فیلمی “Enemy” فیلمێکی هەستبزوێنی دەروونییە، لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە. لە فیلمەکەدا “جەیک گیلنهال” وەک مامۆستایەکی کۆلێژ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە بوونی دۆپڵگانگەرەکەی (دووانەیەکی لەیەک چوو کە هێچ پەیوەندییەک نایانبەستێتەوە بەیەکەوە) دەدۆزێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانێکی سەرلێشێواو و سوریالانەی ناسنامە و دووانەیی و نائاگایی. فیلمەکە لە کەشێکی وەسوەسە ئامێزدا بە گێڕانەوەیەکی پڕ لە مەتەڵدا جێگیرکراوە، قووڵ دەبێتەوە لە تەوەری وەسوەسە و پارانۆیا و هێڵە کاڵەکانی نێوان واقیع و تێگەیشتن، بینەران لێکدانەوەی بیرکردنەوە و ناڕوون بەجێدەهێڵێت.
لە دوو فیلمی ئەم دواییەیدا کە ناوێکی نێودەوڵەتییان پێبەخشی، دەرهێنەری کەنەدی “دێنیس ڤیلنۆڤ” دیدێکی چڕ و پڕی هێنایە سەر چیرۆکەکانی ململانێی تووندوتیژ لە دەرەوەی زێدی خۆی. فیلمی “Incendies” کە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بوو، چیرۆکەکە لە بارەی ترسناکییەکانی جەنگ لە وڵاتێکی بێناو نیشانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەڵام بە شێوەیەکی ڕوون ئامادەکراوە، لە کاتێکدا فیلمی “Prisoners”ی ساڵی ڕابردوو چیرۆکێکە دەربارەی ڕفاندن و تیرۆر و ئەشکەنجەدان لە شارۆچکەیەکی پێنسیلڤانیا کە هیچی کەمتر نییە و بە وردی وەسف کراوە. “Enemy”، نوێترین فیلمی ڤیلنۆڤە (لە نێوان ئەو دوو فیلمەی سەرەوەدا وێنەگیراوە، هەرچەندە دوای ئەم دوو فیلمە بڵاوکرایەوە)، جیاوازە لە بەرهەمەکانی پێشووتر نەک تەنها لە کەنەدا، بەڵکو لە پێشکەشکردنی چیرۆکێکیشدا کە بەڕواڵەت کەمترە خەمی ململانێی ئازاربەخشی ژیانی ڕاستەقینەیە نەک خەمی سەرلێشێواوییە سەبجێکتڤیەی هاوشێوەی خەون. درامای سیناریۆنووس “خاڤیێر گولۆن” لە ڕۆمانی “The Double”ی نووسەری پورتوگالی خۆسێ ساراماگۆ وەرگیراوە، درامایەکی ناڕوون و قوڵە، جەیک گیلنهاڵ (کە لە فیلمی ” Prisoners “دا ڕۆڵی گێڕاوە) لە ڕۆڵی پیاوێکی دووانەدا بەشدارە.
بەو پێیەی چیرۆکی دووانە، بە بنچینەیەکی درێژخایەنیان لە ئەدەب و سینەمادا هەیە، لە بنەڕەتدا سەر بە جیهانێکی خەیاڵییە، دیارە فیلمی ” Enemy” جیاوازە لە زەبر و زەنگە سیاسی و تاوانکارییە تراوماکانی جیهانی واقیعی پێشوتر. هەلپەرستی کەمترە (و کەمترە لە ٩٠ خولەک) لەو فیلمانە، کەمتر سەرنجڕاکێشە، زیاتر لە کورتە چیرۆکێکی نیمچە سەیرو سەمەرە شارەزایەک دەچێت کە هێزی ڕاستەقینەی تەحەدای مەودا درێژی ڕۆمانە واقیعییەکان دەکات.بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە هەر سێ فیلمەکە بە تەواوی جیاوازن. هەروەها کابوس لە فیلمی “Incendies” و ” Prisoners”دا بە شێوەیەکی تووندوتیژ ڕەنگی دابۆوە، یان هەستی براکوژییانە بوو یان یەکتر کوژییە. هەروەها لە فیلمی ” Enemy”دا هەستێک هەیە کە دژبەرەکان پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە، جا چ وەک دوانەیەکی کەکاتێکی زۆر لە یەک جیابونەتەوە یان وەک دوو لایەنی هەمان کەسایەتی، یان وەک کەسانێک کە دەکەونە کێبڕکێیەکی تووندوتیژەوە بەهۆی “پەیوەندیەکەیانەوە” ڕێکەوتی ڕوخسارە هاوشێوەکانیان. کام لەم ئەگەرانە، ئەگەر هەبن، ڕوونکردنەوەی “ڕاستەقینە” پێکدەهێنێت، پرسیارێکە کە فیلمەکە بەردەوام دەیخاتە بەردەم بینەر.
ڕوخساری فیلمەکە ڕەنگی پەڵەی نیکۆتینی هەیە، یان ڕێگایەکی خێرای تەماوی هەیە لە کاتی ئێواراندا. ئادەم بێڵ “گیلنهال” قژی قاوەیی و سمێڵی قاوەیی هەیە و وەک خویەک جل و بەرگی قاوەیی یان ڕەنگی ڕەش و چرچولۆچ لەبەر دەکات. لە شارێکی بەرفراوانی ڕەنگ قاوەیی بە ناوی تۆرۆنتۆ دەژی و لە پۆلێکی ڕنگ قاوەیی کاڵدا وانە مێژوو دەڵێتەوە کە تەنها نیوەی پۆلەکە خوێندکاری تێدایە. لە یەکێک لەو چەند پارچە وتارانەی کە لە وانە وتنەوەکەدا لێی دەبیستین، بە پۆلەکەی دەڵێت کە فەرمانڕەواکانی ڕۆما بە مەبەستی سەرقاڵکردن نان و سێرکیان بە هاووڵاتیانی داوە. ئەو کاریگەریە بەتاڵەی پیاوێک کە بێزارە لە هەموو لایەنەکانی ژیانی، پێدەچێت ئادەم خۆی پێویستی بە خۆ سەرقاڵکردن بێت. ڕەنگە ئەمەش هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ژووری فاکەڵتیدا ئامۆژگاری مامۆستایەکی دیکە وەربگرێت بۆ ئەوەی بەدوای دیڤدی فیلمێکی دیاریکراودا بگەڕێت، بەڵینی پێدەدات کە فیلمکە مەعنەویاتی بەرز دەکاتەوە.
دواتر بە سەیرکردنی فیلمەکە، “ئادەم” لە پاشخانی دیمەنێکدا سەرنجی شتێکی سەیر دەدات؛ ئەکتەرێک کە ڕۆڵی کارمەندێکی هۆتێڵ دەگێڕێت، هەمان ڕووخساری ئەوی هەیە. بە سەرسوڕمانەوە هەندێک لێکۆڵینەوە دەکات و بۆی دەردەکەوێت کە ئەکتەرەکە بەناوی ئەنتۆنی کلێر تەنها سێ فیلمی هەیە. دوای ئەوەی دەزانێت پیاوەکە لە کوێ دەژی، ئادەم دەست دەکات بە پەیوەندیکردن بە ماڵەکەیەوە و سەرەتا تەنها کاردانەوەی خراپ و گوماناوی لەلایەن ئەنتۆنی و هاوسەرە دووگیانەکەیەوە، هێلین (سارا گادۆن) وەردەگرێت. پێش ئەوەی هەرگیز چاویان بەیەکتر بکەوێت، دەبینین کە “ئادەم و ئەنتۆنی” بە نزیکەیی ژیانێکی هاوتەریب دەژین. پێناچێت هیچ کام لەم دووانە لە ڕووی پیشەییەوە سەرکەوتوو بن. ئەوان کەسانی کەم دەستکەوتن کە ڕووبەڕووی تەمەن هەڵکشان دەبنەوە بە خەمبارییەک لەوانەیە بە توڕییەک داپۆشرابێت، ئارەزوو دەکەن کە بە جیهان یان بە کەسێکی دیکە بڕژن. هەروەها هەردوو پیاوەکە پەیوەندییان لەگەڵ ژنانی قژزەرد دا هەیە کە هەم لە ڕووی جەستەییەوە و هەم لە ئاستەنگەکانیان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە یەکتر دەچن. لە کاتێکدا سێکسی تووڕە و بێدەنگییە ساردوو سڕەکان کە ئادەم و خۆشەویستەکەی ماری (میلانی لۆران) هاوبەشی دەکەن، ئاماژەن بۆ پەیوەندییەک کە خەریکە تێکدەچێت، دیارە هێلین بەهۆی لەدایکبوونی منداڵی ئەو پیاوەی کە گومانی ناپاکی لێدەکات، ئازاری دەچێژێت.
کاتێک ئەو دوو پیاوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە ڕێگەی سیحری کاریگەرییە تایبەتەکانەوە، لە هەمان فەزای بینراودا نیشتەجێن، دیارترین فەزیلەتی فیلمەکە دێتە بەرچاو؛ گیلنهال، ئەکتەرێکی زۆر بەتوانا لە زۆربەی بارودۆخەکاندا، لێرەدا نواندنی ڕۆڵی دوو پیاو دەکات بە نزیکەیی بەڵام تەواوی نا، یەکسانن. جیاوازییەکان بچووکن و زیاتر سۆزدارین وەک لە جەستەیی. “ئەنتۆنی” خراپتر و زۆردارترە، بەڵام ئادەم زیاتر زویرو و پاشەکشەیی هەیە. چاودێریکردنی ئەم دژیایەتیە وردانە هیچ کۆتایییەکی سەرنجڕاکێش پێشکەش ناکات، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاگاداری ئەو کێبڕکێ و کینەبەرایەتیە ناڕاستەوخۆیانەین و کارەکتەرەکان ئاماژەی پێدەدەن؛ هەریەکەیان هەوڵدەدەن لەگەڵ ژنی ئەوی دیکە بخەن و لە کۆتاییدا تەنها یەکێکیان بە زیندووی دەمێنێتەوە.
وەک ئاماژەمان پێدا؛ ڤیلێنۆڤ و گولۆن مانای هەموو ئەمانە بە پرسیارێکی کراوە بەجێدەهێڵن یان ڕەنگە چەند پرسیارێک بە یەکجار. ئایا چیرۆکی دەرهێنەری فەرەنسیە کەنەدییەکە لەبارەی ئەنگلۆ کەنەدا، ئاماژەیە بۆ زێدی خۆی کە لە ڕووی کولتوورییەوە دابەش بووە؟ ئایا چیرۆکە نهێنییەکە تێڕامانێکی ڕەمزییە لەسەر شتێکی ناوەندی سینەما، کە پەیوەندییەکی پڕ بەپێزە لە نێوان ئەکتەرێک و ئەو “دووانەیە”ی کە لە دروستکردنی کارەکتەرێکی هاوشێوەی خۆی دەیخوازێت؟ ئایا بەشێک لە هەستەکانی ڤیلێنۆڤ لەخۆدەگرێت سەبارەت بە گەورەترین نووسەری فیلمی هونەری کەنەدا پێش هاتنی، دەیڤید کرۆنبێرگ، کە فیلمی “Dead Ringers” یەکێکە لە باشترین چیرۆکەکانی سینەما لەسەر دووانە کەسایەتی.
هەڵبژاردنی خۆت بکە، یان باشترە خوێندنەوەیەک بۆ خۆت دەستەبەر بکەیت. ئەوەی کە پێدەچێت دڵنیا بێت ئەوەیە کە “ڤیلێنۆڤ” هونەرمەندێکی زۆر خۆئاگا و کارە مەزەندەکراوەکانی لە نەریتی بەرز-مۆدێرنیستی ئەوروپی دەیان ساڵی ڕابردووەوە سەرچاوە دەگرێت. بەم شێوەیە لە فیلمی ” Enemy”دا، قەرزێکی ڕوون بە هیچ بەرهەمێکی تایبەتی دووانە تەوەرەی ئەدەب یان سینەما نادۆزینەوە، بەڵکو دەنگدانەوەی نیگەرانی و مەیلی ستایلیستی دەرهێنەرانی وەک بێرگمان، بونوێل، پۆلانسکی، کیشلۆفیسکی و ئەنتۆنیۆنی (بە تایبەتی لە بیرکردنەوە لە تێکەڵاوی تەلارسازی فراوانی تۆرۆنتۆ). هەموو ئەو سینەماکارانە لە سینەمایەکی نیشتمانی ڕەسەنەوە هاتوون، پاشان بوونەتە هونەرمەندی جیهانی و سنورەکانییان تێپەڕاندووە. ئێستاش هەمان شت بەسەر ڤیلێنۆڤدا دێت. ڕەنگە پرسیارەکانی ناسنامە و “دووانەیی” لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو جۆرە بازدانەدا بڕوات.
سەرچاوە:
https://www.rogerebert.com/reviews/enemy-2014
وەرگێڕانی له ئینگلیزییهوه: هۆگر جەزا