کێشە ناکۆکەکان لەسەر فیلم دەکرێت بە شێوەیەکی کاریگەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. هەر هەموو ژانرەکان بەشێوەی-کۆمیدیا و تراژیدیا و ڕۆمانسی و…هتد- وەک ناوەندێکی بەهێز کار دەکەن بۆ ئەوەی چەندین خاڵی ڕوانین لە سەر یەک بابەت کەناڵ بکەن، بەڵام ئامێرە ئەدەبییەکان وەک سیمبۆلیزم و خولەکانی ئەفسانە و وشەگەلیش ڕۆڵێکی تەوەرەیی دەگێڕن. هەر چۆنێک بێت، هەموو ئەو ئامێرانەی کە لە دروستکردنی فیلمدا دامەزراون دەبێت یەک پێوەری سەرەکی بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت-کاتارسیس، یان بڵاوکردنەوەی هەستەکان. وشەی ئاگادارکردنەوە: مۆبیوسەکەی کیم کی-دوک دەربارەی شەراب و دەستدرێژیکردنە سەر کۆمەڵ و ترساندن و مرۆڤ خواردنە. بەڵام ئەوە مامەڵە لەگەڵ کاتاڕسیسدا ناکات، فلیمەکە دەکات بە ژووری خنکێنەری بێ بیرکردنەوە کە گرنگترین کرداری نادیار تیایدا ڕوودەدات.
فیلمی مۆبیوس، دەستپێدەکات بە خێزانێکی ڕووخاو. دایکەکە “لی ئیون-وو” لەسەر ڕاڕەوی پلیکانە بە سەرخۆشی و پەرتەوازیی دادەنیشێت، باوک “جۆ جای-هیۆن” بە بێزاری لەسەر مێزێکی ناڕێک دادەنیشێت و کوڕەکە “سیۆ یۆنگ-جو” لە کاتێکدا خۆی بۆ قوتابخانە ئامادە دەکات، بێزار و خەمۆکە. یەکەم تێکشکان بەهۆی پەیوەندی تەلەفۆنیی لەلایەن دایک و باوکەوە دروست دەبێت، کە لەلایەن “لی ئیون وۆ خۆیەوە” یاری دەکرێت، هەروەها شەڕێک لەنێوان دایک و باوکدا دروست دەبێت، کە ئافرەتێک بە بێ شەرمی لەگەڵ باوکەکەدا پەیوەندی دەگرێت. لێرەوە دەست پێ دەکەین گوتاری فالیكی-وشەکان و کردارەکان کە مانا لە ڕوانگەی پیاوسالارییەوە وەرگیراوە- وەک ئەوەی باوکە خەریکی زیناکردن بێت. لەبەر ئەوە، هیچ سەیر نییە کە تاکە فیگەرە ئافرەتەکە بە تەواوی فیلمەکەدا دیمۆکراوە-میکیاژێکی تاریک، جلی سەوزی نەگونجاو کە هێمان بۆ ئیرەیی، هیستریکال. پاشان شتێک دەکات کە وێنەی ئەو وەک دایکی خراپە لە دوو ڕەهەندی پتەو دەکات، کاتێک هەوڵەکەی بۆ ئەوەیە مێردەکەی بکوژێت، ئەوا بەرەو کوڕەکەی دەچێت و کاستری دەکات.
دەکرێت ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ میدیای یۆریپیدس ڕابکێشرێت کە میدیا دوو منداڵەکەی دەکوژێت بۆ سزادانی مێردەکە زیناکەرەکەی “جاسۆن”. بە کوشتنی میراتگرەکانی، بە شێوەیەکی ڕەمزی دەیخاتە پاڵی و کۆتایی بە یەک ڕەچەڵی باوکسالاری دەهێنت. کاتێک لە ناو ئەژدیهاکەیدا دەفڕێت، میدیا ڕێژەی خودای وەک خۆی بەدەست دەهێنێت. بەڵام کیم کی-دووک رێگە نادات لە جیاتی ئەوە ئەو پەرتەوازەیی لە کرداری میدیا نیشان دەدات. یەکەم، دایکەکە کاستراسیۆنی باوکەکە خراپ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوە کردەوەیەکی بیرلێکراوە نییە، پاشان کوڕەکەی دەچەوسێنتەوە. بەڵام پیاوسالاری هاو واتای ئەندامی نێرینە نییە. پیاوسالاری ئایدۆلۆژیایەکە، دامەزراوەیەکی ستەمکاری دەسەڵاتە و تەنها شتێک کە دەیکات لەناوبردنی تاجی ئایدۆلۆژیاکە-ئەندامی نێرینە-لەکاتێکدا دەیخوات لە کاتێکدا باوک بە نائومێدیەوە هەوڵی وەرگرتنەوەی دەدات. ئەو پیاوسالاری ناکوژێت؛ ئەو تەنها دەیبڕێت، ئەوەش توڕەیی پیاوسالاری ڕادەکێشێت کە ئێمە بە خاتوون دەناسێنێت. سوبژێکتیڤییەتی مێینە لەم خاڵەدا کۆتایی دێت.
جێگای سەرنجە کە خاتوون لەلایەن دایکەوە خۆی ڕۆڵی دەگێڕێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەو وەک دژەیەک بۆ دایکە شەیتانەکە کاردەکات. خاتوون هەموو شتێک کە باوک پێی خۆشە وەک دایکەکە دەیکات. ئەو شەرمن و گوێڕایەڵە، پابەندە بە مەیلە سێکسییەکانی باوکەکە، واتە ئەو بڕی پەسەندکراوی سێکسی و مێینەیەتی باوکسالار ئەنجامدەدات. بەهۆی ئەوەی بووکەڵەیەکی خەیاڵی نێرینەیە، پیاوسالارییەکی کاستکراو وەک کیسەیەکی پەنجەدان بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی توڕەیی خۆی لەسەر خەرج بکات چونکە مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەی ڕاستەقینە لە توانای ئەواندا نییە.
گرنگییەکی گەورەی بنیاتنراو لە ئەندامی نێرینە لە ژیانی پیاودا بە شێوەیەکی نائارام لە ڕێگەی کارەکتەری کوڕەوە نیشان دەدرێت. ئەندامی نێرینە هێمای دەسەڵاتە. ئەگەر زێ شوێنی شەرمەزاری و گاڵتەکردن بێت، ئەوا ئەندامی نێرینە شوێنی شکۆمەندی نێرینەیە، هەر بۆیە لە گوتاری باودا بەراوردکاری نێوان قەبارەی ئەندامی نێرینە هەیە. کوڕە کاستکراوەکە تاجی لەسەر دانراوە و گەورەترین نیگەرانی باوکەکە ڕازیبوونی بە ئەنجامدانی سێکسی کوڕەکەیە. چالاکیی سێکسی لە ژێر تێگەیشتنی هێتێرۆنۆرماتیڤدا ئامرازێکە بۆ بەدەستهێنانی چەسپاندنی نێر لە ڕێگەی ژێردەستەکردنی ژنانەوە؛ ئەندامی نێرینە چەکی چێژی سێکسییە و کوڕەکەش کە بێبەشە لێیی، ڕووبەڕووی مەترسی و دەرکردن دەبێتەوە لەلایەن خودی چوارچێوەی پیاوسالارییەوە، ئەمەش باشترین ڕەنگ دەداتەوە کاتێک لەلایەن هاوڕێکانی قوتابخانەیەوە قسەی ناشرینی پێدەوترێت و، دواتر لەلایەن هاودەستدرێژیکارەکانییەوە گاڵتەی پێدەکرێت. تەنانەت بینەران هەست بە کۆمیدی دەکەن کاتێک ناتوانێت میز بکات. کوڕەکە چیتر پیاو نییە، کۆرپەیە. پێویستی بە وەرگرتنەوەی ئەندامی نێرینەیەتی، چ بە شێوەی وشەیی و، چ بە شێوەی مەجازی، پاشان دەست دەکات بە گەشتەکەی بەرەو کۆتاییە کارەساتبارەکانی.
–نەبوونی ئەندامی نێرینە لە فیلمەکەدا سەرەتا بە شتە فالیکییەکان قەرەبوو دەکرێتەوە – چەک، چەقۆ، یانەی گۆڵف. پاشان کوڕەکە دەستپێدەکات بە بەکارهێنانی هێزی ئەندامی نێرینە – وەسوەسەکردنی ژنان. هەوڵدەدات خاتوونی باوکی ڕابکێشێت، بە شێوەیەکی ڕەمزی دایکی ڕادەکێشێت و پووچەڵ دەکرێتەوە. دواتر کاتێک هاوڕێ نوێیەکانی دەستدرێژی دەکەنە سەری هەست بە ناچاری دەکات بەشداری لە کردارەکەدا نەکات چونکە ئەوە تاکە ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی چەسپاندنی پیاوانە، هەوڵێکی بەزەییانە بۆ گەڕاندنەوەی خۆی بۆ ناو چەمانەوەی پیاوسالاری. بۆ ئەوەی بتوانیت ئیرادەی خۆت بە زۆر بخەیتە سەر ئۆبژەی مێینە، پرسێکی شەرەف و شکۆمەندییە؛ ئامرازێکە بۆ گەشەپێدانی تۆپە مێتافۆرییەکانی مرۆڤ.
ئەو بەهۆی تاوانەکەیەوە دەخرێتە زیندانەوە، زیندانەکە ناوچەیەکی زۆر بارگاویی بە هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنە، یەکگرتنی سێکس تووندوتیژییە، هەربۆیە، قۆناغی پیاوە توندوتیژەکانە. لە کاتێکدا ئەو بلیتی پیاوسالاری بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا ئەو پیاوە نییە لە نێوان پیاوەکاندا بێت، چونکە لەلایەن هاوڕێ دەستدرێژیکارەکانییەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەری. لە نێو پیاواندا، ئەو فیگەرێکی مێینەیە، زۆر باش ئۆبژەی مێینەیە و هەربۆیە کاری لەسەر دەکرێت.
لە کاتێکدا باوک هێشتا بەدوای ئامراز و ڕێگاکانی دڵخۆشکردنی سێکسی کوڕەکەیدا دەگەڕێت، بینەر گرنگی گوتاری فالیک دەزانێت کە لە یەک هێڵی سەرەکیدا گیراوە. لەلایەن باوکەوە لە سایتێکدا دۆزراوەتەوە – “هەموو جەستە ئەندامی زاوزێیە.” کاریگەرییەکانی ترسناک و پێکەنیناوین لەبەرئەوەی بەڕوونی پیاوەکان ئێستا تەنها بەرەو ئەندامی نێرینە دەڕۆن. کوڕەکە لەلایەن باوکیەوە ئامۆژگاری دەکرێت کە بە بەرد خۆی بشوات تا خوێنی لێدێت ئەمە دەبێتە هۆی دەرچوونی نێرەکە. پەیوەندی خوێن و ئازار لەگەڵ ئەزموونی سێکسی مێینەیە، هەرگیز لەگەڵ ئەزموونی سێکسی پیاوانەدا نییە بۆیە، ئێستا هەردوو باوک و کوڕ وەک فیگەری مێینەکراو کە قورسایی ئایدیۆلۆژیای نێرینەی خۆیان هەڵدەگرن، پیشانمان دەدرێن.
فالۆسە دەستکردەکان دوای ئازادکردنی کوڕەکە دێنەوە شوێنی ڕووداوەکە. ژنەکە کە ئێستا کەسێکی بێ هەست و سۆزە، بە شێوەیەکی ڕۆبۆتی مامەڵە دەکات و ئارەزووی سێکسی بۆ هەموو کەسێک دابین دەکات. بەڵام چێژوەرگرتن لە فیگەری مێینەکراو، جێگەی نیگەرانییە. هەروەها یەکێک لە دەستدرێژکارەکانی لە هەوڵێکی هاوبەشدا لەلایەن کوڕەکە و ئەوەوە کاسترێت دەکرێت. ئەویش بە نوقمکردنی چەقۆیەک لە پشتیان و مەساجکردنی بۆ هەردووکیان دەتوانێت دڵخۆشیان بکات. ناتوانرێت گومان لەوەدا هەبێت کە چەقۆ ئەندامی نێرینەیە. هەردووکیان، ڕێوڕەسمی ئەندامی نێرینەی هاوبەش و ئەو ڕاستییەی کە ژنەکە شتێکی هاوبەشە لە نێوان باوک و کوڕدا، هەروەها دەستدرێژیکاری کوڕەکەیە، بەمەش پەیوەندییەکی هاوڕەگەزبازی لە نێوان پیاوەکاندا دروست دەکات لەسەر بنەمای شتێکی هاوبەش کە بەردەوام بە نزیکەیی سەریاندا تێدەپەڕێت.
چەقۆکە بە بەخشینی ئەندامی نێرینەی باوک بۆ کوڕەکەی دەگۆڕدرێت. گەڕاندنەوەی پیاوەتییەکی بەهێز و دەستکردە وەک چاوەڕوان دەکرا گواستنەوەکە بە ئاسانی ناڕوات لەگەڵ کوڕەکەدا، چوون ناتوانێت ئیرەیشن بەدەست بهێنێت. تا ئەم کاتە بینەر یان بەهۆی ڕووداوە گەورە و گرۆتێسکەکانەوە سەری سوڕدەمێنێت یان بە شێوەیەکی مەترسیدار بێ هەستیار دەبێت. بۆیە کاتێک لەلایەن دایکیەوە دەوروژێنرێت ئازادی سێکسی بۆ دابین دەکات، بینەر دەتوانێت یان ناڵە بگرێت یان بەردەوام بێت لە سەیرکردن بەبێ ئەوەی پێڵوی چاوەکانیان لێکبدەن. باوک لە کۆتاییدا شەڕ لەگەڵ کوڕەکەی دەکات؛ لە ڕاستیدا دەچێت بۆ کاسترکردنی کوڕەکەی بە بڕینی ئەندامی نێرینەی خۆی کە لەسەر کوڕەکەی چێنراوە چونکە ژنەکەی شتێکی هاوبەش نییە. ژنەکە موڵکی خۆیەتی، خاکەکەیەتی و ئەو دەبێتە خاوەنی بە تایبەت چونکە ئیتر ئەندامی نێرینەی نییە. ئەو نائەمنی و توڕەیی کوێری دەکات، کاتێک دەبینێت کوڕەکەی بە ئیدیعاکردنی موڵک و ماڵی خۆی سوپاسگوزارییەکەی دەداتەوە. ژنەکەی و خۆی دەکوژێت و کوڕەکەش بە هەمان لۆژیکی کەموکوڕی دایکی تەقە لە ئەندامی نێرینەی خۆی دەکات. ئەوە ئەندامی نێرینەیە کە ڕەگ و ڕیشەی هۆکارەکەیە. چەقۆکە – هێمایەکی فالیک – تا ئێستا تەنیا بۆ هەوڵە شکستخواردووەکان بەکارهاتووە. باوکەکە شکست دەهێنێت لە بەکارهێنانی ئەندامی نێرینەی خۆی، ئەو شکست دەهێنێت لە کوشتنی خۆی، بەڵام بە شێوەیەکی ئایرۆنی، لە کۆتاییدا، ‘ئەندامی نێرینە’ هەموویان دەکوژێت.
هەندێک توخمی سەرەکی هەیە لە فیلمەکەدا، یەکێک لەوانە نەبوونی دیالۆگەکان. ئامادەنەبوونەکە ناڕێکە چونکە بە درێژایی فیلمەکە بێدەنگییەکی تووندوتیژ دەپارێزرێت. هاواری چێژ تێکەڵ بە هاواری ئازاردەبێت. تۆ ناتوانیت باش لە خراپ جیا بکەیتەوە. هەروەها تاکە کارەکتەری مێینە لە کەمترین دەزگادا خۆی دەدڕێنێت لەبەرئەوەی نە دەنگی پێدەدرێت و نە کردەوەی دەرئەنجامی پێدەدرێت. سەرەڕای، هەوڵدان بۆ وێناکردنی وەک بڕیاردەری کارەساتبار ئاسانە بزانین کە ئەو بێدەسەڵاتە، نزیکە لە زیادکردنێکی بێسوود بۆ فیلمەکە.
دووەمیان نیگای گشتگیرە. بەو پێیەی هیچ دیالۆگێک نیە، بینین، سەیرکردن، بینین، سەیرکردن، چاولێکردن و سەیرکردن دەبنە ئامێرێکی گرنگ. کوڕەکە باوکی دەبینێت کە سێکس لەگەڵ خاتوونێک دەکات، دایکەکە سەیری کوڕەکەی دەکات کە دەستدرێژی سێکسی دەکات، باوک چاوی لە ئەندامی نێرینەی بڕاوەی کوڕەکە دەکات، ئێمەش، بینەران، چاومان لە پەرەسەندنی ڕووداوە ئەهریمەنەکە دەڕوانین. هەستێکی نائارامە چونکە کاری کامێرا هەمیشە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ئێمە گوێ دەگرین، کاتێک نیگاکانمان پەردەی لەسەرە، کە نابێت سەیری ئەمە بکەین.
سێیەمیان تەوەری سەرەکی فیلمەکە -خولەکان- بە خودی ناونیشانی فیلمەکە نموونەی بۆ دەهێنرێتەوە. مۆبیوس لە “مۆبیوس ستریپ” ەوە دێت. لە بنەڕەتدا لوپێکی بێکۆتایە، ئەو لوپە کە ڕێگری دەکات لە هەر پاککردنەوەیەکی هەستەکان، چونکە تۆ بە تەنها دەچیت بەرەو کۆتایی ئەو شوێنەی دەستت پێکردووە، گرنگ نابێت چۆن هەوڵبدەیت. ئەم پەیامە ڕەشبینانە بە بۆچوونی من زۆر کەموکوڕییە لە خولەکانی هەوڵی کاستری دایک و باوکدا، بڕینی ئەندامی نێرینەی کوڕ و دەستدرێژیکارەکان، پارۆدییەکانی خولگەی ئەفسانەیی مێدیا و ئۆدیپە. لە هەمووی گرنگتر تا کۆتایی فیلمەکە نیشان دەدرێت. دوای کاسترکردنی کوڕەکەی، دایکەکە ماڵەکەی بەجێدەهێڵێت بەدوای کەسێکی نامۆدا دەڕوات – پارۆدییەکی میدیایە کە پەنا دەبات بۆ ئیجیۆس کە فەرمانڕەوایی ئەسینا دەکات-و ئەم نامۆییە لە کۆتاییدا ئاشکرا دەبێت کە کوڕەکەیە. دایکەکە هەرگیز لە تاوەرەکانی پیاوسالاری ڕزگاری نابێت؛ کۆتایهێنان بە خزمایەتی پێشتر لە سەرەتاوە بڕیاری لەسەر درابوو.
ئەمە گشتگیرترین پێداچوونەوە نییە. ئەو فیلمە ئەو پرسانەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، پێویستی بە زیاتر لە یەک پێداچوونەوە هەیە. چەندین هێمای ئایینی بە درێژایی فیلمەکە دەڕوات کە لە کاتێکدا ڕەنگە هێڵی پەنجەی گاڵتەیەکی تاریک جێدە هێڵێت-سەرەڕای دوعاکردن بۆ خودا، بوونی هیچ دەستێوەردانێک خودایی نەبووە-هەروەها دەتوانێت مانای زۆر زیاتری هەبێت کاتێک لە چوارچێوەی فەلسەفەی بوداییەکاندا دەبینرێت. ئەم پێداچوونەوەیە تەنها بەشێکە لە فیلمەکە. بەڵام گرنگ نییە لە کام ڕێگاوە لێی نزیک دەبیتەوە، ئەنجامی کۆتایی هەمیشە هێرشێک دەبێت بۆ سەر دەروون بەبێ هیچ چارەسەرێک. وات لێناکات بیر بکەیتەوە، بەڵکو وا دەکات کرینج بکەیت. وا دەکات چاوەکانت قەڵغان بکەیت؛ وا دەکات بتەوێت بە خێرایی کۆتایی پێبێت. دەتوانرێت مامەڵە لەگەڵ داخستنی نەبوونی بکرێت بەڵام نەبوونی کاتارسیس ناکرێت..
سهرچاوه؛
نووسینی: ئالۆلیكا
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: هاوژین محەمەد