(٨ / ١٠ / ٢٠٢٣) لەناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە زۆر بەڕێز (پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەشید عەمارە زەیدی)، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان و تایبەتمەندی سیستەمە سیاسیەکان، وە سەرۆکی ڕێکخراوی (شعاع النور للتنمیة).
بەسوپاسەوە، بەڕێزیان بەڵێنی هاوکاری پشتیوانی چاوی کوردی دا لە ڕێگەی پرۆژە و بیرۆکە ئەکادیمی و زانستیەکانیەوە.
ناوەندی چاوی کورد، ماڵی گشت بیرمەند و توێژەران و ئەکادیمیەکانە لە پێناو خزمەتکردنی بواری فەرهەنگی و ڕوناکبیری و کاری ئەکادیمیدا.