• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 1, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 118

    جیهان و جەمسەرگیریی

    ماناو ڕەهەندەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

    سیستەمی هیچوپووچی

    ئاونگ و ئاورنگ

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    ڕێکەوتنی نەوت و کۆتایی گەمارۆی ئابووری

    بۆچی ناتانیاهو داوای کاراکردنەوەی “سناپباک” ی کردەوە؟

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پرسی دانپێدانانی فه‌ڵه‌ستین

    سەردانەکەی مەسرور بارزانی و گووتەکانی جۆو بایدن

    ئەو هەقیقەتانەی دوای ڕیفراندۆم دەرکەوتن

    ئایندەی کورد لە سوریا

    ئایندەی کورد لە سوریا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    موسوڵمانی زایۆنیی

    با ئارامی میدیایش تاقی بکەینەوە

    جەنگی ئیرادەو بەردەوامی ئاوەدانی

  • شــیکار
    1111

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی پێنجەم

    ساڵێک بەبێ نەسروڵڵا؛ ئەو پیاوەی باوەڕی بە ئەفسانەی خۆی هەبوو   

    لە کۆمێنتەوە بۆ قەیرانی متمانە؛  شێوازەکانی دزەکردنی سایبری ئێران لەنێو کۆمەڵگەی کوردستان

    فشارەکانی ئەمریکا و ئێران لە بارەی حەشدی شەعبی، داهاتووی سیاسی ئێراق بەرەو کوێ دەبەن؟

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی چوارەم

    هێزی تیژ لە کایەیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

    سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر بە کورد بە بەردەوامی نەرێنی بووە

    چیپی مێشکی Neuralink چییە و چۆن کار دەکات؟

    پێشهاتە سیاسییەکانی فەرەنسا دوای دەستلەکار کێشانەی سەرۆک وەزیران

    ڕێبه‌رێك بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان: بەشی سێیەم

  • ئــــابووری
    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

    کوردەکانی خوراسان   

    کوردەکانی خوراسان  

    میتانییه‌كان

    میتانییه‌كان

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    چیرۆکی دۆڕاوەکان و براوەکانی مێژوو

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌  نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕۆژئاوای كوردستان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    چارەنووسى کورد لە گەمەى نێودەوڵەتیدا

    پەیوەندی کورد و سیستەمی میرنشینی؛ ڕۆڵ و کاریگەرییه‌كه‌ی  

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    “حاجی قادری کۆیی” نیشتیمانێک لە تاراوگە

    ئاڵنگارییەکانى بەردەم بیرى نەتەوەیی کوردی لە هەرێمى کوردستان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

  • چاوپێکەوتن
    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئاڵا؛ وەك سیمبۆل ‌و شكۆی نەتەوە

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد لەلایەن دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد
كانونی یه‌كه‌م 16, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ئاڵا؛ وەك سیمبۆل ‌و شكۆی نەتەوە
0
هاوبەشکردنەکان
82
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“دەروازە”

هەروەك سوقرات ‌و ئیبن خەلدوون دەڵێن: “مرۆڤ، بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتییە”، واتە لە دێرزەمانەوە مرۆڤەكان بەكۆمەڵ ‌و پێكەوە لەگەڵ یەكتردا ژیاون؛ بە جۆرێك هەر گرووپێك لەم گرووپە مرۆڤانە شوێنێكیان پارچە زەوییەكیان بۆ قەڵەمڕەوی تایبەت بە خۆیان دیار كردووە و، ناوبەناویش بۆ پەرەپێدان ‌و فراوانكردنی سنووری جوگرافیا و، بەدەستهێنانی زیاتری پێداویستییەكانی ژیانیان، هێرشیان كردۆتە سەر یەكتر. بۆیە دەبینین ململانێ ‌و جەنگەكان، ڕووداوی دانەبڕاو و جیانەكراوەیە لە ڕەوتی مێژووی گەلانی جیهان و، لەو نێوەندەیشدا هەر گەل ‌و نەتەوە ‌و هۆز ‌و گرووپێك، بۆ پێشاندانی پێناس ‌و ناسنامەیان لەسەر شوێنی نیشتەجێبوون و، لە كاتی جەنگەكاندا، ئاڵایان وەك ڕەمز و هێمایەكی تایبەت بە خۆیان هەڵكردووە. هەر بۆیە دەبینین لە پێناسەی ئاڵادا ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: “ئاڵا، واتە هێما و ناسنامەی گەل ‌و نەتەوە و دەوڵەت و هەرێم و حزب و گرووپەكان و، شانازییەكی بەردەوامی بەرجەستەكراوی هەر یەكەیانە”.

“مێژووی ئاڵا”

وەك لە بەڵگە مێژوویییەكاندا ئاماژەی پێ كراوە، تەمەنی هەڵكردنی ئاڵا دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی دوو هەزار ساڵ پێش زایین ‌و، بۆ یەكەمجار لە شارستانییەتی میزۆپۆتامیا كوردستانی گەورە ئاڵا هەڵدراوە و، دەوڵەتی ماد ‌و شارستانییەتی سۆمه‌ڕییەكان ‌و ئاشوورییەكان و میدیاكان، ئاڵایان وەك نیشانەیەك بۆ دەسەڵاتدارێتیی خۆیان هەڵداوە و، میسرییە كۆنەكان ‌و ئیمپراتۆرییه‌تی چین و ژاپۆن ‌و ڕۆمانییەكانیش خاوەنی مێژوویەكی دەوڵەمەندن لە هەڵكردنی ئاڵادا. كەواتە، لەمەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە هەر لە مێژەوە سازكردن ‌و هەڵكردنی ئاڵا، بووه‌تە پیشەی مرۆڤەكان ‌و، وەك بەشێك لە ناسنامە ‌و هێمای تایبەت بە خۆیان سەیریان كردووە.

“ئاڵا؛ وەك سیمبۆلی نەتەوە”

بیرمەندی ئەمریكی، “مایكل بیلگ”، ئاڵا بە یەكێك لە سیمبۆلە سەرەكییەكانی دەوڵەتی نەتەوەییی مۆدێرنەوە دەبەستێتەوە و، پێی وایە ئاڵای وڵات ‌و نیشتمان ‌و نەتەوە، ئەو هێما دیارەیە كە ڕۆڵێكی گرنگ و بەردەوام لە بەرهەمهێنان و پاراستنی گوتار و ناسنامه‌ی نەتەوەییدا دەبینێت و، لەگەڵ ئەوەیشدا مایكل پێی وایە ئاڵا یەكێكە لە سیمبۆلە سەرەكییەكانی ناسیۆنالیزم.

بە درێژاییی سەدەی بیستەم ‌و، دوای كۆتاییهاتنی جەنگە جیهانییه‌كان ‌و دروستبوونی دەوڵەتان ‌و ڕێكخراوی گەورەی سەر ئاستی جیهانی بە نموونەی نەتەوە یەكگرتووەكان، دەبینین ئاڵا، بە بەراورد بە ڕەمزە نەتەوەیییەكانی تر، ڕۆڵێكی بەرچاوی لە یەكخستنی گەل ‌و نەتەوەی ناو دەوڵەتەكاندا گێڕاوە؛ بە جۆرێك ئاڵای نەتەوەیی، بوو بە بەشێك لە پرۆسەی دروستكردنی سنووری نەتەوە و نیشتمان، كە كۆمەڵگه‌ بە سنووری جیاكردنەوەی خۆی لە دونیای دەره‌وەی خۆی دەزانێت. بەمەیش ئاڵا، بوو بە چەقی سیمبۆلێكی پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی لە سەدەی بیستەمدا؛ بە جۆرێك كە هەر دیاردەیەكی وەك سووتاندنی ئاڵا و ژێرپێنان ‌و سووكایەتیپێكردنی، بە ڕەمزی لەناوبردن و بێنرخكردن و ئیهانەكردنی نەتەوە سەیر دەكرا. واتە ئاڵا بە ڕاددەیەك بەرز ‌و پیرۆز ڕاگیرا، كە لەگەڵ نەتەوە و نیشتمان هاوشان ‌و یەكسان دەكرا و، نەتەوەیان وەك درێژكراوەی ئاڵا دەبینی؛ بەمەیش ئازاردانی ئاڵاكە، وەك ئازاردانی نەتەوەكە خۆی وێنا دەكرد. لە ئێستایشدا بەپێی عورفی دیپلۆماسی، دانان ‌و هەڵكرنی ئاڵا لە ڕێوڕەسمە پرۆتۆكۆلییەكانی پێشوازی لە سەرۆكی وڵات ‌و شاندی باڵایان، گرنگی ‌و بایەخی خۆی هەیە؛ بە جۆرێك هەر مامەڵەیەكی ناتەندروست لەگەڵ ئاڵای وڵاتی میوان لە لایەن وڵاتی خانەخوێوە، بە پێشێلكاری لە سەروەریی وڵاتی بەرامبەر دادەنرێت و، بەپێچەوانەیشەوە ڕاستە، كە هەر مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ ئاڵای نەتەوەییی وڵاتان، بە ڕێزگرتن لە سەروەری ‌و شكۆ ‌و سیمبۆلی نەتەوەی وڵاتان هەژمار دەكرێت.

“ئاڵای كوردستان”

ئاڵای كوردستان، ڕەمزی شۆڕشی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردە بە درێژاییی مێژوو تاكوو ئەمڕۆ و، ئەگەرچی ئاڵای كوردستان بە شێواز ‌و ڕەنگی جیاواز لە پارچەكانی كوردستان تەمەنێكی دوورودرێژی هەیە و، هەر لە ساڵی 1919ه‌وە لە سەردەستی چەندین ڕێكخراو و شۆڕشی كوردی، هەڵكراوە؛ وەك ڕاپەڕینی بەتلیس لە ساڵی 1914، شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید لە ساڵی 1919، شۆڕشی سمكۆخانی شكاك لە ساڵی 1922‌، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی 1925، كۆمەڵەی هیوا لە ساڵی 1937 و كۆمەڵەی ژێكاف. بەڵام بە هەندێك دەستكارییەوە ئەم ئاڵایە ئاڵای ئێستا بەفەرمی لە كانوونی دووەمی ساڵی 1946، لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی كۆماری كوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مەهاباد هەڵدراوە و، كراوه‌ بە ڕەمزی كۆماری كوردستان. واتە ئاڵای ئەمڕۆی كوردستان یادگاری بەجێماوی كۆماری سەربەخۆی كوردە لە مێژوودا؛ بۆیە یەكێكە لە سیمبۆلە هەرە گرنگەكان، كە دەبێت بیكەین بە هەوێنی بەیەكەوەبەستنمان؛ وەك چۆن ئاڵای كۆماری كوردستان بووبە چەتری كۆكردنەوەی تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی، كە دەستیان لە نەخشاندن ‌و خزمەتكردنی ئەو كۆمارە كەمتەمەنەدا هەبوو.

“بیبلۆگرافیای ئاڵای كوردستان”

ئەم ئاڵایە ئاڵای كوردستان لە تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندان هەڵدەكرێت. بەم دوایییانەیش بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگه‌ی كەركووك، ئاڵای كوردستان لە كەركووك ‌و ناوچە دابڕێنراوەكان هەڵكرا و، پەرلەمانی كوردستان بەپێی بڕیاری ژمارە (26) لە ڕێكەوتی 11ی تشرینی دووەمی 1999، ئاڵای كوردستانی بەفەرمی ناساندووە ‌و ڕەنگ ‌و دروشم ‌و پێوانە و شیوازی هەڵدانی دیاری كراوە. دیسانەوە لە ساڵی 2009 دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا، كە ڕۆژی 17ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكوو “ڕۆژی ئاڵا” لە هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت.

ئاڵای كوردستان، لە لاكێشەی ئاسۆیی پێك هاتووە: لاكێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپییە و، لاكێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە و، دروشمی نەتەوەییی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە 21 تیشكی یەكسان و هاوشێوەی هەیە. بەپێی زانستی (ئاڵاناسین/ Vexillology) تەواوی ڕەنگ و نیشانەكانی ئاڵا، هەڵگری مانای تایبەتن و، بەو پێیەی زۆربەی ئاڵاكان هەڵقووڵاوی مێژووی هەر گەل ‌و نەتەوەیەكن ‌و، بوونه‌تە پێناسەی ئەوان ‌و وەكوو هێمایەكی نەتەوەیی چاویان لێ كراوە و ڕێزیان لێ گیراوە.

هەر لەمێژە ئاڵاكان لە باری ڕەنگ و نیشانەكانەوە لەگەڵ یەك جیاوازییان هەبووە و، هەر گەل ‌و نەتەوە ‌و هۆز و دەسەڵاتێك ڕەنگ و نیشانەیەكی بۆ ناساندنی خۆی دەستنیشان كردووە. هەرچی تایبەت بە مانای ڕەنگەكانی ئاڵای كوردستانیشە، دەكرێت بڵێین: ڕەنگی سوور، هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لە پێناو مافەكانیان و، ڕەنگی سپی، هێمای ئاشتی و ئارامییە، كە گەلی كورد بەردەوام میللەتێكی ئاشتیخواز بووه‌ و، ڕەنگی سەوز، لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە. ڕەنگی زەردیش، مەبەست لە ڕۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە، كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كورد ‌و جەژنی نەتەوەییی نەورۆز و سەرساڵی كوردییە.

“كۆتایی”

هەموو گەل و نەتەوەیەك خاوەنی كۆمەڵێك بەها و سیمبۆلی تایبەت بە خۆیەتی؛ لەنێویشیاندا ئاڵا، كە لە دیارترین ئەو سیمبۆلانەیە ‌و، بایەخی گەورەی هەیە ‌و هەموو ڕەنگ و ئاراستە جیاوازەكان لە دەوری خۆی كۆ دەكاتەوە ‌و، دەبێتە چەقی كۆبوونەوە و خاڵی بەیەكەوەگرێدانی هەموویان. لە لایەكی دیكەوە ئەگەر ئاڵا وەك سیمبۆلی نەتەوە، بۆ گەلە سەربەست و خاوەن دەوڵەتەكان سیمبۆلێكی پڕبەها بێت، ئەوا بۆ ئەو گەل و نەتەوانەی لە دۆخی بێ دەوڵەتییدان وەک گەلی کورد گرنگتر و پڕبایەخترە.

پۆستی پێشوو

هەڵاڵەی زمانی کوردی

پۆستی داهاتوو

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان؛ لە نێوان ململانێی لایەنەکان و چارەنووسی خەڵکدا

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد

دکتۆر سەروەر حەمە ئەحمەد

مامۆستای زانکۆ

پەیوەندیداری بابەتەکان

پەروەردەی زمانی کوردی و کاریگەری لەسەر لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئه‌یلول 30, 2025
8
کوردەکانی خوراسان   
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کوردەکانی خوراسان  

ئه‌یلول 30, 2025
14
میتانییه‌كان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

میتانییه‌كان

ئه‌یلول 28, 2025
25

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی یه‌كه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« تشرینی دووهەم   کانونی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە