چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌و پرسیاره دووباره ده‌كرێته‌وه “بۆچی ئاساییه سه‌رۆك كۆماری ئێستا و پێش‌و، ئه‌ندامانی پێشوی مه‌جلیسی حوكم، وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا، فه‌رمانگه‌كانی پاسه‌وانیی سنوور و هه‌ندێ فه‌رمانگه‌ی ئیتیحادیی تر له هه‌رێم راسته‌وخۆ موچه‌یان له‌به‌غداوه بۆ دێت، به‌ڵام بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم نا ئاساییه”.
ئه‌مه پرسیارێكی ئاساییه و به‌مێشكی زۆر كه‌سدا دێت، هه‌ندی له‌په‌رله‌مانتارانیش زۆر ئه‌ی وروژێنن، هه‌رچه‌نده ده‌بوو په‌رله‌مانتاره‌كان له‌وه‌دا ووردتر بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و پرسیاره نه كوفره و نه حه‌رام، یان ده‌بی وه‌ڵامێكی گونجاو هه‌بێت بۆی، یان ده‌بی به‌ڕه‌وا بزانرێ و لانی كه‌م له‌ئاستیدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێردرێ.
“سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارە، بۆچوونی ئێمه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه”
داهاتی ئێراق مافی هه‌مو خه‌ڵكی هه‌رێمیشی تێدایه وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكانی تری ئێراق، به‌ڵام پێكهاته‌ی كارگێڕی و دارایی و دامه‌زراوه‌یی و یاسایی ده‌وڵه‌تی ئێستای ئێراق به جۆرێكه ڕێكاره كارگێری و داراییه‌كانی جیاوازیان تێدایە و، هه‌مووشتێك مه‌ركه‌زی نیە، بۆیە سوودمەندبوون لەو داهاته و وەرگرتنی ئەو مافە، ڕێگەو ڕێکاری جیاوازی هەیە، سه‌رباری ئه‌وه‌یش بەربەستی زۆر و جۆراوجۆریشی بۆ دروست کراوە. دەوڵەتی ئێراق لە دوو ئاستی حکومی پێک دێت، حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم، ڕایەڵەی پەیوەندییە کارگێڕی و داراییەکان لەم دەوڵەتەدا چ بەشێوەی ستوونی و چ بە شێوەی ئاسۆیی تاڕادەیەکی زۆر جیاوازە لە دەوڵەتێکی سادە یان مەرکەزیی. لێره‌دا مهسهلەكه ئه‌وه نیه كێ كورده و كێ عه‌ره‌به، كێ له هه‌رێم داده‌نیشی و كێ لە خواروو و ناوه‌ڕاستی ئێراق، موچه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌غدا بۆ کێ حەڵاڵە و بۆکێ حەرام، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و فەرمانگە و کەسانەی ڕاستەوخۆ موچەیان لەسەر بەغدايە، له ڕووی ڕایه‌ڵه‌ی كارگێڕی و یاسایی و داراییه‌وه له چه‌ند شتێك‌دا جیاوازن له فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی هه‌رێم:-
ئه‌وان فه‌رمانگه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ به‌شێکن له پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كان.
ئه‌وان فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی سه‌ر به‌داموده‌زگا ئیتیحادیه‌كانی به‌غدان.
ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ ئه‌رك بۆ فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كان ڕاده‌په‌ڕێنن و ڕاستەوخۆ مافەکانیان لەو وەردەگرن.
ئه‌وان له‌سه‌ر میلاكی فه‌رمانگه ئیتیحادیه‌كان دامه‌زراون، دۆسیه و میلاكیان له‌وێیه.
ئه‌وان ته‌رخانكراوی بودجه‌یان له‌ناو ئه‌و فه‌رمانگه ئیتحادیانهدایه كه به‌شێكن لێی.
ئه‌وان هه‌ر له دامه‌زراندن و دیاریكردنی موچه‌كانیانه‌وه تاكو هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان و تاكو فه‌رمانی خانه‌نشین بوونیان و دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نشینیان، هه‌مووی به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی و فه‌رمانی وه‌زرای و فه‌رمانی كارگێڕی له دامه‌زراوه ئیتیحادیهكانهوه به یاسا و ڕێنیماییهكانی ئه‌وێ ئه‌نجام دراوه. ئه‌وان فه‌رمانگه‌كانیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی دارایی ئێراق، ته‌رخانكراوی تایبه‌تی یه‌كبه‌یه‌كی ئه‌و فه‌رمانگانه له‌وێیه و له‌لای گه‌نجینه‌كان دیاره. ئه‌وان هه‌موو كاروباره داراییه‌كانیان له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به‌و ڕێكار و ڕێنماییانه ئه‌نجام دراون كه گه‌نجینه‌كانی به‌غدا و خوارو كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و و به‌راییه‌كانیان له‌وێ هه‌یه. به‌ڵام بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌مو ئه‌و شتانه به‌جۆرێكی ترن و له جیاتی سه‌ربه دامه‌زراوه ئیتیحادیه‌كان بن، ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیی كارگێڕی و دارایی و هه‌مو شته‌كانیان سه‌ر بە دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمن.
له‌به‌ر ئه‌م به‌ربه‌ست و ڕیگریانه و زۆری تریش كه پێشتر باسمان كردوون؛ ئێمه پیمانوایه ئاسان نیه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه بدرێت، ته‌نها له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه حكومه‌تی هه‌رێم ههڵوهشینرابێتهوه و هه‌موو فه‌رمانگه‌كان ڕاسته‌وخۆ بووبن به به شێك له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی به‌غداو حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زیی وه‌ك ساڵانی هه‌شتاكان حوكمی هه‌موو ئێراق بكات. ئه‌مه ڕووده‌دا یان ڕوو نادا، كێ پێی خۆشه و كێ پێی ناخۆشه، زیانی هه‌یه یان قازانج، زۆر ده‌خایه‌نێ یان كه‌م، سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ یان نا، ئه‌وانه هه‌مو بابه‌تی ترن و ئێمه لێره‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ناكه‌ین.