ڕۆژی (٣ / ١٠ / ٢٠٢٣) لە سەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی کۆماری میللی چین لە هەولێر، سەرۆك و ستافی کارگێری ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، بەشداریان کرد لە یادی (٧٤)ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین، کە کونسوڵخانەی کۆماری میللی چین لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی سیاسی و نوێنەرانی وڵاتان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی پارتەسیاسیەکان ڕێکیخستبوو.
سەرۆكی ناوەند، بەناوی ستافی ناوەندی چاوی کوردەوە لە نزیکەوە پیرۆزبایی ئەو یادەیان لە بەڕێز کۆنسوڵی گشتی چین و ستافی کونسوڵخانە کرد، وە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە بەڕێز کونسوڵی نوێ کرد وبەڕێزیان بەڵێنیاندا پشتیوانی بەردەوامبوونی هەماهەنگیە فەرهەنگی و کەلتوری و زانستیەکانی نێوان چاوی کورد و کونسوڵخانەی چین بێت.