ئێراق له دوای پرۆسه‌ی داگیركردنی ئێراق له ساڵی 2003.
- له جیهانداو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك گرنگیپێدان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه و سنوورداركردنی له رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا‌و سیستم و رێنماییه‌كان و چالاككردنی ده‌زگا چاودێرییه‌كان، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه له ئێراقدا بوونی نییه.
- ده‌سته‌واژه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره وه‌ك ده‌ردێكی كوشنده‌و به دایكی تاوانه‌كان به‌كارهێنراوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆری كاریگه‌ریه نه‌رێنییه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیه‌وه، كه پێویستده‌كات هه‌وڵه‌كانی پێكه‌وه بخرێنه‌گه‌ڕ له پێناو ده‌ربازبوون له‌و ئافاته مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئابووری وڵاته‌كان و ره‌وشی كۆمه‌ڵگه‌كان.
- ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گه‌شه‌كردنی ناهاوسه‌نگی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی روونكردۆته‌وه، كه به تێكڕا به (600 – 1500) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه ده‌كاته كۆی ئه‌و داهاته‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان له بازرگانی نه‌وت ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.
- توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگی ده‌وڵه‌تانی جیهان ده‌كات له رووی مامه‌ڵه‌كردن و هه‌بوونی پاره‌ی پیس و نایاسایی، كه ساڵانه سپی ده‌كرێته‌وه‌و به گشتی بڕه‌كه‌ی به 300 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
- لاوازی داموده‌زگا دارایی و نه‌ختینه‌ییه‌كان له رووی كه‌می ستافی ته‌كنیكی و شاره‌زاو ئیدارییه‌وه، له پاڵ لاوازی یاسا‌و رێساكاندا یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی تاوانه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێراق.
- تاكه‌كان و كۆمپانیا وه‌همی و ساخته‌كان ده‌توانن ئه‌وه‌نده‌ی بیانه‌وێت دراو و پاره له ئێراقه‌وه حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن له رێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئاڵوگۆڕكردنی دراوه‌وه، كه هیچ چاودێری و لێپێچینه‌وه‌كیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت و رێگه له كاره‌كانیان ناگیرێت.
- دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌بێته هۆی بڵاوله‌ده‌ستدانی ئاسایش و سه‌قامگیری، ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی دارایی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌ت له ئه‌نجامی هه‌وڵدانی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی، كه به یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن داده‌نرێت.
“راسپارده‌كان”
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێیگه‌یشتووه، ئه‌م راسپاردانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست له پێناو چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له ئێراق:-
- چاككردنی ئاستی رێكخستنی سیستم و یاساكانی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و كاراكردنی رۆڵی ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ده‌غه‌كردن و سزادانی داموده‌زگا داراییه تێوه‌گلاوه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌و سه‌رمایه‌كان و، سزادانی تاوانباران و په‌ره‌پێدانی ئه‌و رێوشوێنه یاساییانه‌ی، كه كاروباری بانكه‌كان و دامه‌زراوه داراییه‌كان و كۆمپانیاكان رێكده‌خات.
- چاككردنی باری دارایی و چاودێری بانكه‌كان، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی چاودێری دارایی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی تر، كه سه‌رپه‌رشتی كار و چالاكییه‌كانی بانكه‌كان و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن، جگه له چاودێریكردنی هه‌موو ئه‌و بڕه داراییانه‌ی دێنه ئێراق و لێوه‌ی ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه، به تایبه‌تی چاودێریكردنی پاره‌ی نامه‌شروع له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگاو میكانیزمی تایبه‌تمه‌ندی تازه‌وه، كه شه‌فافیه‌ت له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رمایه‌دا به‌رجه‌سته بكات.
- سودوه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاریه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به مه‌به‌ستی كۆنترۆلكردنی حه‌واڵه‌و ئاڵوێره داراییه‌كان و جووڵه‌ی دارایی و ژماره حسابییه‌كان له بانكه‌كان و داموده‌زگا داراییه‌كانی ئێراقدا.
- په‌یڕه‌وكردنی راسپارده‌كانی (FATF ) سه‌باره‌ت به بابه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، كه هه‌موو ده‌وڵه‌تێك به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك هه‌نگاوی گونجاو خێرا هه‌ڵده‌نێن بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بنه‌ماكانی رێككه‌وتننامه‌ی ڤیه‌نناو په‌سه‌ندكردنیان به خێرایی.
- پێویسته یاسا نهێنییه‌كانی په‌یوه‌ست به دامه‌زراوه داراییه‌كان نه‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌م راسپاردانه، به‌ڵكو ده‌بێت سیستمێكی كاریگه‌ر بگرنه‌خۆ بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره به هاوكاری له نێوان ده‌زگا و لایه‌نی یاسایی جۆراوجۆری تایبه‌ت به پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و دادگاییكردنی تۆمه‌تباره‌كان و راده‌ستكردنیان به حكومه‌ته‌كانیان.
- كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه و رێگه سنوورییه‌كان و رێگرتن له پرۆسه‌كانی به‌قاچاغبردنی كاڵا‌و شمه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وه‌ك مادد‌ه هۆشبه‌ره‌كان و شمه‌كه ساخته‌كان.
- پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به بابه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به ستامی زانستی و ته‌كنیكی و ئیداری شاره‌زاو لێهاتوو، به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌بێت بۆ كاركردن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تاوانی دارایی له‌لایه‌ك و ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه. گرنگه ئه‌و ستافانه تایبه‌تمه‌ندو شاره‌زا بن به سیاسه‌تی نه‌ختینه‌و سیاسه‌تی دارایی و بازرگانی و پیشه‌سازی و دادوه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
- پێویسته رێگه بگیرێت له‌و ده‌سته‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه‌ی كه خێر‌و خۆشی ئێراقیان ناوێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست نه‌گرن به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن (ته‌له‌فزیۆنه‌كان، رادیۆكان، رۆژنامه‌كان)، كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ تێكدانی بیری به‌كاربه‌ران.
- كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زمونه جیهانییه‌كان له بواری به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره، له پاڵ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندێتی ئێراق.
- پێویسته كاربكرێت له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی كولتووری نیشتمانی له‌لای به‌كاربه‌ران له رێگه‌ی به‌كارهێنانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه.
- كاركردنی جددی به هه‌موو رێگه‌و شێوازه به‌رده‌سته‌كانی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ئیداری له داموده‌زگاكانی ئێراقدا، چونكه یه‌كێكه له گرنگترین فاكته‌ره‌كای گه‌شه‌كردنی دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
- ده‌بێت هاریكاری و هه‌مئاهه‌نگی له نێوان ده‌وڵه‌تانی دراوسێدا هه‌بێت بۆ دانانی سنوورێك له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه.
- دروستكردنی ده‌زگای كارا و ئه‌كتیڤ بۆ سه‌رپه‌رشتی كردن و جێبه‌جێكردنی راست و دروستی هه‌موو ئه‌و سیستم و یاسا‌و رێنماییانه‌ی تایبه‌ت به دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌رده‌چن.
* د. به‌لاسم جه‌میل خه‌ڵه‌ف – كۆلیژی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی به‌غداد/ دیارده‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له عێراق، چه‌مك و كاریگه‌رێتی و په‌یوه‌ندجی به فێڵكردنی بازرگانی و پیشه‌سازی.
پێشتر ئەم بابەتە لە ژمارە (28) و (29)ی گۆڤاری “ئایدیا دیپلۆماتیك” دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەتەوە..
سه‌رچاوه‌كان:
ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق، سایتی (كتابات)
http://www.nazaha.iq