لە ئێستادا هیچ سینەماکارێکی ئەمریکی لە “مارتن سکۆرسێزی” گەورەتر نییە و ماوەیەکیش وایە، ڕەنگە لەوەتەی وێڵز و هیچکۆک و فۆرد مردوون، لەگەڵ ئەوەشدا؛ قسەکردن لەگەڵیدا وەک ئەوە وایە ئەم کابرایە ببینیت کە بەردەوام لە کۆمەڵگەی بەرهەمهێنانی فیلمەکاندا کۆدەبێتەوە. یەک دوو کاتژمێر قسەمان لەسەر فیلمە نوێیەکەی Kundun کرد، ڕێڕەوی گفتوگۆکەمان بەردەوام ڕێچکەی دەگۆڕی بەرەو خۆشەویستی و پەرۆشییەکانی. بۆ نموونە کاتێک باسم لەوە کرد کە چیرۆکی ژیانی “دالای لاما”ی چواردەهەم ژیانی ئەو قەشە پیرۆزانەی بیرخستمەوە کە لە قۆناغی یەکەمی قوتابخانەی کاسۆلیکیدا دەمخوێندەوە، بە دەستپێکی کتێبی گوڵەکانی سانت فرانسیسی ڕۆسێلینیدا دەستی پێکرد و کاتێکیش باسم لەوە کرد کە چۆن گرنگیت داوە بەو بابەتە – کەوتنی کوولتوری تبت لەسەر دەستی ئیمپریالیزمی چینی- دەستی کرد بە باسکردنی فیلمێکی ساڵی ١٩٥٢ بە ناوی Storm Over Tibet، و Lost Horizon فرانک کاپرا، جۆرە تازەکەی تایرۆن پاوەر لە فیلمی The Razor’s Edge. ئێمە بە جوڵەکانی کامێرا لە فیلمی Kundun دەستمان پێکرد و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە کامێراکانی لە فیلمی Taxi Driver دا بجوڵێت، چۆن گەورەترین کاریگەری شێوازی جوڵاندنی کامێراکەی هیچکۆک لە فیلمی The Wrong Manدا بوو. ئەمە شتێکی ئارەزوومەندانەیە، هەوەساوییە.
لەبری وەسفکردنی جوان ژن یان دەسهڵاتدارە کۆنەکان، خواردنە نامۆکان یان شەرابی باش، کۆگاکانی گەوهەر یان کاریگەری دەرمانی قەدەغەکراو، ئەو باسی فیلمەکان دەکات. سکۆرسێزی باسی گرتەی فیلمێکی کۆنت بۆ دەکات و وەک ئەوە وایە گوێبگریت بۆ سیدنی گرینستریت کە بە بۆگارت دەڵێت کە دەبێت بازێکی ماڵتایی هەبێت. ڕەنگە هۆکاری ئەوەی کە گەورەترین دەرهێنەرە، لەبەر ئەوە بێت کە ئەو زۆرترین کات بەسەر بردووە بۆ فێربوون لەو کەسانەی کە پێش خۆی بوون. لێرەدا گوێی لێ بگرن، لە بڕگەیەکی هەناسەبڕکێدا کە وشە وشەیتان پێشکەش دەکەم: بیستوومە کە گرتەی دەسپێکی فیلمی Boogie Nights وەک گرتەی دەسپێکی فیلمی Good- Fellas وایە کە کامێرا بەناو یانە شەوانەکەدا دەڕواتوو وێنە دەگرێت. باشە بۆ نا؟
مەبەستم ئەوەیە کە ئێمە تەنێک لەوەمان کرد. خۆم و دیپاڵما و سپیلبێرگ و کۆپۆلا؛ لە زۆرێک لە فیلمەکانماندا شتێکمان کردووە کە پەیوەندییان بە فیلمەکانی پێشووەوە هەیە. لە فیلمی Taxi Driver چەند گرتەیەک هەیە کە ئیلهامیان لە فیلمی Shane وەرگرتووە. ئەوە ڕێزگرتنە- خۆئاگایی لە وتنی، هێی، لێرەدا بەشێکی کەمە لە پەراسو بۆ تروفۆ؛ ئەوە پاڵنەرێکە بۆ فێلینی؛ ئەوە یەکێکە بۆ جۆرج ستیڤنز؛ ئەوە یەکێکە بۆ جۆن فۆرد. خۆت دەبینیتەوە زۆر سەیری فیلمە کۆنەکان دەکەیت. ئەو وێنانەی هیچکۆک کە حەزم لێیە دووبارە و سێبارە سەیریان بکەمەوە، زۆر جار بەبێ دەنگ. بێگومان فیلمەکانی پاول-پرێسبورگێر، جۆن فۆرد، وێڵز. ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە کە لە ڕێگەی ئەم وێنانەوە شێوازێکی نووسین بە کامێرا دەدۆزیتەوە کە لە مێشکتدا دەمێنێتەوە. فیلمی The Wrong Man هیچکۆک زیاتر پەیوەندی بە جوڵەی کامێراکانی فیلمی Taxi Driver ەوە هەیە لە هەر وێنەیەکی تر کە بیری لێدەکەمەوە. کاریگەرییەکی هێندە قورسە بەهۆی هەستکردن بە تاوانباری و پارانۆیا. سەیری ئەو دیمەنانە بکەن کە هێنری فۆندا دەبێت لەگەڵ پۆلیسدا بگەڕێتەوە بۆ بانک و تەنها بەسەرەوە و خوارەوەدا بڕوات لەکاتێکدا کارمەندەکانی بانکەکە سەیری دەکەن. ئەوان لەسەر چارەنووسی پیاوێک بڕیار دەدەن. سەیری جوڵەی کامێرا بکەن. یان بەکارهێنانی ڕەنگ لە فیلمی The Red Shoesی مایکل پاول و ئێمریک پرێسبێرگەر. پێم وایە ئەو جۆرە کاریگەری لەسەر دروست دەکات. مەرج نییە دزی ڕاستەوخۆ بێت. هەر فیلمێک لەگەڵ چەند فیلمێکی تردا پێکەوەبەستراون. تۆ ناتوانیت لێی دوور بیت. هەرچی ئێستا بیکەیت کە پێت وایە نوێیە، پێشتر لە ساڵی ١٩١٣دا کراوە.
سکۆرسێزی لە ئۆفیسەکانی ژووری نمایشکردن لە ناوەندی مانهاتن دانیشتووە. ئەمە تەنها ژوورێک نییە کە ڕۆژانەی مۆنتاژی خۆی تێدا بکات لە کە لایەن سەرنوسەرەکەیەوە، تێلما شوونمەیکەرەوە کۆکراونەتەوە. هەروەها ئەو شوێنەیە کە فیلمە کۆنەکان تێیدا نمایش دەکات، زۆربەیان چاپی دەگمەنن ئەرشیفی خۆیەتی. کێی تر لە نێو دەرهێنەرە چالاکەکاندا ئەو کاتەی کە ئەو تەرخانیکردووە، بۆ کۆکردنەوە و گێڕانەوەی فیلمێکی دیکۆمێنتاریی تەلەفزیۆنی درێژ لەسەر فیلمە گەورەکان و دواتر لەگەڵ ئەوەشدا کتێبێک بنووسێ؟ ئێستا کە Kundun پەخشدەکرێت، سکۆرسێزی لە هەمان بیرکردنەوەی سەیر و سەمەرەی ئۆبژێکتڤێتی هەیە کە زۆرجار هەڵیدەگرێت بۆ دوای تەواوکردنی فیلمک. من لە یەکەم فیلمی سی ساڵ لەمەوبەرەوە لەگەڵیدا قسەم کردووە، و گومانم هەیە ئەگەر ئاوڕێک لە هەموو تێبینییەکانی پێشوترم بدەمەوە، دەبینم کە دوای هەموو فیلمێک هەمان شت دەڵێت: “نازانم کەسێک بیەوێت ئەمە ببینێت یان نا.” بەڕاستی ئەوە ناکات و هۆکارێکیش هەیە بۆ ئەوە: فیلمێک دروست ناکات تەنها لەبەر ئەوەی خەڵک دەیانەوێت بیبینن. زۆربەی سینەماکاران لە پرۆسەیەکی دوو قۆناغیدا کاردەکەن: (١) خوێندنەوەی مێشکی گشتی. (٢) دووبارەکردنەوەی دۆزینەوەکان لە فیلمی داهاتوودا. بەڵام سکۆرسێزی وا ناکات.
لە کاتی فیلمی Raging Bull کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە باشترین فیلمی ساڵانی هەشتاکان دادەنرا، بە شخوماکەر ی وتووە: “ئێمە ئەم فیلمە بۆ خۆمان دروست دەکەین”. “ئەوە فیلمێکی ماڵەوەیە.” (مەبەست لێی کە سینەمایی نییە). پێدەچێت فیلمی Kundun لە گۆشەیەکی ڕاستدا لەگەڵ زۆربەی کارەکانیدا بێت. فیلمەکە باس لە منداڵی و گەنجی سەرکردەی ڕۆحی تبت دەکات، کە پێدەچێت پێش لەدایکبوونەوەی سێزدە جار ژیاوە. ئەمە لە دەرچونێکی ڕیشەیی دەچێت بۆ سکۆرسێزی، کە زۆرجار فیلمەکانی باس لە ئەمریکییە ئیتاڵیەکان دەکەن، نەک زۆرجار مافیاکان، کە لە شەقامە خراپەکاندا دەژین. جووڵەی بەرەو سەرەوە بۆ کارەکتەرەکانی واتە گواستنەوە بۆ ڤێگاس لە فیلمی (Casino) یان میامی لە فیلمی (Raging Bull) و بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردنی هەمان ژیان.
بەڵام بابەتێکی دیکە لە کارەکانی سکۆرسێزیدا هەیە کە بە تەواوی لە فیلمی Kundunدا یەکدەگرێتەوە و ئەوەش وەسوەسەی ئەو بۆ ڕۆحانیەت- کە بەزۆری پەیوەستە بە تاوانبارییەوە، بەڵام ئەمجارەیان (بە شێوەیەکی بەرچاو) نا. پاڵەوانەکەی لە فیلمی Mean Streets دەستی دەخاتە بە گڕی مۆمێک و هەوڵدەدات ئاگری دۆزەخ وەبیر بهێنێتەوە. گرتەکانی سەرەو سەر لە فیلمی Taxi Driver ئیلهامیان وەرگرتووە لەوەی کە چۆن قەشەکان کەلوپەلەکانیان ڕێکخستووە لەسەر مێزەکان بۆ ڕۆژی مێحراب. لە فیلمی The Last Temptation of Christ دا چیرۆکی ململانێی مرۆڤە لە نێوان جەستەیی و بڵندیدا (چونکە ئەگەر خودا بوو بێت بە مرۆڤ، ئایا هەست بە هەمان حەز ناکات وەک هەر پیاوێکی تر؟). فیلمی Kundun باسی چیرۆکی پیاوێکە کۆنتڕۆڵی هەست و سۆزی ناشەرعی خۆیکردووە، ئەوەی کە ئارامی ڕۆحی دۆزیوەتەوە و ئەو گەنجینەیە هەڵدەگرێت بۆ جیهانێکی ڕقاوی.
فیلمەکە بە هەڵبژاردنی منداڵێکی بچووک لەلایەن ڕەبەنەکانەوە دەست پێدەکات، کە بەدوای بەرگێکی مرۆییە نوێدا دەگەڕێن بۆ “دالای لاما”ی سێزدەهەم تێیدا دەرکەوێتەوە کە مردووە. دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە کە تیایدا کوڕە بچووکەکە هەوڵدەدات خاوەنداری ژیانی پێشووتری “خۆی” هەڵبژێرێت، وەک چۆن لەسەر مێزێک پەرش و بڵاون لەگەڵ ئەوانی تر. وەک گەنجێک لە پراکتیزەکردنی باوەڕەکەی خۆیدا ئارامە، پاشان دەبێت مامەڵە لەگەڵ چینە سوورەکەی دوای جەنگ بکات، کە سەرکردەکانی تەماح لە خاکی تبت دەکەن و سووکایەتی بە ئایین و نەریتەکەی دەکەن. “هەمیشە ویستومە زنجیرەیەک فیلم لەسەر ژیانی پیاوچاکانی دینی دروست بکەم”. هیوای دەخواست سکۆرسێزی. بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردەکەیان تێبگەم. فیلمێکی مۆریس کلۆشم لەبیرە Monsieur Vincent (١٩٤٧) کە دەربارەی سانت ڤینسێنت دی پاوڵ. گەورەترینیان فیلمی Flowers of St. Francis (١٩٥٠)ی ڕۆسێلینییە، کە بەهۆی هەستبزوێنی و سادەیی و دڵسۆزی و لە دڵدا. بیست و پێنج ساڵە سەیری ئەو فیلمەم کردووە، هەمیشە ویستم شتێکی لەو جۆرە دروست بکەم، دەربارەی مرۆڤێک کە بە کردارێکی نموونەیی نیشانمان دەدات کە چۆن بژین.
لەو شوێنانەی کە بێکرداری دەبێتە کردار؛ کە بڕیارێک بۆ بڕیارنەدان بڕیارەکە بێت. لەوانەیە ئەوە نەبێت کە بینەرانی ڕۆژئاوا چاوەڕێی دەکەن، بەڵام من باوەڕم وایە “دالای لاما و گاندی و مارتن لوثەر کینگ”، ئەو کەسانەی کە لەسەر هێڵ وەستابوون بۆ بەرخۆدانی مەدەنیانە بە هۆی یەوەوە لێیان درا، زۆر چاو نەترس بوون.” سکۆرسێزی کە ئەوەندە فیلمی لەسەر پیاوە تووندوتیژەکان دروستکردووە، تەقینەوە توڕەییەکان، و مردنی لەناکاو، “مەتەڵێکی بچووک”ی گێڕایەوە کە تووشی بوو لەکاتی ئامادەکردنی ئەم فیلمەدا: “سوپایەک بە ڕێپێوانکردن هاتە ناو شارەوە لەبەر دەرگای پەرستگەکەدا وەستان و ژەنەڕاڵەکە شمشێرەکەی دەرهێنا، سەرۆکی پەرستگە دەرگاکەی کردەوە و تەنها لەوێ وەستا. ژەنەڕاڵەکە سەیری کرد و وتی: ‘ئایا تۆ درک بەوە ناکەیت کە دەتوانم لە چاوتروکانێکدا بتکوژم؟’ وە ڕاهیبەکە وەڵامی دایەوە، ‘ئایا درک بەوە ناکەیت کە دەتوانم بەبێ چاوتروکاندن بمرم؟’ ئەوە ئەو شوێنەیە کە حەز دەکەم بگەمێ.” ئێستا سەیری شێوازی کارکردنی مێشکی سکۆرسێزی بکەن، چۆن هەموو فیلمەکانی، تەنانەت ئەوانەی کە پێچەوانە دەردەکەون، لەلایەن هەمان پیاوەوە ئاراستە دەکرێن. پێدەچێت مەتەڵەکەی زۆر لە دەرەوەی گەردوونی جەیک لامۆتا بێت، پاڵەوانی فیلمی Raging Bull، بەڵام کەمێک دواتر، وەک گفتوگۆمان کرد، وتی:-
“دەمەوێت هەمان هەستی جەیک هەبێت کە لە کۆتایی فیلمی Raging Bull هەیەتی، قۆناغێک کە هەرگیز پێی نەگەیشتووم. ئەو تەبایە لە خودی خۆیدا تا کۆتایی، لە ئاوێنەدا سەیری خۆی دەکات، پرۆڤەی کردەوەکانی دەکات، “شانشینی من بە ئەسپێک”* دووبارە دەکاتەوە. کاتێک ئەو کارەم کرد دەمزانی کە من لەوێ نیم. تا ئەو خاڵە لەگەڵیدا بووم، بەڵام نەمتوانی لەو خاڵە تێپەڕێنم تا دواجار، ڕەنگە، ئای، کاتێک فیلمی Color of Money (1986)م بەرهەم هێنا، جۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵ خۆمدا ڕاهاتم. تێگەیشتم، بە درێژایی ژیانم بەم شێوەیە دەبم، و باشترە ئارام بم، بە ئاسایی وەریبگرە، وزە بەفیڕۆ مەدە و ئەو سووتەمەنیەی لە ناخدایە خۆت و هەموو ئەوانەی لە دەوروبەرتن بسوتێنیت. بۆیە تازە بە خۆم ڕاهاتم و چی بکەم؟ من گیرم خواردووە. ئەو ڕازی بوو کە گیر بخوات، لەو شوێنەی کە پێشتر گاندی و دکتۆر کینگ و لامۆتا و دالای لاما تێدا بوون، جگە لە هەر شتێکی تر، دەبێتە ئاهەنگێکی ئێوارە خوانێکی سەرنجڕاکێش. وتیشی “ئەمش وای لێکردووم کەمێک هەست بە ئاسوودەیی بکەم کە ڕەنگە مرۆڤەکان توانای پەرەسەندنی ڕۆحییان هەبێت.”ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەنها تبتییەکان نین. مرۆڤی مۆدێرن هەیە دڵێکی بە بەزەیی هەیە، وەک دۆرۆتی دەی(ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ئەمریکیە) لە نیویۆرک، یان دایکە تێرێزا.
لەم دواییانەدا کتێبێک هەبوو کە ڕەخنەی لێگرتبوون، بەڵام ئەو کەسانەی ئەو شتانە دەنووسن، پێم سەیرە دوایین جار کەی بووە یارمەتی کەسێکیان داوە بۆ مردن؟” سکۆرسێزی فیلمەکەی لەگەڵ کەسانێک کە ئەکتەرنین درووستکردووە، لەنێویاندا زۆرێک لە خەڵکی تبت کە دالای لامای دەناسی. وتی، لەوانەوە هەندێک لەو ڕۆحەی هەڵمژی بۆ ئەوەی هەوڵی بدات لە ڕێگەی فیلمی Kundun بیگەیەنێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەندێک لە بەساڵا چووەکان بەشێک بوون لە دەستەی کارەکانی لە ساڵی ١٩٤٩، پێش ئەوەی تبت بەجێبهێڵن. بۆیە ئەوان لە هەموو شتێک تێدەگەیشتن و زۆرجار لە وێنەگرتندا دەچوومە سەر سێتەکە و ئەوان مێدیتەیشنیان دەکرد، لە تابلۆیەکی سەردەمی ڕێنێسانس دەچوو. ڕێز و ڕۆحانیەتێک هەبوو کە سێتەکەی پڕکردبوو، کە سەرنجڕاکێش بوو. من ویستم بەشێک بم لەو جیهانە. ئایا شتێکم لەگەڵ خۆم بردووە یان نا، دڵنیام نییە، بەڵام پێموایە بردوومە. “پاشان کارکردن لەگەڵ ئەو کوڕە بچووکە کە ڕۆڵی دالای لامای دەگێڕا لە منداڵیدا ئەوە وەک بەرکەوتنێک بوو لەگەڵ واقیعدا. منداڵەکە زۆر نایاب بوو، ڕووخسارێکی زۆر باشی هەبوو. بەڵام دەبوو فێڵێکی زۆر بکەین بۆ ئەوەی ئەو پێرفۆرمانسە بەدەست بهێنین. وەک ئەو دیمەنەی کە دەیخەنە بەردەم مێزەکە و داوای لێدەکەن کەلوپەلەکانی ‘خۆی’ هەڵبژێرێت، لە دووبارە لەدایکبوونەوەی پێشوویەوە، بۆ ئەوەی بزانن بەڕاستی ئەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “تبتییەکان لە دیمەنەکەدا، و دایکی خۆی و باوکەکە و منداڵەکانی تر، بەڕاستی زۆر یارمەتیدەر بوون. بەڵام ئەگەر منداڵێکی دوو ساڵان نەیویستبێت یاری بکات، ئەوا نایەوێت یاری بکات؛ ئەوە تەواو. دەیەوێت بخەوێت، تیمەکە چاوەڕێ دەکەن تا لە خەو هەڵدەستێت.
بەڵام بۆم دەرکەوت کە من لە ڕەفتارەکانیدا لەنگەرم گرتووە، چونکە ئەو نواندن نەدەکرد و هەروەها ئەکتەرە تبتییەکانی دیکەش. یەکێکە لە باشترین نواندنەکان لە فیلمەدا کە لە شاشەدا پیشاندراوە، لەگەڵ هەندێ شتی زیادە، چونکە سەیری دەموچاویان دەکەیت و دەبینیت بەڕاستی لە ساتەوەختەکەدان”. بۆیە لێرەدا ئەم فیلمە باس لە ئاشتەوایی و ڕۆحانیەت دەکات، کە بەو ڕەنگە گەشەی کە سکۆرسێزی هەمیشە لە فیلمە کۆنەکاندا خۆشی ویستووە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکات و دەربڕینی هەستی پەیوەندی و گەشەکردنی خۆی. لە داهاتوودا چی دروست دەکات؟ باس لە فیلمێک دەکات کە باس لە ژیانی دین مارتن دەکات. ئێستا ئەوە وەک گۆڕانکارییەکی ڕەها لە ئاراستەدا دەردەکەوێت، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە تۆنەکەدا. بەڵام ئەگەر ئەو دروستی بکات، گومانم هەیە، هێشتا دەتوانین هەست بە هەمان دیدگا، هەمان گەڕان، هەمان سینەماکار بکەین. وەرە ژوورەوە دینۆ؛ ئەمشەو لێرە چاوت بە هەمووی کەوت؟ دایە تێرێزا، دەزانی
* شانشینی من بە ئەسپێک’ وەرگیراوە لە ئەکت ٥، دیمەنی چوارەمی ڕیچاردی سێیەمی شکسپیر، لە کۆتایی شانۆنامەکەدا ڕیچارد ئەسپەکەی لە بەرەکانی شەڕدا لەدەستداوە و بێزارییەکی ئەوتۆ دەبینین. ڕکابەری ڕیچارد، ڕیچمۆند، پیاوی وەک فێڵباز ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ کردووە، کە وەک ئەو جل و بەرگییان لەبەردایە. ڕیچارد پێنج کەسیان کوشتووە بەڵام ڕیچمۆند خۆی خۆی لێی ڕزگار کردووە و ئێستا دەیەوێت بیکوژێت.
سەرچاوە کتێبی:
Roger Ebert – Scorsese by Ebert (2009) page 218 to 223
https://www.google.com/search?q=scorsese+kundun&sca_esv=582673243&rlz=1C1KNTJ_enIQ1064IQ1064&tbm=isch&sxsrf=AM9HkKmmh2aa93ptOPOxJITlM9ZtcQY0_g:1700075728673&source=lnms&sa=X&ved=2ahUKEwipgpjP28aCAxV0afEDHbZkAzcQ_AUoAXoECAUQAw&biw=1368&bih=761&dpr=2#imgrc=w0oSgMBHmCGIrM
وەرگێڕانی له ئینگلیزییهوه: هۆگر جەزا