ڕژێمی ئێران هەرگیز بەشێک نەبووە لە هەوڵەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، وەک چاودێران و پسپۆڕان و ستراتیژیستەکان بۆی دەچن، کە تاران پشتگیری لە ڕەوتە ناوچەییەکان دەکات کە هەوڵی ناسەقامگیری و فراوان بوونی ناکۆکییەکان نەهێشتنی خاڵە هابەشەکان دەدات. بۆیە هەڵوێستی تاران لەسەر دۆخی ئێستای غەززە بە هیچ شێوەیەک جێگەی سەرسوڕمان نییە. ئەمەش پەیوەندی بەو ڕەوتە تووندوتیژییەوە هەیە کە تاران سەرکردایەتی دەکات بۆ ئەوەی فۆکەسی ناڕەزایەتییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی لەسەر ڕژێمی دەسەڵاتدار کەمتر بکاتەوە.
ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دواییانەدا لە ڕووی هەوڵە چڕوپڕەکان بۆ فراوانکردنی بازنەی پرۆسەی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەستی پێکرد ئێرانی ناڕەحەت کرد، چونکە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی خزمەت بە ئامانجە ئایدیۆلۆژییەکان و پڕۆژە فراوانخوازییەکەی تاران ناکات کە سرووشتێکی تائیفی ڕقاوییە. ڕوانگەی ڕژێمی دەسەڵاتدار لە تاران لەگەڵ ئاراستەکانی کارکردنی ڕێکخراوە تیرۆریستییە توندڕەوەکانی ناوچەکەمان دەگونجێت، و هەموویان لەسەر زەمینەی هاوبەش وەستاون کە ئیرادەکان لێی کۆدەبنەوە و هەوڵ و پلان و پیلانگێڕییەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرن. بۆیە تەقاندنەوەی تەواوی بارودۆخی ناوچەکە ئامانجێکی ستراتیجی سەرەکیی ڕێژیمی ئێرانە لە ئێستادا و سەری ڕمەکەی لەوەدا ئەوەیە کە ئێستا لە غەززە دەگوزەرێت. لە ڕێگەی سیاسەتی ئاژاوە و نانەوەی ناکۆکییەوە تاران دەیەوێت ئەو هەوڵە جیهانی و ناوچەییەی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بەدیکراوە بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی ئێسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، عەرەبستانی سعودیە، میسر و سوریا، لەباربەرێت و ڕێگری لە هەوڵەکان بکات.
هەفتەی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەیروتی کرد، لەوێ دیدارێکی لەگەڵ حزبوڵڵا، ئەمال، حەماس و جیهادی ئیسلامی هەبوو، کە تێیدا لێدوانی ئاگرین سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دا، هەروەها ئاماژەی بە کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە ململانێی دژی ئیسرائیل کردەوە.
گومانی تێدا نییە کە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران بازرگانیکردن بە خوێنی خەڵکی بێتاوانە لە ناشیرینترین شێوەی خۆیدا بەرجەستە دەکات، ئەوانەی باجەکەی لە ململانێدا دەدەن گەڵانی ناوچەکەیە. هەڕەشەکانی ئێران بە ڕاشکاوی یان ناڕاستەوخۆ باسیان لە جبەخانەی سەربازی ئێران نەکرد کە ناوچەکەی دابەشکردووە، بەڵکو باس لە ململانێی بە وەکالەت و قوربانیدانی کەسانی دیکە دەکات بەناوی ئێران و ڕژێمەکەیەوە، کە دەیەوێت بە ئامانجەکانی خۆی بگات ئەگەر قوربانیش بدات هەموو گەلانی ناوچەکە، تەنانەت ئەگەر خوێنی هەمووان بڕێژێت.
تاران نایەوێت پرۆسەی ئاشتی بەپێی ئەوەی ڕاگەیەندراوە بەردەوام بێت و وڵاتانی تری عەرەبی و ئیسلامی تێوەگلاون، بەتایبەتی وڵاتانی کاریگەر و ناوچەیی وەک شانشینی سعودیە، چونکە ئەمە بە سادەیی بە مانای گۆشەگیرکردنی ئێرانە لە ڕووی ناوچەییەوە ، وازهێنان لە دروشمەکانی، چەقاندنی ئایدۆلۆژیای خۆی لەسەر بنەمای تووندوتیژی، و درێژەدان بە دۆخی قەیراناوی لە ئاستی ناوچەییدا.
هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوچەکە لە قۆناغێکی مێژوویی چارەنووساز و دۆخێکی زۆر زۆر ناهەمواردایە، ئەوەی ئێستا بەدی دەکرێت سەرەتای قۆناغێکی نوێیە کە سوپرایز و ڕووداوی زیاتری بەدوادایە، هەموو ئەمانە پێویستی بە وزە و هەوڵی دیپلۆماسی هەیە بۆ بەرگرتن لە تەشەنە سەندنی زیاتر نەک ڕێگە خۆشکردن و دروست کردنی زەمینە سازی بۆ فراوان بوونی ناکۆکییەکان، هەروەها بەو پێیەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئۆکرانیا دابەشبووە، ئەمەش دەرفەتێکی تری بۆ تاران هێناوەتە ئاراوە بۆ ئەوی سوود لەو بۆشاییە وەربگرێت لە پێناو پڕۆژە و ئامانجە تائیفییەکانی خۆی.
کەواتە، ئاسان نییە پێشبینی ئەوە بکەی کە سبەینێ چ پێشهاتێکی ئەگەری بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئەگەرەکانی تێپەڕبوونی ململانێ سەربازییەکە لە بازنەی جوگرافیای ئێستای بەهێزە، جا بە هۆی هەستکردن بە شۆکەوە بێت کە ئیسرائیلی گرتووەتەوە، یان بەهۆی لاوازی پەراوێزی کردەوەی دیپلۆماسی لە ئاستی ناوچەیی و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەکە، هەربۆیە هەمووان ڕووبەڕووی کردەوەیەکی خۆکوژی بەکۆمەڵ دەبنەوە کە کە لایەن ئێران و بریکارەکانییەوە دەستی پێکردووە.