گوشارخستنه سه‌ر مامۆستایانی فێرکاریی زمانی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ماهییه‌تێکی ته‌واو سیاسی هه‌یه و له چوارچێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی و هێماته‌وه‌رانه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه، نابێت ئه‌م ئاسته ڕه‌مزییه دابه‌زێنین بۆ گیران و سزادان و گوشار و ئه‌شکه‌نجه دروستکردن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م پێشێلکردنانه‌ی مافی مرۆڤ له‌ئارادایه و که‌س ناتوانێت نکوڵی لێ بکات، به‌ڵام باسی من ئه‌وه‌یه ئێمه له‌ناو دۆخێک‌دا ده‌ژین که هه‌ر له محه‌مه‌د قازی و ئیبراهیم یونسی (وه‌کوو دوو نووسه‌ری کورد که به زمانی فارسی نوسیویانه و وه‌ریانگێراوه) تاکوو زارا و هاوسه‌ره‌که‌ی و ده‌یان که‌سی ناسراو و نه‌ناس و سه‌دان خه‌ڵکی تامه‌زرۆی زمانی کوردی له ناو کۆمه‌ڵگا، شۆڕ بووه‌ته‌وه، که‌واته به مانایه‌ک هه‌موو ئه‌م که‌سایه‌تییانه و ئه‌و گرووپه زمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له ناو بازنه‌ی هاوکێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر و ڕه‌مزیدا پێگه و هه‌لومه‌رجیان دیاری ده‌کرێت که ئه‌ویش “دۆخ”ه.
دۆخێک که به‌رده‌وام چه‌وساندنه‌وه و پلانی گه‌وره و به‌رده‌وامی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه ئیلیت و نوخبه‌ی کورد تا ئێسته‌ش نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌م پرسه یه‌کلا بکاته‌وه و، زمان له ئاسته سیاسی و ئه‌منییه‌که‌ی ئایدۆلۆژیی سیاسییه‌وه په‌لکێشی پانتای ده‌ره‌وه بکات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاسته کو‌لتووری و وجوودییه‌که‌ی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه شتێکی ڕوون و حاشاهه‌ڵنه‌گره که زمانی کوردی به‌هۆی ئه‌و نه‌زمه سیاسییه‌ی ده‌مێکه له ناوچه‌که‌دا دژی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه یان قه‌واره‌یه‌کی کو‌لتووری و زمانی جیاواز ڕۆنراوه مۆرکی سیاسی‌بوون و ئه‌منیبوونی لێ دراوه، واته له بنه‌مادا ئایدۆلۆژییه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و ڕێکه‌وتنه ژێر به ژێره‌کان و خوێندنه‌وه‌ی واقیعی کورد وه‌کوو مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له هه‌موو ئاسته‌کاندا له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه هۆکاری ئه‌م دۆخه بووه، به‌ڵام باسی من له به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکی ئیلیت و نوخبه‌ی کوردی وه‌کوو له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری په‌یوه‌سته به بیرکردنه‌وه له ڕێگه‌چاره‌یه‌ک که پێش به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه بگرێت، باسه‌که‌م په‌یوه‌ندیداره له‌گه‌ڵ داڕشتنی پلانێکی گشتگیر بۆ ئه‌وه‌ی زمانی کوردی و مامۆستاکانی هه‌ناسه‌یه‌کی ئاسووده‌تر و قووڵتر بکێشن نه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێم ده‌سه‌ڵات هۆکاری سه‌ره‌کی نییه، بۆیه ڕه‌نگه بیرکردنه‌وه بۆ پێش‌گرتن له به‌رده‌وامیی ئاوه‌ها دۆخێک له پلانێکی فره‌ڕه‌نگ و فره‌ده‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی-کو‌لتووری و ته‌نانه‌ت ئایینی‌دا بتوانێت وه‌کوو ده‌ریچه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بۆ داهێڵانی نوور و ڕووناکی و تیشکاوێژ کردنی زمان و زمانزانان و مامۆستایانی زمانی کوردی چاوی لێ بکرێت، به‌ر له‌مه‌ش ده‌بێت درک به ڕاستی و ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م “دۆخه” بکه‌ین.
بۆیه ده‌بێت بزانین؛ له مێژه ئیتر وای لێهاتووه کاتێک ئێمه باسی تاکێک یان چالاک و نووسه‌رێک ده‌که‌ین پێش له هه‌ر شتێک باسی هه‌لومه‌رج و دۆخێک ده‌که‌ین، واته له جیهانێکی به‌رهه‌ست و بینراوه‌وه ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ دونیایه‌کی ده‌رهه‌ست و ڕه‌مزی. ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له کۆمه‌ڵگایه‌کدا دێته ئاراوه که به پله‌ی یه‌که‌م ئازادی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و که‌وتووته ناو هاوکێشه‌یه‌که‌وه که هه‌ر جۆره جووڵه و هه‌ناسه‌دانێکی له لایه‌ن لایه‌نی دژه ئازادی و داگیرکه‌ره‌وه وه‌کوو کرده‌یه‌کی گوماناوی و تاوانبارانه ده‌خوێنرێته‌وه، زمانی کوردی لانیکه‌م به درێژایی یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردوو له ناوی ئاوه‌ها دۆخێک‌دا ژیاوه، بێگومان لێره‌دا زمان ته‌نها وه‌کوو ئامرازێک وێنا ناکرێت که ئێمه کاروباری ڕۆژانه‌مانی پێ هه‌ڵده‌سووڕێنین، به‌ڵکوو ژینگه و بوونگه‌یه‌که واته که‌پر و کۆڵیت و کۆشکی ئێمه‌شه که هه‌ر کامه‌مان له حاندی خۆی به‌پێی چه‌شه و مرخی خۆی له کۆڵیت و که‌پر یان کۆشک و ته‌لاره‌که‌ی یان هه‌ر تۆپۆس و بیناکراوێکی دیکه‌یدا نیشته‌جێ ده‌بێت، نیشته‌جێبوونێکی ڕه‌مزی که ڕه‌هه‌نده مه‌عریفی و بوونناسه‌کان پڕ به هه‌موو توانسته‌کانی زمان و ئه‌ندێشه له‌خۆ ده‌گرێت، تا سنووره نادیاره‌کانی خۆی.
زمان بۆ ئێمه بوو به مه‌ته‌رێزی مانه‌وه و داکۆکیکردنمان له بوون و “ژیان” و “ئازادی” به‌تایبه‌ت له گه‌روو و به زایه‌له‌ێ “ژن”ێکه‌وه ئه‌وکات له‌وه تێده‌گه‌ین که زمان و ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به دونیایه‌ک مه‌عریفه‌ی یه‌ده‌گ و ده‌کارنه‌کراو بۆچی هه‌ست به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆی ده‌کات؟ بۆچی زمانی فارسی و گوتاری فارسته‌وه‌رانه‌ی پان ئێرانیسته‌کان به سه‌دان ساڵ ئیش‌کردنی زمانیان له جیهانی کۆن و نوێ‌دا، زمانی کوردی وه‌کوو مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر شوناس و کیانی خۆیان ده‌بینن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ده‌کرێت وه‌کوو سه‌ره‌داوێکی ناسک ئاماژه به “دۆخی ئایدۆلۆژیکیی زمان” بکه‌م. دۆخی ئایدۆلۆژیکی زمان مه‌رج نییه وه‌کوو ته‌نها دۆخی زمان، سووڕان و چالاکی و گێڕانه‌وه‌ی زمان ئاراسته بکات به‌ڵکوو ده‌کرێت وه‌کوو تایبه‌تمه‌ندییه‌کی زاڵ و دیکتاتۆرانه سنووره‌کانی مه‌عریفه‌ی زمان ورده‌ورده دیاری و ته‌لبه‌ند بکات و بیرکردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه دیاریکراوه قه‌ده‌غه بکات. زمانی فارسی له دۆخێکی ئاواهیدا جێگیر بووه، بۆیه ئێمه له‌ناو چه‌پ و ڕاستیان و له حکوومه‌تییه‌کانیان و له‌ناو ڕۆشنبیران و ئازادیخوازه‌کانیاندا هه‌وڵێک نابینین بۆ دیالۆگکردن له‌گه‌ڵ زمانی کوردی، چون له بنه‌وه‌ڕا زمانی کوردی وه‌کوو ژێرده‌سته‌ی زمانی فارسی ده‌بینن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه ساغ نه‌که‌نه‌وه هه‌ر وه‌کوو گوزاره‌یه‌ک به پێوه‌ری باوه‌ڕ و ئیمان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له ناو زمانی فارسی‌دا به‌رهه‌می ده‌هێننه‌وه.
له ماوه‌ی 44 ساڵ ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی و 44 ساڵ قۆرخکردنی میدیا و فیلته‌رکردنی گه‌ڕیان و ڕه‌وتی ئازادی زانیاری، مێژوویه‌ک نووسینه‌وه‌ی ساخته‌ی مێژوو، ئه‌و ورده‌وێنانه‌ی که له کورد خراونه‌ته ڕوو؛ تێکده‌ر، سه‌ربڕ، به‌ده‌وی، گوندی، ساویلکه و ساده، بێچاره و داماو و…هتد له ناو وێنه‌یه‌کی گشتیدا پیشان دراوه؛ ته‌جزیه ته‌له‌ب یان جودایی‌خواز. ئه‌مه ته‌نانه‌ت نزیک نییه له‌و وێنه گه‌وره‌یه‌ی که به‌عس له کورد و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له باشوور ده‌یخسته ڕوو و پێیان ده‌وت “موخه‌ڕیبین” یان تێکده‌ران. ڕاسته له باشووری کوردستان کاره‌ساتی زۆر به‌هۆی به‌عسه‌وه هاته ئاراوه، به‌ڵام له دواجاردا و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌نفاڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ش له به‌یانی 11 ئازاردا دان به بوونی کورد و مافه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک نرا، ئه‌مه له ئێرانی زمانی فارسی نه‌ک له سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایه‌تی په‌هله‌وی یه‌که‌م و دووه‌م به‌ڵکوو له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامیشدا وه‌کوو تابۆ و بڤه‌یه‌ک بووه و وه‌کوو چۆن بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به ئه‌ندێشه دژه ئایینییه‌کان له‌وانه سه‌لمان ڕوشی و مارکس و فرۆید ده‌خوێنرانه‌وه و چه‌واشه ده‌کران، بوون و دۆخی کوردیش هه‌ر ئاوه‌ها نومایش کراوه واته به شێوه‌یه‌کی بژارده‌که‌رانه و پاژپاژ و پچڕ پچڕ، هیچ فیلمێک له ئێرانی پاش کۆمار و پێش کۆمار نابینیته‌وه که وێنه‌یه‌کی جیاواز له‌وه‌ی سه‌ره‌وه که باسم کرد له کورد پیشان بدات.
قووڵایی کاره‌ساته‌که‌ش کاتێک ده‌رده‌که‌وێت خه‌ڵکی ئێران(زۆرینه‌ی) به‌م وێنه و مه‌عریفه میدیاییانه گۆش کراون و، له تۆڕێکی چه‌ند گۆشه‌ی میدیایی، سیاسی و مه‌عریفی ئاوه‌هادا ئایدۆلۆژیابوونی زمان دێته ئاراوه و جێ پێی خۆی قایم ده‌کات هه‌ر بۆیه ئێسته وه‌ڵامی مامۆستایه‌کی زانکۆی تاران یان ئیسفه‌هان و هه‌مه‌دان و شیراز بۆ پرسیاری “بۆچی زمانی کوردی وه‌کوو زمانی وانه‌وتنه‌وه له زانکۆ و قوتابخانه‌کان به‌کار ناهێنرێت؟” هه‌مان وه‌ڵامه که وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی یان ڕۆشنبیرێکی سیکولار یان چالاکێکی مافی ژنان و ته‌نانه‌ت هاوڕه‌گه‌زخوازێکیان و یان کوڕی حه‌مه‌ڕه‌زای په‌هله‌وی ئێسته له ئه‌مریکا به فیگه‌ری ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ده‌یداته‌وه. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر هێشتا ئه‌م باسه ده‌ورووژێنن که ئایا کوردی زمانه یان زاراوه‌یه‌کی فارسی؟ ده‌یان بابه‌تی هاوشێوه‌ی دیکه، بێگومان ئه‌مانه ته‌نها و تاقه تێڕوانینی ناو جوگرافیای ئێران و مه‌عریفه‌ی ئایدۆلۆژیکی زمانی فارسی نین، به‌ڵام زاڵترین و به‌بره‌وترینیانه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه که وابزانین مه‌عریفه‌ی زمانی فارسی ته‌نها له هه‌مبه‌ر کورددا ئه‌م هه‌ڵوێست و باوه‌ڕه‌ی هه‌یه، ئه‌وان به‌شێوه‌ی دیکه هه‌مان ڕوانگه‌یان بۆ زمانه‌کانی تاجیک، ئه‌فغان و به‌لووچی هه‌یه، ئینجا به‌فارسی هه‌ژمارکردنی هه‌ر کام له‌مانه له سۆنگه‌یه‌که‌وه بیچمبه‌ندیی تیۆریک و میدیایی و مێژوویی ده‌کرێت.
له دیدی زمانی فارسییه‌وه عه‌ره‌ب به‌ده‌وی و کولله‌خۆره و بیابانییه به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بی پیرۆزه چون هی قورئانه ئه‌گه‌رچی ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌ش نادات به عه‌ره‌به‌کان که له‌و مافانه به‌هره‌مه‌ند بن که فارسێک به زمانی فارسی و به ئایینی شیعه‌وه لێی به‌رهره‌مه‌نده، گیله‌ک و مازه‌نی و ته‌به‌رییان ته‌قریبه‌ن به ته‌واوه‌تی تواندووه‌ته‌وه، ئه‌وان ئیتر شتێک به ناوی به‌رخۆدان و خۆڕاگریی زمانییان نییه، و، وه‌کوو زمانی دانیشتووانی شار و گونده‌کانی شوێنه جۆراوجۆره‌کانی جوگرافیای ئێران وێنا ده‌کرێن، زمانی تورکی هه‌یه، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌کی نییه چون به زمانێکی “که‌ر” و گه‌لحۆ وێنا کراوه، زمانی به‌لووچی زمانی ڕێگر و چه‌ته‌کانه، خه‌ڵکێکی بیاباننشین که هێشتا سیسته‌می ئاو و ئاوه‌ڕۆیان به شێوه‌ی سه‌رده‌مییانه له جوگرافیا به‌رینه‌که‌یان نه‌بینینوه و..هتد. ئه‌مه پانۆرامه‌ی مه‌عریفه‌ی ئایدۆلۆژیکی زمانی فارسییه که مه‌لا و شێخ و کۆمۆنیست و سیکولار و قه‌حبه و هاوڕه‌گه‌زخواز و شازاده‌یان له‌سه‌ر ئێرانێکی یه‌کپارچه و زمانێکی تاقانه و ئاڵایه‌کی دانسقه کۆ ده‌کاته‌وه. زارا (و دواتر هاوژینه‌که‌ی) وه‌کوو گرێ و زامێکی فیچقه‌کردووی زمانی کوردی به بیانووی زمانه‌وه ده‌گیرێت، زمانی ئه‌و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر جوگرافیای دڵی دوژمن، باوکی ده‌مرێت و ته‌نها ڕۆژێک که‌متر ڕێگه‌ی ده‌ده‌ن بێته‌وه لای گۆڕی باوکی و دواتر ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه ده‌کرێته‌وه به‌م حاڵه‌شه‌وه هیچ میدیایه‌کی فارس زمانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به ڕاست و چه‌پ و خوار و ژووریانه‌وه واقیعی ئه‌وه‌ی که زارای زمان و زمانی زارا ئه‌زموونیان کردووه نابینن! یانی نایانه‌وێت بیبینین! دۆخی زارا جیاواز له‌وه‌ی که دۆخی مرۆڤێکی کورده، ژنێکی خۆڕاگر و بوێر و ده‌ره‌وه‌ستی کورد به چاو و ده‌نگێکی کوردانه به زایه‌ڵه‌ی بوێری و توێژاڵێکی ته‌نکی شاراوه‌ی چه‌وسانه‌وه‌یه که له چاوانیدا شاردراوه‌ته، دۆخی زمانی کوردییه، دۆخێکی هه‌یه، هه‌ناسه ده‌دات، هاوار ده‌کات، ده‌گێڕێته‌وه، زیندانی ده‌کرێت، بریندار ده‌کرێت، به‌ڵام نه فیمینیسته‌کانی زمانی فارسی و نه زمانه‌کانی ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان و نه زاره‌کانی دیموکراسیخوازانیان مێشێک نابێت به میوانینان! ئه‌گه‌رچی هه‌میشه له ئیستاتیکای یونیڤێرساڵ و جیهانگیر و ده‌ره‌کاتیی حافیز و مه‌وله‌وی و سه‌عدی و خه‌یام ده‌دوێن و جاڕنامه‌ی کوروشی گه‌وره به چاوی زمانان و کو‌لتوورانی دونیا ده‌ده‌نه‌وه! زارا ده‌نگی بڵنده‌وه وه‌کوو خۆی به زایه‌ڵه‌ی شیعری قانیعه‌وه ده‌نگی زمانی کوردی به چه‌ند چرکه پاش ده‌رکردنی(ئازادکردنی گوماناوی) له زیندان ده‌درکێنێت:-
گه‌رچی دوژمن واده‌زانێ من به دیلی لاڵ ئه‌بم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابخانه‌یه