ڕۆژی (25 / 10 / 2023) ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، پانێڵێكی ڕێكخست بۆ بەڕێز (دكتۆر عەدالەت عەبدوڵا)، بەناونیشانی ( خوێندنەوەیەك بۆ هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی جەنگی ئیسرائیل-حەماس)، كە تیایدا دەستەبژێرێك لە مامۆستایانی زانكۆ و نوسەران و سیاسەتكار و ڕوناكبیران ئامادەبوون.
لە پانێڵەكەدا بەڕێزیان بەوردی باسی لە بنەمای پەیوەندیەكانی ئەمریكا كرد لەگەل باوەڕدارانی جوو، وە بەوردی سەرەتاكانی دامەزراندنی ئەو پەیوەندیانە و ڕەگ داكوتانی كرد، وە قۆناغە جیاوازەكانی گەشەكردنی ئەو پەیوەندیانەی باسكرد هەتا دەگاتە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل و بەسیتماتیكبوونی هاوكاری و پاڵپشتی ئەمریكا بۆ ئەو دەوڵەتە و پتەوبوونی بەردەوامی ئەو پەیوەندیانە، وە باسی لە فاكتەرە هەنووكەییەكانی ئەو ئامادەییە بەهێزەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی كرد لە گۆڕەپانەكەدا بۆ پشتیوانیكردنی ئیسرائیل.
هەوەها باسی لە ڕۆڵی هاوپەیمانە عەرەبەكانی ئەمریكا كرد لە ناوچەكەدا لەگەڵ پێگەیان لە سیاسەتی ئەمریكادا و جێگەیان لە ململانێ ناوچەییەكاندا، وە خستنەڕوی ڕۆڵیان لە سیناریۆ جیاوازەكانی دوای كۆتایی هاتنی جەنگەكە.
لە كۆتاییدا ئامادەبوان بە سەرنج و تێبینی و بەدواداچوونەكانیان بابەتەكەیان زیاتر دەوڵەمەندكرد و ڕای جیاواز و فرەڕەهەند خرانەڕوو.