“ده‌سه‌ڵات و ئاره‌زووه‌کانی“
ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی پێکهاته‌یه‌کی یه‌کانگیر و به‌سه‌ریه‌که‌وه، نراوه یان ده‌کرێ بڵێین پێکهاته‌یه‌که که ئاره‌زووی بۆ یه‌کانگیریی و یه‌کده‌ست بوونێکی بێ سنوور هه‌یه، تاکوو هه‌رچی زیاتره هێز و سه‌یته‌ره‌ی خۆی له هه‌موو جومگه‌کاندا پیاده بکات، سنووری ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات نادیاره و چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتیش ته‌نها له قه‌واره سیاسییه‌که‌یدا کورت ناکرێته‌وه، به‌ڵکوو وه‌کوو چه‌مکێکی به‌رین له نێوان هه‌موو باڵه‌کانی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌کار ده‌کرێت و ئێسته‌ش چه‌مکێکی نێوان باڵه جۆراوجۆر و جیاوا‌زه‌کانی زانسته، واته ئێمه له ده‌روونناسیدا ده‌توانین له ده‌سه‌ڵاتی باوک و پاتیرکیارییه‌ت قسه بکه‌ین و له کۆمه‌ڵناسیدا ده‌شێت له‌ئوتوریته و هێزی گرووپه‌کانی فشار و ده‌سته ئایدۆلۆژیکه‌کان قسه بکه‌ین و هه‌تا دوایی.
ئه‌وه‌ی که بیرمه‌ندانی مۆدێڕن و پۆست مۆدێڕن له‌سه‌ری کۆکن ئاره‌زووی له‌بن نه‌هاتووی ده‌سه‌ڵاته بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌موو جومگه‌کان، حه‌زی ده‌سه‌ڵاته بۆ گه‌یشتن به ڕه‌ها بوون و بێ ڕکابه‌ری، دوور له لۆژیک نییه که ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات بۆ ڕه‌هابوون به‌شیوه‌یه‌کی هێمایی و سیمبولی بشوبهێنین به خواستی ده‌سه‌ڵات بۆ خودایه‌تی و ئه‌و هێزه ئافرێنه‌ره‌ی که لێره‌دا وه‌کوو میتافۆڕێک ده‌رده‌که‌وێت له هه‌ناوی مه‌کینه یان مه‌کینه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا، نموونه‌ی به‌رزیی ئه‌ده‌بی بۆ ئه‌م خواسته‌ی ده‌سه‌ڵات شانۆنامه‌ی “کالیگوولا”ی ئه‌دیب و بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسییه که گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی-فه‌لسه‌فی له مێژووی حوکمڕانیی سێیه‌مین ئیمپراتۆری ڕۆم به ناوی گایۆس ژولیۆس سیزار کالیگوولای(12ی زاینی بۆ 41ی زاینی)ه، سه‌ره‌ڕای ڕه‌هه‌ندێکی نیهیلیستی که به سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ده‌قه‌که‌دا زاڵه ده‌شێت ئه‌م پرسیاره له هه‌ناوی ده‌قه‌که‌دا هه‌ڵهێنجین؛ ئایا ئه‌مه خودی پووچییه که ئاره‌زووی ناکۆتای مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به پله‌ی ڕه‌ها و موتڵه‌ق واته خوادایه‌تی هه‌ڵده‌خڕێنێت یان نا هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌م پله‌یه‌یه که سه‌ری له پووچی و نیهلیلیزمه‌وه ده‌رده‌چێت و وه‌کوو دۆستۆفسکی ده‌ڵێت خودا ده‌مرێت و له دونیایه‌کیشدا که خودا مردوو بێت هه‌ر شتێک ڕوو ده‌دات، له‌م لایه‌نه‌وه ده‌توانین کالیگوولا ئاوه‌ها بگێڕینه‌وه.
لە کالیگوولادا، ئیمپراتۆری گەنجی ڕۆم بە هۆی مەرگی خوشکه‌که‌ی که هاوکات خۆشه‌ویستییه‌شی و ناوی واتە درۆسیلایه، ناچار دەبێت بە دوای چارەسەرێک بۆ پووچی جیهانێک بکەوێت کە تێیدا «ئینسانەکان دەمرن و بەختەوەر نییەن» و ئه‌و دەیەوێت بگاتە لای مانگ، ده‌یه‌وێت ئامۆژگارییەکانی بە خەڵکەکەی بڵێتەوە کە ژیان لە جیهانێکی پووچدا بە چ مانایەکە.
ئەو ڕاستییە بەرزتر و سەرترەی کە ئیمپراتۆری لاو ئارەزوویەتی واته «نەکردە»، «مانگ» و «ژیانی هەتاهەتایی»، هاوکات که شکستی ئاره‌زووی سه‌ره‌ڕۆیانه و ئایدیالیستانه‌ی ده‌سه‌ڵاته دەتوانین بە ڕووبەر و پانتای خودای بەرزتر و سەرتری بزانین که ئیمپراتۆر ده‌یه‌وێت تێیدا نیشته‌جێ بێت. کالیگوولا لە شوێنێک لە شانۆنامەکەدا دەڵێت: «ئامانجی من و ئەو شتەی کە بە دڵ و بەگیان دەیخوازم شتێکی واڵاتر، زۆر سەرووتر لە خوداکانە». بەم پێیە دەشێت حکوومەتی بێڕەحمانە و بەلاڕێداچووی کالیگوولا وەکوو پراکتیککردن و گەورەنوێنیی ئەو تاریکییە زاتییەی ئەم جیهانە بزانرێت.
لە دیمەنێکی جاویداندا، کالیگوولا گرووپێک لە پاتریسینەکان(دانیشتووە ڕەسەنەکانی ڕۆمی کۆن کە بە شاسواران ناویان دەرکردبوو و ئەم وشەیەش هەر بەو واتایە دێت،) پێمل دەکات تا لە رێوڕەسمێکی ڕازئاویدا ئەو پەرستش بکەن. کالیگوولا بە جل و بەرگی ڤینووسەوە لە بەر پێی پەیکەرەیەک ڕادەوەستێت. بەڵام ئەو ڤینووسەی کە کالیگوولا وا دەنوێنێت خۆیەتی خوداژنی عەشق نییە. دەڕبرینێک کە لەم رێوڕەسمەدا لە ستایش و هەڵگووتنی ئەم«ڤینووس»دا بەکار دەبرێت ئەو وەکوو خودای جیهانی نزم و نەوی دەنوێنێت. «ئێمە لە بەزەیی و ڕەحمەتەکانی خۆت سەرڕێژ کە؛ دڵڕەقیی ناکۆتا و نەفرەتی بێ ڕووخسارت ئاراستەی ڕوخسارمان بکە؛ ده‌ست بهێنه به چاوه‌کانماندا کە لێوانلێوە لە گوڵ و مەرگ»
ئه‌م وێنه‌یه‌ی که ئالبێر کامۆی ئه‌دیب و بیرمه‌ند له خواستی ده‌سه‌ڵات و ئاره‌زووی خودایه‌تی له کالیگوولای ڕۆمی کێشاویه‌تی، به شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی ته‌عبیره له کۆی ده‌سه‌ڵاته‌کان که به زۆری له فۆرمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌مه شتێکی جیهانگیره‌وه و ئه‌وه نییه بڵێین ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی ده‌توانێت ئه‌م ئاره‌زووه له‌قاو بکات یان ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی به‌پێی ئه‌و به‌ها ئه‌خلاقیانه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی ده‌توانێت سنوورێک بۆ خواستی قه‌شه یان مه‌لا و خه‌لیفه دابنێت نه‌خێر، ئه‌گه‌رچی به‌دڵنیاییه‌وه سنووری خواست و ئاره‌زووه‌کانی ده‌سه‌ڵات له پێکهاته جیاوازه سیاسییاکاندا تۆفیر و فه‌رقی هه‌یه و له پێکهاتێکی دیموکراسیدا ئاره‌زووه‌که‌ی له ڕێگه‌ی یاساوه بڕێک له‌قاو کراوه و هه‌رچی پێکهاته ئاینییه‌کانیشه به ناوی پیرۆزایه‌تی و موقه‌ده‌سه‌وه هیچ سنوورێک بۆ ده‌ستێوه‌ردان و موداخه‌له‌کردن دانانێن بۆیه ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی ڕه‌ها له هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراودا به سه‌ر دۆخی گشتیدا فه‌رز ده‌بێ و دیکتاتۆرییه‌ت و خودایه‌تیی زه‌مینی هاوشێوه‌ی کالیگوولا به ده‌مامک و سیمای جیاواز و مه‌کیاجکراوه‌وه دونیا پڕ له شه‌ڕ و تووندوتیژی ده‌کات و به دڵنیاییه‌وه ئاوه‌ها ئاره‌زوویه‌ک هه‌میشه تۆوی گه‌نده‌ڵی و لادانی ئه‌خلاقی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، کاتێک ده‌سه‌ڵات ئه‌م خواسته تاریکانه‌ی ده‌ته‌قێته‌وه به هه‌موو هێز و توانایه‌وه {که به دیاریکراوی هێزی چه‌کدار و به شێوه‌ی گشتیش لێدوان و کایه له چوارچێوه‌ی گوتاردایه} خۆی به سه‌ر واقیع و کۆی کۆمه‌ڵگا و جه‌مسه‌ره‌کانیدا فه‌رز ده‌کات و دۆخێکی زاڵ و جێگیر دروست ده‌کات و ئه‌مه ئه‌و دۆخه‌یه که پێی ده‌ڵێین پۆزیسیۆن واته دۆخێک که به ڕواڵه‌ت وه‌کوو ماستی مه‌ییوه و هه‌موو شته‌کان له ژێر کۆنترۆڵ دایه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ڕوانگه‌یه‌کی دروسته یان ته‌نها ڕوانگه‌ی پاشا ناودار و ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌یه که تا منداڵێک پێی نه‌ڵێت ڕووتی واده‌زانێت پۆشته‌ترین مرۆڤه و جوانترین جلی سه‌ر ئه‌رزی له‌به‌ر کردووه.
“پۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆن”
وه‌کوو چۆن ئێمه ناتوانین تاریکی به بێ ڕووناکی بهێنینه پێش چاوی خۆمان ئه‌م حاڵه‌ته بۆ پۆزیسیۆنیش وه‌هایه، هیچ پۆزیسیۆنێک به بێ ئۆپۆزیسیۆن بوونی نه‌بووه و نییه، ده‌توانین بڵێین له ڕووه ئۆنتۆلۆژییه‌که‌یه‌وه دوالیزمێکه که به سه‌ر بوون و چالاکییه‌کانی مرۆڤدا له هه‌موو گه‌ردوون زاڵه. به‌ڵام شێواز و جۆره‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و ئاڵۆزییه‌کانی پۆزیسیۆن حه‌کایه‌تێکی دوور و درێژه. پۆزیسیۆن وه‌کوو دۆخی زاڵ و به ده‌سه‌ڵات هه‌تا له توانایدا بوو هاوشێوه‌ی کالیگوولا هه‌رچی بیه‌وێت به‌سه‌ر ناڕازییه‌کان و ڕه‌خنه‌گرانیدا ده‌هێنێت، کالیگوولا شه‌یدای خوشکه‌که‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵی جووت ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی شکاندنی تابۆکان و لادانی ئه‌خلاقییه که وه‌کوو گێڕانه‌وه‌یه‌کی ڕه‌مزیی له ده‌سه‌ڵات کراوه هه‌ر بۆیه دواتر و به هه‌زار سه‌خڵه‌تی کالیگوولا له لایه‌ن یه‌کێک له ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی خۆیه‌وه ده‌کوژرێت. ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه ڕه‌قه‌ی پۆزیسیۆن و دۆخ و ئۆپۆزیسیۆن و دژه‌دۆخ له تووندئاژۆترین حاڵه‌تی خۆیدا ڕووی داوه، هه‌موو دونیا له کاتی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بینیان که چۆن موعه‌مه‌ر قه‌زافییان له سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌ت و په‌ت کرد و به توندترین شێوه هه‌رچی ڕق له دڵیان‌دا هه‌بوو به‌سه‌ر جه‌سته‌که‌یدا ڕشتیان، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ڕۆحی قه‌زافی یان هاوشێوه‌کانی له لیبیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی له ده‌مامک و سیمای نوێ و ته‌نانه‌ت له قه‌واره‌ی ئۆپۆزیسیۆندا نه گه‌ڕانه‌وه و ناگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته گرینگه‌یه که به‌رده‌وام له ململانێ و کایه‌ی نێوان پۆزیسیۆن و ئۆپۆزیسیۆندا باس ده‌کرێت واته پرسیار ئه‌مه‌یه که چ زامنێک هه‌یه کاتێک پۆزیسیۆن دۆخی که‌وته له‌رزۆکییه‌وه و ئۆپۆزیسیۆن جێگای گرته‌وه، ئۆپۆزیسیۆنیش وه‌کوو ده‌سه‌ڵات و پۆزیسیۆنی لێ نه‌یه‌ت؟ له ڕاستیدا هیچ زامنێک نییه و خودی ده‌سه‌ڵات و کورسی ده‌سه‌ڵات ئان‌وسات ئۆپۆزیسیۆن له جه‌وهه‌ری خۆی داده‌ماڵێت، بۆیه لێره‌دا پێناسه و فۆرمه‌یشنی ئۆپۆزیسیۆن ئاڵۆز و جۆراوجۆر ده‌بێت و ده‌توانین بڵێین ئۆپۆزیسیۆن پێکهاتێکی جێگیر و سیسته‌ماتیک نییه وه‌کوو پۆزیسیۆن به‌ڵکوو له هه‌موو ڕوویه‌وه‌که‌وه ده‌بێت په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵه‌ی خۆی له ته‌ک منداڵه جاڕده‌ره‌که‌ی به‌رامبه‌ر پاشا له ناو کۆمه‌ڵگا و ڕاستبێژ و دادخوازه‌کان بپارێزێت و هیچ کات نه‌که‌وێته داوی تۆڕه‌کانی ده‌سه‌ڵات و پۆزیسیۆنه‌وه.
“ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان”
به‌م حاڵه و له ژێر تیشکی ئه‌م باسه‌دا ئه‌گه‌ر بۆ میسداق و نموونه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له کوردستاندا بگه‌ڕێێن ڕه‌نگه دوو ناوی دیار وه به‌ر گوێمان که‌ویت 1-گۆڕان 2-نه‌وه‌ی نوێ. گۆڕان دوو قۆناغی ته‌واو جیاوازی له کایه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و پۆزیسیۆندا ئه‌زموون کردووه، یه‌که‌میان ئه‌و قۆناغه بوو که کاک نه‌وشیروانی ڕه‌وانشاد مابوو و هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بوو مانای ده‌سه‌ڵات و کایه‌کانی له کوردستان بگۆڕێت و په‌یوه‌ندیی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات به ئاقارێکی دیکه ببات و کۆمه‌ڵگا په‌لکێشی ناو مه‌شرووع و به‌رنامه‌یه‌کی پێشکه‌وتن له هه‌موو ڕووه‌که‌یه‌وه بکات، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌زموونی زۆر و تێڕوانینی قووڵ له لایه‌ن کاک نه‌وشیروان گۆڕان باشترین ئۆپۆزیسیۆنێک بوو که کوردستان پێویستی پێی هه‌بوو، کاک نه‌وشیروان وه‌کوو دامه‌زرێنه‌ر و دواتر ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌که جیا له ئه‌زموونه زۆر و قووڵه‌که‌ی له ناو شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتی شاخ که‌سێکی کونجکۆڵ و بیرمه‌ند و به‌رنامه‌داڕیژ بوو و خۆی زۆر جار وتوویه‌تی که حه‌زی لێیه ببێت بۆ مامۆستای جامیعه، ئه‌زموونی گۆڕان ده‌یتوانی به درێژه‌دان به‌و به‌رنامانه‌ی که کاک نه‌وشیروان له کتێبه جیاواز و بابه‌تییه‌کانیدا هێناونی مامه‌ڵه‌یه‌کی وه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بکات که هه‌م خزمه‌تی دۆزی کورد و حوکمڕانیی کوردیی پێ بکرێت و هه‌میش خزمه‌تی خه‌ڵکی پێ بکرێت، به‌ڵام بمانه‌وی و نه‌مانه‌وێ گۆڕان له قۆناغی دووه‌مدا له ناو کایه‌ی ده‌سه‌ڵات و پۆزیسیۆندا توایه‌وه و نه‌یانتوانی درێژه به‌و تێڕوانینه حه‌قخواز و ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌ی کاک نه‌وشیروان بده‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری ناهومێدیی خۆیان له خۆیان و خه‌ڵک له‌وان و دواجاری شکست و پشت‌تێکردن بوو.
ئه‌گه‌رچی من پێم وایه گۆڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌ی تیۆریکی هه‌یه وه‌کوو کتێبه‌کانی کاک نه‌وشیروان هێشتا ده‌توانێت هه‌ستێته‌وه و به له به‌رچاوگرتنی پاراستنی دۆخی حکومه‌ت و دۆزی ڕه‌وای کورد و خه‌ڵک، هه‌نگاوی باش بۆ داهاتووی حوکمڕانی و کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ڵێنن، به‌ڵام له قۆناغی ئێسته‌دا هیچ هیوایه‌کیان پێ نه‌ماوه. بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ که خۆی به تاقه هێزی ڕه‌سه‌نی ئۆپۆزیسیۆن داده‌نێت له دوو ئاستی میدیایی و کاریزماکردنی که‌سی یه‌که‌مدا ماوه‌ته‌وه، ئێمه هیچ که‌سێکی دیکه له ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نابینینه‌وه که قسه‌ی خۆی هه‌بێت و لای لێ بکرێته‌وه له لایه‌ن میدیاکانی ئه‌م ره‌وه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و دژی ده‌سه‌ڵات هه‌رچی هه‌یه هی یه‌ک که‌سه، ئه‌مه خاڵی هه‌ره لاوازی ئه‌و ڕه‌وته‌یه، له ئاسته میدیاییه‌که‌یدا ڕووماڵی هه‌موو کێشه‌کان ده‌که‌ن، وه‌کوو ڕه‌خنه‌گری به‌رده‌وام و جیاوازی ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌که‌ون، که‌سی یه‌که‌می بزووتنه‌وه‌که وه‌کوو پاڵه‌وانێک ده‌ناسێنرێت که هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانه و دێته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام پرسیارێک که هه‌موو ئه‌م شتانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌یه که بۆچی له تێڕوانینی نه‌وه‌ی نوێ‌دا ته‌نها و ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی کوردییه که تاوانباره؟ بۆچی هه‌رچی که‌موکوڕی و نوشوستیی هه‌یه ته‌نها و ته‌نها خه‌تای حیزبه دسه‌ڵاتداره‌کانه؟
گومانێک له‌وه‌دا نییه که ئه‌م حیزبانه به‌رپرسن و که‌مووکووڕییه‌کانیش به هۆی ئه‌وانه‌وه‌یه به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێ وامان تێده‌گه‌یه‌نێت که ته‌نها و ته‌نها تاوانبار ئه‌وانن و به‌س، له حاڵێکدا به‌شێکی زۆری کێشه‌کانی ئێستای کوردستان ڕاسته‌وخۆ خودی به‌غداد و هه‌ندێ کایه‌ی سیاسیی وڵاتانی ئیقلیمی لێی به‌رپرسیارن، نه‌وه‌ی نوێ به بێ پێشینه‌ی پراتیکی و ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی سه‌رکرده‌ی گۆڕان و به بێ بوونی هیچ پێشینه و پاشخانێکی مه‌عریفیی دیار و به بێ هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ڕوون بۆ پرۆژه‌ی کو‌لتووری و ڕۆشنگه‌ریی و جه‌مسه‌ره کاریگه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شانتاژی سیاسی و کێبڕککێی حیزبی ئایا ده‌توانێت ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن بگێڕێت؟ بۆچی تا ئێسته ئێمه ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدیمان له نه‌وه‌ی نوێ له دژی به‌غداد نه‌بیستووه؟ ئایا به‌پێی وته‌ی ئه‌وان مه‌گه‌ر ئێراق وڵاتێکی فیدراڵ نییه ده‌ی که‌واته بۆچی هه‌رچی کێشه‌یه ده‌بێت هه‌ولێر وه‌ڵامی بداته‌وه؟